مرۆڤ له ژیانیدا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین بارودۆخ‌و قۆناغی سه‌خت ده‌بێته‌وه. له ناو ئه‌وانه‌دا هه‌م ئیجابی‌و دڵخۆشی تێداییه، هه‌م کاتی سلبی‌و سه‌ختی تێداییه. سه‌ختی ههلو مه‌رجی ژیان ئه‌زموونێکی تاکییه، بۆیه ده‌کرێت زۆر شت له ژیاندا به سه‌ختی هه‌ستی پێ بکرێت.
مرۆڤه‌کان ڕێگه‌چاره‌ی خۆیانیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی بارودۆخه سه‌خته‌کانی ژیانیان. هه‌ندێ جار شێوه‌ی ڕزگاربوونهکه په‌یوه‌ندی به کێشه‌که‌وه هه‌یه: ئازاردان له قوتابخانه پێویسته له که‌سانی گه‌وره داوای یارمه‌تی بکرێت‌و سه‌ختیه‌کانی ئابووری به گشتی پێویستی دووباره ڕێکخستنه‌وه‌ی کاروباری پاره ده‌بێت. له کاتی خه‌فه‌تدا، هاوپشتی که‌سی نزیک به گشتی زۆر گرنگه.
تێراپیستی ده‌روونی ئۆفرا ئایالۆن (Ofra Ayalon) کۆمه‌ڵێ شێوه‌ی ده‌ربازبوونی جیاوازی ڕیزبه‌ند کردوه. مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌مان کاتدا چه‌ند جۆر ڕێگه‌چاره‌ی ده‌ربازبوون به‌کار بهێنێت، واته بۆ نمونه ئه‌و له هه‌مان کاتدا ده‌توانێت ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی هه‌ستی بێت‌و ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی فوسیۆلۆژیا بێت. تۆ سه‌ر به چی جۆره ڕزگارکهرێکیت؟
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی هۆشمه‌ندی
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی هۆشمهنی جه‌خت ده‌کات که له ڕێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌وه له بارودۆخه‌که ده‌ربازبێت. ئه‌و ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که زانیاری کۆده‌کاته‌وه، له چه‌ند لاوه بیر له ڕووداوه‌که‌و کێشه‌که ده‌کاته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات ڕوانگه‌ی تری بۆ بدۆزێته‌وه. ئه‌و بابه‌ته‌کان به گرنگی ڕیزبه‌ند دهکاتو بیرده‌کاته‌وه، که ده‌توانێت دواتر چی بکات، چی نهکاتو چی شتێک دروست له‌م کاته‌دا گرنگه.
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی هه‌ستی
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی هه‌ستی بۆ نمونه له ڕێگای گریان‌و پێکهنینو باسکردنی هه‌سته‌کانی بۆ که‌سانی تر، هه‌ستاکانی به‌یان ده‌کات. ئه‌و هه‌سته‌کانی پیشان دهداتو باسی دهکاتو ڕه‌نگه هه‌روه‌ها ڕێگه‌چاره‌ی بێ زمانیش به‌کار بهێنێت، وه‌ک وێنه کێشان، مۆسیقا لێدان‌و سه‌ما کردن.
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
له ڕێگه‌ی گروپه‌وه داوای یارمه‌تی ده‌کات، یان به به‌شداری کردنی یان هه‌روه‌ها به وه‌رگرتنی ڕۆڵیکیش تێیدا. ڕه‌نگه ئه‌و جه‌خت بکاته سه‌ر ڕێکوپێک کردنی کاره‌کانی. ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، یارمهتیو کۆمه‌کی که‌سانی تر وهردهگرێتو هه‌روه‌ها خۆشی کۆمه‌کی که‌سانی تر ده‌کات.
ڕزگارکه‌ری داهێنه‌ر
ڕزگارکه‌ری داهێنه‌ر خه‌یاڵی به‌کار ده‌هێنێت یان بۆ خۆپاراستن له‌و شتانه‌ی ڕووداوه‌که‌ی بیرده‌خه‌نه‌وه یان بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێنتهوه. ئه‌و زۆر جار هه‌وڵ ده‌دات پۆسه‌تیڤانه بیر بکاته‌وه، له خه‌وه‌کانی حاڵی بێت، باوه‌ڕی به خۆیهتیو خه‌یاڵی هاوپشتی بۆ ڕزگاربوون دروست ده‌کات.
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی ده‌روونی
بۆ که‌سی ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی ده‌روونی بۆ نمونه له ڕیگه‌ی ئاینه‌وه، به‌رپرسیارێتی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، سیسته‌می نرخهوهو ئایدۆلۆجیاوه مانای ژیان وه‌رده‌گرێت.
ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی فسیؤلۆژی
به فیزیکی‌و وه‌رزش کار ده‌کات، هه‌وڵ ده‌دات پشوو بدات، زۆر دهخواتو ده‌خه‌وێت. هه‌روه‌ها بۆ ڕزگارکه‌ری ئاراسته‌ی فسیۆلۆژی، جوڵاندن له سروشتدا گرنگه.