ئازاردان له جێگه‌ی کار توندوتیژی ده‌روونییه، که ده‌کریت بۆ نمونه له زهمکردندا، بێ نرخدانانی کاری که‌سێکی تردا، وه‌رگرتنی کاری بێ پله‌و پایه‌دا، بیرخستنه‌وه‌ی ئابڕودا، سه‌ختکردنی کاردا، دوور خستنه‌وه له کۆمه‌ڵدا یان له هه‌ڵسوکه‌تی خراپ‌دا ده‌ربکه‌وێت. ئازاردانی جیگه‌ی کار به مانای هه‌ر کیشمهکێشێک نایه‌ت، که له ناوه‌ندی کاردا دروست ده‌بێت. ئازاردان شتێکی ڕێکخراوهییهو بۆ ماوه‌ی زۆر ده‌چه‌وسێنرێته‌وه. ئه‌و که‌سه‌ی ئازار ده‌درێت، هه‌ست به دڵته‌نگی، شکاندن‌و ترسناکی ده‌کات. ئه‌رکی خاوه‌ن کاره‌که ئه‌وه‌یه که ته‌داخول بکات له ئازارداندا.
پێویسته ده‌ست به جێ کاردانه‌وه هه‌بێت به‌رامبه‌ر به ئازاردانی کار. چه‌نێک زووتر ته‌داخول بکرێت، پێده‌چێت ئه‌وه‌نده زووتر کۆتایی پێ بهێنرێت. قورسای ده‌روونی که به هۆی ئازاردانه‌وه دروست ده‌بێت، ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت، که ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وامبێت، ڕه‌نگه له خراپترین حاڵه‌تدا بگاته نه‌خۆشی خه‌مۆکی.
ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که، ده‌کرێت له‌گه‌ل که‌سی ئازارده‌ردا قسه بکرێت، به جیا له‌گه‌ڵ خۆی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رپرسی کار، که‌سی باوه‌ڕپێکراوی جێگه‌ی کار یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری کارمه‌ندانی کار. ئه‌مانه‌ی باس کران، پێویسته هه‌موویان ئاگاداربن، ئه‌گه‌ر له جێگه‌ی کاره‌که‌دا ئازاردان سه‌ری هه‌ڵدا.
ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که کۆبونه‌وه ڕێکخرا، داوا بکه که یاداشته‌که‌ی بنووسرێته‌وه. هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که لای خۆت هه‌ڵگره، وه‌ک ئیمه‌یله‌کان. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا قسه بکه که ڕه‌نگه ئاگاداربن. به جیا له‌وه‌ی که ئه‌وان شایه‌تی گرنگن، ڕه‌نگه به بێ ئه‌وه‌ی تۆ بزانیت یه‌کێکی که‌شیان به هه‌مان شێوه بووبێته ئامانجی ئازاردان.
به گشتی گرنگه که که‌سی ئازاردراو بتوانێت له‌گه‌ڵ که‌سێکدا ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که قسه بکات. کاتێک هه‌سته‌کان بۆ نمونه له‌گه‌ڵ هاوڕێێانی کار، هاوڕێیانی تر یان ئه‌ندامانی خێزانه‌که ده‌دوێیت، له هه‌مان کاتدا بۆ خۆشت شی ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئازاردان درێژی خایاند، زۆر گرنگه بتوانیت مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هه‌ستانه بکه‌یت که به هۆیه‌وه دروست بوون. له خراپترین حاڵه‌تدا ده‌کرێت تراوماکان کۆببنه‌وه بۆ قه‌یران، که کاریگه‌ریه‌کانی بۆ نمونه له بێ خه‌وی، دڵته‌نگی یان کۆمه‌ڵێ ئێشی بێ هۆدا ده‌رکه‌وێت.
له ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنیتی ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی کار، زانیاری زۆر باشت ده‌ست ده‌که‌وێت ده‌رباره‌ی ئازاردانی کار‌و پێویسته چی بکریت، کاتێک ده‌بیته ئامانجی ئازاردان.