ئازاردان له‌ قوتابخانه‌

ئازاردن له‌ قوتابخانه‌ ده‌کرێت به‌ چه‌ند شێوه‌ ده‌ربکه‌وێت. ده‌کرێت بۆ نمونه‌ بریتیبێت له‌ توندوتیژی جه‌سته‌یی، وه‌ک شه‌ق پیا کێشان، لێدان یان قژ ڕاکیشان. هه‌روه‌ها ده‌کرێت ناوه‌تۆره‌بێت، دوورخستنه‌وه‌ بیت له‌ هاوڕێیان یان بڵاکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ده‌ستکاری کراو که‌سه‌که‌ له‌ ئینته‌رنێت به‌ بێ مۆڵه‌تی خۆی. به‌ تایبه‌ت باس له‌ ئازاردانی کچان ده‌کرێت، که‌ به‌ شێوه‌یه‌که‌ که‌ که‌سی ده‌ره‌وه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ستی پێ نه‌کات، به‌ڵام بۆ که‌سه‌که‌، زۆر به‌ توندی ئازاری ده‌دات.

دەکرێت هەر کەسێک ئازار بدرێت. شتێکی بێ هودەیە کە ئەو کەسەی ئازار دەدرێت، هۆکارەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ خۆی. مەرج نییە ئازار دانەکە کۆتای بێت ئەگەر گۆڕانکاری لە خۆدا، یان بە پێی خواستی ئەو کەسەی ئازارت دەدات، بکرێت. بۆ نمونە کەسێکی قەلەو، ئەگەر خۆشی زەعیف بکات، مەرج نییە ئازاردانی کۆتای پێ بێت. ئەو کەسانەی ئازار دەدەن، شێوەی تر دەدۆزنەوە بۆ ئازاردان، یان دەست دەکەن بە ئازاردانی هاوڕێیەکی. هیچ کات هۆکارێکی دیاریکراو بۆ ئازاردان نییە.

پێشتر وا بیر دەکرایەوە، کە ئەو کەسانەی ئازاری کەسانی تر دەدەن، هۆکەی دەگەڕێتەوە بۆ باری هەستکردنێکی خراپی خۆ. ئێستا زیاتر لەو باوەڕەدان کە هۆکەی خواستی خۆنیشاندانی کەسەکە خۆیەتی. هەروەها دەکریت کە ئەو کەسانەی ئازار دەدرێن، بیانەوێت باری خراپی خۆیان هەڵڕێژن یان خۆشیان پیشتر ئازار دراون. بەڵام بە گشتی ئەو کەسانەی کە ئازار دروان هێمن‌و دۆستانەن. ئەمانە جۆرە تایبەتمەندیەکە، کە بە گشتی لە تەمەنی دوای لاویتیدا سوودی زۆریان دەبیت. ئەو کەسەی بە منداڵی ئازار دراوە، هاوڕێیەکی زۆر باشە.

پێویستە تەداخول بکرێت لە ئازارداندا، تەنها لەبەر قوربانیەکە (کەسی ئازاردراو) نا، بەڵکو لەبەر ئەو کەسەش کە ئازار دەدات. ئاماژە کراوە بەوەی کە ئەو کەسەی ئازار دەدات، دواتر لە ژیاندا کەمتر سەرکەوتوو دەبێت، بۆ نمونە لە تەمەنی لاوێتیدا تاوانی (کاری نا یاسایی) تر ئەنجام دەدەن. کەسی ئازاردراو، ڕەنگە تا تەمەنی گەورەیش کاریگەری تراوماکەی لەسەر مابێتەوە.

بارودۆخی ئەوانەی ئازار دەدرێن ئاسان نییە. ماناکه‌ی ئەوەیە، کە هەندێ منداڵ ڕۆژانە دەبنە قوربانی هەندێ حاڵەتی توندوتیژی، کە لە تەمەنی گەورە ساڵاندا ڕاستەوخۆ بە تاوان هەژمار دەکرێت. ئێستا لە قوتابخانەکاندا لە جاران زیاتر بە جددیتر مامەڵەی ئازاردان دەکرێت. هەروەها توندوتیژی کاری پۆلیسیشە کە بە دواچوونی لەسەر بکات. هەروەها ئازاردان بە وشە، هەڵسوکەوتی دەرەوەی یاری، شێوە جۆری ئازاردانن‌و پێویستە مامۆستاو دایک‌و باوک‌و هاوڕێیانی قوتابخانە تەداخولی تێدا بکەن.

ڕۆلەکانی ئازاردانی قوتابخانە

که‌سی ئازاردراو (قوربانی) – قوتابی، که‌ به‌ شیوه‌یه‌کی به‌رده‌وام ئازار ده‌درێت. بۆ نمونه‌ لێی ده‌ده‌ن، جل‌و به‌رگه‌کانی راده‌کێشن، ناوو ناوه‌تۆره‌ی لێ ده‌نێن، که‌ره‌سته‌کانی ده‌شکێنن یان له‌ ئینته‌رنیت قسه‌ی پێ ده‌ڵێن.

که‌سی ئازارده‌ر – که‌سی ئازارده‌ر ده‌ست ده‌کات به‌ ئازاردان‌و ڕه‌نگه‌ هانی که‌سانی تریش بدات بۆ ئازاردان.

گومانم هه‌یه‌ که‌ منداله‌که‌مئازار ده‌درێت

زۆر جار بۆ دایک‌و باوک مایه‌ی سه‌رسام بوونه‌، کاتێک ده‌بیستن که‌ منداڵه‌که‌یان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ئازار ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا باشه‌و هه‌ست ده‌کرێت که‌ منداڵه‌که‌ ده‌رباره‌ی هه‌موو بارێکی خراپی خۆی ده‌دوێت، به‌ڵام ئازاردانی قوتابخانه‌، بۆ منداڵه‌که‌ ئاسان نییه‌ بیگێڕێته‌وه‌.

ده‌کرێت بۆ نمونه‌ له‌به‌ر ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه‌ منداڵه‌که‌ گێرانه‌وه‌ی ئازاردانه‌که‌ی دوابخات:

  • ده‌ترسیت، که‌ گێڕاندنه‌وه‌که‌ هیچ سوودێکی نه‌بێت‌و ته‌داخول کردن له‌ ئازاردانه‌کدا ببێته‌ هۆی زیاد بوونی ئازاردان.
  • ده‌ترسێت، که‌ ئازاردانه‌که‌ی به‌ جددی وه‌رنه‌گیرێت.
  • ده‌ترسێت که‌ له‌ منداڵه‌که‌ خۆیدا به‌ دوای هۆکاره‌کانی ئازاردانه‌که‌دا بگه‌ڕێن.
  • منداڵه‌که‌ هه‌ست به‌ شه‌رم‌ ده‌کات‌و پێی وایه‌ که‌ ئازاردانه‌که‌ هۆی خراپیه‌تی.

بۆ نمونه‌ له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌توانیت گومانی ئازاردان بکه‌یت:

  • منداڵه‌که‌ به‌ بێ هۆکار هه‌میشه‌ سکی یان سه‌ری ده‌ئێشێت یان ئێشی تری فیزیکی که‌ هۆکاری نییه‌.
  • منداڵه‌که‌ ڕۆژانه‌ زووتر ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌ یان دره‌نگتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. ره‌نگه‌ منداڵه‌که‌ هه‌وڵ بدات خۆی له‌ ئازارده‌ران بپاریزیت، بۆیه‌ به‌ ڕیگه‌یه‌کی تردا ده‌چێت بۆ قوتابخانه‌.
  • شینبوونه‌وه‌ له‌ منداله‌که‌دا دیاره‌، که‌ منداڵه‌که‌ خۆی هۆکاره‌کانی نازانێت، یان جل‌و به‌رگی دڕاوه‌، یان که‌ره‌سه‌کانی قوتابخانه‌ی دڕاوو شکاوه‌.
  • نمره‌کانی قوتابخانه‌ی منداڵه‌که‌ هاتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، یان منداڵه‌که‌ پێی خۆش نییه‌ بچێت بۆ قوتابخانه‌.
  • منداڵه‌که‌ دلخۆشی پێوه‌‌ دیار نییه‌‌و خه‌مۆکه‌ یان له‌ نووستندا کێشه‌ی هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر پرسیارت له‌ منداڵه‌که‌ کردو دانی نا به‌وه‌دا که‌ ئازار ده‌درێت، یان وه‌کوتر خۆی باسی کرد، پێی بڵی که‌ باوه‌ڕی پێ ده‌که‌یت‌و ئه‌و خۆی تاوانبار نییه‌ به‌وه‌ی که‌ ئازار ده‌دریت. گوێ له‌ منداڵه‌که‌ بگره‌و به‌ هێمنانه‌ پرسیاری لێ بکه‌، بۆ نمونه‌: "کێ‌و کێ به‌شداربوون له‌ ئازاردانه‌که‌دا؟"، "ئه‌وان چیان وت‌و چیان کرد؟"، "که‌س هات یارمه‌تیت بدات؟"، "مامۆسته‌که‌ت ئاگاداره‌؟"، "ئێستا هه‌ست به‌ چی ده‌که‌یت؟"، به‌ منداڵه‌که‌ بڵێ که‌ به‌ ته‌مایت چی بکه‌یت‌و چۆن باوه‌ڕ ده‌که‌یت که‌ ئازاردانه‌که‌ کۆتایی پێ بێت.

چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک بۆ چۆنێتی ته‌داخول له‌ ئازارداندا

  • په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌ مامۆستای منداڵه‌که‌وه‌ یان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌وه‌و داوای دانیشتن بکه‌، که‌ له‌ هه‌مان کاتدا به‌ڕێوه‌به‌ر (یان مامۆستای) قوتابخانه‌که‌، ئه‌و منداڵانه‌ی ئازارده‌رن‌و له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکیاندا ئاماده‌بن. پێش وه‌خت له‌گه‌ڵ مامۆستا یان به‌ڕیوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌ قسه‌ بکه‌، ئه‌گه‌ر ئیمکان هه‌بوو، له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکی ئه‌و منداڵانه‌ش که‌ ئازارده‌رن. له‌ دانیشتنه‌که‌دا ته‌واو بۆ منداڵه‌کانی ڕۆشن بکه‌ره‌وه‌، که‌ ئازار دانه‌که‌ چه‌نده‌ ناخۆشه‌ بۆ منداڵه‌که‌ت. هه‌وڵ بده‌ که‌ له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیدا بیت له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکی ئه‌و منداڵانه‌ی ئازارده‌رن. ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد که‌ دایک‌و باوکی منداڵه‌کان به‌ جددی حاڵه‌تی ئازاردانه‌که‌ وه‌رناگرن، ئه‌وا هه‌وڵی پشتیوانی مامۆستایان،چاودێری زه‌بت‌و ڕه‌بت (Kuraattori)‌و به‌ڕێوه‌به‌ر بده‌.
  • ئه‌گه‌ر ئازاردانی منداڵه‌که‌ توندوتیژی یان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ خۆ گرت، ئه‌وا ده‌توانیت په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ بکه‌یت. هه‌روه‌ها بۆ نمونه‌ دانانی ماتیڕیاڵێکی بریندارکه‌ر له‌ ئنته‌رنێتدا، ئه‌کرێت سکاڵا تۆمار بکرێت، ئه‌گه‌ر که‌سه‌ ئازارده‌ره‌که‌ له‌ خوارو 15 ساڵانه‌وه‌ بوو، ده‌کریت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سۆسیال ته‌داخول بکات.
  • له‌ دوا حاڵه‌تدا، که‌ ئه‌گه‌ر قوتابخانه‌که‌ به‌ جددی ته‌داخول نه‌کات له‌ مه‌سه‌له‌ی ئازاردانه‌که‌ یان ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر هۆیه‌کی تره‌وه‌بێت نه‌توانرێت کۆتایی به‌ ئازاردانه‌که‌ بهێنریت، ئه‌وا به‌ گشتی منداڵه‌که‌ قوتابخانه‌که‌ی ده‌گۆڕێت. گۆڕینی قوتابخانه‌ له‌ چه‌ند حاڵه‌تدا یارمه‌تی منداڵه‌که‌ی داوه‌، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جار له‌ قوتابخانه‌ نوێکه‌شدا ئازاردان ده‌کریت به‌رده‌وام بیت. به‌لام پێده‌چێت له‌ نێوان قوتابخانه‌کاندا جیاوازی هه‌بێت‌و به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ هه‌ندێ قوتابخانه‌ی تر به‌ جددی تر ته‌داخول له‌ مه‌سه‌له‌ی ئازارداندا ده‌که‌ن.
  • پێش ئه‌وه‌ی ئازاردانه‌که‌ کۆتایی بێت‌و پاشانیش، گرنگه‌ که‌ بۆ منداڵه‌که‌ ده‌وروپشتێک بدۆزرێته‌وه‌، که‌ منداڵه‌که‌ هه‌ست بکات به‌وه‌ی که‌ قبوڵ ده‌کرێت‌و هه‌ست به‌ خۆشی ده‌کات. ئه‌م جۆره‌ ده‌وروپشته‌ ده‌کرێت له‌ هه‌ر جۆره‌ ئاره‌زوویه‌کدا یان له‌ نزیک ماڵێ خۆیدا بدۆزرێته‌وه‌، که‌ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆیی لێیه‌. هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی ماڵیش ده‌کرێت ئه‌زموونی خۆشی‌ بۆ منداڵه‌که‌ بهێنێت.

ئازارده‌ری منداڵه‌که‌م مامۆستایه‌

ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ گێڕایه‌وه‌ که‌ مامۆستاکه‌ی ئازاری ده‌دات، ده‌کرێت ڕۆشنکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که‌ زۆر سه‌خت بێت. ڕه‌نگه‌ هه‌ندێ جار منداڵه‌که‌ به‌ هه‌ڵه‌ له‌ مامۆستاکه‌ گه‌شتبێت‌و بۆ نمونه‌ هه‌ست بکات که‌ پرسیاره‌کانی ڕاهێنانی به‌رده‌وامی ماڵه‌وه‌، به‌ شیوه‌ی ئازاردان وه‌ربگرێت. ده‌کریت بۆ دایک‌و باوکیش قورس بێت که‌ لێکیبده‌نه‌وه‌، که‌ منداڵه‌که‌یان چه‌نێک جیاواز له‌ قوتابخانه‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات به‌ به‌ردوارد له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌دا. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه‌ منداڵه‌که‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ داوای کاتی زیاده‌و سه‌رنجی دایک‌و باوکی بکات.

به‌ڵام دووریش نییه‌ که‌ که‌سی ئازارده‌ری منداڵه‌که‌ مامۆستاکه‌ی بێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌ت، مامۆستای منداڵه‌که‌ت، هاوڕێیانی هاوپۆلی منداڵه‌که‌ت‌و دایک‌و باوکی ئه‌وان گفتوگۆت‌ کرد‌و هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌دایت، که‌ ئازارده‌ری منداڵه‌که‌ت مامۆستاکه‌یه‌تی، ئه‌وا هه‌وڵ بده‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌دا له‌و‌ باره‌وه‌ گفتوگۆ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ردا هێچ ئاکامێکی نه‌بوو، ئه‌وا دواتر هه‌وڵ بده‌ په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قوتابخانه‌ی شاره‌وانیه‌وه‌و دواتریش به‌ سه‌رپه‌رشتیاری پارێزگا (Lääninhallitus).

ئه‌گه‌ر له‌ حاڵه‌تێکدا که‌ به‌ ته‌نها قسه‌کانی مامۆستاکه‌و منداڵه‌که‌ دژ به‌ یه‌ک بوون، یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی سه‌خته‌. ئه‌گه‌ر گومان ده‌که‌یت که‌ مامۆستاکه‌ ئازاری منداڵه‌که‌ت ده‌دات، باش وایه‌ که‌ له‌گه‌ڵ قوتابیانی تری پۆله‌که‌و دایک‌و باوکیاندا گفتوگۆ بکه‌یت‌و لێیان بپرسیت، که‌ ئه‌وان چۆن ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر تێكڕای دایک‌و باوکانی پۆله‌که‌ پێکه‌وه‌ به‌ره‌و کاریگه‌ردانانی شتێکی نا دروست هه‌نگاو بنێن، ئه‌وا به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ ده‌توانرێت شتێک له‌ مه‌سه‌له‌که‌دا بکرێت.

من یان هاوڕێکه‌م له‌قوتابخانه‌ ئازار ده‌درێین

  • ئه‌گه‌ر گوێی پێ نه‌ده‌یت"و ده‌شزانیت که‌ که‌م جار ئه‌وه‌ ڕاسته‌. ده‌توانیت گوێ نه‌ده‌یته‌ ئازاردان؟ بێ گومان نه‌خێر. ئه‌گه‌ر شتێک مێشکی مرۆڤ بێزار بکات، ده‌توانیت نیشانی بدات‌و که‌م جار ده‌توانێت ده‌ری نه‌بڕێت. باشیش نییه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ردا لێی بده‌یته‌وه‌ یان قسه‌ی پێ بڵێیته‌وه‌، به‌ڵکو داوای یارمه‌تی له‌ که‌سانی گه‌وره‌ بکه‌.
  • مامۆستاکان‌، به‌رێوه‌به‌رو کارمه‌ندای تری قوتابخانه‌و دایک‌و باوکت‌و دایک‌و باوکی که‌سی ئازارده‌ر ئه‌رکیانه‌ که‌ گوێ بده‌نه‌ ئازاردان‌و به‌ زووترین کات کۆتایی پێ بهێنن. ته‌نها له‌و کاته‌دا پێویست ناکات گوێ بده‌یته‌ ئازاردان، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌ وشه‌ی ناشرینی که‌سه‌که‌ نه‌که‌یت. که‌س نابیت خه‌مۆک بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوه‌ته‌ قوربانی ئازاردان.
  • ڕه‌نگه‌ بیر بکه‌یته‌وه‌ که‌ پێویست ناکات ده‌رباره‌ی ئازاردانه‌که‌ بۆ که‌س بدوێیت، چونکه‌ کۆتایی پێ نایه‌ت. به‌ڵام مامۆستایانی قوتابخانه‌ ئه‌رکیانه‌ که‌ هه‌وڵ بده‌ن کۆتایی به‌ ئازاردان بێنن. پێویست ده‌کات هه‌میشه‌ هه‌وڵ بدرێت ته‌داخول له‌ ئازارداندا بکرێت. بۆ نمونه‌ مامۆستاکه‌ت، دایک‌و باوکت، ده‌رونناسی قوتابخانه‌که‌ت، چاودیری زه‌بت‌و ڕه‌بت یان هه‌موویان پێکه‌وه‌ ده‌توانن قسه‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌ ئازارده‌ره‌کاندا بکه‌ن. به‌ گشتی دایک‌و باوکی منداڵه‌ ئازارده‌ره‌کانیش نازانن که‌ منداله‌کانیان چه‌نده‌ به‌ خراپی هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، هه‌تا که‌سێک بۆیان نه‌گێڕێته‌وه‌.
  • ئه‌گه‌ر ئازاردانی قوتابخانه‌ بێ تاقه‌تت ده‌کات، گرنگه‌ که‌ له‌و باره‌وه‌ له‌گه‌ڵ که‌سێکدا قسه‌ بکه‌یت. بۆ نمونه‌ دایک‌و باوک، داپیره‌و باپیره‌، هاوڕێیان‌و سیسته‌ری قوتابخانه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌گه‌ر بێ تاقه‌تیت.
  • له‌ یادبیت که‌ به‌ جیا له‌ قوتابخانه‌ ده‌توانیت له‌ جیگه‌ی تریش هاوڕێ بدۆزیته‌وه‌. هه‌ندێ که‌س خۆشه‌ویسترین هاوڕێیان له‌ ڕێگه‌ی ئاره‌زووه‌کانیانه‌وه‌ یان له‌ ده‌وروبه‌ری ماڵیانه‌وه‌ په‌یدا کردوه‌.
  • ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد که‌ ئازاردانه‌که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کۆتای نایه‌ت، ده‌توانیت بیر بکه‌یته‌وه‌ که‌ ده‌ته‌وێت قوتابخانه‌که‌ت بگۆڕیت. دواجار له‌ دوای قۆناغی ناوه‌ندی ده‌توانیت به‌ ئاسانی بچیته‌ ئه‌و ئاماده‌ییه‌ یان قوتابخانه‌ی پیشه‌ییه‌ (صناعه‌) یان هه‌ر جیگه‌یه‌کی تری خوێندن، که‌ پێویست ناکات له‌گه‌ڵ ئازارده‌راندا له‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کدا بیت. ده‌توانیت له‌ ناوه‌ندی‌و سه‌ره‌تایشدا قوتابخانه‌ بگۆڕیت. به‌ڵام به‌ گشتی سه‌خته‌ زۆر له‌ ئازارده‌ران بکرێت (ئیجبار کرێن) که‌ قوتابخانه‌ بگۆڕن به‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیان.
  • هیچ کات خۆت تاوانبار نه‌که‌یت یان بیر نه‌که‌یته‌وه‌، که‌ چ شتێکی هه‌له‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌. ئازاردان هیچ کاتێک هیچ هۆکارێکی نییه‌و نابێت هیچ که‌سێک ئازار بدرێت.

ده‌بینم هاوڕێکه‌م ئازار ده‌درێت، چی بکه‌م؟

  • به‌ هاوڕێکه‌ت بڵێ که‌ تۆ له‌سه‌ر ئه‌ویت‌و باشتر وایه‌ له‌ کاتێکدا بێت، که‌ ئازارده‌رانیش گوێبیستی بن. ره‌نگه‌ هه‌ندێ جار ترسی ئه‌وه‌ هه‌بیت که‌ خۆشت ئازار بدرییت، ئه‌گه‌ر به‌رگری له‌ هاوڕێکه‌ت بکه‌یت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ که‌سانێکی پێویست به‌رامبه‌ر ئازارده‌ر بوه‌ستنه‌وه‌و به‌رگری له‌ ئازارکراوه‌که‌ بکه‌ن، ئازارده‌ره‌که‌ به‌ ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌و کۆتایی به‌ ئازاردانه‌که‌ ده‌کات. زۆر حاڵه‌تی ئازاردانی قوتابخانه‌ ڕوویان نه‌ده‌دا، ئه‌گه‌ر هاوڕێیانی ئازاردراوه‌که‌ ته‌نها بێ ده‌نگیان هه‌ڵنه‌بژاردایه‌.
  • زۆر گرنگه‌ که‌ که‌سێکی گه‌وره‌ له‌ ئازاردانه‌که‌ ئاگادار بکرێته‌وه‌. باش وایه‌ که‌ تۆ به‌و هاوپۆله‌ت بڵێی که‌ ئازار ده‌درێت، که‌ بۆ مامۆستایه‌ک‌ یان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌که‌ بگێڕێته‌وه‌. ده‌کرێت بۆ نمونه‌ پێکه‌وه‌ بچن باسی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بینیت له‌ به‌ینی پشوی ده‌رسه‌کاندا (فرسه‌) که‌ قوتابییه‌ک ئازار ده‌درێت، ئه‌وا پێویسته‌ له‌سه‌رت که‌ ئه‌و مامۆستایه‌ بانگ بکه‌یت که‌ چاودێری ده‌کات.
  • هیچ کات به‌ هۆی ئازاردان هاوڕێکه‌ت جێ مه‌هێڵه‌.

 

پشتیوانی که‌سی ئازارده‌ر – ئه‌ که‌سه‌ی پشتیوانی که‌سی ئازارده‌ر ده‌کات، خۆی ده‌ست ناکات به‌ ئازاردان، به‌ڵام به‌شاری تێدا ده‌کات. ڕه‌نگه‌ ئه‌و ته‌ماشا بکات‌و له‌گه‌ڵ که‌سی ئازارده‌ردا به‌ ئازاردانه‌که‌ پێ بکه‌نن. ده‌کرێت که‌سی پشتیوانی ئازارده‌ره‌که‌ هه‌ر به‌وه‌ هانی که‌سی ئازارده‌ر بدات، که‌ ته‌نها ته‌ماشا ده‌کات‌و هیچ ناکات بۆ کۆتای هێنان به‌ ئازاردانه‌که‌.

به‌رگریکه‌ر – که‌سی به‌رگریکه‌ر له‌ پشتی ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ ئازار ده‌درێت. ئازاردانه‌که‌ بۆ که‌سی گه‌وره‌ ده‌گێڕێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌دات که‌ ئازاردانه‌که‌ کۆتایی پێ بێت.

که‌سی ده‌ره‌کی – که‌سی ده‌ره‌کی له‌ کاتی ئازاردانه‌که‌دا ئه‌و جێگه‌یه‌ به‌ جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام به‌ که‌سی گه‌وره‌ ناڵێت‌و هه‌وڵی یارمه‌تیدانی که‌سی ئازارده‌ریش نادات. که‌سی ده‌ره‌کی به‌ له‌ ده‌ست ده‌رچوون ئازاردانه‌که‌ په‌سه‌ند ده‌کات.

گروپ بۆ گه‌نجه‌کان: چیرۆکی خۆت بدۆزه‌وه‌ - له‌ یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فینله‌ند

له‌م کاته‌دا گروپه‌کان ته‌نها له‌ هێلسنکیدا به‌ڕیوه‌ ده‌چن.

ده‌بینم هاوڕێکه‌م ئازار ده‌درێت،چی بکه‌م؟

  • ڕه‌نگه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستاکه‌وه‌ یان دایک‌و باوکی قوتابیه‌کی تره‌وه‌ بیستبێتت، که‌ منداڵه‌که‌ت ئازاری منداڵی تر ده‌دات. ڕه‌نگه‌ هه‌واڵه‌که‌ بۆ تۆ زۆر جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بێت‌و بۆ سه‌خت بیت که‌ باوه‌ڕ بکه‌یت. ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ی لات درووست بووه‌، له‌ منداڵه‌که‌ت بپرسه‌، بزانه‌ ئه‌و خۆی وه‌ک‌ ئازارده‌ر ده‌ناسێته‌وه‌. هه‌وڵ بده‌ که‌ منداڵه‌که‌ حاڵی بکه‌یت له‌وه‌ی که‌ ئازاردان زۆر هه‌ڵه‌یه‌و پێویسته‌ ده‌ست به‌ جێ کۆتایی پی بهێنرێت.

    ئه‌گه‌ر منداڵه‌ ئازاردراوه‌که‌و دایک‌و باویکیان، خواستی دیداریان هه‌بوو، که‌ منداڵه‌که‌شت ئاماده‌بێت، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بیرۆکه‌یه‌کی باش بێت. له‌ دیداره‌که‌دا به‌ ئاماده‌بوونی تۆ منداڵه‌که‌ت ده‌توانێت به‌ڵێن بدات که‌ چیتر ئازار نادات.

    ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت دانی به‌ ئازاردانه‌که‌دا نه‌ناو خۆشت دڵنیا نیت که‌ ڕاستیه‌که‌ کامه‌یانه‌، ئه‌وا له‌م کاته‌شدا ده‌کرێت دیدارێک ڕێکبخرێت له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌و ئه‌و منداڵه‌ی گومانی ئازاردانی لێ ده‌کرێت‌و له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌ی. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌بێت ڕاستی له‌سه‌ر ئازاردانه‌که‌ ئاشکرابێت. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی منداڵه‌که‌ت ئازاری منداڵێک بدات‌و تۆ ڕه‌تی بکه‌یته‌وه‌و باوه‌ڕ نه‌که‌یت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ هه‌موو ڕۆژێکی قوتابخانه‌ی منداڵێک زۆر دڵته‌نگ‌و دژوار بکه‌یت. ئه‌رکی تۆ ئه‌وه‌یه‌، که‌ منداڵه‌که‌ت تێبگه‌ێنیت، که‌ ئازاردان هه‌ڵه‌یه‌.

  • کاتێک که‌ حاڵه‌تی ئازاردانه‌که‌ ڕوون ده‌بێته‌وه‌، له‌ ئاینده‌شدا هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندیدا به‌ له‌گه‌ڵ مامۆستای منداڵه‌که‌، منداڵه‌ ئازاردراوه‌که‌و دایک‌و باوکی‌و دڵنیا بکه‌ره‌وه‌ له‌وه‌ی که ئازاردانه‌که‌ به‌رده‌وام نه‌بووه‌ یان شێوه‌که‌ی نه‌گۆڕاوه‌، بۆ نمونه‌ وه‌ک دوورخستنه‌وه‌ له‌ گروپی هاوڕێیاندا.
  • وریا به‌ که‌ خۆت به‌ شێوه‌یه‌ک نه‌بیته‌ مایه‌ی هاندانی ئازاردانه‌که‌، وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنی شکڵی که‌سێک، شێوه‌ی قسه‌ کردنی، یان هونه‌ری زانینی ئه‌و هتد. هه‌روه‌ها ڕیگه‌ نه‌ده‌یت که‌ وا لێت تێبگه‌ن، که‌ که‌سانێک له‌ که‌سانێکی تر باشترن. ڕه‌نگه‌ به‌و پێیه‌ منداڵه‌که‌ وا بیر بکاته‌وه‌، که‌ مافیه‌تی له‌ ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه‌ بۆ نمونه‌ له‌سه‌ر شکڵی که‌سێک به‌ خۆی بڵێت.

ئه‌گه‌ر له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌تیدا ئازاردانیقوتابخانه‌ی منداڵی هاته‌وه‌ یاد

ئازاردانی منداڵی کاتی قوتابخانه‌، بۆ هه‌ندێ که‌س کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ژیانیان داناوه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌تیشدا. ڕه‌نگه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ته‌مه‌نی خانه‌نشینیشدا هه‌ندێ جار ئازاردانی قوتابخانه‌ بێته‌وه‌ یاد. ئه‌وه‌ ئاساییه‌، کاتێک بیره‌وه‌رییه‌ ناخۆشه‌کانی خۆت دێنه‌وه‌ یاد که‌ منداڵه‌که‌ت ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ یان له‌ خراپترین حاڵه‌تدا که‌ ئه‌ویش ئازار ده‌درێت.

تێگه‌شتن‌و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئازاردانی قوتابخانه‌دا، ڕه‌نگه‌ زۆر شت ڕوون بکاته‌وه‌. کاتێک که‌ منداڵی خۆت ئازار ده‌درێت، ڕه‌نگه‌ دایک‌و باوکه‌که‌ بۆ یه‌که‌م جار بیر له‌ ئازاردانی قوتابخانه‌ بکه‌نه‌وه‌. ڕه‌نگه‌ پێش ئه‌وه‌ ئاکامه‌کانی ئازاردان ته‌نها بۆ نمونه‌ له‌ شه‌رمکردنێکدا که‌ بێزارت ده‌کات، له‌ ترسدا، له‌ شله‌ژان‌و خه‌مۆکیدا ده‌ربکه‌وێت. کاتێک ڕووبه‌ڕووی ئازاردانی منداڵه‌که‌ت ده‌بێته‌وه‌، پاش په‌شۆکاندن، ڕه‌نگه‌ ده‌رفه‌تێک بێت که‌ خۆشت باش بیته‌وه‌.

دایک‌و باوکێک که‌ خۆیان پێشتر له‌ قوتابخانه‌ ئازار دراون، ڕه‌نگه‌ زۆر به‌ باشی له‌ باری منداڵه‌که‌یان تێ بگه‌ن، که‌ ئازار ده‌درێت‌و بتوانن گوێی لێ بگرن‌و کۆمه‌کی بکه‌ن. ئازاردانی منداڵ، ڕه‌نگه‌ بۆ دایک‌و باوک کاردانه‌وه‌ی هه‌ستی زۆر توند دروست بکات‌و ڕه‌نگه‌ سه‌خت بێت بۆیان به‌و شێوه‌ هێمنانه‌یه‌ی پێویسته‌ له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا بن. به‌ دڵنیایه‌وه‌ دایک‌و باوک هیچ کات ئه‌زموونی منداڵه‌که‌ بێ تێگه‌شتن‌و بێ بایه‌خ ناهێڵنه‌وه‌، چونکه‌ زۆر باش ده‌زانن که‌ منداڵه‌که‌یان ده‌رباره‌ی چی ده‌دوێت.

کاتێک ئازاردانی قوتابخانه‌ له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌تیدا دێته‌وه‌ یاد، ڕه‌نگه‌ زۆر شتی نوێی لێ تێبگه‌یت. له‌وانه‌یه‌ به‌ منداڵی خۆتت تاوانبار کردبیت کاتێک ئازاردراویت‌و بیرتکردبێته‌وه‌، که‌ له‌ که‌سانی تر خراپتریت. له‌ خراپترین حاڵه‌تدا، ئه‌م هه‌سته‌ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌مێنێته‌وه‌. له‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌تیدا تێ ده‌گه‌یت، که‌ هیچ که‌سێک شایسته‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپ نییه‌‌و ده‌کرێت هه‌ر که‌سێک ببێته‌ قوربانی ئازاردان.

له‌ کاتی کۆمه‌ک کردنی منداڵه‌که‌دا، ده‌رفه‌تێکه‌ که‌ له‌ هه‌مان کاتدا مامه‌ڵه‌ی هه‌سته‌کانی خۆشت بکه‌یت. له‌ باشترین حاڵه‌تدا ئازاردانی منداڵه‌که‌ کۆتای دێت‌و دایک‌ یان باو‌که‌که‌ش ده‌توانێت له‌ ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه‌ ته‌ماشای ئازاردانه‌که‌ی خۆی بکات. ده‌ربازبوون له‌ ئازاردان، ڕه‌نگه‌ هه‌مان هێزو باوه‌ڕبوون به‌ خۆتت پێ بدات، وه‌ک ڕزگاربوون له‌ هه‌ر قه‌یرانێکی تر.

کاتێک که‌ توانراوه‌ له‌گه‌ڵ خۆتدا، که‌سانی شاره‌زادا یان که‌سانی نزیکدا به‌ پێی پێویست مامه‌ڵه‌ی ئازاردانه‌که‌ بکرێت، ڕه‌نگه‌ ده‌رفه‌تێک بێت بۆ ئازادبوون له‌و هه‌سته‌ ناخۆشانه‌ی هه‌بووه‌. له‌وانه‌یه‌ ئازاردان وه‌ک برینێک له‌ ژیاندا بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام دواڕۆژت دیاری ناکات. که‌سی گه‌وره‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ ببینێت، که‌ وێڕای تراومای ئازاردان، توانیوێتی زۆر کار ئه‌نجام بدات.