دڵنیا نه‌بوون له ئاینده‌و له داهاتی بژێوی، به گشتی ده‌بنه مایه‌ی خهمو سترێس. وه‌ک هه‌ر گۆڕانکاریه‌کی تر، ده‌کرێت بێکاریش ببێته مایه‌ی قه‌یران. به ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی بێکاربوون قورسای له‌سه‌ر مرۆڤ داده‌نێت. نا دڵنیایی ئابوری وه‌ک نادڵنیای ده‌رونی، ده‌کرێن ببنه هۆی ڕێکه‌وتنی کاری کاتی دیاریکراو یان کاری که‌م وه‌خت.
چوونه ده‌ره‌وه له ژیانی کاردا، ڕه‌نگه بۆ نمونه هه‌ستی دڵته‌نگی، بێ ئه‌منی، ترس، شکستهێنان، ڕق‌و شه‌رمه‌زاری دروست بکات. ده‌کرێت بێ‌کاری ئه‌زموونی ئه‌وه که‌م بکاته‌وه، که که‌سه‌که خۆی کاریگه‌ر له‌سه‌ر ژیانی خۆی دا‌نێت. کارکردن یان خۆ ئاماده‌کردن بۆی له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه، زۆری بۆ ته‌رخان دهکرێتو دواتر کار نه‌بوون ڕه‌نگه مایه‌ی نیگه‌رانیه‌کی گه‌وره بێت. به تایبه‌تی ده‌رکردن له کاره‌که‌دا ئه‌زموونی هه‌ستی خراپی‌و بێ نرخی دروست ده‌کات. بۆیه پێویسته له یادت بێت، که کار نرخی مرۆڤ دیاری ناکات. که‌سێکی بێکار به هه‌مان شێوه‌ی جاران به نرخه.
"کاتێک له کاره‌که‌م ده‌رکرام، سه‌ره‌تا باوه‌ڕم نه‌کرد ڕاست بێت. دواتر هه‌ستێکی شه‌رمه‌زاری به‌هێزم بۆ دروست بوو، ئه‌گه‌رچی ده‌رکردنی کرێکاره‌کان له لایه‌ن جیگه‌ی کاره‌که‌مانه‌وه هۆکاره‌که‌ی بارودۆخی ئابوری بوو. خۆش به‌ختانه به‌رپرسی کاره‌که‌م توانای هه‌بوو به شێوه‌ک بۆمان بگێڕیته‌وه، که تێ بگه‌ین، هه‌رچه‌نده له‌و کاته‌دا بیرم له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه."
كێشه‌کانی کار په‌یداکردن، ده‌کرێت هه‌روه‌ها ببێته هۆکاری ته‌نهایی‌و دابڕان. بێ‌کاری به جیا له بابه‌ته‌کانی ئابوری داهاتی ژیان، ڕه‌نگه کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌زموونی پێکه‌وه‌بوونیش دابنێت: کاری من له‌م کۆمه‌ڵه‌دا چییه؟ به تایبه‌تی له کاتێکدا، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌کان وابه‌سته‌بێت به شوێنی کاره‌که‌وه، دوور که‌وته‌نه‌وه له کاره‌که یان کاری که‌م که‌م، ڕه‌نگه ههلو مه‌رجی سه‌خت بێنێته پێشه‌وه له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه‌وه.
باری خراپی ئابوری ئه‌ندامێکی خێزانه‌که، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی خێزانه‌که داده‌نێت. بۆ خه‌رجکردنی پاره زیاتر چاودێری دهکاتو ڕه‌نگه گۆڕانکاری له‌سه‌ر کاری هاوبه‌شی خێزانه‌که دروست بکات. ڕه‌نگه له‌سه‌ر کاتی ئازاد‌و به‌کارهێنانی پاره، جیاوازی بیروڕا دروست بکات. زیاتر ده‌رباره‌ی گێڕاندنه‌وه‌ی سه‌ختی ئابوری بۆ منداڵان بخوێنه‌وه.
زوو ده‌ست به کار به
باش وایه که هه‌ر زوو دوای له ده‌ست دانی کاره‌که یان دڵنیا نه‌بوون له مانه‌وه، ده‌ست به کار بیت. به‌رنامه دانان ده‌کرێت یارمه‌تیت بدات: ده‌مه‌وێت دوای ئه‌مه چی بکه‌م؟ کار‌و باره‌کان ده‌رباره‌ی یارمه‌تیه‌کانی بێ‌کاری، پێویسته به زووترین کات ئاشنایان ببیت‌و داوای ئه‌و کۆمه‌کانه بکه‌یت که ده‌تگرێته‌وه.
باش وایه که یه‌کسه‌ر له دائره‌ی کار (Työ- ja elinkeinotoimisto) خۆت ناونووس بکه‌یت که به دوای کارهوهیهت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به‌و لایه‌نانه‌ی کار ده‌ده‌ن یان ڕاسته‌وخۆ به خاوه‌نی کاره‌وه بۆ نمونه له ڕێگه‌ی داواکردنی کاره‌وه. کاردۆزینه‌وه سترێسییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چالاک بیت، دواتریش ئاسانتر ده‌توانیت به‌رده‌وامبیت له گه‌ران به دوای کاردا.
پێویسته هه‌لومه‌رجی خۆت باش لێکبده‌یته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده باشبیت بۆ ئه‌و شتانه‌ی که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بژێوی ژیانت هه‌یه. شیکردنه‌وه‌ی داهاتو خه‌رجیه‌کان، ده‌کرێت بۆت ڕۆشن بکاته‌وه، که چی شتێک پێویسته گۆڕانکاری به‌سه‌ردا بێت. بیرکردنه‌وه له‌مانه ده‌کرێت یارمه‌تیان هه‌بێت:
- بێ‌کاری چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانم ده‌بێت؟
- ده‌توانم چی بکه‌م؟ پێویستم به چ جۆره یارمه‌تیه‌که؟
- ئاستی ده‌رفه‌تی کار دهستکهوتنم چۆنه؟ به بۆچوونی خۆم بێکاریهکهم چه‌نێک درێژه ده‌خاێنێت؟
- دواڕۆژم چۆن ده‌بینم؟ به بۆچوونی خۆم دواڕۆژم له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ده‌بێت؟
- بێ‌کاری بۆ من مانای چییه؟
- له دواڕۆژمدا چی شتێکم ده‌وێت، که به ڕاستی بمه‌وێت بیکه‌م؟ چۆن ئامانجه‌کانم به ده‌ست ده‌هێنم؟
- له کوێوه یارمهتیو کۆمه‌ک به ده‌ست ده‌هێنم؟
له ماڵپه‌ڕی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاردا، له ڕێنمای بێ‌کاری ته‌ندروستدا، زیاتر بخوێنه‌وه.
"له ئاکامی بێکاریدا، ڕۆژانی ڕابردوو دهشکێتو کاتی ئازاد زیاد ده‌بێت. زیادبوونی کاتی ئازاد یان ئه‌و کێشانه‌ی په‌یوه‌ندیان به بێکاریه‌وه هه‌یه، ڕه‌نگه زیاتر هانت بده‌ن بۆ بیرکردنه‌وه، که له چ جۆره کارێک‌دا سه‌رحاڵ ده‌بیت. ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێ که‌س پشووی بیرکردنه‌وه‌و حه‌زی خوێندن یان گۆڕینی بواره‌که‌ی بۆ بێنیت."
دائیره‌ی کار:
چۆن ده‌چیته پێشه‌وه، کاتێک ده‌بیته بێکار.
هه‌روه‌ها چاوێک به لیستی یاداشته‌کانی خاوه‌ن کاره‌که‌دا بخشێنه‌وه.
له دائیره‌ی کار بۆ نمونه ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه ده‌به‌خشرێن: نه‌خشه کێشان بۆ گه‌ڕان به دوای کار‌و په‌وه‌یندی دروست کردن به خاوه‌ن کاره‌وه، خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبژارده‌ی پیشه. هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریه‌کانی چوونه‌پێشه‌وه‌ی کار پهیداکردنو داهاتی بژێوی، وه‌ک ڕێنمایکردنی بێکاری‌و مه‌شقی کار.
کاسه‌کانی بێ‌کاری
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی یه‌کێک له کاسه‌کانی بێکاریت، ئه‌وا پاره‌ی ڕۆژانه له کاسه‌ی بێکاریه‌که‌ی خۆت وه‌رده‌گریت.
زیاتر ده‌رباره‌ی کاسه‌ی بێکاری‌و پاره‌ی ڕۆژانه‌که‌ی بخوێنه‌وه
KELA:
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی هیچ یه‌ک له کاسه‌کانی بێ‌کاری نیت، ئه‌وا ده‌توانیت لهKELA داوای پاره‌ی ڕۆژانه‌و کۆمه‌کی کار داوا بکه‌یت.
هه‌روه‌ها ده‌توانت یاساکان له په‌یوه‌ند به پاراستنی که‌سی بێکاره‌وه بخوێنیته‌وه.
سۆسیال:
کۆمه‌کی داهاتی بژێوی له دائیره‌ی سۆسیالی شاره‌وانیه‌که‌ی خۆت داوا ده‌که‌یت.
بێ‌کاری درێژخایه‌ن
بۆ ماوه‌ی زیاتر له ساڵێک له بێ‌کاری، به بێ‌کاری درێژ خایه‌ن ناوده‌برێت. ده‌کرێت به هۆی چه‌ندین هۆکاری جیاوازه‌وه ببیته بێکار. به تایبه‌تی له کاتی هه‌ڵاوساندا، چه‌ندین کۆمپانیاو ده‌زگا ناچار ده‌بن که ده‌ست له به‌شێک له کرێکاره‌کانیان ههڵگرنو یان وازبهێنن. پاش کۆتای هاتن به خوێندن، ڕه‌نگه جێگه‌ی کار ده‌ست نه‌که‌وتبێت. نهخۆشیو که‌م ئه‌ندامی ڕه‌نگه ببنه هۆکاری لاوازبوونی ئیداره‌کردنی کار.
کار په‌یداکردن زۆر جار سترێسی له‌گه‌ڵدایه‌و ڕه‌نگه به ئاسانیش کار نه‌دۆزرێته‌وه. کارپه‌یداکردن زۆر له‌و که‌سه ده‌خوازێت که به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێت. به‌شداریکردن له چه‌ند چالاکیه‌کدا، وه‌ک کاری خۆبه‌خشانه، یان ئاره‌زووه جۆراوجۆره‌کان یان فێربوونی بواری نوێ، باش وایه که ئه‌زموونه‌کان بهکاربهێنرێتو ڕێگا بۆ سه‌رکه‌وتن له ژیاندا خۆش بکرێت. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه کاری پچڕپچڕیش ده‌رفه‌ت زیاتر بکات. له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه ده‌کرێت کاری به‌رده‌وام په‌یدا بکرێت‌و له کاتی گه‌ڕان به دوای کاری نوێ‌دا، ده‌توانیت نیشانی بده‌یت که ئه‌زموونت هه‌یه‌و ئاره‌زووت به ده‌ست به کاربوون هه‌یه.
"له ده‌ورانی رابردوودا بێ‌کاری به گشتی گهنجانو به دیاریکراویش پیاوانی گه‌نجی گرتۆته‌وه."
بێ‌کاری درێژخایهنو به‌رده‌وام گه‌ڕان به‌دوای کاردا ڕه‌نگه ساردت بکه‌نه‌وه‌و هه‌ستی بێ توانایت بۆ بهێننو خه‌مۆکت بکات. ڕه‌نگه بۆ نمونه قه‌رزاری یان کێشه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی بارودۆخه‌که سه‌ختتر بکه‌ن. له کاتی خه‌مۆکیدا یان خه‌می پاره‌دا، هه‌میشه توانای گه‌ڕان به دوای کاردا نییه یان ته‌نانه‌ت توانای چالاک مانه‌وه‌ش نییه.
به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌دا باش نییه ته‌نها بمێنیته‌وه، به‌ڵکو باش وایه که داوای یارمه‌تی بکه‌یت. ئه‌گه‌ر کاروباری ئابووریت سه‌ختتر بوو، باش نییه کێشه‌کان بشاریته‌وه، چونکه به گشتی کێشه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌هێنن. له کوێ یارمه‌تی بۆ کێشه‌ی ئابووری وه‌رگرم؟
ئه‌گه‌ر به هۆی بابه‌تێکی ته‌ندروستیه‌وه بۆت سه‌خته له کارهکتدا به‌رده‌وامبیت، ئه‌وا باش وایه که به دوای ده‌رفه‌ته‌کانی باش بوونهوهدابیت. زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی باشبوونه‌وه له دائیره‌ی کار‌و کێڵا (KELA) به ده‌ست ده‌هێنیت. بۆ نمونه خه‌مۆکی چاره‌سه‌ر دهکرێتو ژیانی کار ده‌کرێت باشتر به‌رده‌وام بێت پاش باش بوونه‌وه.
ده‌کرێت به هۆی نه‌خۆشییه‌که‌وه به یه‌کجاری له کاره‌که‌ت واز بهێنیت. له‌م کاته‌دا باش وایه که به دوای ده‌رفه‌ته‌کانی خانه‌نشینی بێ توانای کاره‌وه بیت.
ئه‌و چالاکیانه‌ی که پشتگیری به ده‌ستهێنانی کار ده‌که‌ن، وه‌ک فێربوونی بواری نوێ له دائیره‌ی کار، ڕاهێنانی کار یان بۆ نمونه به‌شداریکردن له کارێک که یارمه‌تی مووچهدانهکهی ده‌درێت، به گشتی باشه که سوودیان لێ وه‌رگریت. له ماڵپه‌ڕی دائیره‌ی کاردا بخوێنه‌وه‌و بزانه چی خزمهتگواریهک ده‌توانن به تۆ پێشکه‌ش بکه‌ن. بۆ لاوان چه‌ندین خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر هه‌یه، وه‌ک فێربوونی بواری نوێ، هه‌ڵبژاردنی پیشه‌و ڕاهێنانی کار. زیاتر ده‌رباره‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کانی لاوان بخوێنه‌وه. هه‌روه‌ها له هه‌ندێ له شاره‌وانیه‌کاندا کاری له چه‌شنی کاری کۆمه‌ڵ ڕێک ده‌خرێت. له‌م کاره كؤمهڵانهدا ده‌توانیت مه‌شق به تواناکانی کارت بکه‌یت، خۆت بۆ فێربوون ئاماده بکهیتو هه‌روه‌ها دیداری لاوانی تر بکه‌یت. زیاتر ده‌رباره‌ی کاری کۆمه‌ڵ (Työpaja) بخوێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م بابه‌ته‌ش به ناوی: جۆره‌کانی پاڵپشتی یارمه‌تی کۆنتڕۆڵکردنی ژیانی بێکاران ده‌کات" ئه‌م بابه‌ته له ژماره 6ی 2010ی بڵاوکراوه‌ی تێسسۆ (Tesso)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌م بابه‌ته له ئه‌رشیفی THLدا ده‌دۆزیته‌وه.