توندوتیژی به چه‌ند شێوه دیاری ده‌دات. به ساده‌یی ده‌توانین توندوتیژی به‌سه‌ر فیزیکی‌و ده‌روونیدا دابه‌ش بکه‌ین. توندوتیژی ده‌کرێت لێدان یان شه‌ق پیاکێشان بێت به که‌سێکی که‌دا یان بۆ نمونه بریندارکردنی که‌سێک به وشه یان بوونه هۆی سترێس‌و بێزاری که‌سێکی تر. هه‌ردوو شێوه‌که ئازاری که‌سه‌که‌ی تر دهداتو ده‌کرێت ببێته هۆکاری برینداربوونی سه‌خت.
هه‌روه‌ها توندوتیژی جۆرێکه له هه‌ڵاواردن له سه‌ر بنه‌مای تایبه‌تمه‌ندیه‌ک، واته بۆ نمونه ڕاسیزم (ڕه‌گه‌زپه‌رستی). هه‌روه‌ها به جۆره کارێکیش ده‌وترێت توندوتیژی، که مرۆڤێک بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت به‌کار ده‌هێنرێت، بۆ نمونه به فێل پاره‌ی لێ ده‌دزن. بێ بایه‌خدان به کهسێکو ئیهمالکردنی، به هه‌مان شێوه یه‌کێکه له جۆره‌کانی توندوتیژی. بۆ نمونه چاره‌سه‌رنه‌کردنی منداڵ یان که‌سێکی به ته‌مه‌ن، که وابه‌سته‌ی که‌سانی ترن، ئیهمالییه. به‌کار هێنانی پاره‌ی هاوبه‌شی خێزانه‌که به بێ پرسکردن، ئیهمالکردنی ئابوریه.
بوونه ئامانجی توندوتیژی ئه‌زموونێکی تڕاوماییه. به جیا له برینداربوونی ده‌روونی، ده‌کرێت توندوتیژی فیزیکی ببێته هۆی برینی سه‌خت له جه‌سته‌دا. شتێکی هاوبه‌ش له نێوان هه‌موو شێوه توندوتیژیه‌کاندا ئه‌وه‌یه که که‌سه‌که ئازار دهداتو زۆر جار مرۆڤ وا هه‌ست ده‌کات، که خراپ‌و بێ نرخه. بۆ نمونه ئه‌م هه‌ستانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندیان به ئه‌زموونی توندوتیژیه‌وه هه‌یه:
- ترس‌و بێ ئه‌منی
- دڵ ته‌نگی
- تاوانباریو شه‌رمه‌زار
- بێ نرخی
- بێ توانایی کۆمه‌ک کردن
- تووڕه‌ی‌و ئاگرێسیڤی
- ناخۆشی‌و حزب کردن به تۆڵه
- بۆ نمونه خهمۆکیو هه‌ڵسوکه‌تی زیان به خۆ گه‌یاندن
- نیشانه‌کانی جه‌سته‌یی، وه‌ک سه‌رئێشه، سه‌ختی خه‌وتن‌و سکئێشه
شتێکی گشتییه، کاتێک توندوتیژی ده‌شاردرێته‌وه. سه‌ربه‌خۆ به شێوه‌ی توندوتیژیه‌که، ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌زموونی توندوتیژه‌که‌ی چه‌شتوه، ڕه‌نگه ههلو مهرجهکهو برینه‌کانی بشارێته‌وه یان به شێوه‌یه‌ک به‌رگری له ڕه‌فتاری خراپی که‌سی به‌رامبه‌ر بکات. که‌سێک که له پڕ ده‌بێته قوربانی کاردانه‌وه‌یه‌کی توندوتیژی، ڕه‌نگه بۆی سه‌خت بێت ڕووداوه‌که وه‌ک شتێکی واقعی قبوڵ بکات، بۆیه له‌وانه‌یه پاش ماوه‌یه‌کی درێژ په‌نا بۆ یارمه‌تی به‌رێت. هه‌میشه له کاتی تاوانی توندوتیژیدا زانیاری ناگاته ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت، که مه‌سه‌له‌که تاوانه.
زۆر جار بوونه قوربانی توندوتیژی هه‌ستی خۆ به تاوان زانین‌و شه‌رمه‌زاری لێ ده‌که‌وێته‌وه، که ده‌بنه ڕێگری داواکردنی یارمه‌تی. هه‌روه‌ها ترس له که‌سه‌که یان بۆ نمونه باوه‌ڕکردن به‌وه‌ی که توندوتیژیه‌ک که له که‌سانی نزیکت ڕوو ده‌دات، کۆتای پێ دێت، ڕێگه‌گره له په‌نابردن بۆ یارمه‌تی. ئازاردانی بهردهوامو توندوتیژی ده‌روونی ده‌بنه هۆکاری خۆ به که‌م زانین، که په‌نا بردن بۆ یارمه‌تی ده‌کاته کارێکی مه‌حاڵ.
پێویسته هه‌میشه داوای یارمه‌تی بکرێت به‌رامبه‌ر به توندوتیژی!
توندوتیژی له شێوازه جیاوازیهکانیدا ده‌کرێت به چه‌ند شێوه ڕووبه‌ڕووی ببیته‌وه. زیاتر بخوێنه‌وه:
زانیاری زیاتری توندوتیژیو شێوه جیاوازه‌کانی:
یارمه‌تی به‌رامبه‌ر به‌توندوتیژی
باکگراوه‌ندی توندوتیژی چه‌ند جۆرێکه‌وه، به‌ڵام چ ئه‌زموونی توندوتیژیو چ دووباره بوونه‌وه‌ی ئازاردان، ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی یارمه‌تی هه‌یه‌و ده‌توانین کۆتایی به توندوتیژیه‌که بهێنین. هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر کراوه‌و هه‌م بۆ کرداره‌که‌ش یارمه‌تی هه‌یه‌و پێویسته هه‌میشه داوای بکرێت.
ئه‌گه‌ر خۆت ببیته قوربانی توندوتیژی یان ده‌بینیت که‌سێکی تر ده‌بیت، ده‌ست به‌جێ په‌یوه‌ندی بکه به ژماره‌ی فریاگوزاریه‌وه 112. هه‌میشه ده‌بێت ته‌داخول له توندوتیژیدا بکرێت. زانیاری پۆلیس ده‌رباره‌ی ته‌داخول کردن له توندوتیژیدا بخوێنه‌وه. ئه‌گه‌ر جه‌سته‌ت بریندارکراوه، په‌نا بۆ نزیکترین ئێشکگر به‌ره یان په‌یوه‌ندی به ژماره‌ی فریاگوزاری 112ه‌وه بکه. داوای یارمه‌تی ده‌روونی بۆ خۆت بکه بۆ نمونه له ئێشکگری قوربانی تاوانه‌وه، که کۆمهکو زانیاری وه‌رده‌گریت
یارمه‌تی بۆ توندوتیژی خیزان له شه‌ڵته‌ر (turvakoti) وه‌رده‌گرێت، که له‌هه‌ر کاتێکی شه‌وو ڕۆژدا ده‌توانیت په‌نای بۆ به‌ریت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ منداڵانیشدا. زیاتر ده‌رباره‌ی ماڵی پارێزراوو سه‌ره‌تا بخوێنه‌وه. هه‌روه‌ها منداڵان خۆشیان ده‌توانن په‌نا بۆ شه‌ڵته‌ر به‌رن. خاچی سوری فینله‌ندا له هێلسنکی‌و دهوروبهریو تورکوو تامپێڕێ شه‌ڵته‌ری لاوانی (Nuorten turvatalot) هه‌یه. هه‌روه‌ها له پاراستنی ماڵی ئینته‌رنێتیشه‌وه یارمه‌تی وه‌رده‌گریت.
ئه‌و که‌سه‌ی توندوتیژی ده‌کات، ده‌کرێت قه‌ده‌غه‌بوونی نزیک بوونه‌وه وه‌رگرێت، هه‌روه‌ها له ناو خێزانه‌که‌شدا. له ماڵپه‌ڕی پۆلیسدا زانیاری زیاتر وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی یاساکانی په‌یوه‌ند به قه‌ده‌غه‌ی نزیکبوونه‌وه‌و توندوتیژی خێزان.
چی بکه‌م، ئه‌گه‌ر بترسم که که‌سێکی توندوتیژبم؟
ئه‌و لایه‌نانه‌ی تر که یارمه‌تی ده‌ده‌ن:
- به‌شی قه‌یران، ته‌له‌فونی قهیرانو ناوه‌نده‌کانی قه‌یرانی یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فینله‌ند
- له پاراستنی ماڵی ئینته‌رنێتیشه‌وه یارمه‌تی وه‌رده‌گریت
- هه‌روه‌ها له‌ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵی پیاوان (Miessakit ry)زانیاریت ده‌ست ده‌که‌وێت ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌ستانه‌ی که دوای جیابوونه‌وه دێنه ئاراوه.
- ژنی پشتیوانی ناوه‌ندی قه‌یرانی ئهتککردنیارمهتی قوربانیانی ئه‌تککردن ده‌دات
منداڵان‌و لاوان ده‌بێت له توندوتیژی بپارێزرێن، چونکه ته‌نها به بینینی توندوتیژی، ڕه‌نگه منداڵان توشی ئه‌زموونی تڕاوما بکات.
- هه‌روه‌ها له ماڵپه‌ڕی ماڵی پاراستنی ئنته‌رنێتدا، له به‌شه‌کانی یارمه‌تی بۆ منداڵان‌و لاوان له کوێیه> له‌گه‌ڵ زانیاری‌و کۆمه‌ک بخوێنه‌وه.
- تهلهفونو ئنته‌رنێتی لاوان‌و منداڵان له یه‌کیتی پاراستنی منداڵانی مانێرهێیم (Mannerheimin lastensuojeluliitto)
یارمه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی باکگراوهندیان بێگانه‌یه (خاریجییه، ulkomaalaistaustainen):
- ته‌له‌فونی قه‌یرانی بێگانه‌کانی یانه‌تی ته‌ندروستی ده‌روونی فینله‌ندا
- یه‌کێتی ژنانی مۆنیکا (Monika-naiset liitto ry) – چه‌تری ڕێکخراوه‌کانی ژنانی ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌کان
- FINFO – ڕێنمای ته‌له‌فون بۆ بێگانه‌کان
تاوانی توندوتیژی کاریگه‌ریله‌سه‌ر هه‌ستی سه‌لامه‌تی داده‌نیت
له یاسادا تاوان به کردارێک هاتووه، که ده‌بێت سزا بدرێت. تاوانه‌کانی توندوتیژی بریتییه له ئازاردان‌و تاوانی کوشتن‌و تاوانی سێکسی، وه‌ک ئهتککردنو ئیجباری کردن به سێکس. هه‌روه‌ها ڕاووڕووتیش تاوانی توندوتیژییه. سه‌ره‌کیترین شێوه‌ی توندوتیژی ئازار پێ گه‌یاندنه. هه‌روه‌ها بۆ نمونه ئیجباری کردن‌و هه‌ڕه‌شه‌کردن، ئه‌گه‌ر توندوتیژی فیزیکیش له خۆ نه‌گرێت، به هه‌مان شێوه مایه‌ی سزادانن.
ده‌کرێت هه‌ر که‌سێک ببێته قوربانی توندوتیژی. بوونه قوربانی تاوانێکی توندوتیژی له ناکاو، نا‌توانیت به هیچ شێوه‌یه‌ک پێشتر خۆتی بۆ ئاماده بکه‌یت. ئه‌گه‌ر بوویته قوربانی تاوان، به زووترین کات په‌وه‌ندی به پۆلیسه‌وه بکه.
ژماره‌ی گشتی فریاکه‌وتن 112یه.
ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته قوربانی تاوان، ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئێشکگهری قوربانی تاوانه‌وه یارمهتیو کۆمه‌ک وه‌رگرێت. هه‌روه‌ها شایتهحاڵهکانی تاوانه‌که به هه‌مان شێوه ده‌توانن له ئێشکگهری قوربانی تاوانه‌وه یارمه‌تی وه‌رگرن.
به گشتی بوونه قوربانی تاوان ده‌بێته هۆی قه‌یرانی تڕاوماو هه‌روه‌ها باشبوونهوهش به هه‌مان شێوه‌ی قه‌یرانه‌کانی تر ده‌چێته پێشه‌وه. مرۆڤ ده‌توانێت له ئه‌زموونه قورسه‌کانیش ڕزگاری بێت‌و هه‌موو که‌سێک ڕێگه‌چاره‌ی خۆی هه‌یه، که سوودی لێ وه‌رگرێت. بۆ هه‌ندێ تاوان‌و هه‌ندێ مرۆڤ، زیاتر پێویست به یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا ده‌بێت. له داواکردنی یارمه‌تیدا نابێت دوودڵ بیت.
"له‌سه‌ر شه‌قام هێرشیان کرده سه‌رم، به بێ هۆکارو به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆمه‌وه. بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له حاڵه‌تی شۆکدا بووم‌و له هیچ حاڵی نه‌ده‌بووم. باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد، که ئه‌وه به‌سه‌ر مندا ڕوویدا، چونکه هه‌موو ژیانم له‌و ناوچه ئاشنایه‌دا ژیاوم."
به پێی شکڵی تاوانه‌که‌و شێوەی کاردانەوەی کەسەکە، ئەزموونی تاوان دەکرێت چەندین هەستو کاردانهوە دروست بکات. چ بۆ قوربانیەکەو چ بۆ شایەتحاڵی تاوانەکە، دەکرێت ببێتە مایەی قەیرانی تڕاوما. قوربانی تاوان بە گشتی ئەمانی خواراوەی هەیە:
- ترس لە کرداری تاوانەکەو دووبارەبوونەوەی ڕووداوەکە. گومان لەسەر بارودۆخ‌و خەڵکی جیاواز ڕەنگە زیاد بێت.
- هەست کردن بە بێ سەلامەتی‌و بێ نرخی. دەکرێت هەر شتێک ڕوو بدات. پاش ڕووداوەکە مرۆڤ بە توندوتیژی حەساس دەبێت، واتە لە هەموو هەلو مەرجێکدا چاوەڕێی خراپترین دەکات.
- دڵتەنگی، بۆ نمونە کاردانەوەکانی خۆی دەکرێت ببێته مایه‌ی پشێوی‌و ترس بۆی، "شێت بووم" هەروەها خودی ئەزموونەکەش دەبێتە مایەی دڵتەنگی.
- شەرمهزاریو خۆ بە تاوانبار زانین. لە مێشکیدا بیر دەکاتەوە، چۆن دەکرا ڕێگە بە ڕووداوەکە بگیرایە. پرسیارکردنی کەسانی تر دەربارەی ڕووداوەکە، ڕەنگە هەستی تاوانبار کردن دروست بکات. ئەزموونی بە تاوان زانینی بەردەوام، دەکرێت بگاتە خەمۆکی. هەستی شەرمەزاری دەکرێت ڕێگربێت لە داواکردنی یارمەتیدا.
- سەختی لە بیربوونو تەرکیزکردن. خودی ڕووداوەکە دەکرێت وەک شتێکی نا واقعی یان وەک خەوێکی ناخۆش هەستی پێ بکرێت یان ڕەنگە دواتر وێنەی ڕووداوەکە بە زۆر بێتەوە ناو مێشک. کردنی کاری ڕۆژانە ڕەنگە سەختر بێت.
هەروەها باش وایە کە کەسانی نزیکیش بزانن، کە ئەزموونی تاوان ڕەنگە گۆڕانکاری لە کەسایەتیەکەو ژیانی هەستو کۆمەڵایەتی بکات. بۆ نمونە ئەو جۆرە هەستانەی کە زۆر گۆڕانکاری دەکەن، ڕەنگە لە هەڵسوکەتدا دیار بێت‌و ڕەنگە مامەڵەکردنی کەسانی نزیک لەگەڵیدا سەختبێت.
کەسی قوربانی تاوان ڕەنگە هەستی حەزکردن بە تەنهایی بۆ دروست ببێت، بەڵام لە لایەکی ترەوە قوربانیەکە پێویستی بە کۆمەکی کەسانی نزیکی هەیە. مەرج نییە گۆڕانکاریەکان نیشانەی نەخۆشی دەروونی بن، بەڵکو بەشێکە لە کاردانەوە. بەڵام لە درێژخایەنیدا پێویستە داوای یارمەتی بکرێت.
هەروەها بەشێک لە قوربانیانی تاوان نیشانەی فیزیکیشیان هەیە، وەک سەر ئێشەو سک ئێشە، ئەگەر تەنانەت شێوەی تاوانەکە توندوتیژی فیزیکیش نەبێت. لە تاوانی سێکسیدا، نیشانە جەستەییەکان، وەک ئێش، سەختی لە هەناسە دانداو هەستی گوشینی قوڕگ‌و سەختیەکانی نووستن، بە گشتی هەن.
زۆر جار ئەتککردن هەستی بەهێزی بە کەم تەماشا کردنی جەستەی خۆت دێت. کە دەکریت لە حەزنەکردن بە خواردن یان زیادخواردندا ببینرێت‌و ڕیسیکی هەیە ببێتە مایەی گرفتی خواردن یان وەکو تر زیان گەیاندن بە جەستەی خۆت. هەروەها تاوانکەنای تریش بە هەمان شێوە دەکرێت ببنە مایەی ڕەفتاری زیان بە خۆ گەیاندن یان بیرۆکەی خۆ لە ناوبردن یان هەوڵدان بۆی.
ئەگەر بۆ نمونە هەست بە دڵتەنگی‌و خەمۆکی بەردەوام دەکەیت، یان بیرۆکەی خۆکوژیت هەیە، یان سەختی تەرکیز کردن‌و نووستنت هەیە یان هەست دەکەیت کە زیاد لە پێویست سەرنجت بە لای نیشانانی تاواندا دەچێت، زۆر باش‌و پێویستە کە داوای یارمەتی بکەیت.
بۆ نمونە لە به‌شی قه‌یرانی ناوەندی قەیرانی SOS، ناوه‌نده قه‌یرانیه‌کانی ناوچه‌کان یان ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری 010195202، یارمه‌تی وه‌رده‌گریت. ئه‌وانه‌ی ده‌بنه قوربانی ئه‌تککردن، بۆ نمونه له ژنی هاوپشتی ناوه‌ندی قه‌یرانی ئه‌تککردن، یارمه‌تی وه‌رده‌گریت. هه‌روه‌ها بۆ نمونه له ڕێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌وه ده‌توانیت بگه‌یته لای ده‌رونناس. هه‌روه‌ها ده‌کریت گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سیسته‌ری ده‌روونی له بنکه‌کانی ته‌ندروستی بیرۆکه‌یه‌کی باش بێت.
یارمه‌تی دژ به توندوتیژی
ئێشکگێری قوربانی تاوان: تاوانه‌کانی توندوتیژی (Rikosuhripäivystys: Väkivaltarikokset)
هه‌روه‌ها سوود له‌م سه‌رچاوه‌یه وه‌رگره:
Rikoksella loukattu. Rikoksen uhrin käsikirja (Kjällman, toim., 2004). Rikosuhripäivystys & Suomen mielenterveysseura.
توندوتیژی ده‌روونی له ناوه‌وه ئازار ده‌دات
له توندوتیژی ده‌روونیدا مه‌به‌ستمان له‌و توندوتیژیه‌یه، که شێوه‌که‌ی فیزیکی نییه. هه‌میشه له توندوتیژی ده‌روونیدا په‌نا بۆ یارمه‌تی نابرێت، چونکه ناسینه‌وه‌ی قورسه یان وه‌ک توندوتیژی بیری لێناکرێته‌وه. خۆدی توندوتیژیهکهیش به‌شێکه له توندوتیژی شاراوه، چونکه له ناوه‌وه مرۆڤ ئازار دهداتو نیشانه‌ی پێوه دیار نییه، وه‌ک برین‌و شین بوونه‌وه.
ده‌کرێت له چه‌ند جێگه‌ی جیاوازدا ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌روونی ببیته‌وه. توندوتیژی ده‌روونی ده‌کرێت بۆ نمونه به گوێنه‌دان به که‌سه‌که‌و قسه پێوتن پێی یان به هه‌ڕه‌شه‌و ترساندن پیاده بکرێت. ئاکامه‌کانی توندوتیژی ده‌روونی، ده‌روونین. ترس له بکه‌رانی توندوتیژی، دڵته‌نگی، هه‌ستکردن به تاوان‌و بێ نرخی، هه‌سته ئاساییه‌کانی توندوتیژی ده‌روونین. توندوتیژی ده‌روونی ده‌کرێت بۆ نمونه زیان به متمانه‌یی خۆ بگه‌ێنێت یان به نرخ دانان به خۆ یان ببێته هۆی خه‌مۆکی.
"ئه‌وه که لێی دام، زۆر هه‌ستم پێ نه‌کرد، به‌ڵام به‌رده‌وام گوێبیستی خراپی من ده‌بووم. ئه‌وه‌یان له هه‌مووی زیاتر ئازاری ده‌دام. شینبوونهوهکان له هه‌فته‌یه‌کدا نه‌مان."
توندوتیژی ده‌روونی به گشتی په‌یوه‌ندی به توندوتیژی خێزانه‌وه هه‌یه. به جیا له ئازاردانی فیزیکی، ڕه‌نگه قسه به هاوسه‌ره‌که بوترێت یان ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که ته‌ریق بکرێنه‌وه. هه‌روه‌ها زۆر جار ئازاردانی قوتابخانه‌و (ته‌نها به فینله‌ندی) ئازاردانی جێگه‌ی کار توندوتیژی ده‌روونین. به‌ڵام ئازاردانی قوتابخانه ده‌کرێت بۆ نمونه پاڵنانو پیاکێشانیش له خۆ بگرێت، که ده‌بێت وه‌ک توندوتیژیه‌کی فیزیکی به جددی وه‌ربگیرێت.
شێوه‌کانی توندوتیژی ده‌روونی:
مامه‌ڵه‌یه‌کی نه‌فس شکاندن، وه‌ک:
- تاوانابرکردن
- به که‌م تهماشکردنو خراپ هه‌ڵسه‌نگاندن
- قسه پێ وتن یان ناو‌و ناتۆره
- هه‌ر بریندارکردنێکی تر
گوێنه‌دان به که‌سه‌که
- گوێنه‌دان به هه‌ستی که‌سه‌که، که ده‌بێته قوربانی توندوتیژیه‌که
- ڕێز له مافی یهکسانبوونت ناگیرێ
هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردن، وه‌ک:
- هه‌ڕه‌شه کردن، فشارهێنان یان ترساندن. ڕه‌نگه له خێزانه‌که‌دا هاوسه‌ره‌که به خراپی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵه‌کان بکات، تا به‌و شێوه‌یه شته‌کان بکه‌یت که ئه‌و ده‌یه‌وێت. توندوتیژی ده‌روونی له خێزانه‌که‌دا هه‌روه‌ها زیان به منداڵه‌کانیش ده‌گه‌یه‌نێت.
- چاودێری کردن‌و سنووردانان بۆ هه‌ڵسوڕان. بۆ نمونه له خێزانه‌که‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که تۆ "ئه‌رکی حسابه‌که‌ت هه‌بێت"، واته کردارهکانو خه‌رجیه‌کانت به پێی خواستی هاوسه‌ره‌که‌ت بێت‌و خۆت خاوه‌نی بڕیاردان نه‌بیت.
- داواکردن‌و ئیجبارکدنی بۆ کارێک که ئه‌ویتر ده‌یه‌وێت، بۆ نمونه له ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژیه‌وه.
- دوورڕاگرتن، بۆ نمونه له په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، به کاریگه‌ری دانان له‌سه‌ری یان به قه‌ده‌غه‌کردنی.
"به تاوانبارکردنی من له‌سه‌ر کێشه‌کان، ئه‌و توانی باوه‌ڕ به من بکات که من به‌رپرسیاری بارودۆخهکهمو به‌و شێوه‌یه‌ش باوه‌ڕ بکه‌م که ئه‌و مامه‌ڵه خراپه به‌رامبه‌رم حه‌قه. هه‌روه‌ها به هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌و منی دوور ڕاگرت به مانه‌وه‌م له ماڵه‌وه‌و نه‌متوانی داوای یارمه‌تی له هاوڕێکانم بکه‌م. به‌م شێوه‌یه بۆ ئه‌و ئاسان بوو که کۆنتڕۆڵم بکات. هه‌ستم به تهنییایو ئیهمال کردن ده‌کرد."
چی توندوتیژی ده‌روونی نییه؟
توندوتیژی ده‌روونی ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ڕه‌فتارێک یان به‌رخودێکی خراپی له‌گه‌ڵدا بێت. ئاساییه، که ڕه‌فتاری مرۆڤ بریندارت دهکاتو خۆشمان که‌سانی تر بریندار ده‌که‌ین. به‌ڵام هه‌میشه له ههڵسوکهوتو وتهکانماندا مه‌به‌ستمان له‌وه نییه که که‌سی به‌رامبه‌ر لێی گه‌شتوه.
ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد بریندار بوویت، باش وایه که له‌سه‌ری گفتوگۆ بکرێت‌و یه‌کلایی بکرێته‌وه، که که‌سی به‌رامبه‌ر به کرداره‌که‌ی مه‌به‌ستی چی بووه‌و خۆت چۆنت بینیوه، بیهێنه‌ره پێشه‌وه. ده‌کرێت گفتوگۆی کراوه یارمه‌تیمان بدات بۆ باشتر تێگه‌شتن له یه‌کتری. شتی ناڕۆشنو یه‌کلای نه‌کراوه، ڕه‌نگه له مێشک‌دا بمێنێته‌وه. که‌سێک که به ئه‌نقه‌ست که‌سێکی بریندار کردوه‌و ڕێزی که‌سانی تر ده‌گرێت، به گشتی له ئه‌گه‌ری تێگه‌شتنی جیاوازی که‌سانی تر تێ دهگاتو بۆ نمونه ده‌خوازێت که گفتوگۆ بکرێت‌و یه‌کلایی ڕۆشن بکرێته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه ڕه‌فتارێک که به چه‌ند شێوه‌ی جیاواز ده‌کرێت لێکی بدرێته‌وه یان بێ بابه‌تیانه‌یه، ڕه‌نگه ئاگاهانه (ئه‌نقه‌ست) بێت. به گشتی توندوتیژی ده‌روونی چ له جێگه‌ی کار‌و چ له ژیانی هاوسه‌رێتیدا، دووباره ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه بکه‌ری توندوتیژیه ده‌روونیه‌که خۆی هه‌ست به تاوانباری نه‌کات له هه‌ڵسوکه‌وتیدا یان ههستو بۆچوونی که‌سانی تر له به‌رچاو نه‌گرێت.
بکه‌ری توندوتیژی ده‌روونی، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا به شێوه‌یه‌کی دۆستانه هه‌ڵسوکه‌وت بکات، بۆیه که‌سانی تر بۆیان سه‌خت ده‌بێت باوه‌ڕ به چیرۆکی قوربانیه‌که بکه‌ن. ئه‌م ههلو مه‌رجانه زۆر سه‌ختن، به‌ڵام هه‌ر باش وایه که گفتوگۆ بکرێت. ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ بکه‌ری توندوتیژیهکهدا ده‌رفه‌ت نه‌بوو، باش وایه که له شوێنی تره‌وه په‌نا بۆ یارمه‌تی ببرێت، بۆ نمونه گفتوگۆکردن‌و هه‌ڵڕشتنی بارودۆخه‌که له‌گه‌ڵ که‌سێکی باوه‌ڕ پێکراودا.
توندوتیژی خێزان
له توندوتیژی خێزاندا مه‌به‌ستمان له‌و توندوتیژیه‌یه که له ناو خیزاندا یان هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کی تری مرۆڤدا ڕوو ده‌دات. له توندوتیژی خێزاندا، به جیا له توندوتژی فیزیکی، زۆر جار توندوتیژی ده‌روونیش له خۆ ده‌گرێت. به گشتی که له‌سه‌ر توندوتیژی خێزانی ده‌دوێین، مه‌به‌ستمان یان له توندوتیژی دایک‌و باوکه به‌رامبه‌ر به منداڵان، یان توندوتیژی نێوان پیاوو ژه‌نه‌که. به‌ڵام توندوتیژی خێزان ده‌کرێت هه‌ر که‌سێک بێت له ئه‌ندامانی خێزانه‌که، بۆ نمونه منداڵی گه‌وره‌ی خێزانه‌که. هه‌روه‌ها له نێوان منداڵانی بچوکیشدا ڕەنگە توندوتیژی هه‌بێت، کە ڕەنگە تەداخول کردن تێیدا نەبێت، لەبەر ئەوەی وەک "کێشەی ئاسایی منداڵان" تەماشا دەکرێت.
"بەشێکی زۆر کەم لە توندوتیژیەکانی خێزان دەگاتە دەزگاکانی دەوڵەت. ئەوانەی لە پەیوەندیەکی (ژن‌و مێرد) توندوتیژی درێژدا ژیاون، بە کەم تەماشای ئەزموونەکانیانو سەختی توندوتیژیەکانیان دەکەن."
توندوتیژی خێزان بە گشتی دووبارە دەبێتەوە، وەک شەپۆل دەچیتە پێشەوەو لە بەردەوام بوونیدا توندتر دەبێتەوە. توندوتیژی لە پەیوەندی نزیکدا بە گشتی بە قۆناغ دەردەکەوێت. لەم قۆناغەدا کردنی توندوتیژی دەست پێ دەکات، کە بۆ نمونە دەبێتە هۆی ترسی بەهێزو بێ ئومێدی، بەڵام بکەرەکە بە گشتی بە کەم تەماشای کردارەکانی دەکاتو هەوڵ دەدات بڵێت کە هۆکەی قوربانیەکەیە. زۆر جار قوربانیەکە باوەڕ بە تاوانباری خۆی دەکات بەرامبەر بە توندوتیژیەکەو وەک بڵیی قبوڵی دەکات، کە هۆکەی خراپی خۆیەتی.
بە گشتی لە هەندێ قۆناغدا بکەرەکە داوای لێبوردن دەکاتو بەڵێن دەدات، کە چیتر بەو شێوەیە ڕەفتار ناکاتەوە. حەز دەکەین باوەڕ بە کەسی خۆشەویست بکەینو ئومێد دەکەین کە بگۆڕێت. ئەم قۆناغەدا بە گشتی بە ئەنجامدانی توندوتیژیەکی تر کۆتای دێت، کە پەیوەندیەکە زیاتر ده‌گوشێت‌و پەستی بکەری توندوتیژیەکە زیاتر دەبێت.
ئه‌نجامی توندوتیژی خیزانی به‌رده‌وام به گشتی بریتییه له هه‌ستی بێ توانایی‌و بێ ئومێدی. هه‌سته‌کانی هه‌ڕه‌شه‌و ترس، ڕه‌نگه ببنه هۆکاری تڕاوماو دواتر بۆ نمونه ببێته خه‌مۆکی. له‌وه ده‌چێت که ههلو مه‌رجه‌که چوونه ده‌ره‌وه‌ی نییه‌و قسه‌کردن له‌سه‌ری زۆر قورس دێته پێش چاو. ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه‌و هه‌ستی شه‌رمه‌زاری مرۆڤ به بێ ده‌نگی بهێڵێته‌وه له‌سه‌ر ئازاردانی زۆر جددیش. ڕه‌نگه پاش چه‌ند ساڵێکیش هێشتا ئومێد به گۆڕانی هاوسه‌ر یان که‌سی نزیک بکرێت. له یادت بێت که ئه‌زموونی خۆ به خراپ زانین‌و خۆ به تاوانبار زانین، سه‌رچاوه‌ی توندوتیژی بێ شه‌رمانه‌یه، بۆیه خه‌تای تۆی تێدا نییه.
له ماڵپه‌ڕی یه‌کیتی ماڵی سه‌ره‌تاو پاراستن زانیاری زیاتر وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی توندوتیژی خیزانی.
هه‌روه‌ها نامیلکه‌ی پۆلیس‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رباره‌ی توندوتیژی خێزان بخوێنه‌وه.
چیرۆکی ساڕی ته‌مه‌ن 35 ساڵ:
"له کار دهگهڕامهوهو ده‌ترسام ئه‌و به خه‌به‌ر بێت. به بێ ده‌نگی کلیلی ده‌رگاکه‌م بادا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی لێوه نهیهتو چوومه ژووره‌وه. ئه‌و به نیوه خه‌به‌ر له سه‌ر قه‌نه‌فه‌ی هۆڵه‌که بوو. بۆ جارێکی تریش سه‌رخۆش بوو. هۆڵه‌که‌م تێ په‌ڕاندو خۆم کرد به ژووری نووستنداو گوێم لێ‌بوو له قه‌نه‌فه‌که به لارهلارێکردندا هه‌ستاو بانگی منی کرد. حه‌زم نه‌کرد وه‌ڵامی بده‌مه‌وه، بۆیه ده‌ستی کرد به هاوار کردن‌و به پیاکێشانی دیواره‌کاندا هاته ژووری نووستنه‌که. ئه‌و ویستی له باوه‌شم بگرێت‌و زمانی دهیگرتو ده‌یوت که چیتر حه‌ز ناکات له من بدات. به‌ڵام ئێش‌و شینبوونه‌وه‌ی قۆڵم که پاش ههفتهیهکش دیار بوو، وه بیرمی هێنایه‌وه که پیشتریش گوێبیستی ئه‌و به‌ڵێنه بووم.
پێم وت: "ئه‌وه‌م زۆر بیستوه". ئه‌و به‌وه عاجز بوو. به گشتی وشه‌یه‌ک یان دووان کافی بوو بۆ عاجزبوونی. هه‌ندێ جار پێویستی به‌وه‌ش نه‌بوو. هه‌ر فریا نه‌که‌وتم بشجوڵم، کاتێک ده‌ستی بهرزبۆیهوهو کیشای به ڕوومه‌تمدا. هه‌ستم به لهقاندنێکی زۆر کرد‌و به‌ر دیواره‌که که‌وتم، بۆ چه‌ند جارێک. له ئازاردا هاوارم کرد، به‌ڵام توانام نه‌بوو ڕووبه‌ڕووی ببمه‌وه‌و دواتریش له هۆش خۆم چووم. خۆش به‌ختانه دراوسێکه‌مان ته‌له‌فونی بۆ پۆلیس کرد‌و بانگی کردن. ئێستا دواتر بیر ده‌که‌مه‌وه، که چۆن بۆ ئه‌و ماوه زۆره ته‌حه‌مولم کرد. پاش هه‌موو ئازاردانێک نوقمی شه‌رمه‌زاریه‌کی زیاتر ده‌بووم. زۆر جار له کاری زیاده‌دا خۆم ده‌هێشته‌وه‌و ماندوو ده‌بووم، هه‌روه‌ها له‌وه ده‌چوو خه‌مۆکیش بووبێتم.
له‌و ڕووداوه به‌هێزه‌دا، که خۆشبه‌ختانه دوا جاربوو، سیسته‌ری ئێشکگریه‌که لێی پرسیم که ئایا بیرم کردۆته‌وه داوای یارمه‌تی بکه‌م بۆ بارودۆخه‌که‌م؟ له‌وێوه هه‌ڵڕشتن ده‌ستی پێکردو یارمه‌تیم وه‌رگرت بۆ مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌زموونه‌که‌م. هه‌روه‌ها دواتر هاوسه‌ری ئه‌و کاتهشم په‌نای بۆ یارمه‌تی برد، ئه‌مه شتێکی باشه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه به له جێ چوونی ئێسقانی که‌مه‌رم کۆتای هات."
پێویسته منداڵ له توندوتیژی بپاریزرێت
ئه‌گه‌ری برینداربوونی دهروونیو فیزیکی منداڵانی خیزانیش ده‌گریته‌وه. منداڵان وایان لێ دێت که له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا بژین‌و ڕه‌نگه به سه‌ختی برینداربن. توندوتیژی خێزان بۆ منداڵ ده‌بێته ئه‌زموونی تڕاوما، هه‌روه‌ها له‌و کاته‌شدا که توندوتیژیه‌که ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر به منداڵه‌که نییه. له کاتی توندوتیژی خێزاندا، به‌شی پاراستنی منداڵانی شاره‌وانیه‌که‌ت ئاگادار بکه‌وه، که یارمه‌تی بۆ خێزانه‌که‌تان ڕێک ده‌خه‌ن.
زۆر جار بارودۆخی په‌یوه‌ندی نێوان دایک‌و باوک، له ڕێگه‌ی ڕه‌فتاریانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ منداڵه‌کانیش ده‌گوازرێته‌وه. توندوتیژیو هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی لای منداڵه‌که ترس‌و دڵنیانه‌بوون دروست ده‌کات. ڕه‌نگه بۆ نمونه دایک یان باوک خه‌مۆک بێت، که کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌که‌ش داده‌نێت کاتێک له‌گه‌ڵیدایت. ڕه‌نگه منداڵه‌که هه‌ست به وجودی دایک یان باوکی نهکاتو وا تێ بگات، که نایانه‌وێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا کات به‌سه‌ر به‌رن.
توندوتیژی ده‌کرێت ئه‌م کاریگه‌ریانه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر منداڵ :
- دواکه‌وتنی گهشهکردنو سه‌ختی فێربوون
- کێشه‌کانی خۆ ناساندن
- سه‌ختی متمانه کردن به که‌سانی تر
- کێشه‌کانی هه‌ستی ژیان، وه‌ک کۆنتڕۆل نهکردنو کپبوونی هه‌سته‌کان
- کێشه ده‌روونیه‌کان، وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت (بۆ نمونه ئاگرێسیڤی، دزین)و خه‌مۆکی
- به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژیانه له ژیانی خۆیدا
منداڵ له توندوتیژی بپارێزه‌و یارمه‌تی پێشکه‌ش بکه:
- توندوتیژی خێزان ترس‌و دڵنیا نه‌بوون له ژیانی منداڵه‌که‌دا دروست ده‌کات. ده‌بێت منداڵ هه‌ست بکات، که ئه‌و شایسته‌ی پاراستنه‌و پێویستی به که‌سێکی گه‌وره‌یه له ته‌نیشتیدا که له کاردانه‌وه‌کانی تێ دهگاتو مایه‌ی سه‌لامه‌تییه بۆی. گوێ له منداڵه‌که ده‌گریت، بزانیت چی پێیه بیڵێت. واته منداڵ نابێت له ماڵێکی توندوتیژیدا گه‌وره بکریت. له کاتی پێویستدا ده‌رباره‌ی پاراستنی منداڵه‌که به‌شی سۆسیالی شاره‌وانیه‌که‌ت ئاگادر بکه‌ره‌وه.
- هه‌ر که‌سێکی گه‌وره ده‌توانێت ده‌کرێت گوێگری منداڵ بێت، به‌ڵام بۆ مامه‌ڵه‌کردنی هه‌لومه‌رجی تڕاوما پێویسته داوای یارمه‌تی له که‌سانی شاره‌زا بکرێت. له کوێ یارمه‌تی (ته‌نها به فینله‌ندی)بۆ گهنجانو منداڵان ده‌ست ده‌که‌وێت؟
- بۆ منداڵه‌که بگێڕه‌وه که چی ڕوویداوه‌و بۆ چی ڕوویداوه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که خه‌تای منداڵه‌که‌ی تێدا نییه. به‌مه ده‌توانین هه‌ستی خۆ به تاوانبارزانینی منداڵه‌که لا به‌رین، که ده‌کرێت دوای ئه‌وه بێت که منداڵه‌که ده‌زانێت بۆچی بۆ نمونه دایک‌و باوکه‌که له یه‌کیاندا.
- له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا پیلانی سه‌لامه‌تی دابنێ، که تێیدا باس ده‌که‌ن که له کاتی مه‌ترسیدا چۆن هه‌ڵسوکه‌ت ده‌که‌ن.
- منداڵه‌که حاڵی بکه، که چوونه به‌ینه‌وه بۆ کۆتای هێنان به توندوتیژی، له ئه‌ستۆی منداڵه‌که نییه، به‌ڵکو په‌نا بردن بۆ پاراستن‌و داواکردنی یارمه‌تی، شێوه‌ی کاری دروستن. ده‌توانیت بۆ نمونه پێکه‌وه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا یان لاوه‌که‌دا ئه‌و ڕێنمایاننه بخوێننه‌وه که بۆیان دیاری کراوه: چۆن له توندوتیژی ڕزگارم ده‌بیت؟ (ته‌نها به فینله‌ندی)
به ته‌مه‌نه‌کان ڕه‌نگه به ده‌یان ساڵ به شێوه‌یه‌کی بێ ده‌نگ مه‌ینه‌تی توندوتیژی خێزان بچێژن
ڕه‌نگه که‌سانی به ته‌مه‌ن، به ده‌یان ساڵ توندوتیژی خێزانی به‌رده‌وام بوبێت‌و لای که‌س باسیان نه‌کردبێت. به گشتی که‌سی ئازارده‌ر، هاوسه‌ری ژیانه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه منداڵانی گهورهساڵو خزم‌و که‌سانی تر سوود له که‌سانی به ته‌مه‌ن بکه‌ن بۆ نمونه له ڕێگه‌ی ئابوریه‌وه. هه‌روه‌ها ئیهمالکردنی چاره‌سه‌رکردن توندوتیژییه. له به‌ر ئه‌وه‌ی نزیکبوون له‌گه‌ڵ منداڵی خۆتدا هێنده به‌هێزه، به گشتی ته‌داخول له توندوتیژیاندا ناکرێت. ئیهمالکردنو که‌ڵک لێ وه‌رگرتن ڕه‌نگه هه‌ستی توندی ته‌نهایی‌و بێ توانایی دروست بکات.
به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌زگای تهندروستیو خۆشگوزه‌رانی، له هه‌ر چوار ژنی سه‌رو 60ساڵدا، یه‌کێکیان ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه. به زۆری ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌روونی ده‌بنه‌وه. مامه‌ڵه‌کردن به شێوه‌یه‌کی نا دروست کاریگه‌ری به‌هێزی له‌سه‌ر خۆشی ژیان هه‌یه.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ساڵاچووان هیچ کاتێک له لای پۆلیس یان سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی ده‌رناکه‌وێت، چونکه باس ناکرێت‌و چالاکانه‌ش داوای یارمه‌تی بۆ ناکرێت. ده‌رباره‌ی بارودۆخی ژیانی خۆت، باش وایه بۆ نمونه لای کارمه‌ندانی چاره‌سه‌ری نهخۆشیو خزمه‌تگوزاری ماڵ باس بکرێت (Kotipalveluhenkilökunta). ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سانی به‌ته‌مه‌ندا کار ده‌که‌ن، ده‌بێت ڕێنماییان بکه‌ن بۆ گه‌شتن به یارمه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد که له خێزانه‌که‌یدا ڕووبه‌ڕوی توندوتیژی ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها وتاری: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنانی به ساڵاچوو ده‌شاردرێته‌وه" بخوێنه‌وه.
به ته‌نها مه‌مێنه‌ره‌وه، داوای یارمه‌تی بکه!
ئه‌گه‌رچی هه‌لومه‌رجه‌که له مه‌حاڵ ده‌چێت، بۆ که‌سێکی باس بکه. ئه‌م که‌سه ده‌کریت بۆ نمونه هاوڕێیه‌کت بێت یان کارمه‌ندی سۆسیال. له کاتی هه‌لومه‌رجی په‌له‌دا ته‌له‌فون بۆ پۆلیس یان ژماره‌ی فریاگوزاری بکه. ته‌داخول له توندوتیژیدا بکه، چونکه تۆ مافته که ژیانێکی سه‌لامه‌ت بژیت به بێ هه‌ڕه‌شه‌ی توندوتیژی یان ترس له ته‌ندروستی یان دواڕۆژی خۆت یان که‌سانی نزیکت.
یارمه‌تی به‌رامبه‌ر به توندوتیژی
له یادت بێت که توندوتیژی هیچ کات شێوه‌یه‌کی دروست نییه بۆ مامه‌ڵه‌کردنی کێشه‌و توندوتیژیهکیش که ڕووبه‌ڕووت ده‌بیته‌وه، خه‌تای تۆی تێدا نییه. یارمه‌تی هه‌م بۆ تۆ هه‌یه، هه‌م بۆ ئه‌و که‌سه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام ده‌دات. له هه‌ندێ حاڵه‌تدا، ڕه‌نگه قه‌ده‌غکردنی نزیکبوونه‌وه (Lähestymiskielto) چاره‌سه‌رێکی گونجاو بێت.
وتاری ده‌رونناس بخوێنه‌وه ده‌رباره‌ی وازهێنان له په‌یوه‌ندی (ژن‌و مێرد یان کچ‌و کوڕی براده‌ر). وتاره‌که له روانگه‌ی که‌سێکی نزیکی ئه‌و که‌سه‌وه نووسراوه که گرفتی که‌سایه‌تی هه‌یه. به‌ڵام به جیا له توندوتیژی خێزان وتاره‌که هه‌روها بۆ په‌یوه‌ندی ئاسای نوسراوه، که هه‌ستی تاوانباری تێدا ده‌کرێت.
چیرۆکی که‌سێک که بووبوه قوربانی تاوان
"له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ ماڵه‌وه نزیک نیوه‌ی شه‌و، به ده‌مانچه ڕووتیان کردمه‌وه. تێگه‌شتم که که‌سێک به دوام ده‌که‌وێت، به‌ڵام فریا نه‌که‌وتم ڕاکه‌م. یه‌که‌م هه‌ست، باوه‌ڕ نه‌کردن بوو: شتی وا نابێت ڕووبدات، به تایبه‌تی له فنلاندو له نزیک کۆلانه‌کانی ماڵی خۆم. هه‌مان شه‌و پۆلیس سه‌ردانی ماڵه‌وه‌یان کرد. پێم وابێت دیداری به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌شم کرد پێش به‌یانی.
ڕووداوه‌کانی ئه‌و ڕۆژانه زۆر ئاڵۆزبوون: ته‌له‌فونه‌که‌م ، جزدانه‌که‌م به هه‌موو کارتهکانو ناسنامهکانمهوه له‌گه‌ڵ کلیله‌کانم له ده‌ستدا. ڕێکخستنه‌وه‌ی کاره‌کان کاتیان برد. هه‌روه‌ها له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا ڕووداوه‌که‌یان زیاد له پێویست به شێوه‌ی ئاشکرا باس کرد. یه‌کێک له ڕۆژنامه‌کان وێنه‌ی بیناکهمانی دانابوو و ئاماژه‌شی به ته‌مه‌نم کردبوو. هه‌روه‌ها ڕووداوه‌که له به‌رنامه‌ی ته‌له‌فیزێۆنی پۆلیس (PoliisiTV) باس کرا، به بۆچوونی خۆم توندوتیژیه‌که زیاتر له ڕاستی باس کرابوو. بۆ هه‌ندێ هاوڕێ دوورم، تاقه‌تم نه‌ده‌بوو باسی ڕووداوه‌که‌یان بۆ بکه‌م، به‌ڵام ئه‌وان منیان له هه‌واڵه‌کاندا ناسیه‌وه‌و هه‌وڵیاندا په‌یوه‌ندیم پێوه بکهنو ئاگادارم بکه‌نه‌وه که ته‌له‌فونه‌که‌م داخراوه. به‌ڵام هه‌ندێ له هاورێیانم جێگه‌ی یارمه‌تی گه‌وره‌ی من بوون، کاتێک که پێویستم بوو قسه بکه‌م، ئه‌وان گوێیان لێ ده‌گرتم.
ئه‌و که‌سه‌ی دزی له من کرد، هه‌ر له چه‌ند ڕۆژی داهاوودا هێرشی کرده سه‌ر ژنێکی تر‌و ده‌ستگیر کرا. چووم بۆ پۆلیس بۆ ناسینه‌وه‌ی. هه‌وڵی ڕاکردنمو دزینی ئاشکرای که‌سه‌که له ڕێگای کامێرای ڤیدێۆی یه‌کێک له کۆمپانیاکانی ئه‌و کۆڵانه تۆمار کرابوو و له به‌رامبه‌ر پیاوه‌که‌دا به‌ڵگه‌ی به‌هێز هه‌بوو. ئه‌و خۆشی زوو دانی نا به تاوانه‌کانیدا. به‌ڵام ئه‌و حاشای له‌وه ده‌کرد که چه‌کی پێ بووبێت‌و ئه‌مه قورسترین به‌شی پڕۆسه‌که بوو. ته‌نانه‌ت به‌رپرسی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش جارێک پرسی، ئه‌گه‌ر من ته‌نها به خه‌یاڵ ئه‌و ده‌مانچه‌یه‌م لای خۆم دروست کردبێت‌و پیاوه‌که ته‌نها غازی پێ بووبێت. وێنه‌ی سه‌ختی هه‌لومه‌رجه‌که دروست ئه‌وه‌بوو، که ته‌نانه‌ت خۆشم که‌وتمه گومانه‌وه، ئه‌گه‌ر چی زۆر ڕۆشن بوو. له یادمه، که ته‌نانه‌ت نه‌مده‌توانی بخهومو گومانم له ته‌ندروستی ده‌روونیم هه‌بوو. هه‌روه‌ها نیشانه‌ی فیزیکیشم بۆ دروست بوو، سکمو سه‌رم ده‌ئێشان. به‌ڵام له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆم وهستامو له کۆتایدا پیاوه‌که دانی نا به چهکهکهشداو بۆ پۆلیسی گێڕایه‌وه که له کوێدا شاردبۆیه‌وه.
ته‌واوی پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که زۆر سه‌خت بوو. ده‌بوو به‌رده‌وام سه‌ردانی بنکه‌ی پۆلیس بکه‌م بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌و خاوه‌ن کاره‌که‌م به سه‌رسوڕمانه‌وه ته‌ماشای ده‌کردم، بۆ نمونه به‌رده‌وام ده‌بوو له سه‌ر کار بڕۆم‌و خۆشم ده‌سه‌ڵاتم تێیدا نه‌بوو. له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که له دادگاوه بانگیان کردم. هه‌میشه پێم وابوو که ئه‌و که‌سانه بانگ ده‌کرێت که تاوانیان کردوه، نه‌ک قوربانیه‌کان. به شێوه‌یه‌ک هه‌ستم به تاوان ده‌کرد کاتێک که‌سی بانگێشکهر (haastemies)له به‌رده‌م ده‌رگاکه‌مدا وه‌ستابوو. ته‌واو بوونی پڕۆسه‌ی دادگا‌و سزادانی پیاوه‌که به دوو ساڵ زیندانی، بارودۆخی ئارام کردمه‌وه. پێده‌چوو پڕۆسه‌ی چاکبوونه‌وه‌م له پاش کۆتای هاتنی پڕۆسه‌ی دادگا ده‌ستی پێ کردبێت.
دزییه‌که له مانگی یه‌کدا ڕوویداو به درێژای ساڵ هه‌ستم به جۆرێک ترس ده‌کرد. هه‌ندێ جار له گهراندنهوهمدا له جێشتخانهکهوه، هاوڕێکه‌م ده‌یگه‌یاندمه ماڵه‌وه. جارێکیان له گهڕاندنهوهمدا بۆ ماڵه‌وه له به‌رده‌م بیناکهمدا که‌سێک که تێکچوبوو ئاژاوه‌ی ده‌نایه‌وه‌و چه‌کوشی به ده‌سته‌وه بوو. کاتێک که له تڕافیکلایتدا ده‌وه‌ستام، به‌رده‌وام چاودێریم ده‌کرد، که کێ له پشتمه‌وه‌یه. له میترۆ‌و ته‌نانه‌ت له ده‌رسی زانکۆشدا حاڵه‌تی پانیکم بۆ ده‌هات. تا ساڵێک نه‌متوانی ته‌ماشای فلیم بکه‌م، که ده‌مانچه‌ی تێدایه.
واته هه‌موو ساڵه‌که بۆ من سه‌خت بوو. ئێواره‌ی ڕووداوه‌که له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کمدا باسی هه‌وڵی خۆکوژی دوو هه‌فته له‌وه‌وبه‌ری هاوڕێیه‌کمان ده‌کرد. هه‌ندێ جار هه‌ستم ده‌کرد، که ژیان قه‌ت باش نابێت‌و وه‌ک جارانی لێ نایه‌ته‌وه. هه‌ر کاتێک ده‌کرێت هه‌ر چییه‌ک ڕوو بدات.
ده‌کرا هاوڕێکه‌م بمردایه، ده‌کرا ته‌قه له من بکرایه. پێم وایه، که له ڕووتکردنهوهکه خراپتر ئه‌وه‌بوو، که هه‌وڵم دا ده‌ربازبم، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو. له پێناو سه‌لامه‌تی خۆمدا ڕامکرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌و شته ڕوویدا. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کم نه‌بووایه، له‌وانه‌یه باشتر ڕووداوه‌که‌م قبوڵ بکردایه.
پاش دوو ساڵ ئه‌م بیرکردنه‌وانه وه‌ک شتێکی سه‌یر وابوو و ئێستا پاش نۆ ساڵ به سه‌ر ئه‌و ڕووداوه، وه‌کو شتێکی نا واقعی‌و خه‌و هه‌ستی پێ ده‌که‌م. له لایه‌کی تریشه‌وه وه‌ک به‌شێکی گرنگی چیرۆکی ژیانمه.
ڕووداوه‌که بووه مایه‌ی شکاندنێکی جێگیر له هه‌ستی سهلامهتیمدا. پاش ئه‌وه ژیان خۆشترو به نرختر هه‌ست پێ ده‌که‌م. پاش ڕووداوه‌که زۆرێک له خه‌ونه‌کانم به ئه‌نجام گهیاندو له جاران زیاتر له کاتی حازردا ده‌ژیام. چه‌نده سه‌یره، ڕووداوه‌که یان ئاکامه‌کانی له پاش ماوه‌یه‌کی درێژدا وه‌ک شتێکی ته‌واو نێگه‌تیڤ نییه. له کاتی دزینهکهو پڕۆسه‌ی دادگایه‌که‌دا له خۆمدا هێزم دۆزیه‌وه، که پێشتر هه‌ر باوه‌ڕیشم نه‌ده‌کر هه‌بێت. تێگه‌شتم که له هه‌موو شتێک ده‌توانیت ڕزگارت ببێت. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی خێزانیم باشتر بوو. له په‌یوه‌ندی خێزانیمدا دابه‌شبوون ڕوویدا: هه‌ندێ له که‌سه‌کان نزیکتر بوونه‌وه لێم، له‌گه‌ڵ هه‌ندێکی تریشیاندا به‌ینمان ساردتر بویه‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندێ له هاوڕێیانم ته‌حه‌مولی دڵته‌نگی منیان نه‌کردبێت یان نه‌یانزانیبێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که‌دا بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وانی کۆمه‌کیان کردم، هه‌تا کۆتای ژیانم له به‌ر چاومهو ئه‌وان تا ئه‌مڕۆژانه‌ش که‌سانی نزیکمن. قورسه شی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام به جۆرێک ڕووداوه‌که تێگهشتنمی بۆ ژیان زیاد کرد. پاش ئه‌وه له چاره‌سه‌ری خهڵکیو خۆشمدا به باوه‌ڕپێکراوی زیاتر مامه‌ڵه‌م ده‌کرد.
ئه‌گه‌ر ئێستا بیر بکه‌مه‌وه که دوای ڕووداوه‌که ده‌بوو چیم به شێوه‌یه‌کی تر بکردایه، یه‌که‌م شت ئه‌وه‌م دێته بیر که ده‌بوو زووتر داوای یارمه‌تی گفتوگۆکردنم له که‌سانی پسپۆڕ بکردایه. پێش به‌ڕێوه‌چوونی دادگا چوومه لای پزیشک‌و داوای ده‌رمانی خهولێکهوتنم کرد، به‌ڵام نه‌چووم له هیچ جێگه‌یه‌ک ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌که قسه بکه‌م. له بوونی ئێشکگری قوربانی تاوان (Rikosuhripäivystys) ئاگادار نه‌بووم، به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه یارمه‌تیه‌کی گه‌وره ده‌بوو بۆم. بڕیارم دا، که ته‌رکیز ده‌که‌مه سه‌ر خوێندن‌و کارکردن‌و مه‌سه‌له‌که له بیر بکه‌م. ئه‌نجامه‌که‌ی حاڵه‌تی پانیک بوو له‌گه‌ڵ سک ئێشه‌و دوای ئه‌وه تێگه‌شتم که پشوو بده‌م.
ئه‌و که‌سه‌ی که که‌سێکی نزیکی بووه به قوربانی تاوان، ئه‌م ئامژۆگاریانهی ده‌ده‌مێ:
خۆت به تاوانبار مه‌زانه. که‌س به ئه‌نقه‌ست خۆی ناکاته قوربانی تاوان. من زۆر به‌وه بێزار ده‌بووم، که زۆر که‌س ده‌یانوت، "ده‌بێت به‌رده‌وام ته‌ماشای دواوه بکه‌یت که به ڕێگادا ده‌ڕۆیت" یان "بۆ هاوارت نه‌کرد تا یارمه‌تیت بده‌ن؟"
له کاردانه‌وه‌ی سه‌یر مه‌ترسه. پێده‌چێت حاڵه‌ته پانیکهکانمو باری ترساویم هه‌ندێ له هاوڕێیانمی ترساندبێت. هه‌ست کردن به‌وه‌ی که شێت ده‌بیت، بارێکی ئاساییه له قه‌یراندا. ئه‌وه بارودۆخه‌که هێمن ناکاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاوڕێیانیشت له تۆ بترسن.
گرنگترین شت گوێگرتنه. له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌ی که له هه‌لومه‌رجی سه‌ختدا که‌سی نزیک ون نه‌بێت. له کاتی پێویستدا ده‌کریت هانی بده‌یت په‌نا بۆ یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا به‌ڕێت واته بۆ نمونه په‌نا بردن بۆ لای کارمه‌ندی قه‌یران یان په‌یوه‌ندی کردن به ئێشکگری قوربانی تاوانه‌وه. دروست هاوڕێ ده‌توانێت هانده‌ربێت بۆ داوا کردنی یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا، به باسکردنی داوای یارمهتیو باری خراپی ده‌روونی پاش ڕووداوێکی دڵته‌زێن. من خۆم له نیشانهکانو کاردانهوهمانمدا هه‌ستم به تاوانابری ده‌کردو بیرم ده‌کردوه، که ده‌کرا زۆر خراپتر بقه‌ومایه، تا داوای یارمه‌تی بکه‌م. دواتر ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه له شتێکی سه‌یر ده‌چێت. "