خه‌فه‌ت به گشتی ئاکامی له دهستدانێکه: بۆ نمونه گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، کۆتایی هێنان به په‌یوه‌ندیه‌ک یان له ده‌ستدانی جێگه‌ی کار. خه‌فه‌ت ئه‌زموونێکی شه‌خسیه‌و هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه به شێوه‌ی خۆی خه‌فه‌ت بخوات. ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی که‌سێکه‌وه له ده‌ستدانێک بچووک بێت، به‌ڵام بۆ که‌سێکی تر جێگه‌ی خه‌فه‌تێکی گه‌وره بێت. ئه‌وانه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌فه‌ت داده‌نێن، بریتیین بۆ نمونه له که‌سایه‌تی مرۆڤه‌که‌و ئه‌گه‌ری لهدهستانهکانی پێشووی، شکڵێ ئه‌و له ده‌ستدانه بوه‌ته مایه‌ی خه‌فه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوپشتیه‌ی له پڕۆسه‌ی خهفهتهکهدا وه‌رده‌گیرێت.
هه‌ندێ جار چاوه‌ڕوانی له مرۆڤ ده‌کرێت که به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو، بۆ نمونه له پرسه‌دا به گریان یان به قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که، خه‌فه‌ته‌که‌یان ده‌ربڕن. به‌ڵام شێوه‌کانی خه‌فه‌ت به پێی تاکه، بۆ نمونه هه‌موو که‌سێک ناتوانێت یان نایه‌وێت له به‌رچاوی که‌سانی تردا خه‌فه‌ته‌که‌ی ده‌ربڕێت. ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س به چالاکیه‌ک خه‌فه‌ته‌که‌یان هه‌ڵڕێژن. ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س هێشتا بێ تاقه‌ت بن‌و له شۆکدابن، کاتێک که‌سانێکی تر خه‌ریکی مامه‌ڵه‌کردنی ڕووداوه‌که‌ن. به‌رنامه دانان بۆ خه‌فه‌ت ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی دڵته‌نگی. له خراپترین کاتدا ئه‌و که‌سه‌ی له‌ده‌ستدانه‌که‌ی لێ قه‌وماوه، بیری ده‌چێته‌وه که هه‌روه‌ها ئه‌و مافی هه‌یه هه‌ست به خۆشیش بکات له ساته خۆشه‌کانی ژیاندا. ئه‌و که‌سه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌ی هه‌یه، مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌که بۆ خۆی ده‌کات، نه‌ک له پێناو که‌سانی تردا.
هه‌ندێ هه‌ستی جیاواز په‌یوه‌ندیان به خه‌فه‌ته‌وه هه‌یه: بیرکردنێکی بێ ئه‌ندازه زۆر، حه‌زکردن به قه‌ده‌غه‌کردنی ڕووداوه‌که، هه‌ست کردن به ڕه‌فزکردن، نا سه‌لامه‌تی، بێ نرخی، دڵته‌نگی، تاوانباریو تووڕه‌یی. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه جه‌سته‌ش کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌فه‌ت هه‌بێت: سه‌رئێشه‌و نیشانه‌کانی سک، له بیر چوونەوەی پچرپچڕ، ماندوێتی، ڕەقبوونی ماسولکه‌کان بۆ نمونە نیشانەکانی گرفتی پانیک. خه‌یاڵی جۆراوجۆر ئیمکانی هەیە لە ئاکامی قەیرانی تڕاومادا. بۆ نمونە ڕەنگە یەکێک پێی وابێت کە لە شوێنێک گوێبیستی دەنگی کەسی مردوە.
زۆر جار هەستو بیرۆکە خەفەتەکان بە شەپۆل دێن، ڕۆژێک قورسترە لە ڕۆژێکی تر. بە گشتی وردە وردە هەستەکان یەکسان دەبنەوەو لەگەڵ لە دەستچووەکەدا دەتوانرێت ژیان بەردەوام بێت. ڕەنگە هەندێ جار خەفەت درێژبێتەوە بگۆڕێت بە خەمۆکی، بە تایبەتی لەو کاتەدا یارمەتی کەسانی شارەزا ڕەنگە سوود بەخشبێت.
هەندێ جیرۆک لەو بارەوە بخوێنەوە: خەفەت لەسەر دڵ دەمێنێتەوە
ڕێگەچارەکان بۆ دەربازبوون لە خەفەت
له خواره‌وه چه‌ند ڕێگه‌چاره‌یه‌کی جیاوازی ده‌ربازبوون خراوه‌ته ڕوو، که خه‌ڵکی به کاری ده‌هێنن له کاتی خه‌فه‌تدا:
زانیاری به ده‌ستهێنان ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که‌و خستنه ههیکهلیانهوه به گشتی
هه‌ندێ که‌س خه‌فه‌ته‌که‌یان به‌و شێوه‌یه ده‌خۆن، که زانیاری ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که به ده‌ست بهێنن. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که فراوانترین وێنه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که به ده‌ست بهێننو باشتر لێی تێبگه‌ن. خستنه هه‌یکه‌لی به گشتی‌و زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که، یارمه‌تیان ده‌دات بۆ شیکردنه‌وه‌ی خهفهتهکهیانو بارودۆخی گۆڕاوی ژیانیان.
باشتر وایه له‌بیرت بێت، که گرنگه منداڵ زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که به ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی پێویست نه‌کات منداڵه‌که له مێشکی خۆیدا له‌سه‌ر چۆنێتی ڕووداوه‌که شت دروست بکات. به‌ڵام باش وایه که له کاتی دانانی زانیاریه‌که به منداڵه‌که، قۆناغی گه‌شه‌کردنه‌که‌ی له به‌ر چاو بگریت. ده‌رباره‌ی خه‌فه‌تی منداڵ زیاتر بخوێنه‌وه.
په‌نابردن بۆ که‌سانی تر
زۆر که‌س هاوپشتی وه‌رده‌گرن کاتێک سه‌ر به گروپێک یان کۆمه‌ڵێکن، ئه‌زموونه‌کان باس دهکهنو له گروپه‌که‌دا کار ده‌که‌ن. به درێژایی مێژوو مرۆڤ به هێزی هه‌موو کۆمه‌ڵه‌که‌ی مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌تی کردوه. به ده‌ستهێنانی کۆمه‌کی کۆمهڵایهتیو قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بۆ هه‌موو که‌سێک که خه‌فه‌ت ده‌خوات گرنگه. به جیا له که‌سانی نزیک، ده‌توانیت کۆمه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نمونه له ڕێگای کاری گروپی هاوتاوه به ده‌ست بهێنیت.
مامه‌ڵه‌کردنی ههستهکانو سوود وه‌رگرتن له داهێنانی چاره‌سه‌ره‌کان
به‌یانکردنی هه‌سته‌کان به شێوه‌ی جیاواز، ڕه‌نگه یارمه‌تی بدات له گونجاندن له‌گه‌ڵ له دهستدانهکهدا. به جیا له قسه‌کردن له‌سه‌ر هه‌سته‌کان، بۆ نمونه نووسین، وێنه کێشان، سه‌ماو گوێگرتن له مۆسیقا، ڕه‌نگه مامه‌ڵه‌کردنی خه‌فه‌ت به‌رێته پێشه‌وه. خواستی مامه‌ڵه‌کردنی هه‌ستی سهختو ترسناکیش، ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێز.
هه‌ست کردن به تووڕه‌یی له کاتی خه‌فه‌تدا، زۆر ئاساییه، به‌ڵام قسه‌کردن له‌سه‌ری بۆ زۆر که‌س سه‌خته. له‌سه‌ر بیرۆکه‌و هه‌ستی تووڕه‌ی، باش وایه که قسه‌بکرێت یان هه‌وڵ بدرێت به شیوه‌یه‌کی تر مامه‌ڵه‌ی بکرێت، که به لای خۆته‌وه گونجاوه. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت که هه‌ستێک له خۆدا قه‌ده‌غه بکرێت، ڕه‌نگا پاش ماوه‌یه‌کی درێژ دووباره سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه یان وه‌کو تر چاکبوونه‌وه خاو بکاته‌وه.
سوود وه‌رگرتن له ئاین‌و جیهانبینی خۆت
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ری په‌نا بردن بۆ جیهانبینی یان بۆ ئاین، ئومێد بڕوێنێته‌وه، باوه‌ڕ به ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌و نرخی ژیان دووباره بێته‌وه یاد.
هه‌ڵسوڕانی فیزیکی
باری فیزیکی‌و کاریگه‌ری چالاکی، ڕه‌نگه ئه‌و سترێسه که‌م بکاته‌وه که له ڕێگه‌ی خه‌فه‌ته‌وه دروست بووه. وه‌رزش، وه‌کو ڕاکردن یان کاروباری ناو باخچە، به جیا له‌وه خۆشی دێنن، ڕه‌نگه به هۆی چالاکی هۆڕمۆنه‌کان، هه‌روه‌ها بیرکردنه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یک له‌سه‌ر خه‌فه‌ت لابه‌رێت. خواردن‌و نووستنی پێویست هه‌میشه گرنگن له باری تواناوه.
ئه‌نجامدانی بۆنه‌کان (Rituaali, ritual)
بۆنه جیاوازه‌کان یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ مامه‌ڵه‌کردنی خه‌فه‌ت. بۆ نمونه له مردن‌دا، بۆ زۆرێک له ئێمه به‌شداری کردن له پرسه‌دا گرنگه.
داواکردنی یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا
باش وایه که له کاتی پێویستدا، داوای یارمه‌تی له که‌سانی شاره‌زا، بۆ نمونه کارمه‌ندانی قه‌یران، بکرێت.
مامه‌ڵه‌کردنی خه‌فه‌تی نوێ
لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که چۆن پاش له ده‌ستدانێکی گه‌وره، به باشترین شیوه چاکبوونه‌وه سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، به درێژایی مێژوو گۆراوه. له 1900ه کاندا ئه‌و ئاراسته‌یه به‌هێز بوو، که ئامانجی خه‌فه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌سته‌کانی به‌رامبه‌ر به که‌سی مردوو بپچڕێنێت. بیرۆکه‌که ئه‌وه‌بوو، که گرێی هه‌سته‌کان ده‌پچڕێن، ده‌توانین بۆ جیگه‌یه‌کی تری ببه‌ستین. واته ئامانج ئه‌وه بوو که له مردووه‌که دوور خۆت ڕاگریتو وه‌ک بڵێی مێژوو له بیر بکه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان درێژه‌ی هه‌بێت.
به‌ڵام دواتر هه‌ستکرا که کاتێک مرۆڤ خه‌فه‌ت ده‌خوات به‌و شیوه‌یه کار ناکات. بۆ نمونه ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و که‌سانه‌ی دایک‌و باوکیان له ده‌ست داوه، به په‌رۆشن بۆ یادگاریه‌کانی دایک‌و باوکیان، بۆ نمونه به خه‌و بینین، هه‌ڵگرتنی که‌لو په‌لی ئه‌وان، حه‌زکردن به سه‌ردانی گۆڕهکانیانو به هه‌موو شێوه‌یه‌کی تر بیرکردنه‌وه‌ی زۆر به دایک‌و باوکی مردویانهوه. هه‌روه‌ها زۆر جار منداڵه‌کان بیرده‌که‌نه‌وه که دایک یان باوکی مردوویان به شێوه‌یه‌ک ئاماده‌یه له ژیانیانداو ته‌مه‌شایان ده‌که‌ن، که چیان لێ دێت.
کاتێک ڕێگه ئه‌ده‌ین که به که‌سه‌کان یادگاری دایک‌و باوکیان له دڵیان‌دا هه‌ڵگرن، له بری سه‌ختی خه‌فه‌ت، له ده‌ستدانه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌شێک له چیرۆکی ژیانی منداڵی‌و زیاتر قووڵی ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها زۆر جاریش دایک‌و باوکێک که منداڵه‌که‌یان له ده‌ستداوه، به هه‌مان شێوه کار ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی منداڵه مردووه‌که ته‌نها منداڵی خێزانه‌که‌ش بووبێت، ئه‌وان له ناخه‌وه هه‌ر هه‌ست ده‌که‌ن که دایک‌و باوکنو یادگاری منداڵه‌که له‌گه‌ڵ خۆیاندا دههیننو ده‌به‌ن. له ئێستادا وا بیر ده‌کرێته‌وه، که گرێی هه‌سته‌کان بۆ که‌سی مردوو پێویست ناکات بپچڕێندریت، چونکه له هه‌موو حاڵه‌تێکدا به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که تووشی ئه‌زموونی له ده‌ستدانی گه‌وره بوون، به گشتی هه‌ستیان کردوه که یادگاری که‌سی مردوو قه‌ت بزر نابێت. به‌ڵکو ته‌نها شێوه‌که‌ی ده‌گۆڕێت، که له‌گه‌ڵ خه‌فه‌تدا ده‌توانێت بژی. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار هه‌ستی بیرکردن پاش چه‌ند ساڵیش به به‌هێزی بێت، بۆ نمونه له ساڵڕۆژی له دایکبووندا، کۆچکردندا یان ڕۆژی ئاهه‌نگدا.
پرسیاره‌کانی که‌سانی تر،"خه‌فه‌ته‌که‌ت تێپه‌ڕاندوه؟"، ڕه‌نگه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌و فه‌رامۆشکار هه‌ستی پێ بکرێت، ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕاندنی خه‌فه‌ت به مانای بیرچوونه‌وه‌ی که‌سی مردوو لێی حاڵی بیت. درێژه‌دان به ژیان به مانای له بیرکردنی که‌سی نزیکی مردوو نایه‌ت. له خه‌فه‌تدا ده‌توانیت به شێوه‌یه‌ک باش بیته‌وه، که که‌سی مردوو به گه‌رمیه‌وه له بیربێت.
خه‌فه‌تی تراوماتیکی
خه‌فه‌تی تڕاوماتیکی ساده‌ترین ئاکامی گیان له ده‌ستدانی له پڕی یان گیان له‌ده‌ستدانی توندوتیژانه‌ی که‌سێکی نزیکه. بۆ نمونه که‌سانێک که که‌سێکی نزیکیان خۆکوژی کردوه، به گشتی ده‌که‌ونه خه‌فه‌تی تڕاوماتیکه‌وه، چونکه ڕووداوه‌که خۆی له خۆیدا دڵته‌زێنه.
ئه‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به خه‌فه‌تی تڕاوماتیکه‌وه هه‌یه بریتیین له: یاده‌وه‌ری به‌هێزو ناخۆشی که‌سی مردوو، سه‌خته ڕووداوه‌که وه‌ک ڕاستیه‌ک قبوڵ بکه‌یت، سه‌خته باوه‌ڕ بکه‌یت که ژیان درێژه‌ی هه‌بێت به بێ مردووه‌که‌و هه‌ستی تێکچوون. شتی تریش که هه‌ر په‌یوه‌ندی به خه‌فه‌تی تڕاوماتیکه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه بریتیین له هه‌ستکردن به بێ نرخی ژیان، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی مردووه‌که‌ت بیر ده‌خه‌نه‌وه، وه‌ک هه‌ندێ جێگه‌ی دیاریکراو، خۆپاراستن له بیرکردنه‌وه‌و هه‌سته‌کان یان هه‌ستکردن به‌وه‌ی که به‌شێک له خۆت مردووه. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار نه‌بوونی کاردناوه‌ی هه‌سته‌کان، په‌یامی خه‌فه‌تی تڕاوماتیک بێت. ڕه‌نگه خه‌فه‌تی تڕاوماتیک هه‌روه‌ها بگاته خه‌مۆکی.
باشبوونه‌وه له خه‌فه‌تی تڕاوماتیکی
باش وایه ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌فه‌تی تڕاوماتیک ده‌چێژێت، بتوانێت ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که قسه بکات‌و دووباره‌ی بکاته‌وه. قسه‌کردن یارمه‌تی ده‌دات بۆ تێگه‌شتن له ڕاستی ڕووداوه‌که‌و کردنی به به‌شێک له چیرۆکی ژیانی خۆی. که‌سانێک که ڕووبه‌ڕووی حاڵه‌تی زۆر دڵته‌زێن بوونه‌ته‌وه، وه‌ک بڵێی خۆیان له ڕووداوه‌که بترازێنن، مێشکیان ناتوانێت ئه‌و شته قبوڵ بکات. ڕه‌نگه مرۆڤ هه‌ستکردن به دوورڕاگری زۆر‌و له هه‌مان کاتیش‌دا مه‌ینه‌ت بچیژێت.
به گشتی که‌سێک که له خه‌فه‌تی تڕاوماتیکدایه، پێویسته کار له‌سه‌ر ڕووداوه تڕاوماتیهکه بکات له پێش ئه‌وه‌ی خه‌فه‌ته‌که به فراوانی ده‌ست پێ‌بکات. کاتێک که به پێی پێویست مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌که کراوه که بووه‌ته مایه‌ی له ده‌ستدانه‌که، خه‌فه‌ته تڕاوماتیکهکه ده‌بێته خه‌فه‌تێکی ئاسایی، واته که‌سه‌که ده‌رفه‌تی هه‌یه که له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتێکی نوێ‌دا بگونجێت، به دوای یادگاری دڵدانه‌وه‌ی که‌سی مردوودا بگهڕێو چیتر ڕووداوه‌که به‌رده‌وام له مێشک‌دا نییه. ورده ورده ڕووداوه‌که ده‌گۆڕێت بۆ به‌شێک له چیرۆکی ژیانی خۆی‌و مرۆڤ ده‌توانێت جارێکی تر ئاراسته‌ی ئاینده بێت.
جیاوازیه‌کانی نێوان کاری خهفهتو کاری تڕاوما
کاری خه‌فه‌ت |
کاری تڕاوما |
به‌رده‌وام ئه‌و شتانه‌ی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که دێنه مێشکه‌وه. |
بیرکردنه‌وه له‌و که‌سه‌ی له ده‌ستچووه. |
خۆمان ده‌پارێزین له‌و شتانه‌ی پهیوهندهیان به ههلو مهرجو بابه‌تی ڕووداوه‌که‌وه هه‌یه. |
به دوای یادگاری دڵدانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێین. |
قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که سه‌خته. |
حه‌ز ده‌که‌ین باسی که‌سه له ده‌ستچووه‌که بکه‌ین. |
دڵته‌نگی، ترس، خه‌مۆکی. |
خه‌فه‌ت، بیرکردن، خه‌مۆکی. |
خه‌وی ناخۆش، هه‌ست کردن به دووباره بوونه‌وه‌ی ساته دڵته‌زێنه‌کان. |
خه‌وی سه‌بوری به‌خش به که‌سی له دهستچووهوه. |
کاری تراوما له پێش کاری خهفهتهوهیه
ڕه‌نگه ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌فه‌تی تڕاوماتیکی ده‌چێژێت، پێویستی به یارمه‌تی که‌سی شاره‌زا هه‌بێت. له ڕێگه‌ی سۆسیال‌و ته‌ندروستی شارهوانیهکهتهوه یان ناوه‌ندی قه‌یرانه‌وه، ده‌توانیت کات لای کارمه‌ندی قه‌یران بگریت. به پێی شێوه‌ی له ده‌ستدانه‌که، ده‌توانیت هه‌روه‌ها کاری گروپی هاوتا یان کۆرسی باشبوونه‌وه بدۆزیته‌وه، که به شداریکرددنت ده‌توانیت مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌ت له گروپدا بکه‌یت. زیاتر ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌کانی تراوماتیک بخوێنه‌وه.
خه‌فه‌تی منداڵ
گرنگه که منداڵ پێکه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌دا بتوانیت خه‌فه‌ت بخوات. باش وایه که بۆ منداڵه‌که ڕووداوه‌که‌ی بۆته مایه‌ی خه‌فه‌ت به دروستی بۆی باس بکرێت، به‌ڵام پێویسته قۆناغی گه‌شه‌ی منداڵه‌که له به‌رچاو بگیرێت. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که دڵنیا نییه که چی ڕوویداوه، ڕه‌نگه ئه‌و به خه‌یاڵی خۆی له مێشکیدا بۆشاییه‌کان پڕ بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر بۆ نمونه ده‌چن بۆ ته‌ماشای که‌سه نزیکه مردوه‌که‌و منداڵه‌که ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵتان بێت، باش وایه که ڕێگه‌ی پێ بدرێت به‌شدار بێت. بینینی مردوو هه‌روه‌ها تێگه‌شتنی منداڵه‌که‌ش ئاسانتر ده‌کات، که که‌سه نزیکه‌که بۆ کۆتایی نامێنێت. به هه‌مان شێوه به‌شداریکردن له سهرقهبرانیشدا بۆ منداڵه‌که گرنگه.
ڕه‌نگه منداڵه‌که بۆی قورس بێت وشه بۆ خه‌فه‌ته‌که بدۆزێته‌وه. به‌ڵام قسه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا ده‌رباره‌ی که‌سه مردوه‌که‌و هه‌سته‌کانی که بوونه‌ته مایه‌ی خه‌فه‌ت گرنگه، بۆیه باش وایه که که‌سی گه‌وره له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا قسه بکات ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که گوێبیستی ببێت که مه‌سه‌له چییه (چی ڕوویداوه)، به ئاسانی تێگه‌شتنی هه‌ڵه‌ی لا دروست نابێت. بۆ نمونه منداڵانی ته‌مه‌نی یاریکردن، ڕه‌نگه پێی وابێت بتوانێت به بیرکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان دابنێت. ڕه‌نگه ئه‌مه ببێته ئاکامی ئه‌وه‌ی، که منداڵه‌که خه‌یاڵ بکات که ئه‌م (منداڵه‌که) بۆته مایه‌ی مردنی که‌سه‌که.
له پاڵ قسه‌کردندا، ڕه‌نگه منداڵه‌که پێویستی به شێوه‌ی کۆنکرێتیبش بێت بۆ کارکردن له‌سه‌ر خه‌فه‌ته‌که. بۆ نمونه ده‌کرێت له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا وێنه بکێشن، گوێ له مۆسیقا بگرن یان ته‌ماشای وێنه‌ی که‌سه مردووه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها منداڵان عاده‌تیانه مامه‌ڵه‌ی مردن بکه‌ن له یاریکردنیاندا. له ڕوانگه‌ی که‌سی گه‌وره‌وه ئه‌وه گرنگه، که له جاران زیاتر کات بدات به منداڵه‌که‌و له نزیکی بێت. به گشتی منداڵان به ده‌ست پیاهێنان ئارام ده‌بنه‌وه، بۆیه باش وایه که له جاران زیاتر منداڵه‌که بکه‌یته باوهشو باوه‌شی پێدا بکه‌یت.
ڕه‌نگه منداڵان پرسیاری زۆر بکه‌ن ده‌رباره‌ی خهفهتو مردن. ئه‌گه‌ر پرسیاره‌کانی منداڵه‌که بووه مایه‌ی گریانی که‌سی گه‌وره، پێویسته بۆی شی بکه‌یته‌وه، که بۆچی ده‌گریت. له‌وانه‌یه منداڵه‌که بترسێت که ئازاری ده‌روونی که‌سه گه‌وره‌که بدات‌و چیتر نه‌وێرێت پرسیار بکات، که یارمه‌تی منداڵه‌که بدات بۆ مامه‌ڵه‌کردنی خه‌فه‌ته‌که. پیویست ناکات له گریان بترسیت له به‌رچاوی منداڵه‌که‌دا، ئه‌و کاته منداڵه‌که تێده‌گات، که ده‌توانێت بیری که‌سه مردووه‌که بکات.
هه‌موو که‌سێک، واته منداڵانیش توانایان هه‌یه، که له ئه‌زموونی زۆر قورسیش ڕزگاریان بێت. ئه‌وانه‌ی یارمه‌تی چاکبوونه‌وه ده‌ده‌ن بۆ نمونه برتیین له پشتیوانی که‌سانی نزیک، وه‌ک هاوڕێیان، کهسو کار‌و دایک‌و باوک، ڕێگه‌دان به به‌یان کردنی خه‌فه‌ته‌که‌ی، کاری گروپی هاوتا یان یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا، وه‌ک به‌شداری کردن له گروپی خهفهتو زانیاری وه‌رگرتن ده‌رباره‌ی ئاسایی کاردانه‌وه‌ی خه‌فه‌ت. بۆ نمونه ناوه‌ندی قه‌یرانی SOS بۆ ئه‌و منداڵانای که‌سی نزیکیان له ده‌ستداوه، چالاکی گروپ ڕێکده‌خات. هه‌روه‌ها له چه‌ند ناوچه‌ی تریش چالاکی هاوشێوه هه‌یه. هه‌روه‌ها منداڵانیش وه‌ک گه‌وره‌ساڵان هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌ربازبوونیان هه‌یه، واته بۆ نمونه خه‌فه‌ته‌که‌یان به چالاکیه‌ک هه‌ڵده‌ڕێژن، له مێشکیاندا مامه‌ڵه‌ی دهکهنو هتد.
خه‌فه‌تی منداڵ تا کوێ ده‌ڕوات
خێزانه‌که بۆ هه‌میشه ده‌گۆڕێت
بۆ منداڵه‌که کاریگه‌ری جیاوازی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سی مردووی ئه‌ندامی خێزانه‌که خوشک‌و برا بێت یان دایک‌و باوک بێت. به‌ڵام هه‌میشه له ده‌ستدانی ئه‌ندامی خێزان ده‌بێته مایه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ی، که چیتر هه‌موو خێزانه‌که پێکه‌وه نییه.
له ده‌ست دانی خوشک یان برا
له ئێستادا خێزانه‌کان بچووکنو ڕه‌نگه له ده‌ستدانی خوشک یان برا، ڕه‌نگه ببێته ئه‌وه‌ی منداڵه‌که به ته‌نها منداڵی خێزانه‌که بمێنێته‌وه. به‌ڵام به گشتی منداڵانێک که خوشک یان برایان له ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌کی چه‌سپیو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوشک یان برا مردوه‌که ڕاده‌گرێت. بۆ نمونه له مێشکیاندا قسه بۆ مردووه‌که دهکهنو له هه‌مان کاتدا ئه‌و شتانه‌ی ڕوویانداوه بۆ خۆیانی باس ده‌که‌ن، وه‌ک که ڕه‌نگه هیشتا له ژیاندا خوشک‌و برایه‌تیان دروست بکردایه. گرنگه که منداڵه‌که بتوانێت له‌گه‌ڵ دایک‌و باوکی‌دا خوشک یان برا مردووه‌که‌ی له یاد بێت، بۆ نمونه له ڕێگه‌ی ته‌ماشاکردنی وێنه‌کانه‌وه.
گیان له ده‌ستدانی خوشک یان برا کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نیوان دایک‌و باوک‌و منداڵه‌که یان منداڵه‌کان داده‌نێت. بارودۆخی سه‌ختی ژیان‌و خه‌فه‌تی گه‌وره، به شێوه‌یه‌کی سروشتی کاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای دایک‌و باوک داده‌نێت. به‌ڵام بۆ منداڵ خهفهتو دڵخۆشی به گشتی ئاڵوگۆڕ دهکهنو گرنگه که دایک‌و باوک هه‌وڵ بده‌ن که هه‌روه‌ها له ساته خۆشه‌کانی منداڵه‌که‌دا به‌شدار بن. ئه‌گه‌ر دایک‌و باوکه‌که بتوانن له خهفهتهکهدا هاوپشتی یهکتریو منداڵه‌که بن، یارمه‌تی ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له ڕووداوه‌که.
گیان له ده‌ستدانی دایک یان باوک
گیان له ده‌ستدانی دایک یان باوک، هه‌موو ئه‌ندامێکی خێزانه‌که دهگۆڕێتو به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌موو خیزانه‌که به گشتی. ڕه‌نگه زۆری پێبچێت تا ڕوتینو ڕۆڵی خیزانه‌که ته‌رازوو بێته‌وه. ئه‌گه‌ر له دایک‌و باوکه‌که یه‌کێکیان گیانیان له ده‌ستدا، به گشتی منداڵه‌که ده‌ترسێت که ئه‌وی تریش له ده‌ست بدات. ترسه‌که ڕه‌نگه له ڕێگه‌ی پاسه‌وانی دایک یان باوکه‌که یان که‌سێکی تر بێت یان منداڵه‌که ده‌ترسێت به ته‌نها کات به‌سه‌ر به‌رێت. ئه‌و دڵته‌نگیه‌ی به‌سه‌ر منداله‌که‌دا دێت، به جیا له گریان، ده‌کرێت هه‌روه‌ها له تووڕه‌ی‌و سه‌رنه‌که‌وتن له قوتابخانه‌دا بۆ ماوه‌یه‌ک.
که‌سانی نزیکی منداڵه‌که ده‌توانن هه‌وڵ بده‌ن یارمه‌تی منداڵه‌که بده‌ن به قسه‌کردن ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا، پێکه‌وه یادی دایک یان باوکه مردووه‌که بکه‌نه‌وه‌و کاری کۆنکرێتی بکه‌ن، وه‌ک وێنه کێشان‌و یاری کردن. گروپی خه‌فه‌ت، که تێیدا منداڵ ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌ی بکات له‌گه‌ڵ منداڵانی هاوته‌مه‌نی خۆی که له هه‌مان بارودۆخدان، زۆر جار یارمه‌تی به‌خشه. ئەگەر گیان لە دەستدانەکە بە شێوەیەکی زۆر تایبەت تراوماتیک بووە، بۆ نمونە منداڵەکە خۆی ڕووداوەکەی بینی یان دایك یان باوکی بە مردووی دۆزیەوە یان وەکوتر خەفەتکە هەر بە بەهیزی بەردەوام دەبێت، ڕەنگە پەنابردن بۆ گروپی خەفەت سوودبەخشێکی تایبەت بێت.
هەروەها ڕێگای منداڵیش لە خەفەتەوە بۆ ڕزگاربوون بریتییە لە گونجاندن لەگەڵ گۆڕانکاریەکەدا. بە هاوپشتی کەسانی نزیک‌و کەسانی تر‌و بە پێی تێپەڕبوونی کات، منداڵەکە دەتوانێت مامەڵەی ڕووداوەکە بکات، بیر لە کاریگەریەکانی بکاتەوە بۆ سەر خۆی‌و بیکاتە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی خۆی. بیرکردنەوە لە کەسی مردوو بە گشتی بەشێکی گرنگی دەربازبوونە. لە ڕێگای یادگارەکانەوە، منداڵەکە ئەو وێنەیەی بۆ دروست دەبێت، کە دایک یان باوک کە گیانی لە دەستداوە، لە ژیاندا چۆن بوو. بە پێی تێپەڕبوونی کات، منداڵەکە دەتوانێت بە یارمەتی ئەم وێنەیە بیر لە پەیوەندی دایک یان باوکی بکاتەوە، کە گیانی لە دەست داوە.
منداڵەکە دووچاری ڕووبەڕووبوونەوەی برینی ژیان بۆتەوە
به گشتی ڵه ژیانی منداڵی‌و سه‌ره‌تای لاوێتیدا، هه‌ستی بریندارنه‌بوون ده‌گرێته خۆ. ئه‌گه‌ر منداڵه‌که که‌سێکی نزیکی له ده‌ست بدات، وه‌ک بڵێی له کاتێکی زۆر زوودا مردن زۆر نزیکی ده‌بێته‌وه. گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ، که ڕه‌نگه ئه‌ویش گیان له ده‌ست بدات. ڕه‌نگه ئه‌ندامانی تری خێزانه‌که‌ش به شێوه‌یه‌کی زیاده ڕۆیی هه‌ڵسوکه‌وتی خۆ پاریزانه بکه‌ن له ههلو مه‌رجێکدا، که که‌سێک له خێزانه‌که‌دا گیانی له ده‌ست داوه.
له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، ڕه‌نگه هه‌روه‌ها کاریگه‌ری فیزیکیش له‌سه‌ر منداڵه‌که دا‌نێت. ڕه‌نگه منداڵه‌که زیاتر له‌جاران پێی وابێت نه‌خۆشه یان وه‌کو جاران ساغ نییه. ئه‌و منداڵانه‌ی یان لاوانه‌ی که که‌سێکی نزیکیان له ده‌ستداوه، به گشتی له ڕووی ده‌روونیه‌وه خێراتر گه‌شه دکه‌ن. ڕه‌نگه ئه‌وان خۆشیان هه‌روه‌ها هه‌ست بکه‌ن که له هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیان به‌هێزترن، به هۆی ئه‌زموونی خهفهتهوهو هه‌روه‌ها زیاتر درک به که‌سانی نزیکیان ده‌که‌ن.
هه‌ستی تاوانبارێتی
هه‌ندێ جار منداڵ که که‌سێکی نزیکی له ده‌ستده‌دات، له ئه‌نجامی دڵتهزێنیدا وه‌ک گه‌وره‌ساڵان هه‌ستی نا دروستی خۆ به تاوانبار زانینی بۆ دروست ده‌بێت. منداڵه‌که وا بیر ده‌کاته‌وه، که چیتر ئه‌و مافی نییه دڵخۆش‌و به‌خته‌وه‌ر بێت. ئه‌رکی گه‌وره‌ساڵ ئه‌وه‌یه، که کاتی دڵخۆشی منداڵه‌که په‌سه‌ند بکات‌و هه‌وڵ بدات به‌شدار بێت له‌گه‌ڵیدا به یاریکردن یان پێکهنینو هه‌روه‌ها بۆی باس بکات، که هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه هه‌ست به خۆشی‌و به‌خته‌وه‌ری بکات، کاتێک ده‌رفه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕووداوێکی ناخۆشیش ڕوویدابێت.
ڕه‌نگه مندالانی بچوک وابزانن که مرۆڤ به خه‌یاڵی خۆی ده‌توانیت ببێته مایه‌ی مردنی که‌سێکی تر: "خوشکه بچووکه‌که‌م گه‌مژه‌یه‌و ئومێد ده‌که‌م که هه‌ر نه‌بوایه..." گرنگه بۆ منداڵانی بچوک باس بکرێت، که بهچیو بۆچی که‌سی نزیک گیانی له ده‌ستداو که که‌سانی تر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نه‌بوو.
قورسایی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بۆ منداڵانی زۆر بچوکیش سه‌خت بێت کاره‌کانی ڕۆژانه‌یان بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌و بیرۆکه دڵته‌نگیانه‌ی دێته مێشکیان. ڕه‌نگه هه‌ستی ترس، تاوانباری، خهفهتو بیرکردن له مێشکی منداڵه‌که‌دا بێت. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه ئه‌وه‌ش بۆ منداڵه‌که سه‌خت بێت که له یه‌که‌م جاردا به وشه باس له ئه‌زموونه‌که‌ی بکات‌و مامه‌ڵه‌ی بکات. بۆیه باشه که که‌سی گه‌وره‌ساڵ باسی هه‌سته خهفهتیهکانی خۆی بکات‌و به‌م شێوه‌ی منداڵکه یارمه‌تی ده‌درێت بۆ تێگه‌شتن، که پێده‌چێت منداڵه‌که‌ش هه‌مان هه‌ستی هه‌بێت.
ته‌رکیزکردنه سه‌ر قوتابخانه ڕه‌نگه سه‌خت بێت پاش گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک. بۆ که‌سانی گه‌وره‌ساڵیش ته‌رکیزکردن له سه‌ر کاردا پاش گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی خۆشه‌ویست، به هه‌مان شێوه سه‌خته. ئه‌گه‌ر خوێندنی منداڵه‌که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ زیانی پێ گه‌شت یان منداڵه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاگرێسیڤانه له قوتابخانه ڕه‌فتار ده‌کات یان به شێوه‌یه‌کی زۆر گۆڕاوه له چاو جاراندا، ڕه‌نگه یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا، بۆ نمونه له ڕاوێژگای خێزانی یان کۆرسی باشبوونه‌وه‌ی منداڵان یان گروپی خه‌فه‌ت، سوودیان هه‌بێت.
خه‌فه‌تی ده‌رنه‌بڕاو
کاتێک له‌سه‌ر خه‌فه‌ت قسه ده‌که‌ین، به گشتی باس له خێزان‌و منداڵ ده‌که‌ین، ڕه‌نگه هه‌روه‌ها هاوڕێیانێکی نزیکیش. له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا کۆمه‌ڵێ شێوازی دیاریکراو شکڵی گرتوه، که چاوه‌ڕوانی له کێ ده‌کرێت خه‌فه‌تی ههبێتو به چی شێوه‌یه‌ک خه‌فه‌ته‌که‌ی هه‌بێت. ئه‌مه بۆ نمونه له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که پاش گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، کێ مافی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه‌و بۆ چه‌نێک.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌فه‌ت وه‌ک نه‌خۆشی ده‌ستنیشان نه‌کراوه، پزیشکه‌کان بۆ نمونه له‌سه‌ر بنه‌مای "کاردانه‌وه‌ی سترێسی له‌پڕ" مۆڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌نووسن. له هه‌ندێ مه‌رجی گرێبه‌ستی کاردا (työehtosopimus) هه‌روه‌ها باس له دانی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی ده‌کرێت له‌سه‌ر بنه‌مای گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک. ماوه‌ی مۆڵه‌تی نه‌خۆشی پاش گیان له ده‌ستانی منداڵ یان هاوسه‌ر، ڕه‌نگه درێژتر بێت بۆ نمونه له چاو ئه‌و ماوه‌ی مۆڵه‌ته‌ی پاش له ده‌ستدانی دایک یان باوک وه‌رده‌گیرێت. شێوه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ دانی کاتی خهفهتو ناساندنی ته‌نها هه‌ندێ که‌س که مافیان هه‌یه خه‌فه‌ت ده‌ربڕن، ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی ئازارێکی گه‌وره.
خه‌فه‌تی ده‌رنه‌بڕاو له ههلو مه‌رجێکدا باس ده‌کرێت، که مرۆڤ ڕووبه‌رووی له ده‌ستدانێک ده‌بێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی مافی کۆمه‌ڵایه‌تی پێ درابێت که خه‌فه‌تی بۆ بخوات. خه‌فه‌تی ده‌رنه‌بڕاو بۆ نمونه له‌و کاته‌دا ده‌رده‌که‌ویت که توانای قسه‌کردنی نییه له‌سه‌ر خهفهتهکهو ناتوانێت پشتیوانی وه‌رگرێت بۆ بارودۆخه سه‌خته‌که‌ی ژیانی. ڕه‌نگه بۆ نمونه ئه‌م کۆمه‌ڵه که‌سانه‌ی خواره‌وه ڕووبه‌ڕووی خه‌فه‌تی بێ ده‌نگی ببنه‌وه.
ئه‌وانه‌ی منداڵ له بار ده‌به‌ن
هه‌میشه له په‌یوه‌ند به منداڵ له باربردندا هه‌ست به خه‌فه‌ت ده‌کریت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، تا ئێستاش خه‌فه‌ت بۆ منداڵ له باربردن وه‌ک تابویه‌ک (شتێکی قهدهغهراو، گوناهێک) وایه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا. ئه‌و ئایدۆلۆژیایانه‌ی به‌رامبه‌ر منداڵ له باربردنن کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌م تابوه هه‌یه، ئه‌وان منداڵ له باربردن به هه‌ڵبژارده‌یه‌کی خۆ په‌رستانه هه‌ژمار دهکهنو به لێدانی ئه‌م مۆره، باردوخۆی سه‌ختی ژنه‌که له به‌رچاو ناگرن‌و خه‌فه‌تی ژنه‌که تێده‌په‌ڕێنن. له په‌یوه‌ند به منداڵ له باربردندا به گشتی هه‌م له کاتی ڕووداوه‌که‌و هه‌م پاشانیش هه‌ست به خه‌فه‌ت ده‌کرێت. هه‌ندێ جار خه‌فه‌ت تێکه‌ڵاوی هه‌ستی تاوانباری ده‌بێت. ئه‌و ژنانه‌ی منداڵ له بار ده‌به‌ن، ده‌بێت مافیان هه‌بێت که خه‌فه‌ت بخۆن به بێ ترسی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی که‌سانێک نایه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی منداڵ ده‌ده‌نه که‌سی تر (Adoptio, adoption)
خه‌فه‌تی ئه‌وانه‌ی منداڵه ده‌ده‌ن به که‌سانی تر (منداڵ دەبەخشن) بۆ وه‌رگرتن (adoption)، زۆر جار هه‌ستی پێ ناکرێت. ڕه‌نگه که‌سانێک وا بیر بکه‌نه‌وه که له به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ دان به که‌سانی تر به گشتی تا ئاستێک خۆ به‌خشانه‌یه، بۆیه پێویست به خه‌فه‌ت ناکات. ڕه‌نگه هه‌روه‌ها وا بیر بکرێته‌وه، که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتی منداڵ گرتنهخۆدا، مافه یاساییه‌کانی دایک‌و باوکی بایۆلۆجی (ئه‌سڵی) ده‌پچڕێت، بۆیه ده‌بێت هه‌سته‌کانیش به هه‌مان شێوه بپچڕێت. به سروشتی مرۆڤ خۆی ناتوانێت بڕیار له‌سه‌ر کۆتای هێنانی ئه‌م جۆره هه‌ستانه بدات. ڕه‌نگه خه‌فه‌ته‌که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژیش پاش دانی منداڵه‌که هه‌ر به‌رده‌وام بێت.
ئه‌وانه‌ی منداڵیان له بارچووه
به گشتی ئه‌و دایک‌و باوکانه‌ی منداڵیان له بارچووه هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌و پشتیوانیه‌ی پێویستیان بووه وه‌ریان نه‌گرتوه. ڕه‌نگه له‌بارچوونی منداڵ هه‌ستێکی زۆر تاڵ بێت، کاتێک که چاوه‌ڕوانی منداڵه‌که له ده‌ست ده‌درێت، به‌ڵام له سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی وه‌ک ڕووداوێکی فسیۆلۆجی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. هه‌روه‌ها له فینله‌ندادا عاده‌ت نییه که بۆ توخمی که‌متر له 22 هەفتە پرسە دابنرێت، بۆیه مامه‌ڵه‌کردنی ڕووداوه‌که هه‌ر بۆنەیەکی کهڵتوریشی بۆ نییه. هه‌روه‌ها هه‌ندێ جار دابه‌شکردنی هه‌سته‌کان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشتدا سه‌خته. منداڵ له بارچوون ڕه‌نگه هه‌م بۆ باوکه‌که‌و هه‌م بۆ دایکه‌که بابه‌تێکی سه‌خت بێت‌و خه‌فه‌ته‌که ده‌کرێت به شێوه‌ی جیاواز به‌یان بکرێت... له باشترین حاڵه‌تدا ژن‌و مێرده‌که ده‌توانن هاوپشتی یه‌کتری بن.
ئه‌وانی له په‌یوه‌ندی هۆمۆ سێکچوالیتین
ئه‌وانه‌ی له په‌یوه‌ندی هۆمۆسێکچوالیدا ده‌ژین، تا ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ندێ جار بۆیان سه‌خته هاوپشتی که‌سانی نزیکیان وه‌رگرن له کاتی خه‌فه‌تدا. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له په‌یوه‌ندیه‌که‌دا یه‌کێکیان بمرێت یان جیا ببنه‌وه، ئه‌وه‌ی خه‌فه‌تی هه‌یه ڕه‌نگه به ته‌نها بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ خهفهتهکهیدا.
هاوڕێیان، هاوڕێیانی کار، هاوڕێیانی قوتابخانه
هاوڕێیان، هاوڕێیانی کار، هاوڕێیانی قوتابخانه ڕه‌نگه به ته‌نها بهێڵڕێنهوه له کاتی خه‌فه‌تدا بۆ نمونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ر به خێزانه‌که نین یان له به‌ر ئه‌و بیرکدنهوهیهی، که منداڵان نایانه‌وێت مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌ت بکه‌ن. بۆ نمونه ڕه‌نگه چاوه‌ڕوانی له هاوڕێیان بکرێت بۆ هاوپشتی خێزانه‌که له کاتی خه‌فه‌تدا، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌وان خۆشیان هیزی زیاتریان نه‌بیت.
که‌سانی نزیکی که‌سانی وابهستەی ئهلکۆهۆلو مادده بێهۆشکه‌ره‌کان
که‌سێک که وابه‌سته‌ی ئالکهۆل یان مادده‌ی بێهۆشکهربووهو گیان له‌ده‌ستده‌دات، ڕه‌نگه که‌سانی نزیکی له خراپترین کاتدا ته‌نانه‌ت گوێبیستی ته‌علیقی نا به‌رپرسیارانه بن، وه‌ک: "مرۆڤێکی له‌و شێوه‌یه بوو، که پێویست ناکات خه‌فه‌تی بۆ بخۆیت". ده‌کریت هه‌ندێ جار خه‌فه‌تی که‌سی نزیک تێکه‌ڵاوی هه‌ستی ده‌ربازبوون (ئاسانووبن) بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که له ماڵه‌وه زۆر سه‌خت بوبێت، مادده بێهۆشکه‌ره‌کان که‌سه‌که‌ی زۆر گۆڕیبێت یان توندوتیژ بووبێت. به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا هه‌موو که‌سێک مافی هه‌یه خه‌فه‌ت بخوات‌و به‌و شێوه‌یه‌ش که ده‌یه‌وێت.
که‌سانی نزیکی که‌سێک که به ئایدز (AIDS) ده‌مرێت
ڕه‌نگه تا ئێستاش وه‌رگرتنی HIVبۆ که‌سی نهخۆشو که‌سانی ده‌وروبه‌ری مایه‌ی شه‌رم بێت. ئه‌م خه‌یاڵانه پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مۆرهبێت که له‌سه‌ره‌تاوه به‌م نه‌خۆشییه‌وه درا. ناوه‌ندی هاوپشتی ئایدز به جیا له قوربانیانی ئایدز، هه‌روه‌ها کۆمه‌کی که‌سانی نزیکیشیان ده‌کات.
که‌م ئه‌ندامی (کەسە گه‌شه نهکردوەکان لە ڕێگەی دەروونیەوە)
ڕه‌نگه که‌م ئه‌ندامان (گهشهنهکردوەکان، kehitysvammaiset) له خه‌فه‌تدا تێبپه‌ڕێندرێن، پێویستی یارمه‌تی که‌سی شاره‌زا بۆ ئه‌وان مه‌رج نییه هه‌ستی پێ بکرێت‌و ڕێگه چاره‌یان پێ نابه‌خشرێت که مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌یان بکه‌ن.
له ده‌ستدانی هاوسه‌ری پێشوو
ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ری پیشوویان له دهستدهدن، ڕه‌نگه هه‌ستی خه‌فه‌تی به‌هیزیان بۆ بێت، ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌که به چه‌ند ساڵ پێشتر پچرابیت. هاوسه‌رانی پێشوو مه‌رج نییه بۆ نمونه بانگهێشتی پرسە بکرێن یان له لایه‌ن هاوسه‌ری تازه‌یانه‌وه تیگه‌شتن نه‌بێت. خه‌فه‌تی سه‌خت، ڕه‌نگه هاوسه‌ری پیشوو سه‌رسام بکات.
ئه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵی ماڵه‌وه‌یان له ده‌ستده‌ده‌ن
به جیا له منداڵان، ڕه‌نگه ئاژه‌ڵی ناو ماڵ بۆ که‌سانی گه‌وره‌ش گرنگ بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ڕه‌نگه که‌سانێک که خۆیان ئاژه‌ڵی ناوماڵیان نییه به خراپ ته‌ماشای خه‌فه‌تی له ده‌ستدانی ئاژه‌ڵی ماڵ بکه‌ن: "ته‌نها سه‌گێک بوو." به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی ئاژه‌له‌که‌ی له ده‌ستداوه، ده‌زانێت که مانای ئاژه‌ڵه‌که بۆ ئه‌و چی بووه.
کارمه‌ندانی تهندروستیو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، له نێویشیاندا بۆ نمونه تیڕاپیستی دهروونیو کارمه‌ندانی سۆسیال
خه‌فه‌تی ئه‌گه‌ری گیان له ده‌ستدانی کارداری کارمه‌ندانی چاره‌سه‌رکه‌ر، بابه‌تێکه که هیچ قسه‌ی له‌سەر نه‌کراوه. وا داده‌نرێت که کارمه‌ندان خۆیان به جیا راده‌گرن له ئاسی هه‌ستی کاردارهکهدا. به‌ڵام ڕه‌نگه کارمه‌نده‌که بۆ ساڵه‌ها کاری هاوبه‌شی کردبێت له‌گه‌ڵ کارداره‌که. گیان له ده‌ستدانی کارداره‌که، ڕه‌نگه به جیا بیرکردن، هه‌ستی به‌هیزی سه‌رنه‌که‌وتنیش بێنێته پێشه‌وه.
ئه‌و که‌سه‌ی بێده‌نگ خه‌فه‌ت ده‌خوات، ڕه‌نگه بێ هاوپشتی که‌سانی نزیک بمێنێته‌وه‌و هەروەها هه‌ست بکات که ماف بۆ خه‌فه‌ت خواردنی ئه‌و په‌سه‌ند ناکرێت. ئه‌و که‌سه‌ی که بێ ده‌نگ خه‌فه‌ت ده‌خوات، هیچ کات له بارودۆخه‌که‌یدا به ته‌نها نییه. چه‌ندین که‌سی تریش له هه‌مان بارودۆخدان، که ڕه‌نگه ده‌رفه‌تی دابه‌شکردنی خه‌فه‌ته‌که هه‌بێت. ئهوانەی که تووشی ئه‌زموونی له‌ده‌ستدانی جیاوازبوون، ڕه‌نگه کاری گروپی هاوتایان پێکهێنابێت یان بۆ نمونه له ئینته‌رنێتدا ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌کانیان گفتوگۆ ده‌که‌ن.
خه‌فه‌تی ماسکولین‌و فێمینین (نێرینەو مێینە)
له خه‌فه‌تی ماسکولین‌و فێمینیندا مه‌به‌ست له شێوه جیاوازی که‌لتوری پیاو و ژنه بۆ ده‌ربڕینی خه‌فه‌ت. له خه‌فه‌تی ماسکولین‌و فێمینیندا مه‌به‌ست له‌وه نییه که ژنان‌و پیاوان هه‌میشه به شێوه‌ی جیاواز خه‌فه‌ته‌کانیان ده‌رده‌بڕن یان بۆ نمونه هه‌موو ژنان وه‌کو یه‌ک خه‌فه‌ت ده‌رده‌بڕن. به‌ڵام سه‌رنج دراوه، که زۆر جار جیاوازی هه‌یه له نێوان مامه‌ڵه‌کردنی خه‌فه‌تی پیاوان‌و ژناندا. ئه‌گه‌ر له جیاوازیه‌کان تێنه‌گه‌ین، ڕه‌نگه هه‌ڵه تێگه‌شتن له هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کتریدا دروست ببێت.
پێده‌چێت سه‌ره‌کیترین هه‌ڵه‌ی تێگه‌شتن ئه‌وه بێت، که پیاو خه‌فه‌ته‌که‌ی ده‌رنابڕێت. ڕه‌نگه ژن بگری‌و ده‌رباره‌ی ئه‌زموونه‌که‌ی قسه بکات، به‌ڵام پیاو ته‌واو بێ ده‌نگه. به‌ڵام ڕه‌نگه پیاو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه به چالاکیه‌ک خه‌فه‌ته‌که‌ی هه‌ڵڕێژێت یان هه‌وڵ بدات هاوپشتی ژنه‌که بێت یان به ڕێکخستنی کاروباری خێزانه‌که، مامه‌ڵه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌ی خۆی بکات. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه پیاو له‌و کاته‌دا بگری که که‌سی تر نایبینێتو هه‌وڵ بدات له کاتی تردا ئاگاداری که‌سانی تربێت.
هه‌روه‌ها زۆر جار نووسراوێک (ئەدەبی) که باس له خه‌فه‌ت ده‌کات، هه‌ست ده‌کرێت که له ڕوانگه‌ی ژنه‌وه نوسرابێت. ڕه‌نگه له نووسراوه‌که‌دا ده‌ربڕینی هه‌ستی توند‌و دابه‌شکردنی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا بە شێوەیەکی بەرچاو باس بکرێت. ئه‌گه‌ر مرۆڤ، پیاو یان ژن، ڕاهاتبێت که له بارودۆخی سه‌ختدا هه‌سته‌کانی له که‌سانی تر بشارێته‌وه‌و به ته‌نها خه‌فه‌ت بخوات، ڕه‌نگه قورس بێت بۆی له پڕ به ئازادانه مامه‌ڵه‌ی هه‌سته‌کانی بکات. به‌ڵام مرۆڤه‌کان به گشتی، سه‌ربه‌خۆ له ڕه‌گه‌زیان، ده‌یانه‌وێت که به شێوه‌یه‌ک گوێبیستیان بن‌و ده‌ربکه‌ون. مۆدێلی سه‌رکه‌وتووی به ته‌نها له که‌لتوری ئێمه‌دا (فینله‌ندی) زۆر به‌هیزه. ڕه‌نگه بۆ پیاوان زۆر سه‌ختتر بێت له چاو ژنان که دان به‌وه‌دا بنین که هێزه‌کانی خۆیان له کۆتایی بووندایه‌و پێویستیان به یارمه‌تی که‌سانی تره.
به گشتی کاردانه‌وه‌ی خه‌فه‌تی پیاوان زۆر هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ژناندا. خه‌فه‌ته‌که وه‌ک شێوه‌یه‌کی "شاخوداخی" ده‌ڕوات، واته هه‌ندێ ڕۆژ باشتره هه‌ندێ ڕۆژ سه‌ختتره. ئه‌و که‌سه‌ی خه‌فه‌ته‌که‌ی هه‌یه، ڕه‌نگه هه‌ندێ کێشه‌ی هه‌بێت له په‌یوه‌ند به خه‌وتن‌و ته‌رکیزکردنه‌وه، بێ توانایی نه‌خشه کێشانی ژیان، ئاسانتر بێزار دهبێتو ژیان زۆر به نا حه‌ق هه‌ستی پێ ده‌کرێت. واته شێوه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی خه‌فه‌ت زۆر مرۆیین، به‌ڵام له شێوه‌ی ده‌ربڕینه‌که‌یدا له نێوان مرۆڤهکانو هه‌ندێ جاریش له نێوان پیاو وژندا جیاوازی هه‌یه. گرنگترینیان ئه‌وه‌ی که تێبگه‌یت که هه‌موو که‌سێک شێوه‌ی خۆیی هه‌یه بۆ خه‌فه‌ت خواردن‌و ته‌نها یه‌ک شێوه‌ی دروست نییه.