کۆتای هاتن به‌ په‌یوه‌ندی(ژن‌و مێرد یان کوڕو کچی براده‌ر)

زۆر شت هه‌ن که‌ ده‌بنه‌ هۆکاری جیابوونه‌وه‌، هه‌روه‌ها شێوه‌کانیشی، که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی کاردانه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌. چۆنێتی په‌یوه‌ندیه‌که‌و هۆکاره‌کانی که‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی جودابوونه‌وه‌، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌نێت، که‌ چۆن ژیانی نوێ وه‌رده‌گیرێت. بۆ هه‌ندێ که‌س کۆتای هاتن به‌ په‌یوه‌ندی، ده‌کرێت ئاسان بێت بۆیان، وه‌ک کۆتایهاتن به‌ په‌یوه‌ندیه‌کی سه‌خت، بۆ که‌سانێکی تر ده‌کرێت مایه‌ی خه‌فه‌تێکی گه‌وره‌و نه‌بوونی سه‌لامه‌تی بێت. هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌کردنی جیابوونه‌وه‌ لای هه‌ر یه‌ک له‌ ژنه‌که‌و مێرده‌که‌ به‌ شێوه‌ی خۆی ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، که‌ ده‌کرێت هه‌ر یه‌کێکیان به‌ شێوه‌یه‌ک تێی بڕوانێت.

"جیابوونه‌وه‌ له‌ چه‌ند باره‌وه‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌یه‌. له‌ جیابوونه‌وه‌دا دوو که‌سه‌که‌ هه‌م له‌ هه‌ست، له‌ ئابوری، له‌ خاوه‌نێتی‌و په‌یوه‌ندیه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیاندا جیاده‌بنه‌وه‌."

ڕه‌نگه‌ کۆتایهاتن به‌ په‌یوه‌ندی وه‌ک سه‌رنه‌که‌وتن‌و دڵشکاندن هه‌ستی پێبکرێت. ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری‌و تاوانباری‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ویژدان دابنێت. چی هه‌ڵه‌یه‌کم کرد؟ ده‌کرا به‌ چی شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ی پێبگرم؟ گۆڕانکاریه‌کان له‌ ژیاندا، ڕه‌نگه‌ ببنه‌ هۆکاری قه‌یرانی بارودۆخی ژیان، که‌ به‌ مانای ئه‌و هه‌ست‌و کاردانانه‌وه‌ دێن که‌ په‌یوه‌ندیان به‌‌ گۆڕانی قۆناغێکی ژیانه‌وه‌ بۆ قۆناغێکی تر هه‌یه‌. له‌ ده‌ستدانی شتی کۆن هه‌میشه‌ خه‌فه‌تی له‌گه‌ڵدایه‌.

هه‌ل‌ومه‌رجی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و هه‌ستانه‌ی له‌گه‌ڵیدان ڕه‌نگه‌ وه‌ک پشێوی هه‌ستی پێ بکرێت. بارودۆخی ژیانی نوێ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ مایه‌ی ته‌نهایی، هه‌ست کردن به‌ ڕه‌فزکردن‌و بێ ئومێدی‌ له‌گه‌ڵ ترسدا. چۆن ئیداره‌ بکه‌م؟ بارودۆخی ئابوریم چی لێ دێت؟ به‌ تایبه‌تی له‌ کاتێکدا، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌که‌ له‌ ناکاو بێت یان له‌ په‌نا جیابوونه‌وه‌که‌دا بۆ نمونه‌ بێ باوه‌ڕی له‌گه‌ڵدا بێت، کۆتایهاتن به‌ په‌یوه‌ندی ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆکاری په‌شۆکاویه‌کی گه‌وره‌ی هه‌ست. جیابوونه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ قه‌یرانی تڕاوماتیک بێت. بۆ مامه‌ڵه‌کردنی قه‌یرانی تڕاوماتیکی باش وایه‌ داوای یارمه‌تی بکه‌یت.

خۆی به‌رخود به‌ جیابوونه‌وه‌ی دایک‌و باوکی ده‌کات. مه‌رج نییه‌ به‌ ته‌نها جیابوونه‌وه‌که‌ تووندترین کاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌که‌ دابنێت، به‌ڵکو بۆ منداڵ جیهانی هه‌ست زۆر کاریگه‌ره‌، که‌ تێیدا منداڵه‌که‌ گه‌شه ‌ده‌کات‌و گه‌وره‌ ده‌بێت. بارودۆخی خێزان ڕه‌نگه‌ پێش جیابوونه‌وه‌که‌ بۆ منداڵه‌که‌ سه‌خت بێت. کێشه‌ درێژخایه‌نه‌کان به‌ زۆری له‌م هه‌ل‌و مه‌رجانه‌دا دروست ده‌بن، که‌ خێزانی منداڵه‌که‌ پێشتر کێشه‌ی له‌ نێودا هه‌بووه‌، وه‌ک ده‌نگه‌ ده‌نگی به‌رده‌وامی دایک‌و باوک یان توندوتیژی خێزان.

"ڕه‌نگه‌ پاش جیابوونه‌وه‌که‌ کاریگه‌ری زیاتر به‌ منداڵه‌که‌وه‌ دیار بێت، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌که‌ به‌ کێشه‌ بووبێت یان یه‌کێک له‌ دایک‌و باوکه‌که‌ له‌ ژیانی منداڵه‌که‌ نه‌مێنیت."

پێویسته‌ منداڵان بپارێزرێن له‌ کێشمه‌کێشی نێوان ژن‌و پیاوه‌که‌دا. گرنگه‌ که‌ دایک‌و باوکه‌که‌ توانای کاری هاوبه‌شیان هه‌بێت له‌ نێوان یه‌کدا، چونکه‌ په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ دایک‌و باوک، په‌روه‌رده‌ی هاوبه‌شی دایک‌و باوک له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتێکی خۆشه‌ویستی یارمه‌تی منداڵه‌که‌ ده‌ده‌ن. جیابوونه‌وه‌ کۆتایی به‌ زه‌واج دێنێت، به‌ڵام کۆتایی به‌ خێزان یان به‌ بوونی دایک‌و باوک ناهێنیت.

زیاتر ده‌رباره‌ی منداڵ‌و جیابوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گێڕاندنه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌ بۆ منداڵ له‌ ماڵپه‌ڕی Väestöliitto و یه‌کێتی مندااپارێزی ماننێڕهێیم (Mannerheimin lastensuojeluliitto) بخوێنه‌وه‌.

خه‌فه‌تی جیابوونه‌وه‌و مامه‌ڵه‌کردنی ڕه‌نگه‌ زۆر بخاێنێت

خه‌فه‌ت خواردن بۆ جیابوونه‌وه‌ شتێکی ئاساییه‌‌و ده‌کرێت کاتی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکه‌یت. ده‌توانیت خه‌فه‌ت بۆ شتی له‌ ده‌ست چوو بخۆیت. زیاتر ده‌رباره‌ی خه‌فه‌ت بخوێنه‌وه‌. ڕه‌نگه‌ کۆتای هاتن به‌ په‌یوه‌ندیه‌کی درێژخایه‌ن، پێویست به‌ دروستکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی نوێ‌ بکات‌و له‌ کاتی پڕۆسه‌ی خه‌فه‌تدا، هه‌ر جاره‌و بڕێک له‌ شته‌ کۆنه‌که‌ وازی لێ ده‌هێنرێت‌و ئاڕاسته‌یه‌کی نوێ ده‌گرێته‌ به‌ر.

له‌ کاتی په‌یوه‌ندی درێژدا، ڕه‌نگه‌ مرۆڤ به‌ پێی په‌یوه‌ندیه‌که‌ که‌سایه‌تی خۆی پێکهێنابێت. له‌ کۆتایی په‌یوه‌ندیه‌که‌دا، ڕه‌نگه‌ هه‌روه‌ها بکه‌وێته‌ ئه‌و جێگایه‌ی بیر بکاته‌وه‌ که‌ کێیه‌، جێگاوڕێگای له‌ ده‌وروبه‌ریدا چۆنه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی هاوبه‌شی که‌سه‌که‌دا چۆن ده‌بێت. دواتر ئه‌زموونی جیابوونه‌وه‌که‌ ڕه‌نگه‌ وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی هێزکۆکردنه‌وه‌ ده‌ربکه‌وێت، وه‌ک ده‌ربازبوون له‌ هه‌ر قه‌یرانێکی تر.

"له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌مدا ساڵه‌ها پێکه‌وه‌ بووین پێش جیابوونه‌وه‌که‌ سه‌ره‌تا هه‌ستم ده‌کرد که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک لێی ده‌رباز نابم. هیچ بیرم نه‌مابوو، که‌ ژیان به‌ ته‌نها چۆنییه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش سه‌خت بوو فێربم بڵێم "من"له‌ بری "ئێمه‌". له‌ جێگه‌یه‌کدا هه‌ستم کرد، که‌ ئیراده‌ ده‌که‌م. ئێستا ژیانم به‌ خۆشی هه‌ست پێ ده‌که‌م‌و هه‌ندێ جار له‌ مێشکمدا بیر له‌ په‌یوه‌ندی نوێ ده‌که‌مه‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ جارێ زووبێت بۆ ئه‌وه‌."

به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئه‌و هه‌ستانه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌ دێنه‌ پێشه‌وه‌، هێنده‌ به‌هێزبن، که‌ وه‌ک بڵێی مامه‌ڵه‌کردنی جیابوونه‌وه‌که‌ قفڵ ده‌بێت. ئه‌مانه‌ له‌ چه‌ند شتێکدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌، وه‌ک بێ زه‌وقی، به‌رده‌وام تاوانبار کردنی هاوسه‌ری پێشوو یان ترسی شکست هێنان، که‌ ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌گه‌ری ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی دروستکردن یان به‌رده‌وامبوون له‌گه‌ڵ که‌سانی نوێدا. باش وایه‌ هه‌میشه‌ داوای یارمه‌تی بکرێت بۆ مامه‌ڵه‌کردنی بابه‌ته‌که‌و ڕه‌نگه‌ هه‌موو خێزانه‌که‌ پێویستی به‌ هاوپشتی هه‌بێت.

بۆ نمونه‌ له‌ ڕاوێژگای خێزانیدا (Perheneuvola) یارمه‌تی هه‌یه‌ بۆ قه‌یرانه‌کانی خێزان. له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا ته‌نها خێزانی منداڵدار ده‌توانن سه‌ردانی ڕاوێژگای خێزان یان جێگه‌کانی تر بۆ ڕێنماییه‌کانی خێزان بکه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌ خێزانه‌که‌تاندا منداڵ نه‌بوو یان له‌ به‌ر هه‌ر هۆیه‌کی تر نه‌تتوانی سه‌ردانی ڕاوێژگای خیزان بکه‌یت، ده‌توانیت بۆ نمونه‌ خۆت یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ت سه‌ردانی کارمه‌ندی قه‌یران بکه‌یت. وه‌ک: ناوه‌نده‌ قه‌یرانه‌ ناوچه‌ییه‌کان. ناوه‌ندی قه‌یرانی SOS. هه‌روه‌ها که‌نیسه‌ش گروپی گفتوگۆکردن‌و یارمه‌تی تری گفتوگۆ ڕێک ده‌خات بۆ ئه‌وانه‌ی جیابوونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ریشدا ده‌توانیت ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ند به‌ جیابوونه‌وه‌ قسه‌ بکه‌یت.

هه‌روه‌ها له‌ خزمه‌تگوزاری ئینه‌ترنێتی Eroretki.fi دا ده‌توانیت ده‌رباره‌ی هه‌ل‌ومه‌رجی جیابوونه‌وه‌و بارودۆخی منداڵ زانیاریت ده‌ست بکه‌وێت.

یارمه‌تی‌و زانیاری له‌ هه‌ل‌ومه‌رجی جیابوونه‌وه‌دا

یه‌کیتی گه‌ل (Väestöliitto)

یه‌کێتی پاراستنی منداڵانی ماننێرهێیم (Mannerheimin lastensuojeluliitto)

Eroneuvo.fi

ڕێپیشانده‌ری دایک یان باوکی ناوه‌ندی ڕێنمایی (Neuvokeskuksen vanhemman opas)

ناوه‌ندی زانیاری منداڵ (Lapsitiedon keskus)

ناوه‌نده‌ ڕێنماییه‌کانی خێزانی کڵێسا (Seurakuntien perheasian neuvottelukeskukset)

ڕاوێژگای خیزانی شاره‌وا‌نیه‌کان (Kuntien perheneuvolat)

یه‌کێتی ڕێنمایی خێزان‌و په‌روه‌رده‌ی فینله‌ندا (Suomen kasvatus- ja perheneuvontaliitto)

یه‌کێتی خێزانه‌ نوێکانی فینله‌ندا (Suomen uusperheellisten liitto)