کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یه له ژیاندا. هه‌موو کۆچبه‌رێک له وڵاته نوێکه‌دا به پڕۆسه‌ی کۆچکردندا تێده‌په‌ڕێت، که له‌و کاتانه‌دا که‌سه‌که له ناو خۆیدا مامه‌ڵه‌ی ئه‌و کاریگه‌ریانه ده‌کات، که له گۆڕانی بارودۆخه‌کاندا به سه‌ر ژیانیدا هاتووه. کاریگه‌ریه‌کانی گۆڕانکاریه‌کان ده‌بێت پیایدا بڕوات، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت وڵاته نوێکه له ڕووی کهڵتوریهوه هاوشێوه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی بێت. وڵاته نوێکه چه‌نده جیاوازتر بێت له وڵاتی خۆت، کاریگه‌ریه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌هێزتر ده‌بن.
مامه‌ڵه‌کردنی گۆرانکاریه‌کان به پێی تاک ده‌چێته پێشه‌وه‌و بۆ نمونه ئه‌م شتانه‌ش کاریگه‌ریان له‌سه‌ری هه‌یه: ئه‌زموونه‌کانی منداڵی، ته‌مه‌ن، ڕه‌گه‌ز، خوێندن، باکگراوه‌ندی نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب، که‌ڵتوری وڵاته‌که‌ی خۆت، هۆکاره‌کانی کۆچکردن، ئه‌زموونه تڕاوماتیکهکان، نا دڵنیایی‌و درێژی کاتی چاوه‌ڕوانی شوێنی سه‌لامه‌ت، هه‌ڵوێسته‌کان به‌رامبه‌ر به کۆچکردوانو بوون یان نه‌بوونی کۆمه‌که کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان (سۆسیالیهکان).
هۆکاره‌کانی کۆچکردن جیاوازن. بۆ نمونه په‌نابه‌ر ناچار ده‌بێت که له‌به‌ر جه‌نگ یان ئه‌شکه‌نجه، وڵاته‌که‌ی به‌جێ بهێلێت. به گشتی ئه‌و ناچار ده‌بێت که له پڕ واز له زۆر شت بهێنێتو ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت کاتیشی نه‌بێت بۆ خۆ ئاماده‌کردن بۆ ده‌رچوون. هه‌ندێ جار هه‌ڵهاتنه‌که ماوه‌یه‌کی زۆر ئاماده‌کاری بۆ کراوه، به‌ڵام نه‌توانراوه به هیچ که‌سێکی تر بوترێت. فریا نه‌که‌وتووه یان نه‌یتوانیوه ماڵئاوایی له که‌سانی نزیکی بکات. به گشتی که‌سی په‌نابه‌ر هه‌ر له وڵاته‌که‌ی خۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی زۆر بۆته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه که سه‌فه‌ره‌که‌شی بۆ وڵاتێکی نوێ، سه‌فه‌رێکی درێژ‌و سه‌خت بووبێت. زۆر که‌س له که‌مپی په‌نابه‌راندا ژیاون. بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بێت‌و بتوانێت به ئامانج بگات، په‌نابه‌ر ناچار ده‌بیت که هه‌سته‌کانی سڕ بکات.
که‌سی کۆچکردوو نه‌خشه‌ی بۆ ده‌رچوونه‌که‌ی کێشاوه. به گشتی ئه‌و ده‌یه‌وێت به شێوه‌یه‌ک ژیانی باشتر بکات. ڕه‌نگه خوێندن یان ئاینده‌یه‌کی باشتر بۆ خێزانه‌که‌ی له مێشک‌دا بێت یان ڕه‌نگه ته‌نها به‌ختیان له وڵاتێکی نوێ‌دا تاقیبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه هه‌ندێ جار بڕیاری که‌سی کۆچکردوو به ئیجباری ههلو مه‌رجه‌که بێت‌و له‌وانه‌یه ئه‌زموونی تڕاوماتیکیشی هه‌بێت. به‌ڵام به گشتی ئه‌و کاتی هه‌یه‌و ده‌توانێت که نه‌خشه بۆ ده‌رچوونه‌که‌ی دا‌نێت، ماڵئاوایی له که‌سانی نزیکی بکات‌و کاره‌کانی ڕێک بخات.
سه‌ربه‌خۆ له هۆکاری ده‌رچوونه‌که، هه‌موویان ده‌ست به‌رداری شتێک ده‌بن، کاتێک ده‌چنه وڵاتێکی نوێ. هه‌روه‌ها هه‌موویان پڕۆسه‌یه‌ک تێده‌په‌ڕێنن، که له‌گه‌ڵ ههلو مه‌رجێکی نوێ‌دا ده‌گونجێن. بۆ هه‌ندێ که‌س گۆڕانکاریه‌که بێ کێشه‌یه، جێگه‌ی خۆشی‌و چاوه‌ڕوانی پۆزه‌تیڤه، بۆ هه‌ندێ که‌سی تر ڕه‌نگه چه‌ند ساڵ بخاێنێتو ئێشی زۆی هه‌بێت. ئه‌وه‌ی دووهه‌میان به گشتی بۆ په‌نابه‌رو ئەو کەسانەن کە بە دوای جێگەیەکی ئاسودەوەن، به‌ڵام بۆ کۆچکردووانیش جێگربوون له وڵاتێکی نوێ‌دا سه‌رئێشه‌ی هه‌یه. به گشتی جێگیربوون کاتی زۆر دهباتو هه‌ندێ جاریش سه‌خته.
که‌م که‌س ده‌توانێت پێش وه‌خت ئاماده‌ی ئه‌وه‌بێت، که جێگیربوون له کهلتوڕێکی نوێ‌دا چه‌نده به سترێسه. سترێس، که له دڵتهنگیو فشاردا ده‌رده‌که‌وێت، کاردانه‌وه‌یه‌کی سروشتییه له گۆڕینی که‌لتورو ده‌وروپشتدا. هه‌ندێ جار هه‌موو شتێک وه‌ک غه‌ریب‌و سه‌خت هه‌ستی پێده‌کرێت. هه‌روه‌ها هه‌ستی بێ ئومێدیش ئاساییه. هه‌روه‌ها هه‌ندێ که‌س هه‌ندێ ههستو کاردانه‌وه‌ی تری به‌هێزیان بۆ دێت، که ڕه‌نگه ببنه مایه‌ی سه‌رسوڕمان‌و ترس. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ته‌نها کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاسایی گۆڕانکارییه. دوای چه‌ند قۆناغێکی سه‌خت، به گشتی سه‌ره‌تایه‌کی نوێ‌و ژیان له وڵاتێکی نوێ‌دا ده‌دۆزرێته‌وه.
پڕۆسه‌ی کۆچکردن له وڵاتێکی نوێ‌دا
چاوه‌ڕوانی دڵخۆشکه‌رانه
زۆر جار گه‌شتن بۆ وڵاتێکی نوێ، کاتێکی ئیجابی‌و پڕکردنه‌وه‌ی ئومێده‌کانه. جیاوازی که‌لتوره‌که ناڕه‌حه‌تت ناکات، به‌ڵکو سه‌رنجت ڕاده‌کێشێ. هه‌سته سه‌ره‌کییه‌کان له‌م قۆناغه‌دا دڵخۆشییه، هه‌ست کردن به ئارامبوونه‌وه‌یه، سوپاسگوزارییه. به گشتی ئومێد‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی که‌سی هاتوو له ئاستێکی به‌رزدایه‌و بۆ نمونه ئه‌و باوه‌ڕێکی به‌هێزی هه‌یه به فێربوونی زمان‌و دۆزینه‌وه‌ی کار. به گشتی ئه‌و وزه‌یه‌کی زۆری هه‌یه‌و چالاکه بۆ ڕێکخستنی کاره‌کانی. ڕه‌نگه به‌شێکی چاوه‌ڕوانیه‌کان‌و ئومێده‌کان نا واقعی بێت. ڕه‌نگه بۆ نمونه وابێته پیش چاوی که له وڵاته نوێکه‌دا هیچ جۆره کێشه‌یه‌ک نییه. ئه‌مه هۆکاری ئه‌وه‌یه که سه‌ختیه‌کان له خۆ قه‌ده‌غه ده‌کرێت یان چاوی لێ داده‌خرێت. له ده‌وروپشته‌وه به‌ڵگه ده‌هێنرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌رچوونه‌که بڕیارێکی دروست بوو.
ناکۆکی ئومێدهکانو ده‌رفه‌ته‌کان
بهرخودکردن بۆ وڵاته نوێکه واقعتر ده‌بێته‌وه، کاتێک مرۆڤ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر له وڵاته‌که‌دا بووه: له هه‌موو لایه‌که‌وه ڕووبه‌ڕووی کێشه‌کانی ژیان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له فینله‌نداو فینله‌ندیه‌کاندا دیوی خراپیش ده‌بینرێت. سه‌خته بگه‌یته خوێندن‌و کار. له هه‌موو لایه‌که‌وه وڵاته‌که‌ی خۆی به باشتر هه‌ست پێدهکاتو وڵاته نوێکه به خراپ. له‌م قۆناغه‌دا به گشتی مرۆڤ هه‌ست به باری خراپی دهکاتو کۆمه‌ڵێ مه‌ینه‌تی جیاواز ده‌چێژێت. هه‌سته‌کانی تهنیاییو نیگه‌رانی گشتین: ڕه‌نگه هاتن بۆ ئێره باش نه‌بووبێت؟ بڕیارێکی دروستم دا؟
ههستو کاردانه‌وه به‌هێزه‌کان
دڵنیا نه‌بوون له ئاینده‌و نه‌بوونی ڕۆتین، سترێس دروست ده‌که‌ن. له بارودۆخی نوێ‌دا بۆ هه‌موو شتێک جه‌خت ده‌کرێت، که چی شتێک هێزو توانا ده‌بات. ئه‌مه له ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆر قورسه. له هه‌مان کاتدا له جێگه‌ی خزم‌و هاوڕێیاندا، پێویست ده‌کات په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ بدۆزیته‌وه. ڕه‌نگه یه‌کسه‌ر کاری گونجاو ده‌ست نهکهوێتو هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ماڵنشینو پاره‌و خواردنیشدا سه‌ختی هه‌بێت. به گشتی ئه‌مه ههستو کاردانه‌وه‌ی زۆر به‌هێز دروست ده‌کات، که ڕه‌نگه به ترسناکیش هه‌ستی پێبکرێت. هه‌ندێ که‌س گێڕاویانه‌ته‌وه، که چه‌نده سه‌رسام بوون له به‌هێزی هه‌سته‌کانیان. به‌ڵام هه‌سته به‌هێزه‌کانیش مایه‌ی تێگهشتنهو به‌شێکی ئاسایی جێگیربوونه.
بۆ زۆر که‌سی کۆچکردوو له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م ههستو کاردانه‌وانه هه‌ن:
- ماندوێتی، بێ توانایی، بێ هوودهیو بێ ئومێدی
- وروژاندن، ناخۆشی، په‌ستی، تووڕه‌ی‌و شه‌ڕه‌نگێزی (ئاگره‌سیڤی)
- بێ خهویو خه‌وبینینی ناخۆش
- له بیرکردنی وشه، ناو و کاتی دیدار، له‌گه‌ڵ سه‌ختی ته‌رکیزکردن
- سه‌ر ئێشه، سک ئێشه‌و نیشانه‌کانی تری فیزیکی
- ترس‌و بێ باوه‌ڕی
- تاقه‌تی نییه هیچ بکات‌و په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای نوێوه ناکات
- هاروهاجی له کاتی جێبه‌جێ کردنی کاره‌کانیدا
زۆر جار ئه‌وه ئارامی ده‌کاته‌وه، که ده‌زانێت هه‌سته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان به‌شێکی ئاساییه له پڕۆسه‌ی کۆچکردن بۆ وڵاتێکی تر‌و هه‌روه‌ها ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێندرێت. هه‌ندێ جار مرۆڤه‌کان ده‌ترسن که که‌سایه‌تیه‌کانیان به یه‌کجاری گۆڕابێت، واته ههستو کاردانه‌وه سلبیه‌کان هه‌میشه وه‌ک به‌شێک له که‌سه‌که ده‌مێنیته‌وه. به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه. ده‌توانرێت له‌و قۆناغانه بچێته پێشه‌وه، کاتێک مامه‌ڵه‌ی ههستهکانو بیرکردنه‌وه‌کان ده‌کات. ئه‌گه‌ر کاریان له‌سه‌ر نه‌کات، ڕه‌نگه ئاکامه‌که‌ی ببێته قه‌یران یان خه‌مۆکی.
ئاراسته‌که بۆ سه‌ره‌وه به‌ره‌و یه‌کسانبوونی ته‌رازووه‌که
له وڵاته نوێکه‌دا ورده ورده شته باشه‌کانیش دهبینرێتو بهرخودکردن بۆ ئاینده پۆزه‌تیڤ ده‌بێت. باوه‌ڕکردن به سه‌رکه‌وتوون وێڕای سه‌ختیه‌کان، ده‌گه‌ڕێته‌وه. ژیان له وڵاته نوێکه‌دا، هه‌م له ڕووی ههستو هه‌م له ڕووی ئاستی کرداره‌وه، بوێرانه کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت. بۆ نمونه ده‌وێرین په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه‌ی جێگیر دروست بکه‌ین یان به‌رنامه بۆ کڕینی خانوو دابنێین.
ڕه‌نگه کاتێکی زۆر به‌رێت، که هه‌ر بیر له گواستنه‌وه ناکرێته‌وه. بۆیه بۆ زۆرێک له کۆچکردوه‌کان جێگه‌ی سه‌رسامی گه‌وره‌یه کاتێک بۆ نمونه ڕووداوه‌کانی وڵاته‌کانی خۆیان پڕۆسه‌ی کۆچکردنه‌که بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌باته دواوه. ڕه‌نگه کاردانه‌وه‌ی به‌هێز هۆکاری دووری وڵاته‌که‌ی خۆی‌و ده‌رفه‌تی سه‌ردانکردنی بێت. بۆ په‌نابه‌ران ڕه‌نگه سهلامهتیو بۆ کۆچکردووانیش بۆ نمونه مه‌ترسی، ڕێگریان بێت. گرنگه له یادت بیت، که چوونه دواوه کاتییه‌و چوونه پێشه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌م قۆناغه‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ست خه‌فه‌ته، که هه‌روه‌ها له بیرکردنی ماڵه‌وه‌شدا هه‌ستی پێ ده‌کرێت. خه‌فه‌ت خواردن شتێکی سروشتییه‌و نا‌توانیت خۆتی لێ لاده‌یت. پێویست ده‌کات ده‌ست به‌رداری شته کۆنه‌کان بیت، تا بتوانیت ئاراسته‌که‌ت بکه‌یته شتێکی نوێ. کاتێک خه‌فه‌ت بۆ بابه‌ته‌کان ههڵڕژێندراوه، ده‌توانیت ڕوو بکه‌یته ئاینده‌و ده‌رفه‌ته‌کانی، که له وڵاته نوێکه‌دا چی هه‌یه. خه‌فه‌ت خواردن نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئاماده‌یی هه‌یه به‌رده‌وام بچیته پێشه‌وه. مێژووی ژیانی خۆت بۆ به‌هێزتر دهگۆڕدرێتو بیره‌وه‌ریه‌کان ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌بن.
له‌م قۆناغی پڕۆسه‌یه‌دا، که‌سه‌که هه‌ست به خاڵی پۆسیتیڤی کۆچکردن ده‌کات. ئه‌و شاره‌زایی له دوو که‌لتوردا هه‌یه‌و له هه‌ردووکیاندا ده‌توانێت کار بکات. دوو که‌لتوری ژیان ده‌وڵه‌مه‌نتر دهکاتو ده‌رفه‌تی تازه ده‌هێنێت. مرۆڤه‌که جیگیربووه. بۆ جارێکی تر ژیان خۆشی‌و خه‌فه‌تی ئاسایی له خۆ ده‌گرێت.
ده‌کرێت پڕۆسه‌ی کۆچکردن ببێته قه‌یران
هه‌روه‌ها ده‌کرێت مرۆڤ له هه‌ندێ جێگه‌ی پرۆسه‌ی کۆچکردندا بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر باری خراپی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وام بوو، هه‌روه‌ها هه‌ست ناکرێت که ده‌چێته پێشه‌وه، باش وایه داوای یارمه‌تی بکه‌یت. هه‌روه‌ها ئه‌م قه‌یرانی که‌لتوره به‌هێزه‌ش تێده‌په‌ڕێندرێت، کاتێک به چالاکانه مامه‌ڵه‌ی ده‌کرێت. داوا کردنی یارمه‌تی له که‌سانی شاره‌زا شه‌رمه‌زاری نییه. هه‌میشه باش وایه که داوای یارمه‌تی بکرێت پێش ئه‌وه‌ی باری خراپی درێژه بکێشێت.
به‌شێک له مرۆڤه‌کان دووچاری ئه‌زموونی تڕاوماتیک بوون. ڕه‌نگه تڕاوماکه تاک بێت، بۆ نمونه ئه‌زموونێکی سه‌ختی منداڵی، یان ئه‌زموونی جهنگو زۆرداری. هه‌ستی به‌هێزی بێ توانایی، ترس‌و تۆقاندن په‌یوه‌ندیان به ئه‌زموونی تڕاوماتیکه‌وه هه‌یه. ڕه‌نگه ئاکامه‌که‌ی گرفتی سترێسی سه‌رچاوه‌ی تڕاوما بێت، که نیشانه‌کانی پڕۆسه‌ی جێگیربوون سه‌ختتر ده‌کات. به‌م شێوه‌یه ڕووداوه تڕاوماتیهکان بهردهوامو بێ توانای خۆت ده‌گه‌ڕێنه‌وه مێشک، بۆ نمونه له ڕێگه‌ی وێنه‌وه یان بیرکردنه‌وه‌وه، که ده‌بنه مایه‌ی دڵته‌نگی.
ڕه‌نگه ئه‌و شته‌ی له بارودۆخی تڕاومایدا ئازارت ده‌دات، ببێته مایه‌ی دووباره هه‌ست کردنه‌وه به ڕووداوه‌که. مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات خۆی بپارێزێت له ههلو مه‌رجێک که ئه‌گه‌ری ڕووداوی له‌و شێوه‌یه‌ی تێدا بێت. ئه‌مه جێ به‌جێکردنی کاره‌کانی ڕۆژانه سه‌خت دهکاتو که‌سانی ده‌وروبه‌ریش بێ تاقه‌ت ده‌کات. مرۆڤ هه‌میشه دهترسێتو ئاگاداری خۆیهتیو خۆی له په‌یوه‌ندیه نزیکه‌کانی ده‌پاریزێت. وروژاندن‌و هه‌ڵڕشتنی تووڕه‌یی ئاسایین. ئه‌مه ده‌کرێت ببێته مایه‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌و ته‌نیایی یان کێشه‌ی ناوخۆی خێزانی.
به گشتی تڕاوما په‌یوه‌ندی توندنی به گرفتی نووستن، گرفتی بیرهاتنه‌وه‌و سه‌ختی ته‌رکیزکردن هه‌یه. ئه‌مانه له توانای هه‌ڵسوڕان‌و فێربووندا دهردهکهونو بۆ نمونه سه‌ختی له‌سه‌ر فێربوونی زمان یان کارکردن داده‌نێت. ڕه‌نگه مرۆڤ هه‌ست بکات، که ده‌رفه‌ته‌کان بۆ کاریگه‌ردانان له‌سه‌ر ئایندهی خۆت کهمبووبێتنهوه. ئه‌و به ئاسانی بریندار دهبێتو په‌یامه‌کانی ده‌وروپشتی به شێوه‌یه‌کی سلبی بۆ خۆی لێکده‌داته‌وه. ڕه‌نگه بۆ ئه‌و زۆر سه‌خت بێت که متمانه به که‌سانی تر بکات. ئه‌گه‌رچی ناتوانرێت ڕابردوو بگۆردرێت، به‌ڵام ده‌کرێت فێربیت له‌گه‌ڵ تراومادا بژیت
ده‌توانیت به چه‌ندین شێوه کاریگه‌ری له‌سه‌رباری خۆت دابنێت
مرۆڤ ده‌توانێت زۆریش کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری خۆی دابنێت. له خواره‌وه هه‌ندێ ڕێگه‌چاره‌ی باش ڕیزکراوه، که ڕه‌نگه یارمه‌تده‌ر بن بۆ جێگیربوون له وڵاتێکی نوێ‌دا. به ته‌نها هه‌ستکردن به ده‌رفه‌ته‌کانی کاریگه‌ری خۆت، ههنگاوێکی گه‌وره‌یه.
- چاوه‌ڕوانیه پێش وه‌خته واقعیه‌کان ده‌رباره‌ی وڵات‌و خه‌ڵکی نوێ
- خه‌فه‌تی ڕابدروو بخۆ، به‌ڵام ته‌ماشای ئاینده بکه
- جه‌خت بکه‌ره سه‌ر ئه‌م کاته‌ی ژیانت، ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌شت هه‌یه
- کار بۆ بابه‌تی جێگیر بکه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بڕیاریشت نه‌داوه که بۆ یه‌کجاری له‌م وڵاته بیت
- هه‌وڵ بده فێری که‌لتوری نوێ بیت: له ڕۆڵه نوێکانتدا ڕزگارت بێت‌و خۆت له ناکۆکی بپارێزیت. که‌لتوره‌که‌ی خۆت‌و شارهزایهکانتو ڕه‌وشته‌کانت بزر نابن. هیچ کۆچکردوویه‌ک به ده‌ستی به‌تاڵ نایه‌ت، مێژووی ژیانی خۆتت هێناوه، هه‌موو ئه‌زموونه به نرخه‌کان، زانیاریهکانو هونهرهکانت. هه‌موو لایه‌نه باشه‌کانی که‌لتوره‌کان یه‌ک بخه.
- ئازایانه ده‌ست بگره به ژیانه‌وه: فێری زمان ببه، ده‌ست به خوێندن بکه یان به دوای کاردا بگه‌ڕێ. فێربوونی زمان باشترین شێوه‌ی جیگیربوونه، به زووترین کات ده‌ستی پێ بکه.
- ئامانجی گونجاو بۆ خۆت دابنێ‌و هه‌نگاوی بچوک هه‌ڵنێ بۆیان. پێشتر چ جۆره ئاوات‌و ئامانجێکت هه‌بوو؟ چۆن ده‌توانیت به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ریان‌و له وڵاتێکی نوێ‌دا بیانبه‌یته پێشه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌توانیت به‌رنامه‌و خه‌ونی تازه دانێیت بۆ ئاینده‌ت.
- ئاگاداری ڕووتینی ڕۆژانه‌ت به: هه‌موو به‌یانیه‌ک له خه‌و هه‌سته‌و کارێک ئەنجام بدە. عاده‌تی ڕۆژانه کۆمه‌ک به توانای ڕۆژانه‌ت ده‌که‌ن. ڕووتینی ڕۆژانه هه‌ستی سهلامهتیو توانای ده‌ربازبوون زیاد ده‌کات.
- له ده‌وروپشتی نزیکی خۆته‌وه ده‌ست بکه به ئاشنابوونی وڵاته نوێکه. دواتر ده‌توانیت گەشت بۆ ناوچەی دوورتریش بکەیت. هاتوچۆی سه‌ربه‌خۆیانه باوه‌ڕبوون به خۆت زیاد ده‌کات.
- ده‌ست بکه به ئاره‌زوویه‌ک که پێت خۆشه. بۆ نمونه وه‌رزش ئاسووده‌ت دهکاتو کەیفت زیاد ده‌کات. له‌و ڕێگه‌یه‌وه گۆڕانکاری، گه‌شاندنه‌وه، خرۆشان، خۆشی‌و کارکردنی میشک به ده‌ست ده‌هێنیت. هه‌روه‌ها وه‌رزش باوه‌ڕبوون به خۆت، ئاماده‌یی دهستپێکردنو توانای بیرکردنه‌وه زیاد ده‌کات، له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌وه ده‌توانیت دڵته‌نگی، باری شڵه‌ژان، بێ خهویو گرفتی خه‌وتن که‌م بکه‌یته‌وه.
- خۆشی له خواردن وه‌ربگره‌و به پێی پێویست پشوو بده.
- له بیرت بێت، که ههستو کاردانه‌وه‌کانت ئاسایین. قسه‌کردن له‌سه‌ر ئهزموونهکانتو هه‌سته‌کانت بارت ئارام ده‌کاته‌وه. دیداری هاوڕێیانتو که‌سانی نزیکت بکه. قسه بۆ که‌سانی تر بکه‌و بۆیان بگێڕه‌وه که تۆ هه‌ست به چی ده‌که‌یت. ڕه‌نگه ئه‌وانیش هه‌مان شێوه‌ی ههستو بیرکردنه‌وه‌ی تۆیان هه‌بێت.