بیرکردنەوەکان لە خۆکوشتن

قەیرانی دوای زۆرێك لە بشێوی‌و ئاڵۆزەکانی تەندروستی دەروونی‌و هەروەها بۆ نموونە دوای مردنی کەس وکار لەوانەیە لە پەیوەند بە بیرکردنەوە لە خۆکوشتن بێت. لەو کاتانەدا کە کەسەکە بیر لەخۆکوشتن دەکاتەوە ئەوا هەستێكی ئێجگار خۆ پێڕانەگیراوی هەیە. هەستێكی نێگەتیڤانە، بۆ نموونە ترس، شەرم، نائومێدی وەیان خەفەت، کە ئەوەندە زیادی کردوەو گەورە بووە، بە شێوەیەك کە کەسەكە دەیەوێ لەو بارە خۆی لەدەستی رزگار بکات. لەو کاتانەدا کە بیرلە خۆکوشتن دەکرێتەوە بەزۆری مەسەلەکە لەو پەیوەندەدایە کە کەسەکە دەیەوێت لە بارێكی تەحەمول نەکراودا خٶی دەربکێشێتە دەرەوە نەك ئەوەی ئارەزووی مردنی هەبێت.

سەرەڕای ئەوەی بۆ کەسێكی خزمی نزیك بارەکە وا دەردەکەوێت کە گەیشتوە رێگایەکی بنبەست قسەوباس کردن چیدیکە مەحاڵە، بەڵام هەمیشە بە پشتیوانی‌و یارمەتی کەسانی دەرەوە دەرفەتی ڕووبەڕوو بوونەوەو پێاچوونەوە بەسەر بارە تەحەمول نەکراوەکان‌و هەستە سەختەکاندا هەیە. کاتێك کەسەکە توانای ئەوەی هەبێ باسی بارو کێشەکە بۆ کەسێكی تر بکات، بۆ نموونە بۆ کارمەندێكی قەیران، چیدیکە کەسەکە هەست بە تەنیایی ناکات‌و دەرفەتی ئەوە هەیە کە بزانێت هەنگاوی بچووك بەرەو باشتر هەڵنێت. کەسێك کە بەدەست بیرکردنەوە لە خۆکوشتن دەناڵینێت دەشتوانێت یارمەتیەکی چڕوپر و چالاك لەپەیوەند بە شێواوی باری دەروونیەوە، بۆ نموونە وەك خەمۆکی نەناسراوی پێشووتر سەبارەت بە بیرکردەنەوەکانی لە خۆکوشتن بەدەست بهێنێت.

یارمەتی بۆ کەسانێك کە بیر لە خۆکوشتن دەکەنەوە

تەلەفونی قەیرانی سەرتاسەری(Valtakunnallinen kriisipuhelin)

لە تەلەفونی قەیرانی سەرتاسەری‌دا دەتوانیت سەبارەت بە بیرکردنەوەکان‌و هەستەکانت وباری ژیانت لەگەڵ کارمەندی قەیران ویان کەسێکی یارمەتیدەردا کە بۆ ئەو مەبەستە ڕاهێنراوە قسەوباس بکەیت. قسەوباسکردن لە تەلەفوندا لەوانەیە یارمەتیت بدات کە ئاراستەیەك بەرەو ئایندە بەدەست بهێنیت‌و سەبارەت بە باری ژیانت بۆ ساتێك بەرەو پێشەوە بیری لێ بکەیتەوە. لە تەلەفونی قەیراندا ڕینوێنی‌و ڕاوێژیش وەردەگریت بۆ ئەوەی یارمەتی لە شوێنەکانی تریشەوە داوا بکەیت.

ژمارەی تەلەفونی قەیران ٠١٠١٩٥٢٠٢

کاتەکانی ئێشکگری

دووشەممە –هەینی کاتژمێر ٩:٠٠-٠٦:٠٠

شەممان کاتژمێر ١٥:٠٠-٠٦:٠٠

یەکشەممان کاتژمیر ١٥:٠٠-٢٢:٠٠

بنکەکانی قەیرانی ناوچەیی

لەو شوێنە جۆراجۆرانەی لە فنلەندا مەڵبەندەکانی قەیرانی تێدایە یارمەتی بۆ بارە ناهەموارو سەختەکانی ژیان پێشکەش دەکەن. لە مەڵبەندەکانی قەیراندا دەتوانیت بە متمانەوە سەبارەت بە بارەکانی ژیانت قسەوباس بکەیت. لەو مەڵبەندانەدا کارمەندانی قەیرانی ڕاهێنراو و هەروەها کەسانی یارمەتیدەری خۆبەخش کاردەکەن.

مەلبەندی تەندروستییان نەخۆشخانەی ئێشکگر

هەمیشە دەتوانیت پەنا بۆ مەڵبەندی تەندروستی ناوچەکەی خۆت وەیان نەخۆشخانەی ئێشکگر بەریت. هەموو ناوچەیەك‌و شوێنێك نەخۆشخانەی ئێشکگری شەوانە رۆژی خۆی هەیە. کاتێك پەنا بۆ مەڵبەندی تەندروستی وەیان بۆ ئیشکگری دەبەیت پێویستە باسی ئەوە بکەیت کە بەدەست بیرکردنەوە لە خۆکوشتنەوە دەناڵێنی‌و بۆ ئەو مەسەلەیە پێویستیت بە یارمەتی هەیە. نابێ پێویستیت بە یارمەتی دەست کەم بگریت. پێویستیەکەش بە یارمەتی دەتوانێت بۆ نموونە یارمەتی قسەوباس کردن بێت، چارەسەری نەخۆشخانە بێت ویان دەست کردن بە بەکارهێنانی دەرمانی خەمۆکی بێت. بە زۆری پێشینەی بیرکردنەوە لە خۆکوشتن لە نەناسینەوە وەیان بە گشتی لە چارەسەرنەکردنی خەمۆکیە. سەبارەت بە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی خەمۆکی زیاتر بخوێنەرەوە.

نەخۆشخانەی ئێشکگری خۆت بۆ نموونە لە ماڵپەڕی ئینتەرنێتی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی ناوچەکەی خۆت دەدۆزیتەوە (سەیری نمونەی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکانی ناوچەکان بکە: هێلسینکی، ڤانتا ، لاهتی). هەروەها ڕاوێژی تەندروستی ١٠٠٢٣ سەرتاسەری کە شەوانە رۆژی کراوەیە دەتوانێ نزیکترین نەخۆشخانەی ئێشکگرت پێ بلێت. لە هەندێك شاردا دەتوانیت ڕاستەوخۆ بەبێ پێویستی داوای دوکتۆر پەنا بۆ پۆلیکلینیکی ئیشکگری پزیشکی دەروونناسی ببەیت.

خزمەتگوزاری تەندروستی کار، باقی بنکە تەندروستیە تایبەتەکان، فێرگە ویان خزمەتگوزاری تەندروستی خویندکار

بە دەست ئاواڵەیی‌و فراوانیەوە لە چوارچێوەی خزمەتگوزاری تەندروستیەوە یارمەتی سەبارەت بە بیرکردنەوە لە خۆکوشتن بەدەست دێت. بۆ نموونە لەگەڵ نەخۆشوانی تەندروستی کار وەیان لەگەڵ پزیشکی تەندرستی کار ویان لەگەڵ نەخۆشوانی تەندروستی فێرگە قسەوباس لەسەر فکر و خەیاڵەکانت بکەیت. زاڵبوون بەسەر تەنیایی‌دا دابەش کردنی بارەکانی ژیانی خۆت لەگەڵ کەسێکی تردا دەرفەتی ئەوەت بۆ دەکاتەوە کە لەدەست باری هەستی مەحاڵ خۆت ڕزگار بکەیت‌و بەرەو پێشەوە بچیت. سەرەڕای قسەوباس کردن، پیشەوەرانی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ چارەسەری دیکەش یارمەتیت دەدەن، وەك دەستکردن بە یارمەتی دان بە شێوەی قسەوباسکردن ویان چارەسەری پزیشك وەرگرتن.