نیگەرانی کەسێکی خزمی خۆمم

قسەوباس لەسەر خۆکۆشتن بەزۆری قورس‌و ڕاچلەکێنەرانەیە و تەنانەت زەحمەتە مامەڵەی ئاشکرای لەگەڵدا بکریت. هەروەها گوێگرتنیش لێی لەوانەیە هەندێ جار مروڤ تووشی دڵتەنگی بکات. ئەگەر کەسێكی نزیکت بۆی باس کردیت کە بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە ویان نەخشەی بۆ دەکێشێ، لە هەر حاڵدا زۆر گرنگە هەمیشە گوێبیستی بیت‌و دەرفەتی بۆ بکەیتەوە وبەئارامی قسەوباسی لەگەڵدا بکەیت.

پێی بڵێ، کە دەکرێت واز بهێنێ  لە بیرکردنەوە لە خۆکوشتن‌و تەنانەت چارەسەری کاریگەرانە بۆ دڵتەنگی زۆر قورسیش دەتوانرێت بەدەست بێت. باسی دەرفەتی یارمەتی بەدەستهێنانی بۆ بکەو لەگەڵیشیدا بچۆ بۆ نزیکترین مەڵبەندی تەندروستی یان نەخۆشخانەی ئێشکگر. هانی ئەو کەسەت بدە تا بۆ بەدەستهێنانی یارمەتی بۆ خۆی بگەرێ‌و لەوەش تێبگات کە بەڕاستی دەرفەتی ئەوانە هەمووی هەیە.

  • گوێ بکرە، بزانە کەسە نزیکەکەت دەیەوێ چی بڵێ.
  • بارەکە هەڵسەنگێنەو هەوڵ بدە کەسەکەت ئەگەر پێویست بکات بە خێرایی پەنا بۆ ئێشکگری دەروونناسی ویان مەڵبەندی تەندروستی شوینی ژیانی خۆی ببات.
  • کەسەکەت هان بدەو دڵنیای بکە کە باوەڕبکات بەوەی دەتوانێ واز لە بیری زیان گەیاندن بە خۆی بهێنێ‌و چارەسەری کاریگەرانەش بۆ زیان گەیاندن بە خۆ هەیە.
  • ئاگات لە تاقەت‌و توانای خۆیشت بێ. سەرەڕای کەسە نزیکەکەت تۆش دەتوانیت بۆ نموونە بۆ تەلەفونی قەیران تەلەفون بکەیت.

سەبارەت بە چەند بابەتی زیانگەیاندن بە خۆ بخوێنەرەوە