"قه‌یران نه‌خۆشی نییه که پێویست بکات چاکبیته‌وه، به‌ڵکو ژیانێکه، که ده‌بێت به‌سه‌ری به‌ریت."
ئۆوتی ڕویسهاڵمێو (Outi Ruishalme) لیسا ساڕیستۆ (Liisa Saaristo): ژیان ئازارت ده‌دات، قهیرانهکانو ڕزگاربوون تیایاندا
بارودۆخێکی سه‌ختی ژیان به قه‌یران ناو ده‌برێت، که تێیدا شێوه ڕێگه‌چاره‌کان که به پێی ئه‌زموون هاتوون، بۆ ڕزگاربوون به‌س نییه یاخود کار ناکه‌ن. شتێکی نوێ ڕوویداوه‌و به سه‌ختی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کریت، بۆ نمونه له‌ده‌ست دانێکی سه‌خت یان گۆڕانکاریه‌کی تری ژیان. ئه‌و که‌سه‌ی که له قه‌یراندایه هه‌ست به ده‌ست کورتی‌و لێ قه‌ومان ده‌کات. هه‌ستی ئاسایی به سه‌لامه‌تی ژیان لاواز دهبێتو کۆنتڕؤل به‌سه‌ر ژیاندا بزر ده‌بیت.
ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی به قه‌یراندا تێده‌په‌ڕێت، چه‌ندین نیشانه‌و هه‌ستی لا دروست بێت، وه‌ک دڵته‌نگی، خه‌مۆکی، بێ خه‌وی، بێزاربوون‌و ئازاری فیزیکی. توانای مرۆڤه‌کان بۆ هه‌ڵگرتنی بارودۆخه سه‌خته‌کان، زۆر جیاوازه. ڕه‌نگه که‌سێک به عه‌زێتی که‌مه‌وه ڕزگاری ببێت‌و به‌لام که‌سێکی تر پێویستی به یارمهتیو کاتی زیاتر بێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌نگه قه‌یرانه‌کان بارودۆخه سه‌خته‌کانی پێشتری ژیان بهێنێته‌وه یاد. له‌م کاته‌دا هه‌لومه‌رجه‌که بێ ئه‌ندازه سه‌خت هه‌ستی پێ ده‌کرێت. له لایه‌کی تره‌وه قه‌یران ده‌رفه‌ت ده‌دات به دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌کانو به‌هێزبوونی باری ده‌روونی.
قه‌یرانه‌کان جیاوازن
له چه‌ندین ڕووداو‌و قۆناغی ژیاندا، ده‌کرێت ئه‌نجامه‌که‌ی قه‌یران بێت. ڕه‌نگه له باکگراوهندهکهدا گۆڕانکاریه‌کی خێرا یان ڕووداوێکی دڵته‌زێن بێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت قه‌یران ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ بابه‌تی هاوشێوه‌ی هه‌مان کاتی بێت. هه‌روه‌ها ڕووداوێکی سروشتی یان چاوه‌ڕوانکراوی ژیانیش، ده‌کرێت ببێته هۆی قه‌یران. چه‌ندایه‌تیه‌که‌ی قه‌یران ده‌توانین دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر قه‌یرانه‌کانی گه‌شه‌و بارودۆخی ژیان‌و قه‌یرانه‌کانی تراوما.
قه‌یرانه‌کانی گه‌شه‌و بارودۆخی ژیان:
قه‌یرانه‌کانی گه‌شه‌و قه‌یرانه‌کانی بارودۆخی ژیان په‌یوه‌ندیان هه‌یه به چوونه پێشه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی مرۆڤ له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی تر. هه‌روه‌ها ڕووداوی پۆسێتیڤیش، وه‌ک له دایک بوونی منداڵێک که ده‌مێکه چاوه‌ڕوانی کراوه، ده‌کرێت ببێته هۆی قه‌یران.
زیاتر ده‌رباره‌ی قه‌یرانه‌کانی گه‌شه بخوێنه‌وه
قه‌یرانه‌کانی تراوما:
به گشتی ڕووداوێکی زۆر به‌هێزو نا ئاسایی ده‌بێته هۆکاری دروستبوونی قه‌یرانی تراوما، که په‌یوه‌ندی هه‌یه به دڵتهزێنیهکی گهوهروهو تواناکانی خۆ به‌س نییه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان.
زیاتر ده‌رباره‌ی قیرانه‌کانی تراوما بخوێنه‌وه
یارمه‌تی ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری
ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری یارمه‌تی گفتوگۆی ده‌ست به‌جێ ده‌به‌خشێته ئه‌و که‌سانه‌ی که خۆیان یان که‌سێکی نزیکیان له قه‌یراندایه.
ژماره‌ی ته‌له‌فون: 010195202
کاتی ته‌له‌فون کردن:
دووشه‌مان تا هه‌ینی: 9.00 – 06.00
شه‌ممان: 15.00 – 06.00
یه‌ک شه‌ممان: 15.00 – 22.00