قه‌یرانی تراوما ئه‌نجامی ڕووداوێکی سه‌رسام، چاوه‌ڕواننه‌کراو به‌هێزه. دڵتهزێنیهکی گه‌وره به‌شێکی ڕووداوه‌که‌یه، که بۆ ساتێک ئاستی تواناکانت تێده‌په‌ڕێنیت. قه‌یرانی تراوما کاردانه‌وه‌ی ڕووداوه، که بابه‌ته زۆر گرنگه‌کانی ژیانت له ژێر مه‌ترسیدایه.
چه‌ندین هۆکار ده‌بنه هۆی قه‌یرانی تڕاوما، وه‌ک بۆ نمونه گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک، خۆکوژی که‌سێکی ده‌وروبه‌ر، نه‌خۆشی سه‌خت یان له ده‌ستدانی توانای چالاکی، وازهێنان له کار یان بوونه قوربانی توندتوتیژی، ڕه‌نگه ببنه هۆکاری برینداربوونی ده‌روونی. هه‌روه‌ها ڕووداوه‌کان که کۆمه‌ڵی که‌سی زۆر ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ کاره‌ساته‌کان، ده‌کرێن ببنه هۆی قه‌یرانی تراومایی. مامهڵهکردنو پێداچوونی قه‌یرانی تراومایی به گشتی زۆر گران‌و به ئازاره. به‌ڵام به گشتی هه‌موو که‌سێک توانای هه‌یه که له قه‌یرانه‌کاندا ڕزگاری ببیت. زیاتر ده‌رباره‌ی ڕێگه‌چاره‌کانی ڕزگاربوون بخوێنه‌وه.
بۆ یارمه‌تی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌کردنی قه‌یران، باش وایه که بۆ نمونه له ڕێگای ناوه‌ندی قه‌یرانی ناوچه‌که‌ت، سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌که‌ت یان ئێشکگری سۆسیال‌و قه‌یرانی شاره‌وانیه‌که‌ت داوا بکه‌یت.
ئه‌و شتانه‌ی ده‌کرێن ببنه هۆکاری قه‌یران
چه‌ندین ڕووداو‌و بارودۆخی ژیان ده‌کرێن ببنه هۆکاری قه‌یران. له‌م لیسته‌دا هه‌ندێ له‌و بابه‌ته سه‌ره‌کیانه شیکراوه‌ته‌وه، که ده‌بنه هۆکاری قه‌یران.
- گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک
- خۆکوژی
- نه‌خۆشیه‌کی سه‌ختی خۆت یان که‌سێکی نزیک
- له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی یان خۆ کۆنتڕۆلکردنی، بۆ نمونه به هۆی که‌م ئه‌ندامییه‌وه
- بابه‌تێک که ڕه‌نگه بۆ که‌سانی دهوروپشتتت یان کۆمه‌ڵه‌که‌ت ببێته هۆی شه‌رمه‌زاری یان شڵه‌ژاندن، بۆ نمونه لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به سه‌رخۆشی یان چوونه ناو زیندانه‌وه
- بێ‌کاری
- سه‌ختیه‌کانی باری دارایی
- کاره‌ساته‌کان، بۆ نمونه کاره‌ساتی ئۆتۆمبێل یان ئاگرکه‌وتنه‌وه
- ئه‌زموونی ڕووداوی سروشتی یان به‌شداربوون له کاره‌ساتی گه‌وره‌دا
- توندوتیژی، وه‌ک توندوتیژی که‌سی نزیک، توندوتیژی سێکسی یان توندوتیژی شه‌قام
- بوونه قوربانی دزی لێکردن، هاتنه سه‌ر ماڵ یان هێرشکردنه سه‌ر
- هه‌ستی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر بوون، بۆ نمونه ترسی بوونه قوربانی توندوتیژی
- ئه‌وه پێی ده‌وترێت "نزیک بوو"، که تێیدا گیانی یان ته‌ندروستی خۆت یان که‌سێکی نزیکت له مه‌ترسیدا بووه
- کێشه‌کان که په‌یوه‌ندیان به منداڵبوونه‌وه هه‌یه، بۆ نمونه بێ منداڵی، له بارچوون یان نه‌خۆشی یان که‌م ئه‌ندامی منداڵ
- بابه‌ته‌کان له په‌یوه‌ند به په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌وه وه‌ک جیابوونه‌وه یان بێ باوه‌ڕی
- گواستنه‌وه بۆ وڵاتێکی تر یان بۆ ناوچه‌یه‌کی تر
قۆناغه‌کانی قه‌یرانی تراوما
قۆناغی شۆک
قۆناغی شۆک یه‌کسه‌ر به دوای ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانه‌که‌دا ده‌ست پێده‌کات. له کاتی قۆناغی شۆکدا مرۆڤه‌که هێشتا توانای نییه که مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌که بکات که بووه‌ته هۆی قهیرانو ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ڕه‌تیشی بکاته‌وه. هه‌ندێ که‌س له قۆناغی شۆکدا ته‌واو له دهستو پێ ده‌که‌ون، هه‌ندێکی که‌س میکانیکیانه ماـهڵه دهکهنو هه‌سته‌کانیان داده‌خه‌ن. ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س به هه‌ڵچوونه‌وه له قۆناغی شۆکدا کاردانه‌وه‌یان هه‌بێت، له‌وانه‌یه ئه‌وان بۆ نمونه هاوار بکه‌ن یان به توندی بگرین. ڕه‌نگه به نۆره جارێک له دهستو پێ بکهوێتو جارێکیش بێ ئیسراحه‌ت بێت. کاردانه‌وه‌کانی که‌سانی قۆناغی شۆک، بۆ نمونه وه‌ک بێ هه‌ستی ڕوو به ده‌ره‌وه، ڕه‌نگه بۆ که‌سانی نزیکی ببێته مایه‌ی حه‌په‌سان یان ته‌نانه‌ت نیگه‌رانی.
ڕه‌نگه ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به قۆناغی شۆکه‌وه هه‌بێت
- حاشاکردن له ڕووداوه‌که
- ده‌رگا داخستن له‌سه‌ر هه‌سته‌کانی خۆت
- باری نا واقعی‌و ده‌ره‌کی (ژیان له وه‌همدا)
- هاوارکردن، گریان‌و پانیک
کاردانه‌وه‌کانی قۆناغی شۆک له‌وانیه له ترسناک‌و سه‌یرو سه‌مه‌ره بچن. به‌ڵام ئه‌وانه مانایه‌کی گرنگی دهروونیو پاراستنی ژیانی تێدایه: دڵتهزێنییهکی زۆر گه‌وره ناتوانرێت له ماوه‌یه‌کی که‌مدا مامه‌ڵه‌ی بکرێت، بۆیه قۆناغی شۆک کات ده‌دات که ڕووبه‌ڕووی ڕووداوه‌که ببیته‌وه. به گشتی ئه‌و که‌سه‌ی که له قۆناغی شۆکدایه پێویستی به پاراستنی ڕاسته‌قینه‌و هه‌ستکردن به‌وه هه‌یه، که ئه‌و که‌سانه‌ی له دهوروپشتیدان کۆنتڕۆلیان به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که‌دا هه‌یه. باش وایه که له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی له قۆناغی شۆکدایه، ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که به هێمنانه گفتوگۆ بکه‌یت. ده‌بێت ئه‌وه له به‌ر چاو بگریت که ئه‌و قسه‌و باسانه‌ی ده‌کرێن، به گشتی له مێشکی ئه‌و که‌سه‌دا نامێنێته‌وه‌و که له قۆناغی شۆکدایهو باش وایه که قسه‌کان به هێمنی، ڕۆشنی و سادده‌ی له‌گه‌ڵیدا بکرێت، چونکه ئه‌و که‌سه‌ی له قۆناغی شۆکدایه، توانای زۆر لاوازه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری.
قۆناغی کاردانه‌وه
به دوای قۆناغی شۆکدا، قۆناغی کاردانه‌وه دێت، که له‌و کاته‌دا مرۆڤه‌که ورده ورده ده‌ست ده‌کات به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕووداوه دڵتهزێنهکهو هه‌وڵ ده‌دات که وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌و ماناکانی دروست بکات. له سه‌ره‌تای قۆناغی کاردانه‌وه‌دا هه‌ندێ که‌س کۆمه‌ڵێ هه‌ستی سه‌یرو شڵه‌ژانیان بۆ دروست ده‌بێت، وه‌ک بۆ نمونه که ئه‌و که‌سه‌ی گیانی له ده‌ستداوه له نزیکیهوهیهتی یان گوێبیستی ده‌نگی ئه‌و ده‌بێت. هێشتا مرۆڤ هه‌وڵ ده‌دات که ڕووداوه‌که ڕه‌ت بکاته‌وه، ئه‌م هه‌سته سه‌یرانه‌ش به‌شێکن له‌م پڕۆسه‌یه.
ئه‌و که‌سه‌ی که له قۆناغی کاردانه‌وه‌دایه، پێویستی به‌وه‌یه که گوێی لێبگیرێت‌و کۆمهکو ڕێنمایی کۆنکرێت بکرێت بۆ ڕزگاربوون له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. له‌م قۆناغه‌ی قه‌یراندا مامه‌ڵه‌کردنی ڕووداوه‌که ده‌ست پێدهکاتو مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی بێ ته‌حه‌مولانه ده‌که‌وێته نێوان خۆ پاراستن له ئه‌زموونه‌که‌و ده‌ست پێکردن به مامه‌ڵه‌کردنی. ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆته هۆی قه‌یران، له قۆناغی کاردانه‌وه‌دا زۆر جار کاتی خه‌وتن‌و له کاتی به خه‌به‌ر بوونیشدا دێته‌وه یاد. له‌وانه‌یه ڕووداوه‌که له پڕ زۆر زیندوانه بێته‌وه یاد بۆنمونه به هۆی بۆن یان ده‌نگی یه‌کێکه‌وه یان ته‌نها له کاتی گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ که‌سێکدا. ڕه‌نگه ڕووداوه‌که سه‌ره‌تا له خه‌ودا به شێوه‌ی خه‌وی ناخۆش (مۆته‌که) بێت، به‌ڵام دواتر خه‌وه‌کان زیاتر جۆراوجۆر ده‌بن.
هه‌سته‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی له قۆناغی کاردانه‌وه‌دان به گشتی هه‌مان شێوهنو ده‌ربڕینیشیان زۆر لێک ده‌چن، وه‌ک "هه‌ست ده‌که‌م شێت ده‌بم"، "مێشکم ته‌حه‌مولی ناکات"، "قه‌ت له‌مه ڕزگارم ده‌بیت؟"، "ژیان گۆڕانکاری زۆری تێدایه"، "ئه‌م خه‌فه‌ته کۆتایی هه‌یه؟"
ڕه‌نگه ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به قۆناغی کاردانه‌وه‌وه هه‌بێت
- ترس‌و دڵته‌نگی
- خۆ تاوانبار کردن‌و پێویستی گه‌ڕان به دوای تاوانباردا
- بێ خهویو حه‌ز نه‌کردن به خواردن
- له‌رزین، باری خراپی‌و نیشانه‌کانی تری فیزیکی
له قۆناغی کاردناوه‌ی قه‌یراندا، به گشتی مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه که ده‌رفه‌تی بدرێتێ گوێی لێ بگیرێت. له‌وانه‌یه ئه‌و پێویستی به‌وه بێت که بۆ چه‌ندین جار قسه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات، که ڕه‌نگه بۆ که‌سانی نزیکی هه‌ندێ جار زۆر زه‌حمه‌ت بێت‌و له توانایان به‌رێت. که‌سانی نزیک پێویسته له یادیان بیت، که قسه‌کردن مانایه‌کی گرنگی هه‌یه بۆ باشبوونه‌وه: قسه‌کردن یارمه‌تی ده‌دات بۆ تێگه‌شتن له ڕووداوه‌که، هه‌سته‌کان ئاسانتر ڕووبه ڕووی ده‌بێته‌وه، کاتێک ناویان لێ ده‌نرێن، ده‌کرێت ئه‌زموونه‌کان دابه‌ش بکرێن له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که هه‌مان مه‌ینه‌تیان چه‌شتوه‌و هاوپشتیان لێ وه‌ربگیرێت‌و به قسه کردن باشتر له ڕه‌فتاری خۆت تێ ده‌گه‌یت. هه‌روه‌ها قسه‌کردن ده‌رفه‌ت ده‌دات به پێداچوونه‌وه به بارودۆخه‌که‌دا له ڕوانگه‌ی جیاوازه‌وه‌و له تێگه‌شتنی ماناکانیشی.
قۆناغی مامه‌ڵه‌کردن
له قۆناغی مامه‌ڵه‌کردنی قه‌یراندا مرۆڤ تێده‌گات له‌و ڕووداوه‌ی بۆته هۆی قه‌یرانه‌که. چیتر ڕووداوه‌که ڕه‌ت ناکرێته‌وه، به‌ڵکو وه‌ک گۆرانکاریهکو له ده‌ستچوونێکی واقعی مامه‌ڵه‌ی ده‌کرێت. مرۆڤ ده‌ست ده‌کات به‌وه‌ی که ئاماده بێت بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌و هه‌موو کاریگه‌ریه‌کانی له‌گه‌ڵ بارودۆخی گۆڕاوی خۆی.
ئه‌وانه‌ی ده‌کرێت په‌یوه‌ندیان به قۆناغی مامه‌ڵه‌کردنه‌وه هه‌بێت
- سه‌ختی له یادبوونو ته‌رکیزکردن
- بێزاربوون
- کشانه‌وه له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان
له قۆناغی مامه‌ڵه‌کردندا مرۆڤ له گۆرانکاریه‌کانی قه‌یرانه‌که تێدهگاتو به گشتی ده‌ست ده‌کات به بیرکردنه‌وه له که‌سایه‌تی خۆی، له بیروباوهڕهکهیو ئاینه‌که‌ی. به جیا له ڕووداوه‌که، بیرکردنه‌وه‌ی ده‌چێت بۆ جێگه‌ی تریش، به‌ڵام هێشتا توانای نییه بیر له ئاینده بکاته‌وه. به‌ڵام دواتر مرۆڤ به‌ره‌و ئاینده خۆی ئاماده ده‌کات. له قۆناغی مامه‌ڵه‌کردندا ئه‌و که‌سه‌ی که‌سێکی نزیکی له ده‌ستداوه، خه‌ریکه کار له‌سه‌ر خه‌فه‌ته‌که‌ی ده‌کات. (زیاتر ده‌رباره‌ی خه‌فه‌تی تراوما بخوێنه‌وه)
قۆناغی ئاراسته‌ی نوێ
له قۆناغی ڕیگه‌ی نوێی قه‌یراندا، ڕووداوه‌که خه‌ریکه ده‌بێته به‌شێکی ژیان‌و ئه‌زموونێک له‌سه‌ر خودی که‌سه‌که. له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌که‌دا ده‌توانرێت ژیان به‌ڕێوه بچێت‌و به‌رده‌وام ڕووداوه‌که له مێشک‌دا نییه. به‌ڵام له‌وانه‌یه ناخۆشیه‌که‌ی جارجار بێته‌وه یاد، به‌ڵام له ژیاندا ساتی خۆشیش هه‌یه، مرۆڤ توانای ده‌بێت ڕێگه‌ی ئاینده بگرێته به‌رو متمانه به ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕووداوه‌که ده‌بێت به‌شێکی گرنگی چیرۆکی ژیانی خودی که‌سه‌که، به‌ڵام کۆنتڕۆڵی به‌سه‌ر دنیای ههستو بیرکردنه‌وه‌دا نییه. ڕووداوه‌که چیتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی که‌سه‌که نییه، ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت هێزی زیاتر بۆ هێنابێت. به‌ڵام چوونه پێشه‌وه‌ی قه‌یران به گشتی یه‌ک خه‌ت نییه، بۆ نمونه ڕه‌نگه ڕووداوه‌که بیره‌وه‌ری هه‌ستی ناخۆش‌و بێ تاقه‌تی‌و نیشانه‌ی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا بێنێت.
ئه‌وانه‌ی که ئه‌زموونی قه‌یرانێکی سه‌ختیان هه‌بووه ده‌گێڕنه‌وه که گۆڕاون: ده‌گێڕنه‌وه که هه‌ندێ هێزیان له خۆیاندا دۆزیوه‌ته‌وه که هه‌ر نه‌یانزانیبوو که له‌و جۆره هه‌یه. ڕه‌نگه له ئاکامی قه‌یراندا ژیان وه‌ک که‌سێکی بریندار ئه‌زموون بکه‌یت، به‌ڵام پێده‌چێت هێشتا له جاران پڕ ماناتر بێت به لاته‌وه.
کاری تراوما
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی بووه هۆی قه‌یران جیاوازبوو و له ئاسایی زیاتر باری ده‌روونی بریندار بکات، یان ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی پێی وایه که ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که ده‌کرێت ببێته هۆی بریندار بوونی ده‌روونی، ڕه‌نگه که گه‌ڕاندنه‌وه بۆ باری ئاسایی زۆر سهختو دژوار بێت. له‌وانه‌یه پێویست بکات که هه‌ندێ جار ژیان له سه‌ره‌تایه‌کی نوێوه ده‌ست پێ بکه‌یته‌وه، که ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش کاتێکی زۆر به‌رێت.
به گشتی له کاری تراومادا، له دوای قۆناغی شۆک، له مامه‌ڵه‌کردنی ڕووداوه‌که‌و ئه‌و شتانه‌ی ڕووداوه‌که به بیر ده‌هێننه‌وه، خۆمانی لێ ده‌پارێزین. له لایه‌کی تره‌وه وێنه دڵته‌زێنه‌کان به زۆری‌و له‌پڕ دێنه مێشکه‌وه. به گشتی بۆ مامه‌ڵه‌کردنی پێویستی به یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا هه‌یه.
زیاتر ده‌رباره‌ی په‌نابردن بۆ یارمه‌تی بخوێنه‌وه
زیاتر ده‌رباره‌ی خهفهتو مردن بخوێنه‌وه
یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سه‌ی که له قه‌یراندایه
کاتێک که‌سێکی نزیک ڕووبه‌ڕووی شتێکی دڵته‌زێن ده‌بێته‌وه، ڕه‌نگه ئه‌و پێویستی به‌وه بێت که چه‌ند باره له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه بکات. ته‌نها به ئاماده بوونتو گوێگرتنت، یارمه‌تی ئه‌و ده‌ده‌یت که مامه‌ڵه‌ی ڕووداوه‌که بکات. ئه‌توانیت له که‌سی نزیکت بپرسیت، که هه‌ست به چی ده‌کات. باش نییه که خۆت وه‌ڵامی ئاماده‌ی بده‌یته‌وه، به‌ڵکو ڕێگه بده‌یت که ئه‌و له‌سه‌ر هه‌سته‌کانی خۆی بدوێت. قسه‌کردن مانای ئه‌وه‌یه، که ئه‌و که‌سه‌ی له قه‌یراندایه، ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی بابه‌ته‌که بکات‌و ئاماده‌یه که ئه‌زموونه‌که‌ی بۆ که‌سانی تر باس بکات.
له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه که بوێربیت په‌یوه‌ندی پێوه بکهیتو ئاماده‌بیت کاتی خۆت بده‌یته ئه‌و که‌سه‌ی له قه‌یراندایه. زۆر جار که‌سانێک نا‌وێرن دیداری ئه‌و که‌سانه بکه‌ن که له قه‌یراندان، بۆ نمونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ترسن شتێکی هه‌ڵه بڵێن. به‌ڵام به ته‌نها جێهێشتنی ئه‌و و حه‌په‌سانی له‌وه‌ی که که‌سه نزیکهکهن بزر ده‌بن دروست له‌و کاته‌ی که ئه‌و پێویستی پێیانه، ده‌ربڕینی هاوپشتیه‌کی نه‌گونجاوه.
ئه‌وانه‌ی له ئه‌زموونی قهیراندابوون، باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌خشینی یارمه‌تی کۆنکرێتی که‌سانی نزیکیان به‌رز نرخاندوه. کاتێک که ئه‌و خۆی ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌شی نه‌بووه بچێته فرۆشگا، هه‌ستێکی خۆش بووه که له‌گه‌ڵ هاوڕێکه‌یدا پێکه‌وه خواردن ئاماده ده‌که‌ن. له کاتی کاری کۆنکرێتیدا، وه‌ک خاوێنکردنه‌وه‌و خواردن ئاماده‌کردن، ده‌رفه‌تی ئه‌وه هه‌بووه که له‌سه‌ر بابه‌ته سه‌خته‌کان گفتوگۆ بکرێت.
ده‌توانیت کۆمه‌کی که‌سی نزیکت بکه‌یت که له قه‌یراندایه:
- به گوێگرتن
- به نزیک بوونت لێی
- به یارمه‌تیدان له کاروباری ڕۆژانه‌دا
- به به‌رزڕاگرتنی ئومێد
- به پیشاندانی ئه‌وه‌ی که تۆ له ئێستاش‌و ئاینده‌شدا کاتت بۆ ئه‌و هه‌یه
- به یارمه‌تیدانی داواکردنی یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا له کاتی پێویستدا
یارمهتیو پشتیوانی له قه‌یراندا
ئه‌و کاردانه‌وه بههێزانهو نیشانانه‌ی که به دوای ڕووداوی دڵته‌زێندا دێن، هه‌روه‌ها هه‌ستی ئه‌وه‌ی که تێکده‌چێت یان شێت ده‌بێت، ڕه‌نگه ترسناکبن. به‌ڵام ئه‌م هه‌ستانه ئاسایین‌و وه‌ک ده‌وترێت کاردانه‌وه‌ی ئاسایین.
گرنگترینیان تێگه‌شتنه له‌وه‌ی که ڕێگه‌چاره‌کان بۆ ڕزگاربوون له قه‌یران به گوێره‌ی تاکه (مرۆڤه)، به‌ڵام زۆر که‌س له قۆناغێکدا پێویستیان به کۆمه‌کی که‌سانی تر ده‌بێت. وه‌ک باسکرا، قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که زۆر گرنگه بۆ چوونه پیشه‌وه‌ی باش بوونه‌وه.
له کاتێکدا که قه‌یران هه‌موو خێزانه‌که ده‌گرێته‌وه، گرنگه که هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که بتوانن ده‌رباره‌ی هه‌سته‌کانیان قسه بکه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت، ئه‌گه‌ر ترسناک‌و زه‌حمه‌تیش بێت. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بابه‌ته قورسه‌کان بمانه‌وێت خۆمان بدزینه‌وه، ئه‌وا سوننه‌تی قسهنکهردن ڕه‌نگه پاش چه‌ندین ساڵ کاریگه‌ری نه‌خوازراو له‌سه‌ر خێزانه‌که دا‌نێت.
ڕووداوێکی دڵته‌زێن که ئه‌ندامێکی خێزانه‌که یان هه‌موو خێزانه‌که ده‌گرێته‌وه، ئه‌کرێت هه‌روه‌ها خێزانه‌که یه‌کبخات. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌که بتوانن کۆمه‌کی یه‌کتری بکهنو ڕێگه به یه‌کتر بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌که قسه بکه‌ن، ڕه‌نگه ئه‌ندامانی خێزانه‌که زۆر له جاران نزیکتربنهوه له یه‌کتری. واته ڕووداوێک که بۆته هۆی قه‌یران، ئه‌کرێت ببێته به‌شێک له چیرۆکی خێزانه‌که‌و یه‌کخستنی خێزانه‌که به‌هێزتر بکات.
هه‌موو خێزانێک خاڵی به‌هێزو ئه‌و جۆره هێزانه‌ی خۆی هه‌یه، که له کاتی قه‌یراندا یارمه‌تیان ده‌دات بۆ ڕزگاربوون. بۆ نمونه ڕه‌نگه هه‌ندێ خێزان هاوڕێو خزمی زۆریان هه‌بێت، که به پێی توانای خۆیان کۆمه‌کیان ده‌که‌ن. له هه‌ندێ خێزانی تردا ده‌وێرن قسه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێک بکهنو بگه‌ڕێن به دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌و ڕێگه چاره‌ی ڕزگاربوونی خۆیاندا. ره‌نگه هه‌ندێ جار منداڵانی خێزانه‌که هه‌ندێ شتیان له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌که هه‌بیت، که ببنه هۆی ڕزگاربوون، وه‌ک ئاره‌زوویه‌ک که خۆشی دێنێت یان که‌سانێکی تری گه‌وره ساڵ له پاڵ دایک‌و باوکی خۆیاندا.
بۆ مامه‌ڵه‌کردنی ڕوودای دڵته‌زێن، باش وایه له کاتی پێویستدا داوای یارمه‌تی له كه‌سانی پسپۆڕ بکرێت، بۆ نمونه له ناوه‌ندی قه‌یرانه‌وه، له سه‌رپه‌رشتی ته‌ندروستی کاری خۆته‌وه یان له بنکه‌ی ته‌ندروستییه‌وه. له شاره‌وانییه جیاوازه‌کاندا ئێشکگری جیاوازی سۆسیال‌و قه‌یران هه‌یه. داواکردنی یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا له کاتێکدا زۆر پێویسته که له خۆتدا یان له که‌سێکی نزیکدا هه‌ست به‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه ده‌که‌یت:
- که خه‌وی شه‌وانه پچڕپچڕ ده‌بێت یان خه‌ولێکه‌وتن زه‌حمه‌ت ده‌بێت
- بزربوونی حه‌ز کردن به ژیان
- دوورکه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه
- هاتنه خواره‌وه‌ی توانای ته‌رکیزکردنی درێژخایهنو گرفتی بیرچوونه‌وه
- زیادبوونی به‌کارهێنانی ئه‌لکهول یان مادده بێهۆشکه‌ره‌کان
- خه‌مۆکی، دڵته‌نگی یان دوودڵی که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام بووه
- باری خراپی، ئازاری سنگ، نیشانه‌کانی تری فیزیکی، که هۆکاریان بۆ نادۆزرێته‌وه
- که‌س نییه، ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت
ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی قه‌یرانی SOSن بریتییه له: