گۆڕانکاریه سروشتییه‌کان به‌شێکن له چوونه پێشه‌وه‌ی ژیان، که له قۆناغێکی ژیانه‌وه ده‌چینه قۆناغێکی تره‌وه. به گشتی مرۆڤ له قه‌یرانه‌کانی گه‌شه‌دا کاردانه‌وه‌ی گۆڕانکاریه‌کانی ده‌بێت، که بریتییه له ده‌ستبه‌رداربوون له ڕابردوو و چوونه پێشه‌وه بۆ قۆناغێکی نوێی ژیان. هۆکاره‌کان ده‌کرێن بۆ نمونه بریتیبن له: ده‌ست پێکردن به خوێندن، گواستنه‌وه له ماڵی منداڵیه‌وه بۆ ماڵی خۆت، منداڵ له دایکبوون، بارکردنی منداڵه‌که بۆ ماڵی خۆیی یان خانه‌ننشین بوون. هه‌روه‌ها قۆناغه‌کانی ته‌مه‌ن، بۆ نمونه تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کانی ده‌یان ساڵی ( وه‌ک گه‌شتن به 30، 40، 50..ساڵی) ده‌کرێت به شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیان به قه‌یرانه‌وه هه‌بێت.
له قۆناغی گۆڕانکاریدا ژیان به قورس‌و شڵه‌ژاو هه‌ستی پێ ده‌کرێت. پێ ده‌چێت ڕێگه‌چاره کۆنه‌کان که‌ڵکیان نهبیتو هێشتا ڕێگه‌چاره‌ی نوێش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ڕه‌نگه گۆرانکاریی خوازراویش دڵته‌نگی بێنێت‌و متمانه به خۆکردن لاواز ببێت. ئه‌وه‌ی که چ جۆره بارودۆخێکی ژیان به گشتی له ئارادایه‌و مانای هۆکاری قه‌یرانه‌که تێیدا چه‌نێکه، کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی قهیرانو به‌هێزیه‌که‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌ر بارودۆخی ژیان هه‌ر خۆی وه‌کوتر سه‌خت بوو، گۆڕانکاری وه‌ک شتێکی سروشتی زیاتر ماندووت ده‌کات.
هه‌ندێ جار له کاتی گۆرانی بارودۆخی ژیاندا، بابه‌ته گرنگ‌و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی ڕابردوو دێنه‌وه یاد. ڕه‌نگه خه‌فه‌تی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو یان سه‌خڵه‌تی له پڕ بێته‌وه ناوانو هه‌م که‌سه‌که خۆی‌و هه‌م که‌سانی ده‌وروبه‌ری پێی بشڵه‌ژێن. قه‌یران هه‌میشه ده‌رفه‌ت ده‌کاته‌وه که گه‌شه بکهیتو به‌هێز بیت: ڕه‌نگه تێگه‌شتن زیاد بکات، تێڕوانینت بۆ جیهان بگؤرێتو ئاماده‌یی بۆ ڕووبه ڕوو بوونه‌وه‌ی سه‌ختیه‌کانی ژیان زیاد بکات.