ڕه‌نگه منداڵ نه‌توانێت وه‌ک که‌سی گه‌وره خه‌فه‌تی دڵته‌زێنی ده‌ربڕێت، بۆیه قورسه دایک‌و باوک یان که‌سی تری نزیکی منداڵه‌که بزانن که منداڵه‌که له قه‌یراندایه. به‌ڵام منداڵیش هه‌روه‌ک که‌سی گه‌وره به دوای ڕووداوی دڵته‌زێن هه‌مان هه‌ستی خاڵی، حه‌په‌ساوی، خه‌فه‌تی، توڕه‌و بێ باوه‌ڕی ده‌بێت. له کاتی سه‌ختی هه‌لومه‌رجی ژیاندا، منداڵ پێش هه‌موو شتێک پێویستی به پشتیوانی دایك‌و باوکی هه‌یه.
ڕوتینهکان بهێڵه‌ره‌وه
له کاتی قه‌یراندا منداڵ پێویستی زۆری به سهلامهتیو ڕوتین هه‌یه. بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ستکردن به سه‌لامه‌تی، گرنگه که له‌سه‌ر ڕووتینه‌کانی پێشوو به‌رده‌وام بیت، واته خواردن‌و نووستن هه‌ر وه‌ک کاتی جاران، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئاره‌زووه‌کان هه‌ر وه‌ک پێش قه‌یرانه‌که. به جیا له ڕووتینهکان، منداڵ پێویستی زۆری به‌وه هه‌یه که پێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کات ببرێته سه‌ر.
وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی منداڵه‌که بده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌که (به له به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نی منداڵه‌که)
پێویسته له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی بۆته هۆکاری قه‌یران گفتوگۆ بکرێت‌و دڵنیابینه‌وه که ئه‌و تێدهگاتو ئه‌گه‌ری تێگه‌شتنه هه‌ڵه‌کانی بۆ ڕاست بکه‌ینه‌وه. باش نییه له‌گه‌ڵ منداڵدا به زمانی شێوه‌ی وێنه‌ی جوان له‌سه‌ر مردن قسه بکرێت، بۆ نمونه وه‌ک: خه‌وی کۆتایی. منداڵ هه‌میشه له زمانی وێنه‌ی به‌رواردی تێناگات، ڕه‌نگه ئه‌و شێوه ده‌ربڕینانه ببێته مایه‌ی ترس له خه‌وتن یان بۆچوونی وای بۆ دروست بیت که که‌سی مردوو ده‌گه‌ڕیته‌وه.
باش وایه که به دروستی وه‌ڵامی پرسیاری منداڵان بدرێته‌وه، به‌ڵام ته‌مه‌نی منداڵه‌که له به‌ر چاو بگیرێت. ده‌کرێت له منداڵه‌که بپرسرێت، که ئه‌و چی هه‌ستێکی هه‌یه‌و بۆی باس بکرێت، که ئه‌گه‌ر که‌سانی گه‌وره ساڵ به شێوه‌یه‌کی سه‌یر هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن، هۆکاره‌که‌ی خه‌فه‌ته. کاتێک بۆ منداڵه‌که‌ی شی ده‌که‌ینه‌وه، که بۆچی گه‌وره ساڵان دهگرینو به‌شیوه‌ی تر ڕووبه‌ڕووی قه‌یران ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها منداڵه‌که‌ش تێده‌گات، که ده‌توانێت هه‌سته‌کانی ده‌ربڕێت. باش وایه که منداله‌که هان بدرێت که ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی له مێشکیدایهو بێزاری ده‌کات، پرسیار بکات.
ڕێگه به ههستو کاردانه‌وه‌ی جیاواز بده
باش وایه که به منداڵه‌که بوترێت، که شتێکی سروشتییه کاتێک به‌رامبه‌ر ڕووداوێکی دڵته‌زێن کاردانه‌وه‌ی جیاواز هه‌بێت. ئه‌کرێت به منداڵه‌که بوترێت، که ڕه‌نگه بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز به مێشک‌دا بێت‌و بارودۆخ وه‌کو جاران نه‌بێت. ئه‌کرێت بۆی بگێریته‌وه، که هه‌سته سه‌یره‌کان په‌یوه‌ندیان به ڕووداوه‌که‌وه هه‌یه‌و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ هه‌سته‌کاندا، ڕه‌نگه سه‌خت بێت. باش وایه که منداڵه‌که گوێبیستی ئه‌وه بێت، که خهفهتو دڵخۆشی ده‌کرێت نۆره بگۆڕنه‌وه.
ڕه‌نگه پاش ماوه‌یه‌کی زۆریش دوای ڕووداوه‌که منداڵه‌که کارداناوه‌ی جۆراوجۆری هه‌بێت. ڕه‌نگه قه‌یرانی منداڵه‌که بۆ نمونه له خراپبوونی خوێندنیدا ده‌ربکه‌وێت یان له بێ ئیسراحهتیدا له قوتابخانه له ده‌رسدا. باش وایه که له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌دا ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌که گفتوگۆ بکریت.
به گشتی منداڵان به یاریکردن مامه‌ڵه‌ی بابه‌تی سه‌خت ده‌که‌ن. به تایبه‌تی له کاتێکدا، ئه‌گه‌ر هه‌سته‌کان وشه‌یان بۆ نه‌دۆزرێته‌وه. که‌سی گه‌وره ده‌توانێت به شکڵی یارکردن مامه‌ڵه‌ی ئه‌وانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا بکات. بۆ نمونه به‌کارهێنانی ده‌فته‌ری ڕۆژانه، وێنه گرتن، وێنه کێشان‌و یاری گشتی که یارمه‌تی منداڵه‌که بدات بۆ مامه‌ڵه‌کردنی باری خراپی.