کاردانه‌وه‌ی لاوان به‌رامبه‌ر به ڕووداوی دڵته‌زێن، ڕه‌نگه زۆر به‌هێزبێت‌و پێویستی به یارمه‌تی زۆر بێت. گه‌نجان زیاتر له ناو دۆست‌و هاوڕێیانی خۆیاندا به دوای هاوپشتیدا ده‌گه‌ڕێن، له بری ئه‌وه‌ی پشت به خێزانه‌که‌یان یان به یارمه‌تی که‌سی شاره‌زا ببه‌ستن.
مه‌رج نییه هه‌ندێ لاو ئاماده‌بێت له ناو هاوڕێیانیدا ڕووبه‌ڕووی خه‌فه‌ت ببێته‌وه که به هۆی ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که هاتووه، ڕه‌نگه ئه‌مه بارودۆخی لاوه‌که زۆر قورس بکات. هه‌ندێ جار قه‌یران به شێوه‌یه‌کی خێرایی لاو پێ ده‌گه‌ێنێت، که هاوته‌مه‌نانی به منداڵ‌و میوان دێته پێش چاو.
به گشتی لاوان له جاران زیاتر پێویستیان به ئاماده‌بوونی که‌سانی گه‌وره هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی ڕووتینهکان، وه‌ک پێکه‌وه نان خواردن. ڕووتینهکان هه‌ستی سهلامهتیو گۆڕینی بارودۆخه‌که دێنن، که له چه‌ند جێگه‌یه‌کی کارسازه‌وه گۆڕاوه.