توۆماس (Tuomas) بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه هه‌ست به ماندوبوونێکی زۆر ده‌کات. ئه‌و له کاروباری ماڵه‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابێت، خواردن ئاماده‌کردن سه‌خته بۆی‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار به‌یانیان ڕاستبوونه‌وه له سه‌ر جێگاکه‌یدا سه‌خته بۆی. پاش قۆناغی ئاماده‌یی، توۆماس نه‌یتوانی له هیچ جیگه‌یه‌ک بخوێنێت‌و له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا ئه‌و جار جار له کار بووه‌وه هه‌ندێ جاریش له ماڵه‌وه بێکار بووه. پێده‌چێت زه‌وقی له هیچ نهبێتو تاقه‌تی هیچی نه‌بێت بیکات.
توۆماس ده‌توانیت چی بکات؟
ڕه‌نگه توۆماس خه‌مۆکی هه‌بێت، که نیشانه‌کانی بۆ نمونه بریتیه له: دڵگوشراوی، ماندوێتی قووڵ، خه‌فه‌تبارو وروژاندن. هه‌روه‌ها له لاوان‌دا ڕه‌نگه شهڕهنگیزیش ده‌ربکه‌وێت. که‌سی خه‌مۆک ڕه‌نگه هه‌ست بکات، که هیچ شتێک ئه‌و دڵخۆس ناکات یاخود ناتوانێت ته‌رکیز بکاته سه‌ر هیچ شتێک.
توۆماس په‌نا ده‌باته لای پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی، که له کاتی پێویستدا ده‌رمانی خه‌مۆکی بۆ ده‌نووسێت. هه‌روه‌ها له بنکه تهندروستیهکدا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بێت که له ناوچه‌که‌یاندا قوتابخانه‌ی دێپرێشن (depressiokoulu) ڕێک ده‌خرێت، واته جۆره باشبوونهوهیهک له شێوه‌ی گروپ بۆ که‌سانی خه‌مۆک. له پاڵ ئه‌مه‌شدا مانگی جارێک سه‌ردانی سیسته‌ری ده‌روونی ده‌کات. هه‌روه‌ها توۆماس کاری گروپی هاوتای خه‌مۆکه‌کان ده‌دۆزێته‌وه، که یه‌کێتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌روونی ڕێکی ده‌خات. ئه‌گه‌ر خه‌مۆکییه‌که‌ی ئاسایی نه‌بێته‌وه، توۆماس ده‌توانێت بیر له په‌نابردن بۆ تێراپی ده‌روونی بکاته‌وه.
هه‌روه‌ها پزیشکه‌که پێشنیاری وهرزشو که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌لکهول ده‌کات. له سه‌ره‌تادا توۆماس هیچ توانای جووڵه‌ی نییه، به‌ڵام وه‌رزشێکی بچووکیش له هه‌فته‌یه‌کدا، که‌یفی زیاد ده‌کات.
کاتێک که ده‌رمانه‌کان تینیان ده‌بێت، دووباره توۆماس تاقه‌تی هه‌یه به دوای جیگه‌ی خوێندندا بگه‌ڕێت. ئه‌و له سه‌ره‌تادا په‌نا بۆ چالاکی کاری هاوبه‌ش ده‌بات، که له ناوچه‌که‌ی خۆیاندا بۆ لاوان ته‌رخان کراوه‌و دواتریش له ڕیگه‌ی ڕێککه‌وتنی فێربوونه‌وه (Oppisopimus) کار ده‌کات. له ڕێگه‌ی ده‌روونناسی هه‌ڵبژاردنی کاره‌وه که له دائیره‌ی کار هه‌یه، سوودی هه‌بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی بواری خوێندن. هه‌روه‌ها توۆماس سوودی له ڕێنمایکه‌ری خوێندنیش وه‌رگرت له کاتی دۆزینه‌وه‌ی بواری خۆیدا. له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه توۆماس ئاشنای که‌سانی تازه بوو، که بارودۆخه‌که‌ی باشتر ده‌کات. به‌ڵام ئه‌و جارێ بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ر سه‌ردانی سیسته‌ری ده‌روونیه‌که دهکاتو دواتریش به تێگه‌شتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌دا کۆتایی به ده‌رمانه‌کان ده‌هێنیت.