نه‌خواردنی لاوان

لیسا (Liisa) کچێکی ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌، که‌ له‌ قوتابخانه‌دا باشه‌و چالاکانه‌ وه‌رزش ده‌کات. به‌ جیا له‌ ئاره‌زووه‌ وه‌رزشیه‌که‌ی، هه‌موو ئێواره‌یه‌ک ڕاکردنێکی زۆر ده‌کات. له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا لیسا به‌ شێوه‌که‌ی به‌رچاو کێشی دابه‌زیبوو. له‌ کاتی نانخواردنی خێزانیدا، لیسا ئه‌و په‌ڕی تامی خواردنه‌که‌ بکات. کاتێک دایک‌و باوکی ده‌رباره‌ی نه‌خواردنی ده‌دوێن، لیسا ده‌ڵێت که‌ له‌ قوتابخانه‌ یان دوای ئاره‌زووه‌ وه‌رزشیه‌که‌ی خواردنێکی هێنده‌ باشی خواردوه‌، که‌ چیتر برسی نییه‌‌و ناتوانێت له‌ ماڵه‌وه‌ نان بخوات.

لیسا خۆی هه‌ستێکی وای هه‌یه‌، که‌ ئه‌گه‌ر که‌مێکی تر کێشی دابه‌زێت، جوانتر‌و دڵگیرتر ده‌بێت. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ زۆر جار لیسا له‌ قوتابخانه‌دا باری لاوازه‌و مه‌شقه‌کانی قوتابخانه‌ی زۆر سه‌خت بوون بۆی. هه‌ندێ جار لیسا له‌ ده‌ره‌وه‌ی خواستی خۆی حه‌زێکی زۆر به‌ خواردن ده‌کات‌و شیرینی‌و سارده‌مه‌نی زۆر ده‌خوات. هه‌ندێ جار پاش ئه‌م خواردنه‌ زۆره‌ی، ده‌یه‌وێت بڕشێته‌وه‌.

لیساو خێزانه‌که‌ی ده‌توانن چی بکه‌ن؟

چاک وایه‌ که‌ دایک‌و باوکی له‌گه‌ڵ لیسادا له‌سه‌ر لاوازبوونه‌که‌ی‌ونه‌خواردنه‌که‌ی گفتوگۆ بکه‌ن. پێشمه‌رجی گفتوگۆیه‌کی باش ئه‌وه‌یه‌ که‌ دایک‌و باوک له‌سه‌رخۆبن، دۆستانه‌بن، ئیدانه‌ی نه‌که‌ن‌و خوتبه‌ نه‌ده‌ن. ده‌بێت لیسا تێبگات که‌ که‌م خواردن ده‌کرێت کاریگه‌ری زیان به‌خشی درێژخایه‌نی هه‌بێت بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی. بۆ نمونه‌ بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی هۆڕمۆنی‌و گه‌شه‌کردنی ئێسقانه‌کان، جومکگه‌کان‌و ددانه‌کان، ئه‌مانه‌ پێویستیان به‌ خۆراکی پێویست هه‌یه‌ له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا. هه‌روه‌ها که‌م وه‌رگرتنی ئێنێرژی ئه‌کرێت باری زه‌وق هێشتا خراپتر بکات.

به‌ جیا له‌ نه‌خواردن، باش وایه‌ که‌ دایک‌و باوکی له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانی به‌ گشتی له‌گه‌ڵ لیسادا گفتوگۆ بکه‌ن. ئایا لیسا کێشه‌یه‌کی تری هه‌یه‌ به‌ جیا له‌ که‌م خواردن؟ ئایا له‌ قوتابخانه‌دا ئازاری ده‌ده‌ن (گه‌ڕی پێ ده‌گرن)؟ یان ئایا ئه‌و خه‌مۆک بووبوو‌؟ ئایا خۆ ناسینی ئه‌و چۆنه‌؟ ئایا له‌ ژیانی لیسادا ئه‌و شتانه‌ هه‌ن‌، که‌ خۆشی بۆ ژیانی دێنن؟ لیسا ده‌زانێت، که‌ له‌ چ شتێکدا باشه‌؟ هه‌ل‌ومه‌رجی ماڵه‌وه‌یان چۆنه‌، لیسا ده‌توانیت به‌ ئازادانه‌ ده‌رباره‌ی گیرو گرفته‌کانی بدوێت؟

کێش دابه‌زینی لیسا خه‌ریکه‌ ده‌گۆڕێت بۆ بارێک که‌ چیتر کۆنتڕۆڵ ناکریت‌و ڕه‌نگه‌ گرفتی خواردنیشی هه‌بێت. لاوازی لیساو زۆر خواردنی شیرینی‌و‌ وه‌رزشی زیاد له‌ پێویست، ده‌کرێت تێیبپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر به‌رده‌وامبوو، بۆ ته‌ندروستی زیان به‌خشه‌. به‌ گشتی گرفتی خواردن به‌ هێمنانه‌ ده‌ست پێده‌کات‌و سه‌ره‌تا چالاکی ئاسایی، وه‌ک ئاره‌زووی وه‌رزش، ده‌گۆڕدرێن بۆ حاڵه‌تی زۆره‌ ملێی. گرنگه‌ بتوانریت زوو سه‌رهه‌ڵدانی گرفتی خواردن ڕابگیرێت. باش بوونه‌وه‌ له‌ گرفتی درێژخایه‌ن ڕه‌نگه‌ کاتێکی زۆر به‌رێت.

بۆ گرفته‌کانی کێش دابه‌زین‌و نه‌خواردن، چاک وایه‌ که‌ به‌ زوویی داوای یارمه‌تی له‌ که‌سانی شاره‌زا بکرێت. بۆ ده‌ست پیکردن به‌ یارمه‌تی، ده‌کرێت بۆ نمونه‌ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رکه‌ری ته‌ندروستی (سیسته‌ری) قوتابخانه‌، پزیشک یان ده‌روونناسی قوتابخانه‌که‌دا گفتوگۆ بکرێت. هه‌روه‌ها پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی‌و پزیشکی که‌رتی تایبه‌تی، ڕه‌نگه‌ سه‌ره‌تایه‌کی باش بن بۆ داواکردنی یارمه‌تی. لیسا ده‌توانێت ته‌ماشای ماڵپه‌ڕی یه‌کێتی گرفتی خواردن (Syömishäiriöliitto SYLI) بکات‌و بابه‌ته‌کان ببینیت ده‌رباره‌ی گرفتی خواردن‌و بیر له‌ بارودۆخی خۆی بکاته‌وه‌.

به‌ گشتی سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ر به‌ چاره‌سه‌ری ئازاد ده‌بێت. لیسا ده‌توانێت یارمه‌تی گفتوگۆکردن، ڕێنمای خۆراک، تێراپی جه‌سته‌یی (fysioterapia, fysiotherapy) یان تێڕاپی چالاکی به‌ گشتی 1 – 3 جار بۆ ماوه‌ی 1 – 3 ساڵ، وه‌رگرێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت بۆ لیسا پێشنیاری ده‌روونناس یان کاری گروپی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی گرفتی خواردنیان هه‌یه‌ بکرێت.

واته‌ بۆ گرفتی خواردن چاره‌سه‌ری به‌تین ده‌ست ده‌که‌وێت‌و ئه‌گه‌ر زووش په‌نا بۆ چاره‌سه‌ر ببرێت، چاک بوونه‌وه‌ خێراتر ده‌کات. هه‌روه‌ها دایک‌و باوک‌و خوشک‌و براکانی لیساش پێویست ده‌کات ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌که‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیدا بکه‌ن. گرفتی خواردنی یه‌ک ئه‌ندام له‌ خێزانه‌که‌دا، به‌ گشتی کاریگه‌ری به‌هێز ده‌کاته‌ سه‌ر ته‌واوی خێزانه‌که‌. بۆیه‌ هه‌ندێ جار تێراپی خێزانی گونجاوترین یارمه‌تییه‌ بۆ گرفتی خواردن.

ئه‌گه‌ر باری ته‌ندروستی ده‌روونی‌ یان فیزیکی لیسا به‌ شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیدار خراپبوو، پزیشکه‌که‌ ده‌توانێت لیسا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بکات. نه‌خۆشخانه‌که‌ ده‌کرێت (وه‌ک پێی ده‌ڵێن) پۆلیکلینکی گرفتی خواردن بێت، به‌شی پزیشکی ده‌روونی بیت یان به‌شی نه‌خۆشخانه‌ بێت، که‌ تێیدا جه‌خت ده‌کرێته‌ سه‌ر باشبوونی باری ته‌ندروستی فیزیکی لیسا (خۆراک وه‌رگرتن).