ماتتی (Matti) ته‌مه‌ن 79 ساڵ بیری ده‌کرده‌وه، که بۆچی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌که‌ی "فڕه‌فڕ ده‌کات". به تایبه‌تی له کاتی ته‌ماشاکردنی به‌رنامه‌کانی ئێواراندا، ماتتی هه‌ستی ده‌کرد که فڕهفڕهکه زیاتر ده‌بێت. سه‌ره‌تا ئه‌و هه‌ر سه‌ری لێی ده‌سوڕما، پاشان پرسیاری له مێردی کچه‌که‌ی کرد، که ئه‌ندازیاری کاره‌باییه، چۆن ئه‌و فڕهفڕه کۆتایی دێت. به‌ڵام کاتێک زاواکه‌ی هات بۆ سه‌یرکردنی، ئه‌و هیچ فڕهفڕێکی گوێ لێ نه‌بوو. ماتتی له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی بابه‌ته‌که ده‌ترسا.
له ڕوانگه‌ی که‌سانی نزیکیه‌وه، ماتتی له هه‌مان کاتدا گؤرابوو بۆ که‌سێکی هه‌م به بێدهنگترو هه‌م ترساوتر. کاتێک کچه‌که‌ی ئه‌حواڵی باوکی ده‌پرسی، وه‌ڵامێکی ڕۆشنی وه‌رنه‌ده‌گرته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی ماتتی نه‌وێرێت شتێک بڵێت. ئێواره‌یه‌ک که کچه‌که‌ی سه‌ردانی باوکی کرد، هه‌ستی کرد که باوکی بێ تاقه‌ته. کچه‌که له باوکی پرسی، که بۆچی وا پهشۆکه. ماتتی به گوێچکه‌یدا چرپانی، که بێ ده‌نگبه، جار جار له ناو فڕه‌فڕی تهلهفیزێۆنهکهوه په‌یامێک بۆ ئه‌و دێت.
کچه‌که گوێی له چیرۆکی پهیامهکانو سیخوره‌کانی ماتتی گرت، وێڕای هه‌موو بێ باوهڕیهکهوه پێی، له لۆجیک (مه‌نتیق) ده‌چوو. کچه‌که‌ی بیری ده‌کرده‌وه، که ئاخۆ باوکی کێشه‌ی چیبێت، چونکه به گشتی ئه‌و له‌ماڵی خۆیدا زۆر باش ده‌گوزه‌را. ئاخۆ ماتتی نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بێت، کاتێک ئه‌و ئه‌م خه‌یاڵانه‌ی هه‌یه؟ کچه‌که‌ی هه‌وڵی ده‌دا باوکی هێور بکاته‌وه‌و پێی گوت که به دڵنیاییه‌وه مه‌سه‌له‌که به‌و جۆره نییه که باوکی پێی وایه. به‌ڵام ماتتی له‌سه‌ر ئه‌مه برینداربوو و توڕه‌بوو له‌وه‌ی که کچه‌که‌ی پێشنیاری سه‌ردانی پزیشکی کرد.
کچه‌که‌ی هه‌ستی به بێ ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد. به‌ڵام بڕیاریدا ته‌له‌فون بۆ پزیشک بکات‌و داوای ڕێنمایی بکات، ئه‌گه‌رچی ده‌شترسا له‌وه‌ی که باوی هیچ لێی خۆش نه‌بێت، ئه‌گه‌ر پێی بزانێت. له کاتی گفتوگۆکردندا له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که، کچه‌که تێگه‌شت له‌وه‌ی که ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌لو په‌لی ته‌کنیکی جیاواز، زیاتر ئاڵۆزی بۆ که‌سانی جیلی به ته‌مه‌ن دروست بکات تا ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ نمونه هه‌موو ژیانیان له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزۆندا بردۆته سه‌ر. به دڵنیاییه‌وه ماتتی سه‌ری له‌و ده‌نگه نوێیانه ده‌سوڕما که له ته‌ماشاکردنی تهلهفیزۆنکهوه ده‌هات.
هه‌روه‌ها پزیشکه‌که پرسیاری کرد، که ئایا ماتتی هیچ ئازارێکی فیزیکی هه‌یه، که ببێته مایه‌ی کێشه. به بۆچوونی کچه‌که‌ی جگه له لاوازی دهنگو که‌مبوونه‌وه‌ی جوڵه، هیچی تری نییه. پزیشکه‌که گێڕایه‌وه که خه‌یاڵی (وه‌همی) ده‌نگه جیاوازه‌کان شتێکی باوه بۆ که‌سانی به‌ساڵاچوو. هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بۆ لاوانیش هه‌بێت بۆ نمونه له کاتێکدا که له‌وه ده‌چێت که‌لو په‌لێکیان لێ بزر بووبێت. واته له پیربووندا ده‌کرێت وههم زیاد بێت، که مه‌رجیش نییه په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی ده‌روونیه‌وه هه‌بێت. له وه‌همێکی گه‌وره‌تردا، ده‌کرێت ده‌رمان به‌کارهێنان سوودی هه‌بێت. به بێ خواستی خۆی، ماتتی چاره‌سه‌ری ده‌روونی وه‌رناگرێت، ئه‌گه‌ر جێگه‌ی مه‌ترسی نه‌بێت بۆ خۆی یان بۆ که‌سانی تر. له‌م حاڵه‌ته‌دا شتی ئه‌وه نه‌بوو.
پزیشکه‌که ئامۆژگاری کچه‌که‌ی کرد که گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماتتی بکات ده‌رباره‌ی وههمهکانیو له بری ناوه‌ڕۆکی چیرۆکه‌کان، زیاتر ته‌رکیز له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که ماتتی چۆن هه‌ستی پی ده‌کات. به گشتی مشت‌ومڕ به هیچ جێگه‌یه‌ک ناگات. زۆر جار پیشاندانی تێگه‌شتن له هه‌ستی که‌سه‌که یارمه‌تی ده‌دات، وه‌ک نمونه "پێده‌چێت بۆ تۆ سه‌یربێت کاتێک له تهلهڤیزۆنهکهتهوه فڕه‌فڕ دێت. ڕه‌نگه من بترسم لێی." به‌ڵام باشه که ماتتی چاره‌سه‌ریش وه‌رگرێت، چونکه ترسی ژێره‌وه باش نییه‌و ڕه‌نگه ژیانی ڕۆژانه‌شی سنووردار بکاته‌وه.
کچه‌که‌ی بڕیاریدا که شه‌وێک لای باوکی بمێنێته‌وه، تا له "فڕه‌فڕ"و ئه‌و په‌یامانه‌ی بۆ باوکی دێت، تێبگات. ئه‌وان ئێواره پێکه‌وه ته‌ماشای ته‌له‌فیزیۆنیان ده‌کردو ئاشکرا بوو، که ئه‌و "فڕهفڕه" له به‌رزی ده‌نگی تلهفیزێۆنهکهو دێت، که ماتتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێی لێبێت، ده‌نگی زۆری ده‌داتێ. ته‌له‌فیزێۆنه کۆنه‌که‌ی ماتتی بۆ ده‌نگی به‌رز گونجاو نه‌بوو. بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ماتتی گوێبیستی فڕه‌فڕی ته‌له‌فیزۆنه‌که نه‌بێت، بڕیاریاندا که هێتۆفۆن بۆ ماتتی بکڕن.
به‌ڵام هێشتا کچه‌که‌ی خه‌می باوکی هه‌بوو له‌سه‌ر باوه‌ڕکردنی ئه‌و به وه‌رگرتنی په‌یام له هاژه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌که‌وه. ئه‌و ده‌ستی کرد به گفتوگۆکردن به پیشاندانی ئه‌وه‌ی که خه‌می باوکێتیو پێی گوت، که هه‌ستی کردوه ماوه‌یه‌که ماتتی له بێ ئیسراحهتو خه‌مبار دهچێتو به گشتیشی په‌یوه‌ندیان به ته‌ماشاکردنی تهلهفیزۆنکهوه هه‌یه. کاتێک ماتتی وا تێگه‌شت که تاوانبار ناکرێت، پاش که‌مێک دانی به‌وه‌دا نا، که ئه‌و شتانه خه‌می لێهێناوه.
کچکه‌ی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، که ڕه‌نگه پزیشک بتوانێت یارمه‌تی ئه‌و خه‌م لێهاتنه بدات، ئه‌گه‌ر ئه‌مان پێکه‌وه هه‌ر سه‌ردانێک بکهنو له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌دا گفتوگۆ بکه‌ن. کچه‌که‌ی ئومێدی دووباره په‌یدا کرده‌وه، که باوکی بتوانێت ڕۆژانه بێ خه‌م ته‌ماشای ته‌له‌فیزۆن بکات‌و به دڵنیاییه‌وه پزیشک ڕێگه‌چاره‌یه‌کی لا هه‌یه، که خهمو بێ ئیسراحه‌تی که‌م بکاته‌وه.
پزشیکهکه ده‌رمانی بۆ ماتتی نووسی، که ماتتی نا به‌دڵ بوو لێی، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک هه‌ستی کرد که هه‌سته سهریرهکان که‌م بوونه‌ته‌وه. "خۆ خراپه‌یان نییه"، له کاتی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانیدا ماتتی دواتر ده‌یگوت. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی باوه‌ڕپێکراویان دروست کرد‌و ماتتی هه‌ستی ده‌کرد که ده‌توانێت ده‌رباره‌ی ئه‌زموونه‌کانی بۆ پزیشکه‌که بدوێت. ئه‌مه هه‌روه‌ها خه‌مه‌کانیشی که‌م کرده‌وه‌و سه‌ردانه‌کانی چاودێریشی بێ کێشه چوونه پێشه‌وه.