ئانتی (Antti) له ساڵانی ڕابردوودا ئهلکهولێکی زۆری خواردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له ماوه‌ی نیو ساڵی رابردوودا، زۆر کات خه‌مۆکیه‌کی زۆری هه‌بووه. ئانتی نه‌یتوانیوه باش بخهوێتو به‌رده‌وام بیرۆکه‌و شتی دڵته‌نگی له مێشکیدایه.
به هۆی بیرۆکه دڵتهنگیهکانیهوه ئانتی په‌نای برده لای پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی، که ئه‌ویش ئانتی ڕه‌وانه‌ی سیسته‌ری دێپریشن (غه‌مناکی) کرد بۆ گفتوگۆکردن. یه‌که‌م دیدار له لای سیسته‌ری دێپرێشنهکهدا به لای ئانتیهوه سه‌رکه‌وتوو بوو: به دوو ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بکات، ئه‌و نهیخواردبۆوهو توانی له گفتوگۆکه‌دا دڵته‌نگیه‌که‌ی هه‌ڵڕێژێت. ئه‌و هه‌ستی ده‌کرد، که گوێی لێ دهگرنو لێی تێده‌گه‌ن.
له سه‌ردانی دووهمو سێهه‌مدا، ئانتی سه‌رخۆش بوو. سیسته‌ری دێپرێشنهکه پێی وت، که ئه‌گه‌ر ئه‌و به سه‌رخۆشی بێت، گفتوگۆکه هیچ سوودێکی نابێت. له کۆتایدا سه‌ردانه‌کان ده‌بوو کۆتایان پێ بهێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێکی تریش ئانتی به سه‌رخۆشی هاته سه‌ردانه‌که‌ی سیسته‌ری دێپرێشنهکه.
ئانتی گه‌شته چاره‌سه‌ری ته‌رکدان، که ئه‌و پێشتر له ڕێگه‌ی یارمه‌تی سۆسیالی شاره‌وانیه‌که‌یانه‌وه داوای کردبوو. ئانتی زۆر مه‌به‌ستی بوو که واز له خواردنه‌وه (ئه‌لکهول) بێنیت، بۆیه چاره‌سه‌ری ته‌رکدان بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتوبوو و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدا که دوای چاره‌سه‌ره‌که‌ی بێ خواردنه‌وه بێت. به‌ڵام له کاتی چاره‌سه‌ره‌که‌دا، ئانتی حاڵه‌تی دڵتهنگیو تووڕه‌ی بۆ ده‌هاته پێشه‌وه، که ڕه‌نگه به هۆی نیشانه‌ی کاریگه‌ری ئهلکهۆلهکوه بووبێت. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مانوو که ئانتی واز له چاره‌سه‌ری تهرککردنهکوی به ته‌واوه‌تی بێنێت له‌به‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه، به‌ڵام ئه‌و توانی چاره‌سه‌ره‌که تا کۆتای به‌رێت.
پاش ئه‌وه‌ی دوو مانگه ئانتی نه‌یخواردۆته‌وه، ئه‌و تا ئێستاش هه‌ست به دڵتهنگیو بێ ئومێدی ده‌کات. هه‌روه‌ها ماندوێتی‌و ئێش‌و ترسی به‌رده‌وام، ئانتی بێ تاقه‌ت ده‌کات. باری فیزیکی ئانتی له لایه‌ن پزیشکه‌وه سه‌لامه‌ته.
ئانتی ده‌توانیت چی بکات؟
باری ترس‌و دڵته‌نگی ئانتی، ته‌نها له خواردنه‌وه‌ی زۆری ئهلکوهۆلهوه سه‌رچاوه‌یان نه‌گرتوه. ڕه‌نگه ئانتی گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌بێت که هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به سهرخۆشیهکهوهی نییه‌و پێی ده‌وترێت دیاگنۆسی دووانه (دیاریکردنی دووانه). ئه‌و نیشانه ده‌روونیانه‌ی که‌سی گرفتی دیاگنۆسنی دووانه هه‌یه‌تی، وه‌ک نمونه‌که‌ی ئانتی که دڵتهنگیو خه‌مۆکی بوو، ته‌نها به نه‌خواردنه‌وه‌ی درێژخایه‌نی ئه‌لکهۆلی کۆتای نایه‌ت. ئه‌و که‌سه‌ی گرفتی دیاگنۆسی دووانه‌ی هه‌یه، پێویستی هه‌م به چاره‌سه‌ره بۆ کێشه‌ی سهرخۆشیهکهیو هه‌م بۆ گرفته ده‌روونیه‌که‌ی.
هه‌ندێ جار ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆشی دیاگنۆسی دووانه‌ی هه‌یه، کێشه‌ی هه‌یه له شکڵی ئه‌وه‌ی که جێگه‌یه‌کی چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نادۆزرێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌روونی وه‌رگریت، به گشتی پیویستی به‌وه هه‌یه که ماوه‌یه‌کی درێژ دوور بیت له خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهۆل، به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌ریانه‌ی له گرفته‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن، ڕه‌نگه سه‌ختی دابنیت له‌سه‌ر خۆ دوور ڕاگرتن له ئه‌لکهۆل. هه‌روه‌ها سه‌رخۆشبوون نیشانه‌کانی ده‌روونی به گشتی به‌هێزتر ده‌کات.
به گشتی یه‌که‌م ئامانج له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دیاگنۆسی دووانه‌دا، بریتییه له وازهێنانی وابه‌سته‌یی به ئه‌لکهوله‌وه. چاره‌سه‌ری وابه‌سته‌یی ئه‌لکهۆل بۆ نمونه له کلینکی A ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین. کاتێک وابه‌سته‌ی ئه‌لکهول خه‌ریکه به پێی پێویست کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت، ئه‌وجا چاره‌سه‌ری گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌تواین بۆ نمونه له پۆلیکلینکی ده‌روونی ده‌ست پێ بکه‌ین. له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ده‌توانین چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی له هه‌مان کاتدا یان ته‌نانه‌ت له هه‌مان جێگه‌شدا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سه‌رخۆشیدا ده‌ست پێ بکه‌ین. ڕه‌نگه له داهاتوودا ئامانج ئه‌وه بێت که هه‌وڵ بدرێت هه‌ردوو کێشه‌که پێکه‌وه له هه‌مان جێگه‌دا چاره‌سه‌ر بکرێن.
باش وایه که ئانتی بۆ نمونه په‌نا بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی بهرێتو به وردی بارودۆخه‌که‌ی بۆ خۆی ڕۆشن بکاته‌وه. به ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه ئانتی سوود له یه‌کێ له جۆره چاره‌سه‌ره‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی وه‌رده‌گرێت.