ماریای (Marja) خێزانی پێککا (Pekka) بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێک خهمۆکو بێ هێزبوو. پێککا هه‌وڵی دا هانی ماریا بدات که په‌نا بۆ پزیشک به‌رێت، به‌ڵام ماریا نه‌یده‌ویست سه‌ردانی پزیشک بکات. دواتر ماریا ڕه‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی. په‌نابردن بۆ یارمه‌تی هه‌ر له ئاستی ویستدا مایه‌وه، چونکه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بارودۆخی ماریا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو باشتر بوو. ئه‌و زۆر به زهوقو به تاقه‌ت (ئێنێرژی) بوو، شه‌وان ته‌نها بۆ چه‌ند کاتژمێریك دهخهوتو قسه‌ی زۆر ده‌کرد. ئه‌و ده‌ستی کرد به‌وه‌ی ڕۆژانه بازاڕی نا پێویست بکات‌و پێککا ترسی بۆ دروست بوو، که ماریا زیاد له سه‌روه‌تی خۆی ژیان ده‌کات.
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بارودۆخی ماریا بۆ جارێکی تر گۆڕایه‌وه بۆ خه‌مۆکی. ئه‌م جاره‌یان باری ماریا زۆر خراپتر بوو له کاتی خه‌مۆکی پێشتری. ئه‌و توانای نه‌بوو بچێته سه‌ر کار‌و به درێژای ڕۆژ نه‌یده‌توانی له‌سه‌ر سیسه‌مه‌که‌ی (جێگه‌که‌ی خه‌وتنه‌که‌ی) هه‌ستێت. ئه‌و بێتاقهتبوو و ده‌گریاو بۆ پێککای ده‌گێڕایه‌وه، که له هه‌موو شتێکدا شکستی هێناوه. ئه‌و ده‌یگێڕایه‌وه که هه‌ست به تاوان‌و شه‌رم ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ڕابردووی. پێککا خه‌می لێهاتو ته‌نانه‌ت ترسی بوو، که له بێ ئومێدیا ماریا هه‌وڵی خۆکوژی بدات.
ماریاو پێککا ده‌توانن چی بکه‌ن؟
پێویسته ماریا به زووترین کات داوای یارمه‌تی بکات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه زۆره که ماریا به خاتری ئه‌وه په‌نا بۆ یارمه‌تی به‌رێت، که خه‌مۆکه‌و هێزی کارکردنی نییه. پزیشکی ته‌ندروستی کار یان هه‌ر پزیشکێکی تر ده‌رباره‌ی باری ماریا دهپرسێتو ڕه‌نگه فۆڕمێکی دێپرێشنیشی بداتێ بۆ پڕکردنه‌وه، که تێیدا نه‌خشه کێشانی ته‌ندروستی دهروونیو خه‌مۆکی له خۆ ده‌گرێت. گرنگه که ماریا به جیا له خه‌مۆکیه‌که‌ی هه‌روه‌ها باس له هاروهاجیهکهشی بکات، که له بری خه‌مۆکیه‌که‌ی بۆ ماوه‌یک هه‌یبوو.
چونکه ماریا هه‌م خه‌مۆکی هه‌بووه‌و هه‌م هاروهاجیهکی سه‌یر، پێ ده‌چێت ئه‌و مه‌ینه‌تی گرفتی ده‌روونی دوو ئاڕاسته‌یی هه‌بێت، که تێیدا کاته خه‌مۆکیه‌کان له‌گه‌ڵ کاته ههڵهشهییهکاندا گۆڕانکاری ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که که‌سی نه‌خۆش له کاتیههڵهشهدا هه‌ست به نه‌خۆشیه‌که‌ی ناکات، رهنگهله پهنابردنیدا بۆ چاره‌سه‌ر خاوی بکاته‌وه. ڕه‌نگه ماریا خۆی وا هه‌ست بکات که هێزی باشی هه‌یه‌و نایه‌وێت په‌نا بۆ چاره‌سه‌ر به‌رێت، یان له کاتی هه‌ڵه‌شه به پیویستی نازانیت که له کاره‌که‌یدا پشوو وه‌رگرێت.
به گشتی نیشانه‌کانی گرفتی ده‌روونی دوو ئاراسته‌یی، به ماوه‌یه‌کی درێژ پاش ده‌ستپێکردنی نیشانه‌کان هه‌ستی پێ ده‌کرێت. له‌م کاتانه‌دا به ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌رێکی باش، ئه‌کرێت له خراپترین حاڵه‌تدا چه‌ند ساڵێکیشی پێ بچێت. گرفته‌کان به ئاسانی تێکه‌ڵاوی خه‌مۆکی ده‌کرێن. ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ خه‌مۆکی دیاریکراون، به باشترین شێوه چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی ده‌روونی دوو ئاراسته‌یی ناکات. ئه‌گه‌ر گرفته‌که به دروستی بناسرێته‌وه، ئه‌وا ده‌رمانێکی گونجاویشی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه.
بۆ که‌سه‌که یارمه‌تی به‌خشه، ئه‌گه‌ر زانیاری هه‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ جۆره نیشانه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به گرفتی ده‌روونی دوو ئاراسته‌ییه‌وه هه‌یه. به یارمه‌تی زانیاریه‌کانی، ده‌توانێت نیشانه‌کانی به‌شی یه‌که‌می بناسێته‌وه‌و به چاره‌سه‌ر ده‌توانیت ڕێگری له قووڵتربوونه‌وه‌ی بکات. هه‌روه‌ها باشه که پێککاش له هه‌ندێ له دیداره‌کانی پزیشکه‌که‌دا ئاماده‌بێت. به‌م شێوه‌یه ئه‌وان هه‌ردووکیان ده‌توانن زانیاری‌و ڕێنمایی وه‌رگرن له‌سه‌ر گرفته‌که‌و نیشانه‌کانی.
ئه‌گه‌ر دوای په‌نابردنی ماریا بۆ چاره‌سه‌ر، دیاری‌کرا که گرفتی ده‌روونی دوو ئاراسته‌یی هه‌یه، پێده‌چێت ده‌ست به چاره‌سه‌ر بکات له ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌وه. ده‌رمانه‌کان بۆ نمونه ده‌کرێت بریتی بێت له ده‌رمانی ڕێگرتن، که هه‌وڵ ده‌درێت ڕێگربێت له به‌شه جیاکانی نه‌خۆشه‌یه‌که، یان ده‌رمانی ڕاگیربوون یان ده‌رمانی کاتی په‌له. ئه‌گه‌ر به‌شه جیاکان ڕێگری بۆ دروست نهکرانو یان ئه‌گه‌ر زۆر زیانبه‌خشبوون، ئه‌وا ده‌که‌وینه سه‌ر ڕێگه‌ی ده‌رمانی ڕاگیربوونی به‌رده‌وام.
له په‌نا ده‌رمانه‌کاندا، ده‌کرێت بۆ نمونه چالاکی گروپی هاوتا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نیشانه‌کان به‌شێک بێت له به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ره‌که. ئه‌کرێت ماریا له تێراپی ده‌روونیش (psykoterapia) سوود وه‌رگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و له ژیانیدا ڕووداوی سه‌ختی بووبێت یان خه‌فه‌تێکی مامهڵهنهکراوی هه‌بێت، که ئه‌کرێن ڕیسک بن بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی گرفته‌که.
ئه‌و که‌سانه‌ی که گرفتی ده‌روونی دوو ئاڕاسته‌ییان هه‌یه، باش وایه جۆره کرده‌وه‌یه‌ک ڕێکبخه‌ن که ڕێگربێت له زیادبوونی کێشه بۆیان. له نمونه‌که‌ماندا ماریا له کاتی هاروهاجیهکهیدا پاره‌یه‌کی زۆری به‌کار ده‌هێناو هه‌م له کار و هه‌م له ماڵه‌وه بڕیاری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی ده‌دا. بۆ نمونه ماریا ده‌توانێت سنوورێک بۆ کارتی بانقهکهیو ته‌له‌فونه‌که‌ی دابنیت. ئه‌گه‌ر ئیمکانیشی هه‌بوو، چاک وایه که هه‌روه‌ها ماریا گرفته‌که‌ی بۆ به‌رپرسی کاره‌که‌ی باس بکات‌و ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له ڕێگه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌وه پشووی نه‌خۆشی وه‌رگرێت، ئه‌گه‌ر نیشانه‌کان له کارکردن‌دا زیان به‌خشبوون یان توانا‌و تاقه‌تی نه‌بوو به هۆی نیشانه‌کانه‌وه.
ده‌کرێت گرفتی ده‌روونی دوو ئاراسته‌یی قورسای زۆر له‌سه‌ر که‌سانی نزیک دابنێت. له کاتی ههڵهشهدا ده‌کرێت ئه‌و که‌سه‌ی گرفته‌که‌ی هه‌یه کۆمه‌ڵێ کار بکات، که له کاتی ئاسایدا نهیکردبایه. بۆ نمونه ڕه‌نگه زۆر به‌کارهێنانی پاره له ده‌ست ده‌رچێت، یان هه‌ندێ ئه‌لکهولی زۆر بخۆنه‌وه یان قومار بکه‌ن. هه‌روه‌ها له کاتی هاروهاجیدا ڕه‌نگه هه‌ندێ په‌یوه‌ندی سێکسی هه‌بێت، که ببنه جێگه‌ی مه‌ترسی، یاخود وه‌کوتر پێچه‌وانه‌ی نرخی ژیانی که‌سه‌که بێت.
ژیانی هاوسه‌رێتی (ژن‌و مێرد، کوڕ‌و کچی براده‌ر)و بوونی زانیاری پێویستی هاوسه‌ره‌که (که‌سی شه‌ریکی ژیان) ده‌رباره گرفته‌که، زۆر گرنگه. باش وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیت یان ته‌واوی خێزانه‌که، پێکه‌وه داوای یارمه‌تی که‌سانی شاره‌زا بکه‌ن. ده‌کرێت له ڕێگه‌ی ئامۆژگای خێزانیه‌وه داوای یارمه‌تی بکرێت.