بەرین بوونەوەی مەراق

ئەگەر حاڵەتی مەراق و بێتاقەتی لانی کەم ماوەی شەش مانگی خایاند، لەوانەیە مەسەلەکە بوونی گرفتی دەروونی بێ. لە کاتی بەرین بوونەوەی مەراقدا، مەراقەکە پەیوەندی بە بارودۆخێکی تایبەتەوە نیە، وەك کاتی ترس لە باری کۆمەڵایەتی، هەروەها وەك شێوەی لەناکاو بەسەرهاتنی نارەحەتیەکە دەرناکەوێت، وەك گرفتی تۆقین. بەرین بوونەوەی مەراق بە گشتی پە پەیوەندی هەیە بە نەتوانینی تەرکیزکردن، تووشی گیروگرفتی بێ خەوی، لەپەل وپۆکەوتن و بێ توانایی بۆ ئیستراحەت کردن.

بەزۆری مەراق کاتێك سەرهەڵدەدات کە نیگەرانیەکی نابەجێ و بەردەوام لەکەسەکەدا هەبێ بۆ نموونە سەبارەت بە باری ئابووری وەیان تەندروستی. هەروەها باقی بابەتەکانی دیکەی لە پەیوەند بە نیگەرانیەوە دەتوانێ سەرتاپا زەینی کەسەکە دابگرێ و ژیانی لێ سنووردار بکات. لە پەیوەند بە گرفتی مەراقەوە بە زۆری ناڕەحەتی سوماتیك واتا فیزیکی لەکەسەکەدا سەرهەڵدەدات، بۆ نموونە وەك سەرئێشە، سك ئێشە، هەستی ئەوی کە قوڕگی شتێکی تێدا گیراوە وەیان ماسولکە بەگیروەستان. بێ گومان هەندێ جار کەسێك کە گرفتی مەراقی هەیە بەهۆین ناڕەحەتیە فیزیکیەکانیەوە پەنا بۆ پزیشك دەهێنن.

دۆزینەوەی بەرینبوونەوەی مەراق زۆر جار بە خاوی ئەنجام دەدرێت، بەڵام چارەسەری کاریگەری بۆ دەکرێت

زۆر جار کەسەکان دەتوانن هۆیەك وەك پێشینەی مەراقەکەیان ببیننەوە، وەك زۆر کارکردن و مەشغوڵ بوونی بەردەوام، گیرگرفتی هاوسەریەتی وەیان بەهۆی هۆی ترەوە بەسەر بردن ژیان لەژێر سترێسێکی بەردەوامدا. ئەگەر هۆیەکانی مەراق ببینرێتەوە و بەرچاو بێت، دەتوانێ نەختێك باری دەروونی کەسەکە سووك تر بکات. خۆ رزگارکردنیش لە مەراقەکە لەوانەیە ئاسان تر بێت، ئەگەر کەسەکە بتوانێت کاریگەری لەسەر هۆیەکانی مەراقەکەی دابنێ.

مەراقێك کە وەك گرفتی تەندروستی دەروونی چینبەندی دەکرێت هۆ سەرەکیەکانی بەگشتی بۆ کەسەکە خۆی کە بەدەست ئەو گرفتەوە ناڕەحەتە نەزانراوە و بۆی زەحمەتە بیناسێتەوە.کەسێك کە مەراقی هەیە مەرج نیە تەنانەت ناڕەحەتیەکانی بە مەراقەکەوە گرێ بداتەوە، بەڵکوو بۆ نموونە گومانی بۆ ئەوە دەروات کە هۆی ئەم ناڕەحەتیانەی نەخۆشیەکی ترسناكی وەك شێرپەنجە هەبێت.

ئەزموونەکانی ڕابوردووی کەسەکە لە ژیاندا لە شیوەکانی زەرەو وزیان و ترسی جۆراوجۆر کە بەرەوڕووی بوەتەوە کاریگەری لەسەر مەراقەکەی دادەنێت بە شێوەی مەراق دەتوانێ هەستی خۆ ئامادەکردنی کەسەکە بۆ باری جۆراجۆر بێت: کەسەکە دیقەت لە خۆی و ژینکەکەی دەکات و ترسی ڕووداوێکی خراپی لە دڵدا دەبێت

ئەو کەسانەی گرفتی مەراقیان هەیە زۆر جار بۆ ئەم مەراقەیان داوای چارەسەری ناکەن، بەڵام لەوانەیە بۆ باقی ناڕەحەتیەکانی تری زۆر کەڵك لە خزمەتگوزاری تەندروستی وەربگرن. گرفتی مەراق دەتوانرێ بە چارەسەریەکی کاریگەرانە لەرێگای تێراپیای دەروونناسیەوە و دەرمانی خەمۆکیەوە چارەسەر بکرێت. بەیارمەتی تێراپیان دەروونیەوە دەتوانرێ هەوڵی دۆزینەوەی هۆیەکانی مەراقی کەسەکە بدرێ و رێگایەك بۆ دەرچوون لێی بدۆزرێتەوە. هەندێ جار مەراق نیشانەی لەوە پێشەوەی دەرکەوتنی خەمۆکیە، هەر بۆیە داواکردنی چارەسەری لەکاتی گونجاو و زوودا دەتوانێ بەر بە سەرهەڵدانی خەمۆکی بگرێت.