ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان

کەمڕوویی سووکی کۆمەڵایەتی، شەرم کردن ویان شڵەژان ڕواڵەتێکی کەسێتی ئاسایی و نۆرماڵە. بەزۆری لەگەڵ چوونە سەرەوەی تەمەن کەمڕوویی و شەرمکردن کەمتر دەبیتەوە، کاتێك ئەزمون و تواناییەکان لە زەمینە جۆراوجۆرەکانی ژیاندا بۆ کەسەکە کۆ دەبیتەوە.  جەربەزەیی کۆمەڵایەتی بە گویرەی وەزعیەتەکان دەگۆڕێن: هەندێ کەس بۆنموونە دەرکەوتن لەبەردەم خەلکدا بەتایبەت زۆر دەیشلەژێنێ، هەندێ کەسی تر بۆنە فەرمیەکان تەنانەت تووشی شلەژانی دەکات.

ترسی بارە کۆمەڵاتیەکان کاتێك دەخرێتە خانەی گرفتی تەندروستی دەروونیەوە کاتێك ترسەکە وباقی کێشەکانی بارە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بەرچاوانە گیروگرفت بخاتە سەر ژیانی ئاسایی و دڵتەنگی کەسەکە بەهۆی بارە کۆمەڵایەتیەکانەوە زۆر بەهیزبێت. ئەم کۆمەڵە نیشانانە پێیشی دەگوترێت فۆبیای کۆمەڵایەتی.

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان بەگشتی هەر لە تەمەنی منداڵی و لاویتی کەسەکەوە دەست پێ دەکات و لەوانەیە گیروگرفت لەبەردەم خوێندنی فێرگەدا پێكبهێنێت. دروست بوونی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان لەوە دەچێت پەیوەندی بە فاکتۆری میراتیەوە هەبێ و هەروەها بە ئەزمونی سەختی ژیان و نموونەی هەڵسوکەوتی فێرکراویشەوە هەبێ.

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان بە شیوەیەکی بەرچاو گیروگرفت بۆ ژیان پێکدەهێنیت

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان واتە فۆبیای کۆمەڵایەتی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی تر، ژیانی کاری و خۆێندن سنووردار و پڕگیروگرفت دەکات. لەو بارانەدا کە تێدا دڵتەنگی بەتایبەتی تێیدا بەهێزدەبیت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە. ئەو کەسانەی کە ترسیان لە بارە کۆمەڵایەتیەکان هەیە لەوانەیە بە سەختی تووشی دڵتەنگی ببن بۆ نموونە کاتێك لە کۆبوونەوەدا بۆ کەسانیتر قسەدەکەن، کاتێك لەگەڵ دوکتۆر و هەر کارگێڕێک و کەسێكی تردا ڕووبەڕوودەبێتەوە، لە تەلەفوندا قسەکردن وەیان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتی ئاساییدا لە ناو کۆمەڵی کار وخوێندنەوە بێ.

لە خراپترین حالەتی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکاندا کاتێكە کە کەسەکە بە شێوەیەکی چالاك خۆی دوور بخاتەوە لەو بارودۆخانەی کە تووشی دڵتەنگی دەکات وخۆی لە ژیانی کاری و خوێندن و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان داببڕێ. کاتێك ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان هەموو ئەو بارانەی کە تێیدا پێویست بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و بوون لەگەڵ خەڵکاندا بکات بگرێتەوە، ئەو کاتە پێی دەگوترێت ترس لە بارە کۆمەڵایەتیە گشتیەکان.

نیشانەکانی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان

نیشانە فیزیکیەکانی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان بۆ نموونە بریتین لە دڵەکوتان، سەرەگێژە، لەرزین، ئارەق کردنەوە، هەست کرد بە فشارێك لە سكدا یان لە سەردا، دەم وقوڕگ وشکبوون یان سەرئێشە. قاوە، جگەرە و ئەلکحول و مادەی هۆشبەر و کەم خەوی ئەم نیشانانەی سەرەوە خراپتر وزیاتر دەکەن.

دڵتەنگیەك کە بەهۆی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان لە کەسەکەدا خۆی نیشان دەدات پەیوەندی هەیە بە ترس لە شکان وحەیا چوونە. ئەم ترسانە لەوانەیە <بەشێکی لە خۆوە بێت و نزیك بە هەمیشە ناواقیعی بن وەیان زیادە ڕەوی لەسەر کرابێ. ئەو کەسانەی ترسیان لە بارە کۆمەڵایەتیەکان هەیە لەو بارە ناهەموارانەدا کە بۆیان دێتە پێشەوە هەموو زەینیان بە چڕوپڕی دەچێتە سەر ئەوەی چۆن لەو بارەدا خۆیان رزگار بکەن و نیشانەکانی ترسەکەی خۆیان دەخەنە ژیر سەرنجەوە.

هەروەها ئەوان وا بیردەکەنەوە کە، کەسەکان کە لەو شوێنەدان بەتایبەتی زۆر لێبڕاوانە و ڕەخنەگرانە خەریکی هەڵسەنگاندنی وەزعیەتی ئەون، سەرەڕای ئەوەی ئەمە لە ڕاستی‌دا وانیە. بەزۆری بەشوێن نموونەیی بوون و تەواو وکەماڵەوە بوون وەیان چاوەڕوانی زیادە لە حەدی خۆی بوون لە خۆ و توند بوون بەرامبەر بە خۆ کۆمەڵێك سیفاتی ئەو کەسانەیە کە ترسیان لە بارە کۆمەڵایەتیەکان هەیە.

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان لەوانەیە گیروگرفتی دیکەش بۆ کەسەکە بەدیبهێنێت

بەتایبەت گشتی و فراوان بوونەوەی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان لەوانەیە ببێتە هۆی خەمۆکیش وەیان لەوانەیە زۆر بەرچاو وبەهێز لە پەیوەند خەمۆکیەوە سەرهەڵبدات. هەندێ کەس کە ترسیان لە بارە کۆمەڵایەتیەکان هەیە پەنا بۆ ئەلکحول ویان مادەی هۆشبەری تر ببەن تا نیشانەکانی گرفتەکەیان لەسەر خۆیان سووك بکەنەوە. لە هەر حاڵدا مەشروب و مادەی هۆشبەر بارەکە خراپتر دەکەن نەك باشتر تەنانەت لەوانەیە کەسەکە خوویان پێوە بگرێ. زووخاوی ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان لەوانەیە تەنانەت کەسەکە بگەیەنێتە ئەوەی بیر لە خۆکوشتنیش بکاتەوە.

دەتوانرێت کاریگەرانە چارەسەری ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان بکرێت. باشتر وایە کەسەکە هەرچی زووتر شوێنی چارەسەری بکەوێت، ئەگەر کەسەکە هەست بکات کە ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان ئیجگار تێیدا بەهێزە.

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان بە دەرمان و تیرپیان دەروونی چارەسەر دەکریت

ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانرێت سەرکەوتوانە بە چارەسەری دەرمان و تیراپیای دەروونی وهەروەها پێکهاتەی هەردووکیان چارەسەر بکرێت. بەزۆری ترس لە بارەکۆمەڵایەتیەکان کە گشتی وفراوان نەبوونەتەوە بە تیراپیایەکی کورت ماوە بە شیوەیەکی کاریگەرانە چارەسەر دەکرێت و بەلام ترس لە بارە کۆمەڵایەتیەکان کە گشتی وفراوان بووەتەوە تێراپیای درێژماوەتر یارمەتی دەر دەبیت.