کاتێک مرۆڤه‌کان له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا باس له خه‌مۆکی ده‌که‌ن، ده‌کرێت مه‌به‌ست له زۆر شت بێت. به‌به‌کارهێنانی وشه‌ی خه‌مۆکی، ده‌کریت مه‌بسه‌ت هه‌م له زه‌وق بێت هه‌م له گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی. ده‌کرێت ماوه‌یه‌کی بێ تاقه‌تی (حاڵه‌تی ده‌روونی) کورت که تێده‌په‌ڕێت، به خه‌مۆکی ناوبهێنین، واته ئه‌و هه‌سته ئاساییانه‌ی په‌یوه‌ندیان به ژیانه‌وه‌یه، وه‌ک دڵشکاوی، ماندوێتی، دڵگوشراوی‌و خه‌فه‌ت. به گشتی ئه‌م هه‌ستانه یارمه‌تی مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ گۆڕان‌و چوونه پێشه‌وه‌و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان پێویست به چاره‌سه‌ر ناکات.
هه‌ندێ جار له خه‌مۆکیدا مه‌به‌ست له خه‌مۆکیی ده‌روونییه (بێ زه‌وقییه) ، که ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژێکه‌وه بۆ چه‌ند مانگ بخاێنێت، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌کی سه‌ختی تری بۆ سه‌ر ژیان له‌گه‌ڵدا نییه. بۆ نمونه ناخۆشی هه‌لومه‌رج که دڵشکاوی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت یان خه‌مۆکی ده‌روونی که پاش ماوه‌یه‌ک تێده‌په‌ڕن، گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی نییه، نه‌خۆشیش نییه‌و وه‌ک نه‌خۆشی چاره‌سه‌ر ناکرێن.
جیاوازی نێوان خهمۆکیو خه‌فه‌ت له‌وه‌دایه، که به گشتی خه‌فه‌ت هۆکارێکو ئامانجێکی تایبه‌تی هه‌یه، بۆ نمونه گیان له ده‌ستدانی که‌سێکی نزیک یان له ده‌ستدانی جێگه‌ی کار. به گشتی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌فه‌تی هه‌یه، له مێشکیدا بیر له ههستو یادگاریه‌کانی له‌ده‌ستچووه‌که ده‌کاته‌وه. به‌ڵام خه‌مۆکی که‌متر هۆکارێکی دیاریکراوی هه‌یه.
کاتێک که له خه‌مۆکیدا مه‌به‌ستمان له گرفتی ده‌روونییه، هه‌ندێ دیارده‌ی نه‌خۆشی په‌یوه‌سته پێوه‌ی، وه‌ک دابه‌زینی سه‌لیقه‌یی‌و نیشانه‌کان له په‌یوه‌ند به بیرکردنه‌وه، ههستو هه‌ڵسوکه‌تی هه‌موو جه‌سته. کاتێک خه‌مۆکی ده‌ناسرێته‌وه، ده‌توانین به تینی چاره‌سه‌ری بکه‌ین.
که‌م جار خه‌مۆکی ته‌نها یه‌ک هۆکاری هه‌یه
ئه‌و خه‌مۆکییه‌ی پێویستی به چاره‌سه‌ره، ده‌کرێت چه‌ندین هۆکاری له پشته‌وه بێت. به گشتی خه‌مۆکی ئه‌نجامی کۆکراوه‌ی کرداری بایلۆجی، دهروونیو کۆمه‌ڵایه‌تییه - که‌م جار له پشتی خه‌مۆکییه‌وه ته‌نها یه‌ک هۆکاری ڕوون هه‌یه. وراسه، ژیانی منداڵی‌و گهشهکردنو ڕووداوه‌کانی درێژایی ژیان، کاریگه‌ری داده‌نێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ چه‌نێک مه‌ترسی توشبوونی خه‌مۆکی هه‌یه.
بۆ نمونه ژیانی سه‌ختی تایبه‌تی منداڵی، وه‌ک ئازاردانی فیزیکی، ده‌روونی یان سێکسی یان بێ بایه‌خدان پێی، ئه‌گه‌ری خه‌مۆکی زیاد ده‌کات. له کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕووداوێکی ناخۆشدا، دڵته‌زێندا یان سه‌ختدا، ده‌کریت ئه‌نجامه‌که‌ی خه‌مۆکیی بێت.
له پشتی خه‌مۆکیدا، ده‌کرێت هه‌ندێ جاریش هۆکاری فیزیکی (جه‌سته‌یی) هه‌بێت، وه‌ک نه‌خۆشی فه‌رامۆشی، باش کارنه‌کردنی غده‌ی ده‌ره‌قی یاخود نه‌خۆشی پارکنسۆن (ئنگلیزی: Parkinson’s disease). به‌کارهێنانی هه‌ندێ له ده‌رمانه‌کان، مادده‌ی بێهۆشکه‌ر و ئه‌لکهۆل به گشتی، ڕه‌نگه بۆ هه‌ندێ که‌س خه‌مۆکی دروست بکات. هه‌روه‌ها هۆڕمۆن یان نه‌بوونی ڕووناکی گه‌ش، ڕه‌نگه کاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی خه‌مۆکی هه‌بیت.
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی
نیشانه‌کانی خه‌مۆکی له خواره‌وه شی کراوه‌ته‌وه. به پێی سه‌ختی نیشانه‌کان، پزیشک خه‌مۆکی پۆل پۆل ده‌کات به‌سه‌ر که‌مێک سه‌خت، نیوه سهختو سه‌ختدا.
خه‌مۆکبوونی حاڵه‌تی ده‌روونی (بێزاری)
خه‌مۆکبوونی بێزاری په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌ستی دڵگوشراوی، خه‌مگینی، سڕبوون‌و په‌ستبوون. پاشه‌ڕۆژ به ماتی یان بێ نرخ دێته پێشچاو. ڕه‌نگه گریان زۆریش زیاد بکات.
له ده‌ستدانی زه‌وق (خۆشی)
ئه‌و شتانه‌ی پێشتر جێگه‌ی خۆشی بوون، چیتر چێژ‌و خۆشیان نییه. له ژیاندا دڵخۆشی بزربووه.
بێ تاقه‌تی (ماندوێتی)
خه‌مۆکی بێ توانایی ده‌ستپێکردن، هه‌ستکردن به بێ دهستکهوتو ماندوێتی. هه‌ست ده‌کرێت که ئێنێرجی (تاقه) بۆ بچوکترین کاریش نییه.
له ده‌ستدانی بڕوابوون یان نرخدانان به خۆت
بۆچوونه‌کان سه‌باره‌ت به خراپی‌و بێ نرخی خۆ ئاساییه‌و باوه‌ڕبوون به ئیراده‌کردنی خۆ که‌م ده‌بێت.
ڕه‌خنه‌گرتنێکی بێ ڕاده له خۆ یان هه‌ستکردنی خۆ به تاوانبارزانین به بێ بنه‌ما
هه‌ستکردن به‌وه‌ی که تاوانباره‌و شایسته‌ی سزادانه. هه‌ستکردن به تاوانباری هه‌ندێ جار په‌یوه‌سته به‌و شتانه‌وه که نه‌یتوانیوه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌بێت یان که تییدا به هه‌ڵه هه‌ڵسوکه‌وتی نه‌کردوه.
دووباره بوونه‌وه‌ی فکری مردن یان خۆ له ناوبردن یان هه‌ڵسوکه‌وتی زیان به خۆ گه‌یاندنانه
ئه‌کریت که‌سی خه‌مۆک بیرکردنه‌وه‌ی له په‌یوه‌ند به مردنه‌وه هه‌بێت، وه‌ک خۆزگه خواست به مردنی خۆ یان بیرکردنه‌وه له خۆکوژی.
هه‌ستکردن به بڕیارنه‌دان یان بێ توانایی ته‌رکیزکردن
توانای ته‌رکیزکردنی نییه یان کارکردنی نییه له سه‌ر ئه‌و کارانه‌ش که پێشتر به لایه‌وه سووک بووه.
خاوبوونه‌وه‌ی یان خێرابوونی ماتۆڕی ده‌روونی
لە کار کەوترن یان هاروهاجی دڵتەنگی
تێکچوونی خه‌و
تێکچوونی خه‌و ده‌کریت لە قورس خەولێکەوتن، خه‌وی پچر پچڕ، لە بەرەبەیاندا لە خەو هەڵسانو خه‌وتنی زیاد له پیویستدا دەربکەوێت.
گۆڕان به‌سه‌ر ئاره‌زووی خواردن (ئیشتیها)و کێشدا
ئاره‌زووی خواردن بزر دهبێتو کێش که‌م ده‌بێته‌وه. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار ئاره‌زووی خواردن‌و کێش زیاد بکات.
له خه‌مۆکیدا نیشانه‌کان له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی تر ده‌کرێت زۆریش بگۆڕێت. هه‌ندێ جار دیارده سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌مۆکی ده‌کریت ئێشێکی فیزیکی‌و تێکچوونی باری ته‌ندروستی دیارینهکراوبیت: به گشتی له‌و کاته‌دا دیاریکردنی خه‌مۆکی قورسه. هه‌ندێ جار ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌کێشێ، بۆی سه‌خته باسی هه‌ستی بۆ که‌سانی نزیکی یاخود کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی بکات. ده‌کرێت له بری خه‌مۆکی باس له کێشه‌ی پەیوەندی کۆمەڵایەتی‌و گرفتی خه‌و یاخود قه‌له‌قی باری ئابووری یان ته‌ندروستی بکات.
چاره‌سه‌ری خه‌مۆکیی
ناسینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی له ده‌یان ساڵی ڕابردوودا گه‌شه‌ی کردوه. له‌مڕۆدا ناسینه‌وه‌ی خه‌مۆکی وه‌ک هه‌ر نه‌خۆشییه‌کی دی مامه‌ڵه ده‌کرێت. داواکردن‌و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له کاتی خۆیدا، چاکبوونه‌وه خێراتر دهکاتو ڕێگری ده‌کات له خراپبوونی خه‌مۆکی. به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌و که‌سه‌ی که مه‌ینه‌تی خهۆمکی ده‌چێژێ، له‌و کاته‌دا په‌نا بۆ چاره‌سه‌ر ده‌بات، که هه‌ست ده‌کات چیدی ناتوانێت له‌گه‌ڵ نیشانه‌کانیدا ته‌حه‌مول بکات. زیاتر ده‌رباره‌ی داواکردنی چاره‌سه‌ر بخوێنه‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، هه‌ندێ جار پێویستی به چالاکی که‌سه‌که خۆی هه‌یه. ئه‌مه جێگه‌ی داخه، چونکه ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێ، هێزو توانای که‌مه‌و بچوکترین هه‌نگاویش بۆ ده‌ستپێکردنی چاره‌سه‌ر، به کارێکی سه‌خت هه‌ستی پێده‌کات.
شێوه‌کانی چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی
به گشتی خه‌مۆکی ته‌نها یه‌ک هۆکاری ئاشکرای نییه، به هه‌مان شێوه چاره‌سه‌رکه‌شی چه‌ند جۆره. خه‌مۆکی له هه‌مان کاتدا هه‌م به دهرمانو هه‌م به چاره‌سه‌ری ده‌روونی (Terapia, therapy) چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. هه‌روه‌ها ده‌کرێت خه‌مۆکی به یارمه‌تیدانی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت، که سه‌ره‌کیترینیان کارمه‌ندانی ته‌ندره‌ستی به‌شی دێپرێشن (depression) به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. له حاڵه‌تی زۆر سه‌ختدا، پێویست به چاره‌سه‌ری خه‌سته‌خانه‌ش ده‌کات. له هه‌ندێ ناوچه‌دا کاری گروپی هاوتا ڕێکخراوه بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی خهۆمیکان هه‌یه. زیاتر ده‌رباره‌ی باشبوونه‌وه بخوێنه‌وه.
چاره‌سه‌ر له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه
ده‌رمانه‌کانی خه‌مۆکی چه‌ند جۆرێکنو له ڕێگه‌یانه‌وه کاریگه‌ری له‌سه‌ر فیزێۆلۆجی (fysiologi, physiology) داده‌نێت (ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی به هۆی خه‌مۆکیدا له کیشکدا ڕوویانداوه). چاره‌سه‌ری خوازراوی خه‌مۆکی تێڕاپی دهروونیو چاره‌سه‌ری ده‌رمان پێکدێت. هه‌ندێ جار که‌سی خه‌مۆک هێنده ماندووه، که ناتوانێت وابه‌ستی تێڕاپی ده‌روونی بێت یان وه‌کوتر بتوانێت مامه‌ڵه‌ی ههلو مه‌رجی ژیانی بکات بێ به‌کارهێنانی ده‌رمان.
ده‌رمانه جیاوازه‌کانی خه‌مۆکی کاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌یاندنی مادده بۆ مێشک هه‌یه به شێوه‌ی جیاواز. هه‌روه‌ها زۆر جار باس له ده‌رمانی خه‌مۆکی جیلی کۆن‌و جیلی تازه ده‌کرێت. ده‌رمانه‌کانی خه‌مۆکی جیلی تازه به گشتی که‌متر کاریگه‌ری تری هه‌یه، وه‌ک ماندوێتی‌و وشکبوونی ده‌م. به‌ڵام بۆ هه‌ندێ که‌س که مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژن، ده‌رمانه‌کانی جیلی کۆن گونجاوتره بۆیان. زیاتر ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رمان بخوێنه‌وه.
به گشتی ده‌رمان پاش ماوه‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌بێت
باش نییه که چاوه‌ڕوانی گۆڕانکاری خێرا له ده‌رمانه‌کان بکرێت، چونکە ئەو دەرمانانەی بۆ خەکۆی دیاریکراون، لە ڕۆژانی سەرەتای چارەسەردا کاریگەریان نابێت، بەڵکو وردە وردە کاریگەری دەبێت لە نێوان 2 – 8 هه‌فته پاش ده‌ست پێکردنی چاره‌سه‌ره‌که. باشیش نییه که له نیوه‌دا کۆتایی به به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کان بێنیت، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا له‌وه‌ش بچیت که ده‌رمانه‌کان هیچ سوودێکیان نییه‌و ماندووبوونه‌که خراپ تر ده‌بێت. له نیشانه‌کانی خه‌مۆکیدا، به گشتی سه‌ره‌تا بێ خه‌وی که‌م ده‌بێته‌وه‌و پاشان زه‌وقیش باشتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ستت کرد ئه‌و ده‌رمانه‌ی به‌کاری ده‌هێنیت کاریگه‌ری نییه، پزیشکه‌که ده‌توانێت بۆت بگۆڕی بۆ ده‌رمانێکی تر، یان بهکارهێنانهکی زیاد بکات یان له‌گه‌ڵ ده‌رمانێکی تردا به‌کاربهێنرێت. له هه‌ندێ باری خه‌مۆکیدا، شێوه تێڕاپیهکی گونجار له ده‌رمان باشتر چاکبوونه‌وه پێش ده‌خات. شێوه‌ی خوازراوی چاره‌سه‌ر بریتییه له دهرمانو تێراپی ده‌روونی پێکه‌وه.
>ده‌رمانه‌کانی خه‌مۆکی به پێی ڕێنمایی پزیشک کۆتای‌یان پێ ده‌هێنریت
ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌کان کاریگه‌ریان هه‌بوو، باش وایه که به پێی ڕێنماییه‌کانی پزیشک بۆ ماوه‌ی 4 مانگ تا ساڵێک پش کۆتای هاتنی نیشانه‌کانیش به‌کار بهێنرێت. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌که زۆر زوو کۆتایی پێ بهێنرێت، ڕیسکی دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه. چاره‌سه‌ره‌که به پێی ڕێنمایی پزیشک کۆتایی پێ ده‌هێنرێت، که به گشتی به که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌رمانه‌کان تا که‌مترین ئاست ڕووده‌دات.
نیشانه‌کانی کۆتایی ده‌کرێت بۆ نمونه سه‌رئێشه، ماندوێتی، عاره‌ق کردنه‌وه‌و وروژاندن بێت. نیشانه‌کان به‌وه دروست ده‌بن، که جه‌سته به کۆتایی هاتنی ده‌رمانه‌کان ده‌گونجێن. ئه‌گه‌ر دڵتهنگیو خه‌مۆکی پاش مانگێک له کۆتایی پێهێنانی ده‌رمانه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ڕه‌نگه چاره‌سه‌ری ده‌رمانه‌که زۆر زوو کۆتایی پێ هێنرابێت.
هه‌ندێ له‌وانه‌ی خه‌مۆکیان هه‌یه، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی خه‌مۆکیه‌که‌ی پێشووش، پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ده‌رمانه‌کان بۆ ڕاگرتنی چاره‌سه‌ره‌که‌یان. به تایبه‌تی له کاتێکدا، که ئاستی خه‌مۆکیه‌که سه‌خت بووه، زیان به خۆ گه‌یاندنی تێدا بووه، لانی که‌م سێ جار قۆناغی جددی خه‌مۆکی هه‌بووه یان که‌سه‌که به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌رمانه‌کان سوودی وه‌رگرتوه. له‌م حاڵه‌تاندا، پێویسته چاره‌سه‌ری ده‌رمان به‌رده‌وام بێت بۆ ڕاگرتن. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری ڕێگه پێ‌گرتن، واته ده‌ست پێکردن به چاره‌سه‌ر، ده‌کریت له سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی نیشانه‌کانی خه‌مۆکیدا سوودبه‌خش بێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک پێشتر خه‌مۆک بووبێت‌و هه‌ست بکات به‌وه‌ی قۆناغێکی تری خه‌مۆکی ده‌ست پێ ده‌کات.
تێڕاپی ده‌روونی
تێراپی ده‌روونی وه‌ک چاره‌سه‌رێک گونجاوی خه‌مۆکی ده‌ستنیشان کراوه. تێڕاپی ده‌روونی بۆ نمونه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا باشبوونه‌وه‌ی خه‌مۆکی ده‌باته پێشه‌وه:
- به یارمه‌تی تێڕاپی ده‌روونی، مرۆڤ ده‌توانێت باشتر فێری ناسینی بیرکردنه‌وه‌کانی خۆی بێت‌و به‌م شێوه‌یه بتوانێت بیانگۆڕێت. ئه‌و ده‌توانێت تێبگات، که بۆچی به‌و شێوه‌یه بیرده‌کاته‌وه‌و چۆن له‌و بیرکردنه‌وه زیان به‌خشانه ڕزگاری ببێت.
- تێگه‌شتن له هۆکاری خهمۆکیو باکگراوه‌نده‌که‌ی زیاد ده‌بێت. زانیاری وهرگرتنو تێگه‌شتن له هه‌سته‌کان خۆ گه‌شه ده‌کات. فێر ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی نوێ له خۆی بگات.
- ڕه‌نگه هه‌ست کردن به ههستهکانو تێگه‌شتن لێیان بگۆڕێن. زانیاری وهرگرتنو تێگه‌شتن له هه‌سته‌کانی خۆت، ڕه‌نگه زیاد بکات. فێر ده‌بیت که به شێوه‌یه‌کی نوێ له خۆت تێ بگه‌یت.
- ڕه‌نگه توانای پێدانی مانای زیاتر به کێشه‌کانی خۆی گه‌شه بکات.
- ڕه‌نگه توانای بینینی ههلو مه‌رجی ژیانی خۆی له ڕوانگه‌یه‌کی تره‌وه گه‌شه بکات.
- ڕه‌نگه ئاکامی گۆڕانکاری له بیرکردنه‌وه‌دا ببێته مایه‌ی بینینی گۆڕان له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه نزیکه‌کانی، له کار‌و خوێندن.
- تێراپی ده‌روونی ده‌توانێت ئه‌زموونی چالاکی هه‌ڵسوڕان زیاد بکات، واته خۆی ده‌توانێت کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی خۆی‌و ئه‌و کۆمه‌ڵانه دابنێت، که تێیدا به‌شداره.
زیاتر ده‌رباره‌ی تێراپی ده‌روونی بخوێنه‌وه.
داواکردنی کاری کۆمه‌ڵی هاوتاو کۆرسی باشبوونه‌وه
کاری (هاوپشتی) هاوتا به مانی ئه‌و چالاکییه دێت، که تێیدا که‌سانێک که هه‌مان ئه‌زموونیان چه‌شتوه یان له هه‌مان ههلو مه‌رجی ژیاندان، ئه‌زموونی ژیانیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا دابه‌ش ده‌که‌ن. کاری هاوتا له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسانی، گوێگرتن‌و تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه کۆمه‌ککردن دێت. ئامانجی سه‌ره‌کی له کاری گروپی هاوتا بریتییه له چوونه پێشه‌وه‌ی باشبوونه‌وه‌و ڕزگاربوون. به گشتی کاری گروپی هاوتا ڕاوێژکاری هه‌یه، که یارمه‌تی گروپه‌که ده‌دات بۆ ڕووکردنه ئاینده.
چه‌ند لایه‌نێک به هاوکاری له‌گه‌ڵ KELAدا، کاری باشبوونه له ته‌ندروستی ده‌روونی ڕێک ده‌خه‌ن. هه‌روه‌ها بۆ نمونه یه‌که‌ی باشبوونه‌وه‌ی سه‌ره‌تا له ناوه‌ندی قه‌یرانی SOS، کۆرسی باشبوونه‌وه‌و کاری گروپی هاوتا ڕێک ده‌خات. ده‌رباره‌ی کاری گروپی هاوتاو کۆرسی باشبوونه‌وه، ده‌توانیت بۆ نمونه له یه‌کێتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌وونی بپرسیت.
خه‌مۆکی گرفتی گشتی ته‌ندروستی ده‌روونییه
خه‌مۆکی ده‌بێته هۆی بێ توانایی کارکردن
خه‌مۆکی کێشه‌یه‌کی جددی ته‌ندروستی کۆمه‌ڵگایه. له فنلاندادا له په‌نا نه‌خۆشیه‌کانی پشتیوانی ئه‌ندامانی جوڵه‌ی لهشو هاناوی، خه‌مۆکی گه‌وره‌ترین هۆکاره بۆ خانه‌شینی. خه‌مۆکی وه‌ک گرفتێکی ته‌ندروستی ده‌روونی، باشتر له جاران ده‌ناسرێته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌مۆکیان هه‌یه به ئاماریش زیادی کردوه. به‌ڵام گشتیبوونه‌وه‌ی خه‌مۆکی یه‌ک شێوازی دیاری کراوی نییه. بۆ نمونه ئیمکانی هه‌یه، که زه‌ختی زۆری کاری ژیانی ئه‌مڕۆ، نا دڵنیایی و به‌جێهێنانی کاره‌کانی ژیان ئه‌وه‌نده پێویستیان به هێز هه‌یه، که ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێت، ئه‌گه‌ری به‌جێهێنانی کاره‌کانی وه‌ک جاران ئاسایی نییه. بۆیه بێ توانایی کار به هۆی خه‌مۆکیه‌وه زیاد ده‌کات.
خه‌مۆکی ترسی خۆکوژی له‌گه‌ڵدایه
زۆر نۆڕماڵه، که ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێت بیرۆکه‌ی خۆ له ناوبردنی هه‌بێت. بیرکردنه‌وه‌کانی ئومێد خواستن به مردن‌و خۆکوژی له ههلو مه‌رجێکی خه‌مۆکی زۆر دژوار‌دا ده‌رده‌که‌وێت. به‌ڵام بێ هیوایی‌و ده‌رده‌سه‌ری سه‌رچاوه‌ی خه‌مۆکی جێگیر نییه. بێ ئومێدی سه‌رچاوه‌ی خه‌مۆکی چاره‌سه‌ری خێرا‌و به تینی هه‌یه. ئه‌وانه‌ی له خه‌مۆکی چاکوونهتهوه، باس له‌وه ده‌که‌ن که چۆن خۆشی ژیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، که له زه‌مه‌نی خه‌مۆکیدا له خراپترین کاتدا، هه‌ر بوونی نه‌بووه. درێژی‌و سه‌ختی خه‌مۆکییه‌که چه‌نده گه‌وره‌تر بێت، ترسی خۆکوژیش به هه‌مان ئه‌ندازه گه‌وره‌تره. بۆیه باش وایه که هه‌میشه به زووی له کاتی خۆیدا په‌نا بۆ چاره‌سه‌ر ببرێت. که‌سی نزیکی ئه‌و که‌سه‌ی مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێت، ده‌بێت قسه‌ی خۆ له ناوبردنی که‌سی خه‌مۆک به جددی وهربگرێتو پاڵپشتی بکات بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له که‌سانی شاره‌زا.
(ئه‌گه‌ر تۆ بیرۆکه‌ی زیان به خۆ گه‌یاندنت هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ته‌له‌فونی کریسی ده‌وڵه‌ته‌وه بکه!)
خه‌مۆکی ئه‌گه‌ری تازه‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه
خه‌مۆکی ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌یه. چه‌نده خه‌مۆکییه‌که سه‌خت بووبێت‌و قۆناغی زۆری بووبێت، ئه‌وه‌نده ئه‌گه‌ری تازه‌بوونه‌وه‌ی خه‌مۆکیه‌که زیاتره. ناساندن‌و چاره‌سه‌ری خێرای خه‌مۆکی، باشترین ڕێگه‌یه بۆ خۆپاراستن له قۆناغی تازه‌ی خه‌مۆکی.
زیاتر ده‌رباره‌ی داواکردنی چاره‌سه‌ر بخوێنه‌وه.
که‌سێکی نزیکم خه‌مۆکه
ئه‌و که‌سه‌ی که خه‌مۆکی ده‌چێژێت، زۆر ئاره‌زووی ڕاگرتنی په‌یوه‌ندی که‌سانی ده‌وروبه‌ری نییه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ که‌سی خه‌مۆک زۆر گرنگه: که‌سی خه‌مۆک پێویستی به یارمهتیو پشتیوانی که‌سانی نزیکی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی خهمۆکیو دابڕاندن خراپتر نه‌بێت.
ڕه‌نگه نه‌خۆش که‌وتنی که‌سێکی نزیکت به خه‌مۆکی بێ هێزت بکات
خه‌مۆکی که‌سی نزیک سه‌خته: بۆ نمونه هه‌ستکردنی تهنیاییو بێ ده‌سه‌ڵاتی، هه‌روه‌ها قه‌له‌قی که‌سی نزیک، ڕه‌نگه بار سه‌ر شانت قورس‌تر بکات. خه‌مۆکی که‌سی نزیک، هه‌ندێ جار هه‌ستی سهختو ناکۆک دروست ده‌کات. باش وایه که‌سی نزیکی ئه‌و که‌سه‌ی خه‌مۆکی هه‌یه له بیریبێت، که له‌گه‌ڵ حاڵه‌تی ده‌روونی که‌سی خۆمکدا پێویست ناکات‌و باشیش نییه هه‌میشه به‌شداربێت. هه‌موو ده‌ربڕینێکی که‌سی خه‌مۆک، پێویست به وه‌ڵامدانه‌وه یان بیرکردنه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ناکات. گرنگترینیان ئه‌وه‌یه که پێی بوتریت که که‌سێکی گرنگه بۆی.
زۆر جار به ته‌نها ئه‌و زانیاریه‌ی، که که‌سێک به ڕاستی بۆی گرنگه، یارمه‌تی خه‌مۆکی ده‌دات. پێویسته ئه‌وه‌مان له یاد بێت، که چاره‌سه‌ری ته‌واوی خه‌مۆکی له ئه‌ستۆی کارمه‌ندانی شاره‌زای بواری ته‌ندروستیدایه. به‌ڵام به گشتی ئه‌وه له ئه‌ستۆی که‌سانی نزیکی که‌سی خه‌مۆکدا ده‌مێنێته‌وه، که ئومێدی پێبدات: بیری بخاته‌وه، که چاره‌سه‌ری پێویست‌و گونجاوی ده‌ست دهکهوێتو خه‌مۆکییه‌که‌ی چاک ده‌بێته‌وه.
که‌سی نزیک ده‌بێت ئاگاداری تهندروستیو توانای خۆی بێت
پێویسته که‌سی نزیک هه‌میشه ئاگای له خۆی بێت‌و تهندروستیو توانای خۆی ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر خۆی نوقمی ماندوێتی بێت، ناتوانێت یاریده‌ده‌ری که‌سێکی تر بێت. بۆیه گرنگه به جیا له که‌سی خه‌مۆک، هه‌وڵبدات ئاگاداری ژیانی خۆشی بێت، بچێته ده‌ره‌وه‌و به‌رده‌وامبێت له ئاره‌زووه‌کانیدا، یان هه‌ر شتێکی دی که ده‌بێته جێگه‌ی خۆشی. شادی وه‌رگرتن له ژیان قه‌ده‌غه نه‌کراوه، ئه‌گه‌ر ئیمکانی هه‌یه.
ئه‌وه‌مان له یاد بێت، که به دڵنیاییه‌وه که‌سی خه‌مۆک پێی خۆش نییه که ببێته عه‌زیه‌ت بۆ کاسانی نزیکی‌و ماندویان بکات. ده‌ستگرتن به سه‌رحاڵی خۆ، هیچ له که‌سی خه‌مۆک نابات، به‌ڵکو ئه‌وه هێزکۆکردنهوهیهکی هاوبه‌شه. بۆ که‌سانی نزیکی خه‌مۆک، کاری گروپی هاوتاو چالاکی پشتیوانی هه‌یه. هه‌ندێ جار باش وایه له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا، که له هه‌مان ههلو مه‌رجدان، پێکه‌وه لێکدانه‌وه بکرێت.
خه‌مۆکی گه‌نجان
له ته‌مه‌نی گه‌نجێتیدا، مرۆڤ له ڕووی فیزیکی، دهروونیو کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زوو گه‌شه ده‌کات. ته‌مه‌نی گه‌نجی بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی کاتێکی زۆر گرنگه. هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌کرێت دیارده‌ی له چه‌شنی خه‌مۆکی سه‌رهه‌ڵبدات، که له پشێوی، ته‌نیای مانه‌وه‌و گرفتی هه‌ڵسوکه‌وتدا ده‌ربکه‌وێت. ئه‌گه‌ری خه‌مۆکی له ته‌مه‌نی گهنجێتیو دوای گه‌نجێتی زیاتره. هه‌سته به‌هێزه‌کانی ته‌مه‌نی ههرزهکاریو هه‌ندێ جاریش دڵگوشراوی‌و خه‌فه‌ت، حاڵه‌تی ئاسایین.
خه‌مۆکی جیاوازه له‌م قوڵپی گۆڕانکاریانه‌ی حاڵه‌تی ده‌روونی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری. نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌مۆکی گه‌نجان زیاتر وروژاندن‌و تووڕهبوونهو جیاوازه له نیشانه‌کانی خه‌مۆکی گه‌وره ساڵان. ئه‌م هه‌سته‌ی لاوان، ده‌کرێت زاڵتربێت به‌سه‌ر هه‌ستی خه‌مۆکی نۆڕمالدا. به‌لام له خه‌مۆکی لاوان‌دا هه‌مان دیارده‌ی هاوبه‌شیش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌کاندا هه‌یه، وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشتر جێگه‌ی خۆشیبوون، جیتر چێژیان نییه‌و ئاره‌زوویان پێ ناکات. له خه‌مۆکی لاوان‌دا، ئه‌و کاته جیگه‌ی خه‌مه، که هه‌ڵسوکه‌وتی که‌سی نه‌خۆش به به‌روارد له‌گه‌ڵ جاراندا زۆر گۆڕابێت.
په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ دایک‌و باوک‌و هاوڕێیاندا، په‌ره‌ده‌دات به باشبوونی خه‌مۆکی لاوان
خه‌مۆکی، یان لانی که‌م دیاریکردنی (ته‌شخیس کردنی) خه‌مۆکی، بۆ کچان زیاتره تا له کوڕان. بۆ لاوێکی خه‌مۆک، پشتیوانی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر گرنگه. په‌یوندی باش له‌گه‌ڵ دایک‌و باوک‌و هاوڕێکاندا، په‌ره به چاکبوونه‌وه ده‌دات. ئاشکرابووه که زۆرێک له‌و لاوانه‌ی خه‌مۆکی ده‌چێژن، له هه‌مان کاتدا کیشه‌یه‌کی تریان هه‌یه. سه‌ره‌کیترینیان بریتییه له: گرفتی مادده‌ی سه‌رخۆشکه‌ر، کێشه‌ی که‌م دیقه‌تی، ههڵسوکهوتو خواردن‌و سه‌خڵه‌تبوون. بۆ هه‌موو له‌مانه شیوه‌ی چاره‌سه‌ری به‌تین هه‌یه.
خه‌مۆکی ته‌مه‌نی پیری
گۆڕانکاری تهندروستیو هه‌لومه‌رجی ژیان له ته‌مه‌نی پیریدا (به ساڵاچوو)، ڕه‌نگه فشار له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی دابنێت. پێویستی به یارمه‌تی زیاتر و وابه‌سته‌یی به که‌سانی تره‌وه و خهفهتو وازهێنان، پێویستیان به هێزی گیانی هه‌یه. زۆر جار خه‌مۆکی به ساڵاچووان په‌یوه‌ندی به له‌ده‌ستدانی که‌سانی نزیک‌و خراپبوونی باری ته‌ندروستی خۆوه هه‌یه. هه‌روه‌ها ته‌نهایی، ته‌ندرووستی ده‌روونی زۆرێک له به ساڵاچووان هیلاک ده‌کات.
خه‌مۆکی به‌ساڵاچوان به ئاسانی نا ناسرێته‌وه
خه‌مۆکی به‌ساڵاچوان به ئاسانی هه‌ستی پێناکرێت، چونکه ئه‌و نیشانانه‌ی په‌یوه‌ستن به خه‌مۆکییه‌وه، وه‌ک خراپی خه‌و، ماندوێتی‌و که‌مبوونه‌وه‌ی خواردن، به گشتی به گۆڕانکاری سروشتی به‌ساڵاچووان داده‌نرێت. له لایه‌کی تره‌وه، به‌ساڵاچوو که هه‌ستکراوه نه‌خۆشی فه‌رامۆشی بووبێت (دایهمینت)، به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چاکبووه له پاش ناسینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری خه‌مۆکیه‌که‌ی. دابڕاوی، ئێشی دیارینه‌کراو سهرلێشێواویو گرفتی بیرچوونه‌وه، ده‌کرێت له پاڵ نه‌خۆشیه‌کی تردا په‌یوه‌ندی به خهمۆکیشهوه هه‌بێت.
به‌شی به‌ساڵاچووان (ته‌نها به فینله‌ندی)
خه‌مۆکی دوای منداڵ بوون
زۆرینه‌ی دایکان پاش له دایک بوونی کۆرپه‌که‌یان جۆرێ هه‌ستیاریان بۆ دروست ده‌بێت. نیشانه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ستیاره‌کان بریتین له: گریان، گۆڕانکاری حاڵه‌تی ده‌روونی، پهستبوونو گرفتی شێواندنی خهویو نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن. ڕه‌نگه کۆرپه‌که وه‌ک میوانبێتو ئاره‌زووی دایکه‌که به‌و شێوه‌یه نه‌بێت که ده‌خوازێت. زۆر جار خۆشه‌ویستی بۆ کۆرپه‌که ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره ده‌سه‌نێت. چاوهڕوانیو چیرۆکی ناردوست ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که زه‌مه‌نی منداڵی بچوک ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته جوانترین کاتی ژیان، ڕه‌نگه هه‌ستی به‌هێزی خۆ به تاوانبار دروست بکات.
هه‌ستیاری دوای له دایکبوونی منداڵ دیارده‌یه‌کی زۆر ئاساییه‌و ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌یه که له ژیانی خۆدا، ئه‌زموونی منداڵبوون‌و گۆڕانکاری له هۆڕمۆنه‌کاندا، ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌و دایکه‌ی منداڵی دهبێتو هه‌ستیاریی بۆ دروست ده‌بێت، پێویستی به پشتیوانی‌و تێگه‌شتنی که‌سانی نزیکی‌و کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستییه.
پێشبینی چاکبوونی خه‌مۆکی دوای منداڵبوون باشه
خه‌مۆکی دوای له دایکبوونی منداڵ، بارودۆخێکه که پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌یه. ڕه‌نگه له سنووری نێوان ههستیاریو خه‌مۆکیدا نزیکبێتو هه‌ندێ جار خه‌مۆکی ورده ورده سه‌رهه‌ڵده‌دات. خه‌مۆکی دوای له دایکبوونی منداڵ، ئه‌وپه‌ڕی ساڵێک دوای له دایکبوونی منداڵه‌که ده‌ست پێده‌کات. نیشانه‌کانی هه‌مان نیشانه‌ی باقی خه‌مۆکیه‌کانی تره، له پاڵ هه‌ستی ماندوێتیه‌کی زۆر، بێ توانایی‌و بێ زه‌وقی، ڕه‌نگه دایکه‌که جۆره ترس‌و بیرکردنه‌وه‌ی زۆری تایبه‌تی له په‌یوه‌ند به کۆرپه‌که‌و په‌روه‌رده‌ی کۆرپه‌که‌وه هه‌بێت، ڕه‌نگه دایکه‌که ترسی هه‌بێت که ئازاری منداڵه‌که بدات.
ترسه‌کان که‌م جار مه‌ترسیدارن، به‌ڵام بۆ خه‌مۆکی پاش له دایکبوونی منداڵ، په‌نابردن بۆ یارمه‌تی هه‌میشه گرنگه. ڕه‌نگه هه‌ندێ جار هه‌ستی شه‌رمکردنی بێ بنه‌ما، په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆکی پاش له دایکبوونی منداڵ هێواش بکاته‌وه. ڕه‌نگه دایکه‌که وا بیربکاته‌وه، که نا‌توانیت خه‌مۆکیه‌که‌ی بۆ هیچ که‌سێک باس بکات، چونکه وا چاوه‌ڕوان ده‌کریت که ئه‌و دڵخۆشبێت به کۆرپه‌که. به‌ڵام خه‌مۆکی دوای له دایکبوونی منداڵ کیشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونییه‌و هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، که کۆرپه‌که چه‌نێک بۆ دایکه‌که خۆشه‌ویسته. پێشبینیکردنی چاکبوونه‌وه‌ی خه‌مۆکی دوای له دایکبوونی منداڵ باشه.
نه‌خۆشی فیزیکی‌و خه‌مۆکی
نه‌خۆشی سه‌ختی فیزیکی (جه‌سته‌ی له‌ش)، کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونیش داده‌نیت. بۆ نمونه نه‌خۆشیه‌کانی شێرپه‌نجه ڕیسکی خه‌مۆکی بوون زیاد ده‌کات. نه‌خۆشیه جیاوازه‌کان گروپی هاوپشتی خۆیانیان هه‌یه بۆ نه‌خۆشه‌کانیان (بۆ نمونه ڕێکخراوه‌کانی شێرپه‌نجه (Syöpäjärjestöt) یان یه‌کێتی ڕۆماتیزم (Reumaliitto)، که ده‌کریت په‌یوه‌ندیان پیوه بکرێت، کاتێک هه‌ست ده‌کرێت که به هۆی نه‌خۆشیه‌که‌وه بێ تاقه‌تی هه‌یه یان هه‌ر وه‌کو تر پێویست به پشتیوانی ده‌کرێت.
نه‌خۆشی سه‌ختی فیزیکی گۆڕانکاری له حاڵه‌تی ده‌روونیدا دروست ده‌کات، گۆڕینی بار‌و دۆخی ژیان‌و ترسه جۆراوجۆره‌کان. کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌بێت. هه‌ندێ جار کاریگه‌ریه‌کان ئه‌وه‌نده زۆرن، که ڕه‌نگه ئه‌نجامه‌که‌ی خه‌مۆکی بێت. هه‌روه‌ها لێره‌شدا خه‌مۆکی ده‌بیت چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
چاره‌سه‌ری ڕێکوپێکی نه‌خۆشی فیزیکی، پێش له دروستبوونی خه‌مۆکی ده‌گرێت: زانیاری پێویست ده‌رباره‌ی نه‌خۆشییه‌که‌و چاره‌سه‌ره‌که‌ی، ده‌ستگه‌یشتن به‌و که‌سانه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن و به گشتی باش به‌ڕێوه‌چوونی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی نه‌خۆشه‌که زۆر گرنگه.
خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکی
ئه‌گه‌ر خه‌مۆکیه‌که ته‌نها له زستاناندا سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌وا ڕه‌نگه مه‌سه‌له‌که خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکی بێت. به‌شێکی به‌رچاو له فنلاندیه‌کان هه‌ست ده‌که‌ن که له وه‌رزی تاریکیدا پێویستیان به خه‌وی زیاتر هه‌یه، وروژاندن، ماندوێتی‌و برسێتی شیرینی بهردهوامو هه‌روه‌ها زیادبوونی کێش. بۆ به‌شێکی که‌م، نیشانه‌کانی له په‌یوه‌ند به وه‌رزی تاریکی هێنده به‌هێزن، که مه‌سه‌له‌که خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکییه. سه‌خڵه‌تبوون، بێ ئومیدیو بیرکردنه‌وه‌ی زیان به خۆ گه‌یاندن په‌یوه‌ندیان به خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکییهوه هه‌یه.
ده‌توانین به جیا له چاره‌سه‌ره‌کانی دی، به ڕۆشنای، بۆ نمونه به گڵۆپی ڕۆشنای به‌هێزی پێیوست، به‌ر به خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکی بگرین‌و چاره‌سه‌ری بکه‌ین. وهرزشو به‌تایبه‌تی وه‌رزش له ده‌ره‌وه به گشتی کاریگه‌ری په‌سه‌ندیان له‌سه‌ر حاڵه‌تی ده‌روونی هه‌یه. پێویسته وه‌رزشی ته‌ندروستی تاقیبکرێته‌وه بۆ ڕێگه‌گرتن له خه‌مۆکی تاریک‌و تنۆکی.
باشبوونه‌وه له خه‌مۆکی
خه‌مۆکی سه‌ره‌کیترین گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونییه له فینله‌ندادا، بۆیه له‌م به‌شه‌دا به جیا باسی ده‌که‌ین. هه‌موو ساڵێک هه‌زاران فینله‌ندی پاش چاکبوونه‌وه‌یان له خه‌مۆکیه‌ک که پێویستی به چاره‌سه‌ر هه‌بووه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کار‌و خوێندنیان. خێرای چاکبوونه‌وه له خه‌مۆکی تایبه‌ته به که‌سه‌که‌و ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی باشبوونه‌وه زۆرن. هه‌روه‌ها ده‌توانیت جۆره چاره‌سه‌ره‌کانی خهمۆکیو باش بوونه‌وه به گشتی بخوێنیته‌وه. بۆ نمونه ئه‌م شتانه‌ی خواره‌وه ده‌کرێت له پشتی باشبوونه‌وه‌ی خهمۆکیو گرفته‌کانی تری ته‌ندروستی ده‌روونی بن:
ئومێدی گشتی به‌رامبه‌ر به ژیان
به دڵنیاییه‌وه که‌سێک که خه‌مۆکه، سه‌خته بۆی بیر به ئومێده‌وه بڕوانێته ئاینده، چونکه نیشانه‌کانی خه‌مۆکی بۆ نمونه بریتییه له: نه بوونی خۆشی، دڵگوشراوی‌و هه‌ستی نه‌بینینی ئاینده. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئامژهش کراوه به‌وه‌ی، که که‌سانێک خهمۆکنو ئاگاهانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به ئومێده‌وه بیر بکه‌نه‌وه‌و باوه‌ڕ به سه‌رکه‌وتنی خۆیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها باشتریش چاک ده‌بنه‌وه.
فێربوون له لادانی بیرکردنه‌وه‌ی سلبی
کاتێک بۆ یه‌کمجار خه‌مۆکی ده‌ستنیشان ده‌کرێت، به گشتی که‌سه‌که ئه‌زموونێک یان چه‌ند دانه‌ی تراومای ڕووداوی ژیانی هه‌یه، وه‌ک جیابوونه‌وه، ڕه‌فزکردن یان له ده‌ستدانی جێگه‌ی کاره‌که‌ی. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان، له ماوه‌کانی تری خه‌مۆکیدا، چیتر ڕووداوه سه‌خته‌کانی ژیان هه‌مان ما‌نایان نییه. به‌ڵام پێده‌چێت بیرکردنه‌وه‌و خه‌یاڵی سلبی (قه‌ده‌غه‌کردن) ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی خه‌مۆکی زیاد بکه‌ن.
مه‌سه‌له‌که بازنه‌یه‌کی سحرییه. کاتێک خه‌یاڵه‌کان ده‌چنه سه‌ر دڵگوشراوی، مرۆڤ زیاتر بیر له خهفهتو دڵگوشراوی ده‌کاته‌وه، وه‌ک "من هیچم پێ ناکرێت"، "خه‌ڵکی چۆن بیر له من ده‌که‌نه‌وه، که من به‌م شێوه‌یه‌م"، "به‌رده‌وام فه‌شه‌ل ده‌هێنم". ئه‌م بیرکردنه‌وه سلبییانه مرۆج وا لێ ده‌کات که خۆی‌و ده‌وروبه‌ری به پێسیڤیسمانه ده‌بینێت.
بۆ زۆر که‌س ئه‌م جۆره خهفهتو لێکدانه‌وه‌ی بابه‌تانه، موهیهکهو تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام بۆ که‌سانێک که خهمۆکنو بیرکردنه‌وه‌ی سلبیان هه‌یه، گشتیینو زیاتریش ده‌مێننه‌وه. ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژن، باش وایه که فێری ڕێگه‌چاره‌یه‌ک ببن، که کۆنتڕۆڵی بیرکرندهوهیهکهیان بکه‌ن. گرنگه فێربیت، به ئاگا بێیته‌وه، کاتێک بیرکردنه‌وه‌کانت ده‌چنه سه‌ر بابه‌تی خهفهتاویو بزانیت که ئه‌م بیرکردنه‌وانه یارمه‌تی باری ئاسایی خۆت نادات.
ئاگاداربوونه‌وه‌ی هاوشێوه له بیرکردنه‌وه‌کانی خۆت به جیا له خه‌مۆکی له زۆر جێگه‌ی تری گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونیدا پێویسته. بۆ نمونه له بولمیادا (Bulimia) یان گرفته‌کانی تری خواردندا، یارمه‌تی باشبوونه‌وه ده‌دات کاتێک ئاگاداری بیرکردنه‌وه‌و بابه‌ته‌کان ده‌بیت، که ڕه‌نگه ببنه مایه‌ی خواردنی زۆر یان لاوازبوون (زه‌عیفبوون) تا نه‌خۆشی. له گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی دوو ئاراسته‌دا زۆر گرنگه که فێری پێشبینیکردنی نیشانه‌کانی مانیا (Mania) ببیت.
نووسین‌و شیوه‌کانی تری هه‌ڵسوڕان
نووسین یارمه‌تی شیکردنه‌وه‌ی ئهزموونو بیرۆکه‌و هه‌ستی سه‌خت دهداتو تێگه‌شتن له خۆ زیاد ده‌کات. هه‌ندێ که‌س که له خه‌مۆکی باشبوونه‌ته‌وه، باس ده‌که‌ن که پاش نووسین‌و خوێندنه‌وه‌ی نووسینی خۆیان، له‌و بابه‌تانه تێگه‌شتن که له پشتی نه‌خۆشیه‌که‌یانه‌وه هه‌بووه.
کتێبی ڕۆژانه (زیکرهیات) ڕه‌نگه سه‌ره‌کیترین شێوه‌بێت بۆ هه‌ڵڕشتنی دڵته‌نگی خۆت، به‌ڵام هه‌ندێ که‌س شیعر یان چیرۆکیش ده‌نووسن. له ماڵپه‌ڕی Tukinetدا، ده‌توانیت ئه‌زموونه‌کانی خۆت بۆ که‌سانی شاره‌زای پشتیوانی بنوویستو ده‌رباره‌ی هه‌سته‌کانت له گروپدا گفتوگۆ بکه‌یت. بنه‌مای سه‌ره‌کی کاری Tukinet بریتییه له یارمه‌تیدانی گفتوگۆکردن، واته که‌سێکی پشتیوانی خۆتت ده‌بێت، که به نووسین ده‌توانیت بیر له ههلو مه‌رجه‌که‌ت بکه‌یته‌وه. له پاڵ نووسینشدا، وێنه‌کێشان، مۆسیقا لێدان‌و گوێگرتن له مۆسیقا ڕه‌نگه تێگه‌شتن له هه‌سته‌کانی خۆت به‌رێته پێشه‌وه‌و هه‌ندێ جاریش به‌رو چاکبوونه‌وه‌ی به‌رێت.
وه‌رزش
وه‌رزش له مێشک‌دا خۆشی زیاد ده‌کات له ڕێگه‌ی هۆرمۆنهکانهوهو به‌م شێوه‌یه‌ش خهمۆکیو دڵته‌نگی که‌م ده‌کاته‌وه. ڕه‌نگه که‌سێک که له ئاکامی سه‌ختی نه‌خۆشی خه‌مۆکیدا هه‌ر تاقه‌تی پیاسه‌یه‌کی کورتیشی نه‌بێت. له‌و کاتانه‌دا، ته‌نها ئه‌وه‌ی جووڵه به خۆی بکات، ڕه‌نگه خۆشی بۆ بێنێت. بۆ سه‌ره‌تای وه‌رزش باش وایه وا بیربکه‌یته‌وه، که جووڵه‌یه‌کی که‌میش له بێ جووڵه‌ی باشتره. به جیا له خهمۆکیو دڵته‌نگی، هه‌روه‌ها وه‌رزش یارمه‌تی ده‌دات، ئه‌گه‌ر گرفتی په‌ستی یان شڵهژاندنت هه‌بێت.
کۆمه‌کی که‌سی نزیک
ئاماژه به‌وه کراوه، که کۆمه‌کی که‌سی نزیک کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چاکبوونه‌وه. بۆ نمونه که‌سێک که خه‌مۆکه، به ئاسانی به تانهایی ده‌مێنێته‌وه‌و دادهبڕێتو ئه‌و ماندوێتیه‌ی که له ئاکامی خهمۆکیهکهوه دێت، ڕه‌نگه زۆر سه‌ختی بکات بۆی که له ماڵ ده‌رچێته ده‌ره‌وه. له‌م کاته‌دا چوونه ده‌ره‌وه بۆ ناو شار یان خوارد ئاماده کردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کدا، ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی بوژاندنه‌وه.
به دڵنیاییه‌وه پشووداینش بابه‌تێکی سهرکییهو نا‌توانیت فه‌رمان به که‌سی خه‌مۆک بکه‌یت که گورج بێته‌وه. دابڕن له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، یارمه‌تی باشبوونه‌وه نادات. به‌ڵام هه‌موو که‌س که‌سی نزیکی نییه‌و هه‌ندێ که‌س زۆر بۆیان سه‌خته باس له گرفته‌کانیان بکه‌ن. هه‌موو که‌سێک که له باشبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی دایه، بیرده‌کاته‌وه که چی شتێک یارمه‌تی ئه‌و ده‌دات بۆ باشبوونه‌وه.
دۆزینه‌وه‌ی بابه‌تی به نرخ‌و بایه‌خ دان به ژیان
زۆرێک که له خه‌مۆکی باشبوونه‌ته‌وه، باس ده‌که‌ن که هه‌ستیان کردووه باشبوونه‌وه له‌وێدا ده‌ست پێده‌کات، که شته بچووکه‌کان پاش ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌بنه مایه‌ی خۆشی. ئه‌گه‌ر چی پێده‌چێت که شتی به نرخ‌و ئه‌وانی بۆ خۆت گرنگه به گشتی به ڕێکه‌وت بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام ده‌توانیت خۆشت ئاگاهانه به دوایاندا بگه‌ڕێیت. باش وایه که هه‌وڵ بده‌یت ئه‌و شتانه بکه‌یت، که ڕه‌نگه ببنه مایه‌ی خۆشی یان پێشتر خۆشیان بۆت هێناوه. بچوکترین ساتی خۆشیش، هه‌ندێ جار هانگاون بۆ باشبوونه‌وه.