دەرمانەکان لەکاتیچارەسەرکردنی گرفتەکانی تەندروستی دەروونی‌دا

یەکێك لە شیوازەکانی چارەسەری گرفتە دەروونیەکان چارەسەری دەرمانە. بۆ هەندێك لە گرفتەکان چارەسەری دەرمان ئێجگار گرنگە، بۆ هەندێکی تری گرفتەکان دەبێتە یەکێك لە دەرفەت و رێگاکانی چارەسەری. بۆ نموونە چارەسەری خوازراوی خەمۆکی بە شێوەی فەرمی پێکهاتەی چارەسەری دەرمان و تێراپیان دەروونی هەردووکی پێکەوە بەباشتر دەزانرێ.

لەوانەیە چارەسەری دەرمانی دەرگای ژیانێکی خۆشبەختانە بەڕووی کەسێکدا بکاتەوە کە تووشی گرفتێکی ئێجگار سەخت بووبێ. ساڵانە زیاتر لە ٧٠٠٠٠٠ فنلەندی لە کاتێکەوە لانی کەم هەندێ جار دەرمانێك کە بۆ مەبەستی گرفتی دەروونیە بەکار دەهێنن. سەرەڕای ئەوەی بەکارهێنانی دەرمانی تەندروستی دەروونی گشتی و باو بووەتەوە بەڵام هێشتا بەکارهێنانیان هەندێ جار بە پێشگومان و شەرمەوە ئەنجام دەدرێت. لەخراپترین حالەتدا ئەم هەڵوێستە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو کەسەی دەرمانەکەی پێویستە بەکاریان ناهێنێت وبەم شێوەیە باری سەلامەتی خۆی لاواز دەکات.

پێویستە چۆن تەماشای دەرمانی نەخۆشیە جەستەییەکان دەکەین بەهەمان شێوەش سەیری دەرمانە دەروونیەکان بکەین کە بۆمان دیاری کراوە. بەیارمەتی دەرمانەکان دەتوانرێ ناڕەحەتیە جۆراوجۆرەکان هەر لە ترس لە تەنگی شوێنە نەخوازراوەکانەوە بگرە تا گرفتەکانی هەلوەسە خاوبکرێتەوە، بەری پێ بگیرێ یان چارەسەربکرێت. دەرمان بەگوێرەی گرفتی تەندروستیە دەروونیەکە، چۆنیەتی نیشانەکانی و تایبەتمەندی کەسێتی نەخۆشەکە هەلدەبژێردرێ.

هەندێ جار دۆزینەوەی دەرمانی گونجاو لەوانەیە کاتی خۆی ببات. بەهەرحاڵ دەرمانەکانی باری دەروونی زۆر لێکۆلینەوەیان لەسەر کراوە، هەر بۆیە دوکتۆرەکان دەتوانن ئەوە بخەمڵینن کە لەکام گروپەی دەرمانێك بۆ چ نەخۆشێك بەکەڵکە. کاریگەری دەرمانەکانی باری دەروونی لەسەر بناغەی کاریگەری دانانیانە لەسەر سیستمی ناوەندی عەسەبی و بەناو مادە پەیام هەڵگرەکانی مێشکی کەسەکەیە.

دەرمانی باری دەروونی هەمیشە بەپێی ڕێنمایی دوکتۆر کۆتایی پێ دەهێنرێ

کاتی کۆتایی هێنان بە دەرمان بەکارهێنان لەوانەیە نیشانە وگرفتی جۆراوجۆر وەك ئارەق کردنەوە، سەرئێشە، سەرگێژە سەرهەڵبدەن. ئەم بەناو نیشانانەی کۆتایی هێنان بەدەرمانە لەوانەیە کاتێك سەرهەڵبدەن بۆ نموونە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هێنان بە دەرمانی خەمۆکی، سەرەڕای ئەوەی کە دەرمانەکانی خەمۆکی نابنە هۆی بەندبوونی فیزیکی کەسەکە. بەڵام لەلایەکی ترەوە بەکارهێنانی دەرمانە ئارام بەخشەکان ریسکی سەرهەڵدانی بەندبوون بە دەرمانی هەیە، بە شێوەی جۆراجۆر بەهەر حال دەتوانرێ ئەم ریسکە کەم بکرێتەوە. زیاتر سەبارەت بە بەندبوون بە دەرمانەوە بخوێنەرەوە.

گرفتەکانی کۆتایی هێنان بە دەرمان بەدەگمەن نیشانەی بەندبوونە بە دەرمان. لەلایەکی ترەوە ئەم گرفتانە بەشێوەیەکی سروشتی لەئەنجامی ڕاهاتنی جەستەی نەخۆشەکە بە ئەندازەیەکی ئێجگار کەم لە بەکار هێنانی دەرمان سەرهەڵدەدات. لەبەر گرفتەکانی کۆتایی هێنان بە دەرمان بە گشتی پلە بە پلە کۆتایی بە دەرمان دەهێنرێت واتە ئەندازەی ژەمە دەرمانەکان هەر جارە تۆزێك کەم دەکریتەوە.

ئەگەر گرفتەکانی کۆتایی هێنان بە دەرمان لە هەر حاڵدا هەست دەکەیت لە کاتی گونجاوی خۆیدا کۆتاییان پێ نەهات، بۆ نموونە ئەوانەی نەخۆشی خەمۆکیان هەیە باشتر وایە پەیوەندی بە دوکتۆرەوە بکەن. هەندێ جار لەوانەیە مەسەلەکە ئەوە بێت کە، دەرمانەکە ئێجگار زوو کۆتایی پێ هێنراوە یان ئەوەی کە خۆمۆکیەکە سەری هەڵداوەتەوە. دوکتۆر دەزانێ ئەوە بخەمڵێنێ، کە کەی دەبوایە گرفتەکانی کۆتایی هێنان بە دەرمانەکە کزبوونایە.

لەبیرت بێ دەرمانەکان بەکاربهێنێت!

ئەگەر دەرمانەکان بەگویرەی ڕێنمانییەکان بەکارنەهێنێ، ئەوا دەرمانەکە بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرێت کاریگەری خۆی دانانێ.