شیزۆفرێنیا واتە جووت سروشت

شیزۆفرێنیا لەناو گرفتە دەروونیەکاندا باوترین گرفتە، کە پەیوەندی بە نیشانەکانی مێشك تێکچوونەوە هەیە. شیزۆفرێنیا بەگشتی وەك دابەشبوونی زەینی نەخۆشەکە باس دەکرێت: گرفتەکە کاریگەی لەسەر بیرکردنەوە، هەستەکان و هەڵسوکەوتەکان دادەنێ بەشێوەیەك کە کەسەکەی ئەم گرفتەی لەگەڵدایە گیروگرفتی لە زۆرێك لە کاروبارە سەرەتاییە مرۆڤانە گرنگەکاندا هەیە. لە نیشانەکانی شیزۆفرێنیادا هەلوەسە و وەهمی نەخۆشیەکە، قسەوباس و هەڵس وکەوتی پچڕ پچڕ هەروەها نەبوونی ئیرادە و بی هەستی وەیان تێکچوونیان.

شێزۆفرێنیا بە گشتی لە تەمەنی لاوێتی‌دا دەستنیشان دەکرێت، بەڵام ئیمکانی ئەوەش هەیە، کە نیشانەکانی لە منداڵیەوە وەیان لە تەمەنێکی سەرەوەدا دەست پێبکات. یەکەمین نیشانەی لەوانەیە هەندێ جار دەورەیەکی نەخۆشی مێشکی لەناکاو و بەهێز بێت، هەندێ جار نیشانەکانی وردە وردە لەماوەی چەندی هەفتە ویان چەندین مانگدا گەشە بکات.

چارەسەرکردنی کەسێك کە شیزۆفرێنیای لەگەڵدایە زۆر پەیوەندی بە سەرکەوتووی ماوەی چارەسەریەکەوە هەیە. ئەگەر بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ نیشانەکانی نەخۆشیەکە بێ چارەسەر مابێتنەوە لەوانەیە گیروگرفتی زۆر خراپ لە شوێنی کار ولە پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکاندا پێك بهێنێت، لەلایەکی تریشەوە ئەگەر لەکاتی خۆیدا کەسەکە چارەسەر بکرێت وبەیارمەتی دەرمانی نەخۆشی دەروونی و شیوازی چارەسەری تر ئەوا نەخۆشەکە دەتوانێ ژیانێکی باش و سەربەخۆ بەسەر ببات.

چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شیزۆفرێنیان تێدا دۆزراوەتەوە هەمیشە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژە و زۆرجاریش پێکهاتەی چەندین شێوازی چارەسەری بەکاردەهێنرێت بەلەبەرچاو گرتنی پێویستی کەسە نەخۆشەکە و کەسوکارەکانیشی. نەخۆشیەکە بە دەرمان و بە تیراپیای دەروونی وهەروەها بەیارمەتی شێوازی یارمەتی کۆمەڵایەتی چارەسەر دەکریت. مەبەست لە چارەسەرکردن و بوژاندنەوەکە کەم کردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە، باشترکردنی توانا کۆمەڵایەتیەکان، کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە و خۆ گونجاندن لەگەڵی دا هەروەها پشتیوانی ویارمەتی خێزان و کەسوکاری نەخۆشەکەیە. زیاتر سەبارەت بە داواکردنی چارەسەری بخوێنەرەوە

نیشانەکانی شێزۆفرێنیا:

بوونی وەهم

وەهمەکە بۆ نموونە بە شیوەیەکە کە نەخۆشەکە پێی وایە کە ئەو کەسێکی ترە، ئەو لەوە دەترسێ کە لەژێر کۆنترۆلی کەسێکی ترە وەیان بەگشتی دەچەوسێنرێتەوە، لەوانەیە هەست بە تاوانبار بوونی خۆی بکات لەپەیوەند هەندێ شتەوە کە لەڕاستی‌دا ڕوویان نەداوە یان لەو بڕوایەدا بێت کە بۆ ئەرکێکی تایبەتی هەڵیدەبژێرن. وەهمەکان لەوانەیە پەیوەندیان بە بابەتی ئاینیەوە هەبێ، کەسەکەی لەژێر کاریگەری وەهمدایە لەوانەیە پێی وابێ بۆ نموونە شەیتان یان خوا دەبینێ.

هەلوەسە

نیشانەی هەرە باوی هەلوەسە بیستنی دەنگە. دەنگەکان لەوانەیە تاوانبارکەر بن یان توڕە بن، دەکرێت دەنگی کەسی نزیك وەیان کەسی بێگانە بێت. هەندێ جار دەنگەکان لەماوەی چەند ساڵێكدا نەرمتر دەبنەوە. هەندێ جار ئەو کەسانەی گوێیان لە دەنگە هەوڵ دەدەن بەردەوام هیدفۆن بەکاربهێنن وەیان دەنگی تەلەفیزیۆنەکەیان بەرز وزیاد دەکەن تا دەنگەکان لەناو بەرن.

سەرەڕای ئەوەی لە ڕاستی‌دا ئەو دەنگانە نین، بەڵکو بەرهەمی مێشکی کەسەکەن، بەڵام ئەم دەنگانە بۆ کەسەکەی گوێیان لێیەتی زۆر ڕاستە و لەوانەیە هەست بکات کە دەنگەکان بۆ خۆیان لە دەرەوە دێن. کەس وکاری ئەوەی گوێی لە دەنگە دەتوانێ ئەوە بگێڕێتەوە کە خۆی گوێی لە هیچ دەبگێك نیە، بەڵام لەوە تێدەگات کە ئەو دەنگانە بۆ کەسەکە وەك ڕاستی وایە.

هاوکات لەگەڵ بیستنی دەنگدا وەیان لە جیاتی ئەوە لەگەل شیزۆفرێنیادا لەوانەیە وەهم و خەیاڵی تری هەستەکانیش لەکەسەکەدا هەبێت. ئەو کەسەی گرفتەکانی لەگەڵدایە لەوانەیە هەست بکات کە لە ناو لەشیدا شت ومەك و گیانەوەری جۆراوجۆر هەیە یان شت دەبینێ، تام دەکات یان بۆن دەکات کە لە ڕاستی‌دا بوونیان نیە.

ئەو هەلوەسانەی کە لە چەشنی دەنگ بیستننە نیشانەیەکی ناسراوە لە کەسانێكدا کە دۆزراوەتەوە شیزۆفرێنیایان لەگەڵە. هەمیشە بیستنی دەنگ بە هەرحاڵ بەو مانایە نیە کە کەسەکە تووشی گرفتی شیزۆفرێنیا بووە. بیستنی دەنگ لەوانەیە بۆ نموونە لە پەیوەند بە بارێکی بەڕاستی تەکاندەرانە بێ، خەمۆکیەکی ئێجگار بەهێز یان لەئەنجامی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری زۆرەوە بێ.هەروەها بەهۆی خەمۆکیەکی نەخۆشی مێشک تێکچوونەوە وەیا بە هۆی گرفتی دەروونی دوو سەرەوە کەسەکە دەنگ دەبیستێت.

ژمارەیەکی زۆر بەرچاو لە فنلاندیەکان مەزەنەکراوە کە لە قۆناغێك لە قۆناغەکانی ژیانیان دا دەنگ دەبیستن. هەندێ کەس تەنیا جارێك دەنگ دەبیستێت، بۆ هەندێکی تر بیستنی دەنگ ماوەیەکی دوور ودرێژتر دەخایەنێت. کەسانێك کە بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ دەنگ دەبیستن ڕێکخراوێكی خۆیان هەیە سەر بە یەکێتی سەرتاسەری تەندروستی دەروونی بەناوی فرەدەنگی فنلاندی.

گرفتەکانی بیرکردنەوە

گرفتەکانی بیرکردنەوە پەیوەندیان هەیە بە گیرگرفتی کەسەکە بۆ نەخشەداڕشتی کاروبارەکان، گیروگرفتی ئەوەی هەموو سەرنجی خۆی بخاتە سەریان یان بە گشتی بیری شتە گرنگەکانی ژیانی رۆژانەی خۆی هەبێ. کەسەکە هەست دەکات بیروهۆشی پڕش وبڵاوە وقسەوباسکردنی لەگەڵ خەڵکی تردا بۆی زەحمەتە.

بی ئیرادەیی

بێ ئیرادەیی بەو مانایەیە، کە کەسەکە ناتوانێ هەندی کاروباری دیاریکراو بکات یان ناتوانێ دەستیان بداتێ. کاروباری ڕۆتینی رۆژانەی، وەك خۆ شتن و پاك وخاوێنی خۆ، لەوانەیە ببێتە گرفتێکی گەورە کە ناتوانێ زاڵ بێت بەسەری‌دا.

سڕبوونی هەستەکان

مەبەست لە سڕبوونی هەستەکان کەسێكە کە نەتوانێت هەستی خۆی دەرببڕێ. جاری وایش هەیە هەستەکانی کەسەکە لە چاو ژیانی نۆرماڵەوە لایداوە؛ نەخۆشێك کە شیزۆفرێنیای لەگەڵە لەوانەیە هەستی خۆی سەبارەت بە وەزعیەتێك بە شێوەیەکی نەگونجاوانە و سەیر بەلای خەڵکی ترەوە دەرببڕێ.

گۆشەگیری کۆمەڵایەتی

کە سێك کە شیزۆفرێنیای لەگەڵدایە خۆی گۆشەگیر دەکات و تەنیایی هەڵدەبژێری و لەماڵەوە دەرگا لەسەر خۆی دادەخات. ئەم گۆشەگیریە لەوانەیە لە پەیوەند بە وەهمەکانیەوە، گرفتەکانی بیرکردنەوەی یان لاوازبوونی توانا کۆمەڵایەتیەکانی بەگشتی وهەروەها ترسی لە تێكەڵاوبوون لەگەڵ خەڵکی تردا بێ.