فۆبیاکان و ترسە تایبەتەکان

مەبەست لە فۆبیا واتە ترسە تایبەتەکان ترسێکی بێ ڕێژەیی و نا ریالیستیە لە هەندێ شت، شتومەك یان بارودۆخە.ئەو شتانەی دەبنە مایەی ترس بە گشتی و ئەوەی بڵاوە بۆ نموونە شوێنی بەرز، تەنگ وەیان شوێنی پان وبەرین، جاڵجاڵۆکە، دەرزی لێدان، فڕین بە فرۆکە ویان تاریکی.

لە فۆبیادا زۆر ئاساییە کە کەسەکە خۆی لە ترسەکەی خۆی و ئەو شتانەی دەبنە مایەی ترس بۆی تێدەگات و دەیزانێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ناتوانێ ترسەکەی کۆنترۆڵ بکات. بۆ نموونە ئەو کەسەی ترسی لە شوێنی تەنگ هەیە زۆر باش تیدەگات کە هات وچۆ بەناو شوێنی تەنگدا هیچ شتێکی خراپی لێ ناکەوێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ترسێکێ زۆری لێ دەنیشێ.

دەتوانێت بکوترێت کە فۆبیاکان گرفتێکی دەروونی ئاساییە. ترسەکان بەزۆری لە تێۆریدا هەن، بەلام بەکردەوە زۆر مەترسیەکی ناواقیعین. بۆ نموونە فڕین یان هات وچۆ بە ئەسانسۆر مەترسیەکانی لەپەیوەند بە تیۆریەوەیە، بەڵام خۆ دوورخستنەوە لێیان بەهۆی فۆبیاوە زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی کەسەکە دادەنێ.

هۆی دروست بوونی فۆبیا چەندین ئەگەر وهۆی هەیە لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا، هەروەها فاکتۆری بایۆلۆژیش بۆی هەیە کاریگەری خۆی هەبێ. ئەوەش بەرچاو کەوتووە کە فۆبیاکان لە ناو کەس وکاردا بە میراتی بۆ کەسەکان دەگوێزرێتەوە، بەڵام زانیاری تەواو لەسەر ئەوەی کە تا چەندەی کاریگەری جینیتیکی هەیە و تا چەندە کاریگەری پەروەردەیی و پەروەردەی سرۆشتی هەیە، جارێ نەزانراوە.

دەتوانرێت لەدەست ترسە تایبەتەکان کەسەکە رزگاری ببیت

لەرێگەی تێراپیان دەروونیەوە دەتوانرێ چارەسەری فۆبیاکان بکرێت، کە لەوێدا لەگەڵ سەرچاوەی مەترسیەکە کەسەکە ڕووبەڕوو دەکرێتەوە. لە چارەسەری ڕووبەڕووبوونەوەدا کەسەکە کە فۆبیای لەگەڵدایە لە ژێرچاودێری کەسێكی پسپۆڕدا وردە وردە بە هەنگاوی بچوكەوە فیری تەحەمولی ترسەکەی رووبەڕووبوونەوەی ترسەکەدا ببێ. ئەگەر کەسەکەی فۆبیای لەگەڵدایە گرفتی تۆقین و دڵتەنگیشی لەگەڵدا بێت، ئەوا چارەسەرکردنیان بە دەرمان و/یاخۆد بە تیراپیای دەروونی یارمەتی باشتربوونەوە بە شیوەیەکی بەرچاو لەدەست فۆبیاکە دەدات.