مێشك تێکچوون

مێشك تێکچوون بە حاڵەتێك دەگوترێت بە وەزعیەتێكی تێگەیشتن و ئەزمون، کە کەسەکە ناتوانێ هەستەکانی بەرمهێنەری مێشکی خۆی لەگەڵ ڕاستی جیهانی دەرەوە جیابکاتەوە. زۆرێك لە گرفتەکانی تەندرووستی دەروونی قورس و درێژماوە نیشانەی مێشک تێکچوونی هەیە. لەلایەکی ترەوە مرۆڤیش، کە بەدەست نیشانەکانی گرفتی تەندروستی دەروونیەوە ناناڵێنێ بۆی هەیە نیشانەی مێشك تێكچوونی لێ دەربکەوێت واتە بۆ نموونە گوێی لە دەنگ دەبێت لە پەیوەند بە ڕووداوێکی تایبەتەوە کە بۆی ئیجگار تەکاندەر و ناخۆشە. ئەم بابەتە کە وەك پێی دەڵێن کاردانەوەی مێشك تێکچوون کە کورت ماوە وگەڕۆکە.

لەکاتی مێشك تێکچووندا کەسەکە تووشی هەلوەسە دەبێت، کە دیاریدە زۆر باوەکەی بیستنی دەنگی خەیاڵاویە. کەسێك کە مێشکی تێکچووە لەوانەیشە پێی وابێ کە شتی جۆراوجۆر دەبینێ ویان باوەڕی بە شتی وا هەیە، کە لە ڕاستی‌دا ڕوویان نەداوە. بۆ نموونە لەوانەیە پێی وابێ کە کەسوکاری تاوانباری دەکەن سەبارەت بە شتێك یان باوەڕی وایە کە زەرەرێكی داوە، کە لە ڕاستیدا ڕووی نەداوە. بەهۆی ترسان و هەست کردن بە شتی سەیرەوە کەسەکە لەوانەیە بەتەواوی خۆی لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دادەبڕی و دەچێتە جیهانی خۆیەوە.

سەرەڕای گیروگرفتەکانی مێشك تێکچوون بەڵام لەوانەیە کەسەکە خاڵی بەهێز و توانایشی لە ژیاندا هەبێ، کە بە یارمەتی ئەوانە دەتوانێ بە شێوازی نۆرماڵ کاروباری ڕۆژانەی خۆی بەڕێوە بەرێت. هەروەها نیشانە وگرفتەکانی مێشك تێكچوون بەگشتی بەشێوەیەکی ناوبەناو دەردەکەون، واتە نیشانەکانی مێشك تێکچوون لە کەسێكدا کە گرفتی تەندروستی دەروونی لەگەڵدایە حاڵەتی تێكچوونەکەی بەردەوام نیە.

یارمەتیدانی کەسێك کە مێشکی تێكچووە

کەسێك کە لە حاڵەتی مێشك تێکچووندایە دەبێ هەرچی زووتر بخرێتە ناو بازنەی یارمەتی پیشەوەرانەوە، چونکە کەسەکە کە نیشانەکانی نەخۆشیەکەی تێدابێ دەبێ دەرمان و چارەسەری گونجاوی تری بۆ بەدەست بێت، بۆ ئەوەی گیروگرفتەکانی خراپتر نەبێ و درێژە نەکێشێ. کەسێك کە نەخۆشی مێشك تێکچوونی هەبێ دەتوانرێ بنێردرێت یان باشتر وایە ببرێت بۆ نزیکترین ئێشکگری دەروونناسی.

هەندێ جار کەسە نەخۆشەکە یارمەتی ناوێ، چونکە لەوانەیە بەهۆی جیهانی ئەزموونی خەیاڵی خۆیەوە بترسێ وەیان تێنەگات لەوەی کە پێویستی بە یارمەتی هەیە. ئەگەر کەسە نەخۆشەکە کە مێشکی تێکچووە هەڵس وکەوتی زۆر بە تێکەڵ وپێکەڵ بی و لەناکاودا شت بکات کە مەترسی بۆ خۆی و دەوروبەرەکەی هەبێ، دەتوانرێ تەلەفون بۆ ژمارەی فریاگوزاری گشتی ١١٢ بکرێ.