چاکبوونەوە

لە ساڵەکانی ١٩٥٠ هێشتا ئەو باوەڕە هەبوو کە کەس ناتوانێ لە گرفتی تەندروستی دەروونی چاکبێتەوە. لەوانەیە لەبەر ئەمەیە کە زۆر کەس هێشتا ئێستاش هەست دەکرێت وا بیربکەنەوە کە گرفتەکانی تەندروستی دەروونی تا کۆتایی تەمەنە و بە هەمیشەیی کێشە لەسەر ژیان دروست دەکەن. بەڵام ئیستا دەزانین کە زۆرێك لە گرفتە دەروونیەکان دەتوانرێ یان بەتەواوی چاکبکریتەوە یان دەتوانرێ یارمەتی چارەسەرێکی دروست نیشانەکانی نەهێلرێ. چاکبوونەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە و پرۆسەکەی پەیوەندی بە کەسەکانەوە هەیە و خێراییەکەی پەیوەندی بە زۆر شتەوە هەیە. چاکبوونەوە لەوانەیە پێشەکیەکەی ''وەك شەپۆڵ لێ بدات'': هەندێ جار قۆناغی خراپترە جاری تریش باشترە.

زۆرێك لە پشپۆڕان بوژاندنەوەی تەندروستی دەروونی پێ لەسەر ئەوە دادەگرن کە لە پرۆسەی چاکبوونەوەدا کە گرنگە کەسەکە بەهەر کیشەو گرفتێکەووە کە هەیەتی خۆی قەبووڵ بکات. بۆ نموونە کەسانێك کە خەموکیان هەبووە باسی ئەوەیان کردوە کە ماوەیەکی زۆر پێش ئەوەی خەمۆکیەکەیان بناسریتەوە هەستیان بە کەم نرخ بوونی خۆیان کردوە و لەلایەن خەلکی ترەوە لێیان قەبووڵ نەکراوە. خەمۆکی ویان باقی گرفتە دەروونیەکانی تر لەوانەیە هەستی خەتا و شەرم لەلای نەخۆشەکە پێکبێت و چاکبوونەوەیش بە زۆری کاتێك دەست پیدەکات کە کار لەسەر ئەم هەستانەی نەخۆشەکە کرابێت: زۆر گرنگە دەرکی ئەوەش بکرێت کە هەست بە خەتا و شەرم هیچ پێویست ناکات و هەموو کەس وەك خۆی بەنرخە.

لەکاتی چاکبوونەوەدا گرنگە نەخۆشەکە بەشداری بکات، قەبووڵی بکات و باسی ئەزمونەکانی خۆی بکات و گوێ لە هی ئەوانی تریش بگرێ. ئیدەی یارمەتی هاوتایی رێك لەسەر ئەم بنەمایەیە. لە کروپی یارمەتی هاوتاییدا کەسەکان بە گوێرەی هەڵس وکەوتی دەرەکی هەڵناسەنگێندرێن، بە پێچەوانەوە کە زۆرێك لەوانەی لە بەرنامەی بوژاندنەوەی تەندروستی دەروونی بۆ نموونە لە ژیانی کاریدا بەسەریان هاتوە.

هەندێ جار چاکبوونەوە ئەزموونێکی گۆڕانکاریە لە سەرتاپا بوونی مرۆڤدا. لەوانەیە ژیان پێشووتر بە گوێرەی بەرهەمی کردەوە و ئامانجەکان دارێژرابێت وگرفتی دەروونیش پێ دەچیت هەست بە بێگانە بوونی کەسە بەرامبەر بەخۆی بکات: ''ئەم کەسە بی هێز و بێ هێوایە نابێ من بم''. لە کاتی پرۆسەی چاکبوونەوەدا نرخەکان و ناسنامەی خۆ بە زۆری دەگۆڕێن و ڕوون دەبنەوە. چاکبوونەوە لە گرفتەکە لەوانەیە کەسەکە ناچار بکات کە بە شێوەیەکی نوێ پرسیار لە خۆی بکاتەوە، چ شتێك بە تایبەتی من خۆشحاڵ دەکات، و ئەو داواکاریانە چین کە پێویست بە وەلامدانەوەیان ناکات.

ئەو کەسانەی کە لە بوژاندنەوەی تەندروستی دەروونیدان بە زۆری خاڵی بەهیزی ئەوتۆیان تێدایە، کە زۆرێك لە خەڵکی تر مەرج نیە تێیاندا بێت. ئەو خاڵە بەهێزانە بەزۆری لە دەوروبەردا سەرنج نادرێت، چونکە هەموو زەینەکان بە تەنیا دەچنە سەر کێشەکان و خاڵە لاوازەکانی گرفتی تەندروستی دەروونیەوە. خاڵە بە‌هێزەکانی ئەو کەسانەی کە لە دەست گرفتە دەروونیەکان چاکبوونەتەوە بۆ نموونە بریتین لە ژیان بەسەر بردن بە داهاتێکی ئێجگار کەمەوە، سەردەرکردن لە سیستمی بیمە کۆمەڵایەتیەکان، دۆزینەوەی تین وتوانا دەروونیەکان و ناسینەوەی و توانای تێگەیشتن لە کەسانێك کە ژیان لە هەل ومەرجێکی سەختی ژیاندا هەن.

زۆر لەو نەخۆشانەی کە بەرنامەی بوژانەوەی تەندروستی دەروونی بەشداری کردوە سەرکەوتوانە بەسەر ئەو بار وهەلومەرجانەدا چوەتەوە کە کاتی خۆی لەو بڕوایەدا نەبووە تێیدا سەرکەوتووبیت. ئەوانەی کە بەسەر ئەو ئەزموونانەدا چوونەتەوە دەتوانن زۆر شارەزا بن بۆ پشتیوانی کردنیان لە کەسانێکی تر کە قۆناغێکی سەخت لە ژیانیان دەبەنە سەر.

ئەگەر چاکبوونەوەکە درێژە بکێشێ

کەسانێك کە گرفتی تەندروستی دەروونییان هەیە بە زۆری لەوانەیە بیر لەم پرسیارانە بکەنەوە: ''ئەمە ماوەی چەندە دەخایەنێت؟"، "ئایا هەرگیز چاکدەبمەوە؟" چاکبوونەوە بەکەسەکانەوە پەیوەندی هەیە و ڕێڕەوەکەی پەیوەندی بە دۆزینەوەی چۆنیەتی گرفتەکە و شێوازە گونجاوەکانی چارەسەری هەیە. هەر کەسە و بە خێرایی تایبەت بە خۆی چاکدەبێتەوە. پێشەوەرانی خزمەتگوزاری تەندروستی نایەنەوێ هیچ کاتێکی مەزەنەکراو بۆ چاکبوونەوە بڵێن. تەنانەت کەسانێك کە بە جارێك گەێشتبوونە ئاستی خانەنشین بوون بەهۆی لەدەستدانی توانایی کارکردنەوە دواتر ئێجگار باش بوژانەوە.

سەرەڕای ئەوەی باری کەسەكە هێشتا هیچ نیشانەیەکی چاکبوونەوەی پێوە دیارنەبێ، هەرگیز ناتوانرێ بزانرێ، لە کەیدا چاکبوونەوە دەست پی دەکات. کەسانێك کە ماوەیەکی دوور ودرێژ گرفتی تەندروستی دەروونیان هەبووە ئەوا کاتە باش و خراپەکانی کەسەکە لەگەڵ یەکتر نۆرە دەکەن. لە قۆناغە خراپەکانی کەسەکەدا دەبێ تەنیا لەو باوەڕەدا بێن، کە هەرچی زووتر لەوانەیە بارەکە بەرەو باشتر بچێت. لە هەندێ حاڵەتی گرفتی دەروونی‌دا کەسەکە ناچار دەبێ بۆ ماوەی چەندین ساڵی دوای نەمانی نیشانەکانی نەخۆشیەکەش درێژە بە دەرمانەکانی بدات، چونکە ریسکی تازە سەرهەڵدانەوەی نەخۆشیەکە ئێجگار زۆرە.

دۆزینەوەی شێوازی چارەسەری گونجاو و/یان دەرمان بۆ نەخۆشی درێژماوە لەوانەیە کاتی پێ بچێ و پێویستی بە سەبرە. لەرێگای چارەسەری دروستەوە مەرج نیە گرفتەکە بە تەواوی لەناو بچێت، بەڵام گرفت ونیشانەکان دەکرێن نزیکەی هەمووی بەتەواوی لەناو بچن. باشتر وایە وەبیرمان بێت کە چی دەرمان و چی باقی شێوازەکانی تری چارەسەری بەردەوام لە گەشەکردندان. بۆ نموونە چارەسەری خەمۆکی لە ماوەی دە ساڵی رابوردوودا ئیجگار زۆر گەشەی کردوە و ئێستاش لە گەشەکردندایە. هەروەها لەو دەرمانانەی بۆ چارەسەری نەخۆشی میشك بەکاردێن پێشکەوتن روویداوە.

تیراپیای دەروونیەك کە لەلایەن کێلاوە پارەی دەدرێت شێوەیەکی ئاسایی چاکبوونەوە پێویست بە بەناو قەبووڵکردنی چارەسەرکردنەکە دەکات واتا ئەو کەسەی گیرفتەکەی تووش بووە دەبێ هەلوێستی بەرامبەر بە چارەکردنەکە پۆزیتیڤانە بێت و بەزۆریش خۆیشی داوای تاقیکردنەوەی شێوازی جۆراوجۆر بکات.

ئەوانەی تووشی نەخۆشی درێژماوە بوون گروپی پشتیوانی هاوتایان بۆ خۆیان پێکهێناوە. لە گروپەکەدا نەخۆشەکان دەتوانن ئەزمونەکانیان لەگەڵ یەکتردا کە هەمان نەخۆشیان هەیە ئاڵوگۆڕ بکەن. خۆ گونجاندن لەگەل نەخۆشی درێژماوە و قەبووڵ کردنی کێشەکانی پێویست بە کارکردنی نەخۆشەکە خۆی ولەگەل کەس وکارەکانیدا دەکات. لەبەر ئەوەی گرفتەکە زۆر جار کاریگەری لەسەر کارکردن و داهات بەدەستهێنان دەکات، لە گروپی پشتیوانیەکەوە دەتوانرێ نموونەی زۆر بۆ جێبەجێ کردنی زۆرێك لە کاروبارەکان بەدەست بێت. سەبارەت بە گروپی پشتیوانی هاوتا زانیاری لەبەشی ناسینی خزمەتگوزاریەکانی کەرتی سێهەم (NGO non-governmental organization) بەدەست دەهێنی.