گرفتی دڵەڕاوکێ

گرفتی دڵەڕاوکێ وەك ساندرۆمی گرفتێكی دڵتەنگی چینبەندی کراوە، کە لەوێدا وەك نیشانەی سەرەکی ئەوەیە کە بەزۆر هەندێ بیروبۆچوون و کردار چووەتە زەینیەوە، کە کەسەکە بەزۆر ناچارە ئەنجامی بدات. گیروگرفتەکان کاتێك گرفتی دڵەڕاوکێی پێ دەگوترێ، کاتێك نیشانەکانی گرفتەکە دووبارە بوونەوە و بەردەوامیان تێدا هەبێ کە ئەو نیشانانە کەسەکە تووشی دڵتەنگی و زووخاوی بەرچاو دەکات.) گرفتی دڵەڕاوکێێش بەوە لە گرفتەکانی تر جیا دەکرێتەوە کە بیروبۆچوونێك وکردەوەیەکی بەزۆرە لە کەسەکەدا کە ناپەسەند و ناواقیعیە.

نیشانەکانی بیروبۆچوونە گشتیەکانی دڵەڕاوکێ بریتیە لە ترس لە پیس بوون، ترسی تووشبوونی نەخۆشی، گومانی زۆرەملێ و پێویستی هاوتایی. کەسەکە لەوانەیە بەردەوام ترسی پیس بوونی هەبێ یان ترسی تووشبوونی پەتای هەیە هەروەها لەوانەیە هەمیشە ترسی ئەوەی هەبێ کە زەرەرێکی قورس دەنێتەوە، بۆ نموونە ئاگرکەوتنەوە.

کەسێك کە ناڕەحەتی بەدەست پێویستی بە هاوتابوون هەیە، بۆ نموونە دەیەوێت شت ومەکەکانی تەرتیبێکی تایبەتیان هەبێ ویان هەرچی شتە بە ترتیبێکی تایبەتی رووبدات، ئەگینا ناڕەحەت دەبێ. بیرکردنەوەی دڵەڕاوکەیی دەتوانێ هەروەها کەسەکە نیگەرانی لە باری تەندروستی خۆی هەبێ، هەندێ وشەی تایبەت بەناچار دووبارەی دەکاتەوە وەیان لە پەیوەند بە سێکسەوە، بەزۆر خزاوەتە ناو مێشکێوە کە تەسەوری دڵتەنگاوی و بیرکردنەوەیە.

کاروبارە دڵەڕاوکیە ئاسایی و بڵاوەکان بریتیە لە پیاچوونەوە و شتنی خۆیەتی. کەسانێک کە بەدەست گرفتی دڵەڕاوکێەوە ناڕەحەتیان هەیە لەوانەیە بۆ نموونە دەیان جار سەیر دەکاتەوە بزانێ‌ ئایا دەزگای قاوەکەی کوژاوەتەوە. هەروەها زۆر جار چەندین جار لەسەر یەك خۆی دەشوات، بۆ نموونە دەستەکانی ئێجگار زۆر و دووبارە دەیان شوات وەیان شتی تر کە نائاساییانە دووبارە و دووبارە بۆ چەندین جار دەیشوات کە ئەمانە باوترین کردەوەکانی دڵەڕاوکێن. هەندێ جار شتنەکان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ و بەشێوازێکی پێچیدە ئەنجامی دەدات، کە بەناچار لە تەرتیبێکی تایبەتدا ئەنجامی دەدات . کەسانێك کە ناڕەحەتی گرفتی دڵەڕاوکیان هەیە وابیر دەکەنەوە، کە ئەگەر کردارە زۆردارەکان ئەنجام نەدات، ئەوا شتێکی خراپ ڕوو دەدات.

کەسی گەورەساڵ کە دڵەڕاوکێی لەگەڵدایە بە گشتی لە کێشەکەی خۆی ئاگادارە

زۆرێك لەوانەی گرفتی دڵەڕاوکیان لەگەڵدایە دەزانێ کە بۆ نموونە فڕنی چێشت لێنەرەکەی دانەگیرساووە و زۆر ئاساییە کە بۆ سەر کارەکەی وەیان بۆ فێرگەکەی بڕوات، بەڵام سەرەڕای ئەوە ناتوانێ چەندین و چەندین جار سەیر نەکات. نیشانە سووکەکانی دڵەڕاوکێ زۆر ئاساییە بەتایبەت بۆ منداڵ و لاوان، بەڵام ئەگەر نیشانەکانی دڵەڕاوکێ ئێجگار زۆر خۆیان نیشان بدەن ئەوا کاتێكی زۆر لە کەسەکە دەبەن وگیروگرفتی بەرچاو بۆ ژیانی رۆژانەی و پەیوەندیەکانی لەگەڵ خەڵکدا پێکدەهێنێت. ئەوانەی گرفتی دڵەڕاوکێیان لەگەڵدایە زۆر لە مامناوەنجێیان زەمینەی تووشبوونیان بە گرفتی تۆقین هەیە و گرفتەکە ببێتە هۆی وەیان لە پەیوەند بە خەمۆکیەوە ببێ.

ئەوانەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێان لەگەڵدایە لە هیچی خۆڕایی چاوەڕوانی زۆر دەکەن پێش ئەوەی شوێن چارەسەری بکەون

گرفتی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ بەزۆری بە شێوەیەکی خاو گەشە دەکات. ئەو کەسەی سەندرومی ئەم گرفتەی لەگەڵدایە لەوانەیە لە نیشانەکانی تەریق ببێتەوە وەیان نازانێ کە چارەسەری ئەو کێشەیە هەیە. ئەم بابەتانە لەوانەیە هۆیەك بن کە کەسەکەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێی لەگەڵدایە بە زۆری دوای ٧-١٠ ساڵ دوای دەرکەوتنی یەکەمین نیشانەکانی گرفتەکە شوێن چارەسەری دەکەون. گرفتی دڵەڕاوکێ دەتوانرێ بە شێوەیەکی کاریگەرانە بە چارەسەری دەرمان، بە تیراپیان دەروونی و هەروەها بە پێکهاتەیەك لە هەردووکیان چارەسەر بکرێت.