گرفتی دەروونی دوو سەرە

گرفتی دەروونی دوو سەرە واتە گرفتی بایپۆلار کە پێشووتر پێی دەوترا مانیس-دیپرێسیڤوس. گرفتی دەروونی دوو سەرە درێژخایەنە و بەبی هیچ گومانێك گرفتێکی تەندروستی دەروونی میراتیە. گرفتەکان بەگشتی لەشێوازی ئاڵوگۆڕ لە هەست و زەینی کەسەکە خۆی نیشان دەدات: کاتەکانی خەمۆکی وشەیدابوون هەروەها وەك ئەوەی پێی دەڵێن دەورەکانی شێوازی جۆراوجۆر دەگۆڕێن. هەندێ جار نەخۆشەکان لەوانەیە هیچ نیشانیەکی نەخۆشیان پێوە دیار نەبێ یان کاتێكی تریش کە نیشانەکان زۆر سووکن.

کەسانێك کە نەخۆشی گرفتی دەروونی دوو سەرەیان دەگرن ئامادەیی ئەوەیشیان تێدایە کە بە زۆری تووشی گیروگرفتی ئەلکحول و مادەی هۆشبەری تر ببن. خواردنەوەی زۆر دەتوانێ کاتەکانی شەیدایی و خەمۆکی سەختتر دەکات.

لەکاتی دەورەکانی شەیدایی‌دا باری دەروونی نەخۆشەکە زۆر دەچێتە سەرەوە وەیان هەڵدەچێت

دەورەکانی شەیدایی لە دەورەکانی خەمۆکی ئاسانترە، چونکە هەلسوکەوتی نەخۆشەکە زۆر بەرجەستەیە و لەبەرچاودا زەقە. لە قۆناغی شەیدایی‌دا ئەو کەسانەی گرفتی بیپۆلاریان هەیە بۆ ماوەی چەندین هەفتە و تەنانەت چەندین مانگیش هەستێکی باشی زۆر بەهیز و ناواقیانەیان هەبێ.

لەدەورەکانی شەیدابووندا بەزۆر مۆری بێ توانایی لە بیرکردنەوە وهەلبژاردنی ڕێگا چارەی پێوەیە. کەسەکەی بەدەست ئەم گرفتەوە دەناڵینێ لەوانەیە هەندێ هەلوێست وکردەوە بنوێنێ کە گیروگرفت زۆر بۆ خۆی و بۆ کەس وکاری دروست دەکات. بۆ نموونە بۆی هەیە بەتەواوی وەزعی پارەکانی بشێوێنێ وەیان لەباری سێکسیەوە هەلس وکەوتەکانی مەترسیدار وریسکی بەشوێنەوە بێ. ئاکامەکانیشی لەوانەیە لەگەڵ بنەماڵەکەی، شوێنی کارەکەی و پۆلیس‌دا ڕووبەڕووی گیروگرفت بێتەوە.

هەلس وکەوتی شەیدایی مەرج نیە بەشێوەی خۆشحالانە بێت، بەلکوو بەتایبەت لە کەسێکی لاودا دەکرێت بەشێوەی هەڵچوونێکی ئەگریسیڤانە ببینرێت. بەزۆی کەسانێك کە لە دەورەی شەیدایی ژیان بەسەر دەبەن هەست ناکەن بەوەی کە شتێکیان کەم وکوڕی تێدا هەبێ، هەر بۆیە نایانەوێ هیچ یارمەتیەکیان بدرێت. بخوێنەرەوە گیرانەوەی حاڵەتەکان لەسەر ئەم بابەتە.

لەکاتەکانی دەورەی خەمۆکیدا نەخۆشەکان بە زۆری هەست بە خەتا و بینرخی دەکەن

ئەوانەی گرفتی دەروونی دوو سەرەیان هەیە زۆر جار هەر لەگەر دەرکەوتنی نیشانەکانی یەکەمی داوای چارەسەرکردن ناکەن. هۆی داواکردنی چارەسەری بەزۆری بوونی دەورەیەکی خەموکی قورس و دوورودرێژە.

دەورەکانی خەمۆکی گرفتی دەروونی دوو سەرە بە گشتی بەشێوەی دەورەی شەیدایی دێت. دەورەکانی خەمۆکی زۆر وەكو خەمۆکی ئەو کەسانە وایە کە بە قورسی تووشی خەمۆکی بوون. لە کاتی دەورەکانی خەمۆکی‌دا ئەو کەسەی تووشی گرفتی دەروونی دوو سەرە بووە هەست بە ماندوو بوونێكی قووڵ و نەبوونی توانایی زەین دان دەکات، هەروەها گرفتی خەویش بە گشتی هەیە.

کەسێك ئەو گرفتەی هەبێ لە میشکی خۆیدا بێ نرخی خۆی و هەست بە خەتا و بیرکردنەوە لە مردن هات وچۆ دەکات. لە ئاکامی دەورەکانی شەیدایی‌دا لەوانیە کەسەکە ڕووبەڕووی گیروگرفتی ئابووری و پەیوەندی کۆمەڵایەتی ببێتەوە و ئەمانەش هەرچی زیاتر هەستی تاوان و خەتا کە بە شێوەیەکی زۆر ئاسایی لەو کەسانەی گرفتی دەروونی دووئاراستەییان هەیە خراپ تر دەکات.

دەورەی شێوازی تێکەڵی لە خودی خەمۆکیش و شەیدایش دا هەیە

دەورەکانی نەخۆشی لەوانەیە شێوازی تێکەڵیان هەبێ، کە لەو کاتانەدا لە یەك کاتدا خەمۆکیش و شەیداییش دەردەکەون. شێوازی تێکەڵ دەکرێت بەتایبەتی پڕ ئازار وناڕەحەتی بێت، چونکە کارکردنی بیروزەینی نەخۆشەکە زۆر شێواوە هاروهاجانەیە بەڵام بیروبۆچوونەکانی خەمۆکاویە. ئەو نەخۆشانەی گرفتی دەروونی دوو سەرەیان هەیە لەوانەیە تووشی گرفت لە هەستەکانیاندا یان بیروبۆچوونی شیواو بن، کە لە چونیەتی و رۆشن بوونەوەیاندا وەك ئەوانە نیە کە شیزۆفرێنیان هەیە.

لە شیوەی II گرفتی دەروونی دوو سەرە‌دا دەورەکانی شەیدابوون سووك ترە

شیوەی II لە گرفتی دەروونی دوو سەرەدا دەورەکانی شەیدابوون هەموو یەك ئاستیان هەیە کە پێی دەوترێ دەورەکانی ژێر کاریگەری شەیدابوون. دەورەکانی ژێرکاریگەری شەیدابوون ئەوەندەش جێگای مەترسی نین کە گیروگرفتی بەرچاو لە شوێنی کاردا یان لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی‌دا پێك بهێنێت. کەسانێك کە شێوەی پلە دووی گرفتی دەروونی دوو سەرەیان هەیە بە زۆری تەنیا لە دەورانی خەمۆکی‌دا شوێنی چارەسەر دەکەون هەر بۆیە بۆی هەیە خودی گرفتەکە بە هەموو لایەنەکانیەوە ناناسرێتەوە.

لەبەرچاوگرتنی بەرنامەی دەرمان بەکارهێنان و ناسینەوەی نیشانەکان گرنگن

گرفتی دەروونی دوو سەرە بە گشتی بە دەرمانی ڕاستکردنەوەی باری دەروونی چارەسەر دەکرێت، واتە بەدەرمانی نەوەی دووهەمی نەخۆشیە دەروونیەکان و بە دەرمانی ڕەواننەوەی دڵتەنگی و بێخەوی هەرەوها بەدەرمانی خەمۆکی لەکاتی گرفتی دەورە خەمۆکیەکاندا. زیاتر سەبارەت بە چارەسەری دەرمانی گرفتەکانی تەندروستی دەروونی بخوێنەرەوە.

دۆزینەوەی دەرمانی گونجاو بۆ گرفتی دەروونی دوو سەرە لەوانەیە پێوێستی بە کات هەبێ و پێی بچێ، بەڵام لە باشترین حاڵەتدا بە دەرمان دەتوانرێ زۆر کاریگەرانە بەر بە دەورەی خەمۆکی و شەیدایی بگیرێ وەیان سووك وخاوبکرێتەوە. پێش ئەوەی دەرمانە گونجاوەکە بدۆزرێتەوە، لەوانەیە دەرمانەکان و چۆنچۆنی بەکارهێنانیان بەناچار چەندین جار بگٶڕدرێن. هەندێ جار باشترین دەرمان بریتی بێ لە پێکهاتەی چەندین دەرمان.

بۆ ئەوەی چارەسەریەکە سەرکەوتوو بێ بەڕێوەبردنی رێنوێنیەکانی بەکارهێنانی دەرمانەکان گرنگە. بەشێکی بەرچاوی نەخۆشەکانی گرفتی دەروونی دوو سەرە دەرمانەکان بەگوێرەی رێنوێنیەکانی خۆیان بەکارناهێنن. هۆیەکەیشی لەوانەیە بۆ نموونە بەو هۆیە بێ کە لە قۆناغی شەیدابووندا هەست نەکردن بە نیشانەکانی نەخۆشیەکەیە، کەسەکە نایەوێت گرفتەکە وەك ڕاستیەك قەبووڵ بکات، نیشانە لاوەکیەکانی دەرمانەکان وەیان نەبوونی زانیاری سەبارەت بەوەی کە چارەسەری دەرمانی دەرفەتی ئەوە دەدات کە باری گرفتەکە سووك دەکاتەوە و بەر بە نیشانەکانی دەگرێت.

چارەسەری دەرمانی بۆ گرفتی دەروونی دوو سەرە لەوانەیە چەندین ساڵ بخایەنێت وەك پێی دەڵیێن چارەسەری ڕاگرتن. تەنیا لەو حاڵەتەدا ئەگەر نیشانەکانی گرفتەکە زۆر سووك بن و نەخۆشەکە بتوانێ کۆنترۆڵیان بەباشی بکات، ئەوا دەرمانی بەردەوام مەرج نیە پێویست بێت. ئەگەری دووهەم دەرمانەکانی بەرگرتنە، ئەگەر نەخۆشەکە فیر بووبیت کە دەستپێکردنی قۆناغی شەیدابوون بناسێتەوە.

ناسینەوەی لەوەپێشەوەی نیشانەکانی دەورەکانی نەخۆشی جۆراوجۆر زۆر باشە کەسەکە فیری ببێ، کە لەو کاتانەدا کۆنترۆڵی هەستەکانی زیاتر دەبێ و لەگەڵ گرفتەکەدا دەتوانرێ بەگوێرەی توانا ژیانێکی باشتر بباتە سەر. بۆ بەرگرتن بە دەورەکانی نەخۆشیەکان گرنگە خۆ لە سترێسی ئێجگار زۆر و بێخەوی بپاریزی.