گرفتەکانی کەسێتی

مەبەست لە سیفاتەکانی کەسێتی هەڵسەنگاندنی کەسەک خۆیەتی لەچاو نەریت و هەلس وکەوتی هەمیشەیی وتەماشا کردنی خۆ و دەوروبەرە وهەروەها شێوەی هەلسوکەوتیەتی لەکاتی پەیوەندی گرتن و کاریگەری دانانە لەگەڵ خەلکی تردا. دەتوانریت بە گوێرەی تێگەیشتنی ئەمرۆی دەروونناسیەوە بە کەسێك بگوترێت کە گرفتی کەسێتی هەیە، کاتێك هەندێ نموونەی لە هەلس وکەوتی هەمیشەیی و درێژماوە هەبێ، کە لەگەڵ داب ونەریت و هەڵس وکەوتی قەبووڵ کراوی کەلتووری دەوروبەری خۆی، لەگەڵ هەستەکان و بیرکردنەوەکان وهەروەها چۆنیەتی ماـەڵەکردن لەگەڵ خەڵکانی تردا جیاواز بێت.

هەمیشە کەسێك کە گرفتی کەسێتی لەگەڵدا بێت بەهێچ شیوەیەك ناڕەنجێ بەدەست گرفتەکانیەوە. بەڵام بەهەر حاڵ ئاساییە، کە کەسێك گرفتی کەسێتی لەگەڵدایە هەست بە ڕەنج و ناڕەحەتی کەسێتی خۆی بکات، توانایی هەڵس وکەوتی لەوانەیە سنووردار بێت و دەرفەتەکانی بۆ پێکهێنانی ئاڵوگۆڕی جێگەی مەبەستی خۆی لە ژیاندا سنووردارە.

سنوورێك کە لە نێوان بەناو کەسێتی نۆرماڵ و جیاوازدا هەیە هەمیشە پەیوەندی بە نەریتە کومەڵایەتیەکان و یەك بەیەکی حاڵەتەکان هەیە. هەروەها کەسانێکیش کە گرفتی کەسێتیان لەگەڵ نیە لەکاتی حاڵەتەکانی سترێسدا دەتوانێ هەندێ نیشانەی هەلس وکەوتی باو وناسراوی کەسانێك کە گرفتی کەسێتیان هەیە، تیدا دەربکەویت، هەروەها ئەم نیشانانە لەوانەیە لە هەندێ قۆناغی گەشەکردنی کەسەکەدا یان لە هەندێك حاڵەتی ژیاندا لە کەسانێكدا دەربکەون.

هۆیەکانی گەشەکردنی گرفتی کەسێتی پێچیدەن

گرفتی کەسێتی لە کاتی منداڵی و لاوێتی‌دا گەشە دەکات و دەتوانریت لە کەسەکەدا وەك گەورەساڵێكی لاو بناسریتەوە. ژێنگەیەك کە لە منداڵیدا تییدا پەروەردە دەبێ کاریگەری لەسەر گەشەکردنی گرفتەکە دادەنێ: بۆ نموونە کەسێك کە بەردەوام زەبروزەنگی لەبەرامبەردا دەکرێت یان ئەوانەی کە دایك وباوکیان بەردەوام فەرامۆشیان کردوون و گوێیان پێ نەداون ئەم کردارانە دەتوانن وەك سەرچاوەی پێکهێنانی گرفتی کەسێتی بن.

هاوکات لەگەڵ ژینگەی پەروەردەدا هەروەها کردارە بایۆلۆجیەکان و مێراتیەکان کاریگەری لەسەر سەرهەڵدانی گرفتەکە هەیە. هۆیەکانی سەرهەڵدانی گرفتەکانی کەسێتی ناتوانرێ بەشێوەیەکی ورد وهەمەلایەنە باس بکرێت، هەروەها ناشتوانرێ بۆ نموونە ئاماژە بۆ هەلومەجی پەروەردە بکرێت، کە لەوانەیە بەناچاری ببێتە هۆی گەشەکردن و سەرهەڵدانی گرفتی کەسێتی.

لەرێگەی تیراپیا دەروونیەوە دەتوانرێ کاریگەری بخرێتە سەر هەندێ نموونەی وشك و رەقی گرفتی کەسیتی

گرفتەکانی کەسێتی جیاوازە لە نەخۆشی بەدەنی یان دەروونی یان بۆ نموونە کەسێتیەك لە ئەنجامی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرەوە گۆڕابێت. بۆ کەسانێك کە گیرۆدەی گرفتی کەسێتین زۆر ناسراوە کە خۆیان سەبارەت گرفتەکان و ناڕەحەتیەکانی هەلس وکەوتیان پرسیار ناکەن وشوێنی ناکەون.

کەسانێك کە بەدەست گرفتی کەسێتیەوە گیرۆدەن بەدەگمەن بۆ گرفتەکەیان داوای چارەسەری دەکەن، زۆرتر لەکات و بارێكی قەیرانیەوە، خەمۆکی یان مەراق یان بەهۆی گرفتاری تری باری ژیان کە لەپەیوەند بە گرفتی کەسیەتیەوەیە داوای یارمەتیەکی پسپۆران دەکەون. بۆ ئەوەی چارەسەریەکە سەرکەوتن بەدەست بهێنێت خواست ویستی نەخۆشەکە بۆ گۆڕینی هەڵس وکەوتەکانی گرنگە. دەرفەتی ئەوە هەیە کە هەندێ کاردانەوەی وشك و ڕەق و نموونەکانی هەلس وکەوتی گرفتی کەسێتی بۆ نموونە بەیارمەتی تیراپیان دەروونی و/یان چارەسەری دەرمان گۆڕانی بەسەردا بهێنرێ

نارسیزم گرفتێکە کە لەم ماوانەی ئاخردا زۆر بەشوێنی‌دا چوون

لەم ماوانەی ئاخردا گرفتی کەسێتی نارسیزم بۆ نموونە لە گۆشەی جۆراوجۆری قسەوباسی سەر ماڵپەڕەکان و باقی میدیاکانەوە زۆر لە ئارادا بوو گرفتەکانی کەسێتی لە گۆشەنیگای تەندروستی دەروونیەوە بۆ چەندین بەش وچین دابەش کراوە. ئەم چین وبەشانە بریتین لە کەسێتی گومانکەر، کەسێتی گۆشەگیر، کەسێتی ناکۆمەلایەتی، کەسێتی سۆزی جێگیرنەبوو، کەسێتی سەرنج بۆ خۆڕاکێش، کەسێتیەك کە زیادە لەحەد چاوەڕوانی هەیە، کەسێتی هیچ لەدەست نەهاتوو، کەسێتی وابەستە و کەسێتی نارسیزم. ئەو گرفتانەی کە ڕەنگدانەوەی هەستی خۆیی نارسیستیە بە شێوەیەك لە شێوەکان هەمووی پەیوەندی بە گرفتەکانی کەسێتیەوە هەیە.

گرفتی کەسێتی نارسیستی ڕاستەقینە بە کەسێك دەگوترێت کە پیویستی بە خۆپەرستیەکی زۆر و چاوەڕوانیەکی خۆڕایی لە خەڵك هەیە، کە خەلكی ئەو وەك کەسێكی سەروو هەموو کەس سەیر بکەن، هەروەها ئەو کەسانی تریش لە خزمەتی خۆێدا بەکاردەهێنێ. هەندێ جار گرفتی کەسێتی نارسیزم پەیوەندی بە خەمۆکیەوە هەیە کە دەتوانرێ لەرێگای تێراپیای دەروونیەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام سەبارەت بە کاریگەری تیراپیا یان چارەسەری دەرمان لەسەر خودی گرفتی کەسێتی هیچ بەڵگەیەك بەدەستەوە نیە.