گرنگی دۆزینەوەی نەخۆشی

بۆ دۆزینەوەی گرفتی تەندروستی دەروونی بە گشتی پێویست بە چەندین هەفتە یان مانگ لە بوونی گرفتەکە و چەندین سەردانی دوکتوریش دەکات. ئەو دۆزینەوەیەی دوکتۆر بۆ نەخۆشیەکە، وەکوو ''خەمۆکی قورسی مامناوەنج'' یان ''anorexia nervosa'' بۆ دیاریکردنی شێوازی چارەسەریەکە. بۆ داواکردنی مۆڵەتی نەخۆشی و ئەگەری وەرگرتنی یارمەتی لە کێڵا، بۆ داوای یارمەتی وبوژانەوە پێویستە. بۆ هەندێ کەس کە گرفتی تەندروستی دەروونیان هەیە بەدەستهێنانی دۆزینەوەی دوکتۆر قورساییان لەسەر سووك دەکاتەوە، بۆ هەندێکی تریش لەوانەیە دۆزینەوەی گرفتەکە ببێتە مایەی مەراق وخەفەت بۆیان.

دۆزینەوەی نەخۆشیەکان لەسەر بنەمای بەناو سیستمی ICD-10 یە. لە ماڵپەڕی سیستمی تەندروستی جیهانیدا (WHO:n internetsivut) زانیاری زیاتر سەبارەت بە سیستمی دۆزینەوەی نەخۆشی بە زمانی ئینگلیزی بەدەست دێت.

مەبەست لە دۆزینەوەی نەخۆشیەکە ئەوەیە تا یارمەتیدەر بێت بۆ دۆزینەوەی شێوازی چارەسەری گونجاو. دۆزینەوەی نەخۆشیەکەش دەتوانێت بۆخۆت کەڵکی لێ وەربگریت، کە زانیاری سەبارەت بە گرفتە دۆزراوەکە کۆبکەیتەوە و تا بتوانیت خۆت لە لایەنە خراپکارەکانی گرفتەکە لابدەیەت، وەك بەکارهێنانی مەشروبی ئیجگار زۆر یان شەونخونی. بەهەمان شیوە دەتوانیت زانیاری بەدەست بهێنیت سەبارەت بەوەی کە ئەو بابەتانە چین کە یارمەتی چاکبوونەوە لە دەست ئەو گرفتە دەدەن ویان گرفت ونیشانەکانی کەم دەکەنەوە.

پێویستە ئەوەشت لە بیر بێت کە مەبەست لە دۆزینەوەی نەخۆشیەکە پێناسەکردنی خەلك نیە، بەلکوو پێناسەکردنی نیشانەکانیەتی، کە کاریگەری لەسەر ژیان دادەنێ. ''قورس، قورسی مامناوەنج یان خەمۆکی سووك'' بریتین لە دۆزینەوەی نەخۆشیەکە، کە باس لەوە دەکەن کە تۆ خەمۆکیت لەگەڵدایە وەك گرفتێکی دەروونی، کە نیشانەکانی بریتین لە بۆ نموونە بیئومێدی و هێلاکی.

زۆرێکی تر لە دەرەوەی دۆزینەوەکە دەمێننەوە:ئەوانەن کە بۆ نموونە باسی ناکەن تۆ پێشێنەی چۆن ژیانێکت هەبووە؟ پەیوەندی کار و خێزانت چۆنە، چ شتێك لە ئێستادا لە ناو کۆمەڵگاکەماندا ڕوودەدات و چۆن ئەمانە هەمووی کاریگەریت لەسەر دادەنێ؟ چۆن دەتوانی لەم باری ژیانەی ئێستادا بابەتە گێروگرفتاویەکان چارەسەر بکەیت؟ ئەو بابەتانە چین کە بەتایبەتی بۆت گرنگن وە خۆشی خۆت لەکوێوە بەدەست دەهێنی؟ دۆزینەوەی نەخۆشی گرفتی تەندروستی دەروونی باسی گرفتەکە و کێشەکانی لە گۆشەنیگای دوکتۆری دەروونناسەوە دەکەن.

هەندێ جار باشتر وایە پیاچوونەوەیەك بکەیتەوە کە دۆزینەوەی نەخۆشیەکە چ نەخشێکی بۆ تۆ هەیە، ئایا کاریگەری لەسەر ناسنامەت دادەنێ؟ هەندێ جار لەوانەیە دۆزینەوەی نەخۆشیەکەی خۆ بەبێ ئەوەی سەرنجی بدەیتێ بە شیوەیەکی زۆر بەهێز سەردەردە‌هێنێ وکاریگەری لەسەرت دادەنێ '' من ئێستا ئەوندە هیلاکم، کە پێویست ناکات تاقەتم هەبێ هاوڕێکانم ببینم.'' بەتایبەت ئەگەر سەرنجی رەفتاری خۆت بدەیت کە دوای دۆزینەوەی نەخۆشیەکە گۆڕاوە یان بەگشتی هەست دەکەیت، کە وەرگرتنی دۆزینەوەی نەخۆشیەکە هیچ یارمەتی نەدا بۆ ئەوەی دەست بۆ بەرنامەی چاکبوونەوە ببەیت، لێرەدا پێوێستە بیرێکی لێ بکەیتەوە و بزانە کێشەکە لە کوێدایە.

بۆ هاوڕێکه‌تی باس بکه‌