ئه‌رکی نهێنی پاراستن‌و نه‌درکاندنی کارمه‌ندانیخزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و کاری سۆسیال

ده‌رباره‌ی کێشه‌ ده‌روونیه‌کان ده‌بێت بتوانرێت به‌ شێوه‌یه‌کی کراوه‌ له‌گه‌ڵ که‌سی چاره‌سه‌رکه‌ردا گفتوگۆبکرێت. کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و سۆسیال، ئه‌رکی نه‌درکاندنیان له‌سه‌ره‌. ئه‌وان ناتوانن به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆت زانیاریه‌کانت (لای که‌سانی تر) باس بکه‌ن. له‌ هه‌موو جێگه‌یه‌کی ته‌ندروستی، وه‌ک بنکه‌کانی ته‌ندروستی، سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کار و باقی شوێنه‌کانی تر، مافت هه‌یه‌ که‌ به‌ متمانه‌وه‌ قسه‌ بکه‌یت. ئه‌گه‌ر گومانت کرد که‌ زانیاریه‌کانت به‌ نا یاسایی باس کراوه‌، مافت هه‌یه‌ لای پۆلیس سکاڵا تۆمار بکه‌یت.

ته‌نها له‌ کاتێکدا کارمه‌ندای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و سۆسیال مافیان هه‌یه‌ که‌ له‌ ئه‌رکی نه‌درکاندنیان لا بده‌ن، له‌ حاڵه‌تی منداڵی خوار 18 ساڵ، یان که‌ بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که‌ نه‌خشه‌ بۆ تاوان ده‌کێشرێت‌. له‌ حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ئه‌رکی (واجبی) یاسای پاراستنی منداڵانه‌و حاڵه‌تی دووه‌میش یاسای تاوان. ئه‌م مادده‌یه‌ زۆر به‌ ده‌گمه‌ن په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ بابه‌ته‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونیه‌وه‌ هه‌یه‌.

یاسای پاراستنی منداڵان، منداڵانی خوار 18 ساڵ ده‌پارێزێت. له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا یاسای پاراستنی منداڵان ده‌چێته‌ پێش یاساکانی نهێنی پاراستنه‌وه‌‌. مادده‌ی 40ی ئه‌و یاسایه‌ کارمه‌ندانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و سۆسیال ئه‌رکمه‌ند ده‌کات، که‌ بێ ڕێگری له‌ یاساکانی نهێنی پاراستن‌، له‌سه‌ر پاراستنی منداڵه‌که‌ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌، ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ پێویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بوو له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ر، ته‌ندروستی، هه‌ل‌ومه‌رجێک که‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی دروست بکات یان هه‌ڵس‌وکه‌وتی منداڵه‌که‌. کارمه‌ندی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یان سۆسیال، ده‌کرێت سزا بدرێن ئه‌گه‌ر ئاگادارکردنه‌وه‌ی پاراستنی منداڵ‌ نه‌که‌ن.

ئه‌گه‌ر کارمه‌ندێک له‌ کاتی چاره‌سه‌ری منداڵێکدا یان لاوێکدا، گومانی کرد که‌ بۆ نمونه‌ منداڵه‌که‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌بیته‌ قوربانی توندوتیژی، ئه‌وا ئه‌رکیه‌تی که‌ کاربه‌ده‌ستانی سۆسیال ئاگادار بکاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌چن چاو به‌ هه‌لومه‌رجی ماڵه‌که‌دا ده‌خشێنن‌. به‌ڵام کرده‌وه‌یه‌کی گشتی‌و باش ئه‌وه‌یه‌، که‌ هیچ شتێک نه‌کرێت به‌ بێ ئه‌وه‌ی لای منداڵه‌که‌ یان لاوه‌که‌ باس نه‌کرێت. له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌دا یان لاوه‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌کرێت، که‌ کارمه‌نده‌که‌ چی ده‌کات‌و بۆچی ده‌یکات. له‌ حاله‌تێکدا که‌ پێویستی به‌ ته‌داخولی کتوپڕ هه‌بوو، ده‌کرێت په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسیشه‌وه‌ بکرێت.