له ته‌مه‌نی لاوێتیدا کێشه ده‌روونیه‌کان زۆر ئاساین. هه‌ژمارکراوه، که له هه‌ر پێنج لاوێکدا، لاوێک هه‌ست به دڵگوشراوی، دڵته‌نگی یان په‌ستی زۆر ده‌کات، که کاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی خێزان‌و هاوڕێیان هه‌یه‌و کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خوێندن‌و به‌سه‌ر بردنی کاتی ئازادیان هه‌یه.
کێشه‌کانی هه‌ڵچوون به‌شێکه له ته‌مه‌نی لاوێتیو تێده‌په‌ڕێندرێت. بۆیه دایکان‌و باوکان، یان که‌سانی گه‌وره‌ی نزیکی لاوه‌که، هه‌ندێ جار بۆیان سه‌خته لێکیبده‌نه‌وه، که چ کاتێک لاوه‌که پێویستی به یارمه‌تی ده‌ره‌وه (که‌سانی پسپۆڕ) هه‌یه.
خه‌مۆکی، ئاگرێسیڤی (شه‌ڕه‌نگێزی)، گرفته‌کانی خواردن، ئه‌زمه له نێو خێزاندا یان سه‌ختی به‌ڕێوه‌چوونی قوتابخانه، له هۆکاره ئاساییه‌کانن بۆ په‌نابردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونی لاوان. باش وایه له‌و کاته‌دا په‌نا بۆ یارمه‌تی ببرێت، که هه‌ڵسوکه‌وتی لاوه‌که ده‌بێته جێگه‌ی نیگهرانیو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو له‌گه‌ڵ جاراندا گۆڕاوه و گۆڕانه‌که‌ش درێژ خایه‌ن بووه، بۆ نمونه دوو هه‌فته‌ی خایاندوه. هه‌ڵسوکه‌وتی زیان به خۆ گهیاندنو نیشانه ده‌روونییه‌کان، هه‌میشه ئه‌و هۆکاره ڕۆشنانهن بۆ داواکردنی یارمه‌تی.
لاوێک که ده‌خوێنێت، یه‌که‌مین جێگه بۆ چاره‌سه‌ری بریتییه له گروپی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی قوتابخانه‌که‌ی یان بنکه‌ی ته‌ندروستی. له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی قوتابخانه‌دا، لاوه‌که ده‌توانێت دیداری سیسته‌ری قوتابخانه، پزیشکی قوتابخانه، ده‌روونناسی (سیاکۆلۆجی) قوتابخانه‌و چاودێڕی زهبتو ڕه‌بتی قوتابخانه (koulukuraattori) بکات. له کاتی پێویستدا پزیشکی قوتابخانه‌که (یان پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی یان پزیشکی که‌رتی تایبه‌ت) ده‌توانێت لاوه‌که ڕه‌وانه‌ی پۆلیکلینکی ده‌روونی لاوان بکات.
ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی لاوه‌که پێویستیان به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه هه‌بوو، ئه‌وا ڕاوانه‌ی به‌شی ده‌روونی لاوان (Nuorisopsykiatria) ده‌کرێت. له‌وێ له چۆنێتی کێشه‌ی لاوه‌که دهکۆڵنهوهو نه‌خشه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کێشن. بۆ لێکۆلێنهوهکانو دابینکردنی چاره‌سه‌رکان، ڕه‌نگه له‌و مهوهیهدا لاوه‌که له‌و به‌شه‌دا بهێڵنه‌وه.
چاره‌سه‌ر له‌و به‌شه‌دا به گشتی چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی پێ دهچیتو پاشان به چاره‌سه‌ری ئازاد درێژه‌ی ده‌بێت. هه‌ندێ جار مانه‌وه له‌و به‌شه‌دا ڕه‌نگه زیاتر بخاێنیت یان چاره‌سه‌ری ئازاد‌و به‌شه‌که نۆره بگۆڕنه‌وه. نه‌خشه کێشانی چاره‌سه‌ره‌که‌ی به پێی پێداویستیه تایبه‌تیه‌کانی لاوه‌که ده‌بیت، به‌لام ته‌واوی خێزانه‌که‌ی له به‌ر چاو ده‌گیرێت.