خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی

ڕێکخستنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونی له‌ فنله‌ندادا له‌ ئه‌ستۆی شاره‌وانییه‌کاندایه‌. به‌ جیا له‌ شاره‌وانیه‌کان، هه‌روه‌ها به‌شه‌کانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، خزمه‌تگوزاریه‌ به‌رهه‌هێنه‌ره‌‌کانی که‌رتی تایبه‌ت‌و هه‌ڵسوڕاوانی که‌رتی سێهه‌م، واته‌ ڕێکخراوه‌ جۆراوجۆره‌کان، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌روونی به‌رهه‌م ده‌هێنن. واته‌ بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ته‌ندروستی ده‌روونی، ده‌توانین په‌نابه‌رین بۆ نمونه‌ بۆ‌ ناوه‌نده‌کانی ته‌ندروستی، سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کار، پزیشکی ده‌روونناسی تایبه‌ت، ناوه‌نده‌کانی پزیشکی که‌رتی تایبه‌ت (شه‌خسی)، تێڕاپی (چاره‌سه‌ری) ده‌روونی شه‌خسی‌و هه‌روه‌ها له‌ که‌نیسه‌و ڕێکخراوه‌کان، که‌ خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆری ته‌ندروستی ده‌روونی ڕێکده‌خه‌ن‌و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.

له‌ به‌ڕیوه‌بردنی خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونیدا، له‌ نیوان شاره‌وانیه‌کاندا جیاوازی زۆر هه‌یه‌. له‌ شاره‌وانیه‌ (ناوچه‌) گه‌وره‌کاندا، چوارچیوه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان به‌ گشتی فراوانتره‌و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریه‌کان وه‌کوتریش زیاتره‌.

چاره‌سه‌ری ئازاد و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه‌

به‌ گشتی چاره‌سه‌ری گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی بریتییه‌ له‌ یارمه‌تی گفتوگۆکردن‌و به‌کارهێنانی ده‌رمان‌و هه‌ندێ جاریش چالاکی له‌ گروپی جیاوازدا یان چاره‌سه‌ر له‌ شێوه‌ی چالاکی هه‌ڵسوڕان، وه‌ک تێراپی هونه‌ر‌و مۆسیقا. له‌ حاڵه‌ته‌ سه‌خت‌و درێژخایه‌نه‌کانی کێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونیدا، چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌روونی زۆر جار ده‌بێته‌ چاره‌سه‌ری ئازاد (چاره‌سه‌ری کراوه‌)، واته‌ ئه‌و که‌سه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، له‌ نه‌خۆشخانه‌دا شه‌و نامێنێته‌وه‌، ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر به‌ گشتی بۆ چه‌ند جارێک له‌ حه‌فته‌یه‌کدا یان له‌ مانگێکدا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌کات.

به‌ پێی جیگه‌ی نیشته‌جێ‌و پێداویستی که‌سه‌که‌، کۆمه‌ڵێ خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر بۆ چاره‌سه‌ری ئازاد هه‌یه‌، وه‌ک کۆمه‌ککردنی ماڵنشین‌و باشکردنی کارگێڕی ڕۆژانه‌. بۆ نمونه‌ له‌ هێلسنکیدا کارگێڕی ژیانی ڕۆژانه‌ (Niemikotisäätiö) به‌ڕیوه‌ی ده‌بات.

ئامانج له‌ باشکردنی کارگێڕی ڕۆژانه‌ بریتییه‌ له‌ ڕاستکردنه‌وه‌ی شێوه‌ی ژیان‌و (ئه‌‌و که‌سه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی وه‌رده‌گرێت) به‌رزڕاگرتنی کارو چالاکی‌ ڕۆژانه‌. ئه‌و شتانه‌ی له‌ کارگێڕی ڕۆژانه‌دا هه‌ژمار ده‌کرێن، بۆنمونه‌ بریتین له‌: خواردن ئاماده‌کردن، وه‌رزشکردن، سه‌یران کردن‌و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی تر که‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی وه‌رده‌گرن‌، یان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاره‌کان (ئاراسته‌که‌ران).

ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاریه‌کانی چاره‌سه‌ری ئازادی پزیشکی ده‌روونی به‌س نه‌بوو، ئه‌و کاته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پێویستی بۆ ده‌کرێت‌و پاشان که‌سه‌که‌ ڕه‌وانه‌ی به‌شی چاره‌سه‌ری ده‌روونی ده‌کرێت. به‌ کرده‌وه‌، به‌ ئاسانی ناگه‌یته‌ به‌شی چاره‌سه‌ری مانه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌

په‌نابردن بۆ خزمه‌تگوزاریه‌کانی ته‌ندروستی ده‌روونیله‌ ڕێگای بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌وه‌ یان سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌وه‌

ئه‌گه‌ر هه‌ست ده‌که‌یت که‌ له‌ په‌یوه‌ند به‌ ته‌ندروستی ده‌روونییه‌وه‌ پێویستیت به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌، به‌ گشتی باش وایه‌ که‌ سه‌ره‌تا ڕوو بکه‌یته‌ بنکه‌ی ته‌ندروستیه‌که‌ی خۆت، یان سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌که‌ت. که‌وتۆته‌ سه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ی خاوه‌ن کاره‌که‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاردا کردویتی‌، که‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت ده‌ستت به‌ چ جۆره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کی ته‌ندروستی ده‌روونی بگات. ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاره‌که‌ت بۆ نمونه‌ چاره‌سه‌ری پزیشکی ده‌روونی له‌ خۆ نه‌گرت، ئه‌وا ده‌توانیت له‌ ڕێگه‌ی پزیشکی ته‌ندروستی کاره‌که‌ته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کاری که‌رتی تایبه‌ت (ئه‌هلی) بکرێیت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری هاوشێوه‌.

خوێندکارانی زانکۆ له‌ بری بنکه‌ی ته‌ندروستی، ده‌توانن ڕووبکه‌نه‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی (چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی خوێندکاران) (Ylioppilaiden terveydenhoitosäätiön). قوتابیانی خوێندگاکانی تر ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌ری قوتابخانه‌که‌یانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشکی قوتابخانه‌ یان پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی بکرێن.

چۆنێتی ئه‌گه‌ری چوونه‌ پێشه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر له‌ ڕێگه‌ی په‌نابردن بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی

پێویستی چاره‌سه‌ر به‌ گشتی پزیشکی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ته‌ندروستی بنکه‌ی ته‌ندروستی‌ ده‌یخه‌مڵێنێت. له‌ کاتی پێویستدا ئه‌و پزیشکه‌ ڕه‌وانه‌ی پزیشکی ده‌روونی ده‌کات له‌ پۆلیکلینکی ده‌روونی (psykiatrian poliklinikka) وه‌ک کاردارێک (موراجع). ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا ناوی به‌شی تایبه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌روونی، ناوێکی تری هه‌بێت له‌ بری پۆلیکلینکی ده‌روونی (psykiatrian poliklinikka)، بۆ نمونه‌ ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌روونی یان پرسگه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی.

له‌ هه‌ندێ جێگه‌دا (شار و شارۆچکه‌دا)، که‌سه‌که‌ ده‌توانیت خۆی ڕاسته‌وخۆ له‌ کلینکی ده‌روونی کات بۆ خۆی بگرێت، به‌ڵام به‌ گشتی پێویستی به‌ پشتگیری پزیشکی بنکه‌ی ته‌ندروستی یان پزیشکی سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کار هه‌یه‌. له‌ بنکه‌ی ته‌ندروستی هه‌ندێ شاره‌وانیدا چاره‌سه‌ری دێپرێشن (غه‌مناکی) هه‌یه‌، که‌ بریتیه‌ له‌ یارمه‌تیدانی گفتوگۆکردن.

ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی سه‌ره‌تاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌شی تایبه‌ت کرایت بۆ چاره‌سه‌ر، واته‌ بۆ کلینکی ده‌روونی یان خانه‌ی تری هاوشێوه‌ی تایبه‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌روونی، به‌ پێی هه‌ل‌و مه‌رجه‌که‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پزیشکی ده‌روونی، ده‌روونناس (سایکۆلۆجیست)، کارمه‌ندی سۆسیال یان سیسته‌ری ده‌روونی ده‌که‌یت. ئه‌و چاره‌سه‌ری پێویستته‌، ڕه‌نگه‌ به‌ جیا له‌ یارمه‌تی گفتوگۆکردن، بریتیبێت له‌ تێڕاپی تاک، خێزان یان گروپ، یان ده‌رمان یان چاره‌سه‌ری جووڵه‌، وه‌ک تێڕاپی هه‌ڵسوڕان، مۆسیقا یان وه‌رزش.

به‌ گشتی پۆلیکلینکی ده‌روونی ناتوانێت تیڕاپی ده‌روونی درێژ‌و چڕو پڕ پێشکه‌ش بکات. بۆیه‌ پێویسته‌ خۆت تێڕاپی ده‌روونی له‌ که‌رتی تایبه‌ت بکڕیت. ئه‌گه‌ر پزیشکی تایبه‌ت ڕاپۆرتی (ته‌قریری) دابێت بۆ پێویستی تێڕاپی ده‌روونی، ئه‌وا ده‌توانیت له‌KELA بۆ خه‌رجیه‌کانی داوای یارمه‌تی بکه‌یت. زیاتر ده‌رباره‌ی په‌نابردن بۆ تێڕاپی ده‌روونی بخوێنه‌وه‌.

خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستییه‌کانی که‌رتی‌ تایبه‌ت(ئه‌هلیه‌کان)

له‌م به‌شه‌دا باس له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌کانی تری که‌رتی تایبه‌ت ده‌که‌ین، واته‌ به‌ جیا له‌ سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کار‌و ناوه‌ندی خوێندکارانی زانکۆ. سه‌رپه‌رشتیاری ته‌ندروستی کار هه‌ر وه‌ک په‌نابردن بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی مامه‌ڵه‌ی ده‌که‌ین.

KELAبڕێک له‌ تێچوونی خه‌رجیه‌کانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی که‌رتی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پێت باش بوو، ده‌توانیت بۆ نمونه‌ په‌نا بۆ پزیشکی شاره‌زای که‌رتی تایبه‌ت به‌ریت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. جگه‌ له‌ چاره‌سه‌ری تێڕاپی ده‌روونی (psykoterapia, psychotherapy)، ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌کانی تری گرفتی ته‌ندرو‌ستی ده‌روونی، ئیمکانی ده‌ست پێ گه‌شتنی هه‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتیه‌وه‌‌ (ده‌وڵه‌تییه‌وه‌). به‌ڵام تێڕاپی ده‌روونی، به‌ گشتی پێویست ده‌کات خۆت له‌ که‌رتی تایبه‌ت بیکڕیت.

ئه‌گه‌ر پزیشکی تایبه‌ت له‌ ڕاپۆڕته‌که‌یدا پێویستی تیڕاپی ده‌روونی نووسیبوو، ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ KELAیارمه‌تی وه‌ربگریت بۆ خه‌رجیه‌کانی. ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت تێڕاپی ده‌روونی ته‌واو له‌سه‌ر داهاتی خۆشت بوو‌، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌ی چاره‌سه‌رکه‌ی به‌ دڵنیای باش بێت، چاک وایه‌ که‌ Valvira (پیشتر TEO) ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌بێت‌و KELA یارمه‌تی بدات. زیاتر ده‌رباره‌ی تیماری ده‌روونی‌و په‌نابردن بۆی بخوێنه‌وه‌.

خزمه‌تگوزاری یارمه‌تیده‌ری که‌رتی سێهه‌م

چه‌ندین ڕێکخراو خزمه‌تگوزاری یارمه‌تی ڕێکخراوه‌یی به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ڕێکخراوه‌کان به‌رهه‌می ده‌هێنن، به‌ گشتی له‌ لایه‌ن ڕێکخراوی پاره‌ی ئاوتۆماتیکه‌وه‌ (Raha-automaattiyhdistys) پشتیوانی ده‌کرێن‌و بۆ به‌کارهێنه‌رانی بێ به‌رامبه‌ره‌ (به‌ خۆڕاییه‌). بۆ کاری زۆرێک له‌ ڕێکخراوه‌کان ده‌توانیت خۆشت به‌شداربیت‌و پشتیوانیان بیت، بۆ نمونه‌ وه‌ک که‌سێکی خۆبه‌خش. ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی ڕێکخراوه‌کان ده‌یبه‌خشن بۆ نمونه‌ بریتین له‌: یارمه‌تی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌، کاری قه‌یرانی (ئه‌زمه‌ی) ڕووبه‌ڕوو، گروپی هاوتا‌و کۆرسی باشبوونه‌وه‌.

بۆ نمونه‌ له‌‌ کاری ته‌ندرووستی ده‌روونیدا ئه‌م ڕێکخراوانه‌ یارمه‌تی ده‌به‌خشن:

ناوه‌ندی قه‌یرانی سۆس، سه‌ر به‌ یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فنله‌ند (Suomen Mielenterveysseuran Sos-kriisikeskus)
ناوه‌نده‌کانی قه‌یرانی ناوچه‌کان (Alueelliset kriisikeskukset)
یه‌کێتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌روونی (Mielenterveyden keskusliitto)
یه‌کیتی ناوه‌ندی هاوپشتی ته‌ندروستی ده‌ورونی که‌سانی خۆت (Omaiset mielenterveystyön tukena keskusliitto ry)
نووتی (بۆ قوتابیانی زانکۆ) (Nyyti)
ڕێکخراوی ته‌ندروستی ده‌روونی هێلمی (Mielenterveysyhdistys Helmi ry)

یارمه‌تی به‌خشین له‌ ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌

Tukinet

له‌ ڕیگه‌ی توکی نێته‌وه‌ (Tukinet)، ده‌توانیت یارمه‌تی شه‌خسی وه‌ربگریت له‌ کارمه‌ندانی ناوه‌ندی قه‌یران‌و خۆبه‌شانه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌شداری گروپی جۆراوجۆر بکه‌یت بۆ گفتوگۆکردن، یان ده‌توانیت به‌ دوای زانیاریدا بگه‌ڕییت له‌ ڕیگه‌ی بابه‌ته‌کانیانه‌وه یان به‌کارهێنانی گه‌ڕانی (سێرچی) توکی نێته‌وه‌‌. یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی ڤاممه‌لا-هویتیسێت (Vammala-Huittisten Mielenterveysseuran ry) توکی نێت به‌ڕیوه‌ ده‌بات.

لێره‌وه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ ئینته‌رنێتانه‌ی تر ده‌دۆزیته‌وه‌ که‌ یارمه‌تیت ده‌به‌بشن

یارمه‌تی له‌ ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه‌

ته‌له‌فونی قه‌یران (Kriisipuhelin)

ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری، یارمه‌تی راسته‌وخۆی ته‌له‌فونی پێشکه‌ش ده‌کات بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌زمه‌ی هه‌یه‌‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی نزیکی. ئه‌وانه‌ی وه‌ڵامی ته‌له‌فونه‌کان ده‌ده‌نه‌وه‌ بریتن له‌ کارمه‌ندانی کاری قه‌یران له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ خۆبه‌خشانه‌ی که‌ ‌ڕێنمای کراون. ته‌له‌فونی قه‌یرانی سه‌رتاسه‌ری له‌ 17 ناوچه‌ی جیاوازی فنله‌ندادا ئێشکگریان (خه‌فه‌ریات) هه‌یه‌.

ته‌له‌فونی خزمه‌تگوزاری (Palveleva puhelin)
ته‌له‌فونی منداڵان‌و لاوان (Lasten ja nuorten puhelin)
لێره‌دا ته‌له‌فونی تر ده‌دۆزیته‌وه‌ که‌ یارمه‌تی ده‌به‌خشن

ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی هه‌ڵسوڕانی شێوه‌ی گروپ ڕێکده‌خه‌ن

یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فنله‌ند (Suomen mielenterveysseura)
یه‌کیتی ناوه‌ندی هاوپشتی ته‌ندروستی ده‌روونی که‌سانی خۆت (Omaiset mielenterveystyön tukena keskusliitto ry)
Mieli Maasta ry
ڕێکخراوی ته‌ندروستی ده‌روونی هێلمی (Mielenterveysyhdistys Helmi ry)
نووتی (Nyyti)
یه‌کیتی ناوه‌ندی ته‌ندروستی ده‌روونی. له‌ ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕه‌که‌یانه‌وه‌ ڕێکخراوی تر ده‌دۆزیته‌وه‌ که‌ چالاکی گروپی هاوتا ڕێکده‌خه‌ن (Mielenterveyden keskusliitto)