داهاتی بژێوی ئه‌و که‌سه‌ی له‌ چاره‌سه‌ریته‌ندروستی ده‌روونیدایه‌

داهاتی ئابوری کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دابینکردنی بژێوی ڕۆژانه‌ی هه‌موو یه‌کێک له‌ ئێمه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه‌‌و نه‌توانێت به‌شداری کارکردن یان خوێندن بکات، چه‌ند جۆره‌ کۆمه‌کێک (ده‌عمی ماللی) وه‌ک به‌دیل بۆ ئه‌و هه‌یه‌. له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و لینکانه‌ی ده‌سته‌ ڕاسته‌وه‌ ده‌توانیت ئاشنای‌ جۆره‌ کۆمه‌که‌ جیاوازه‌کان بیت.

کۆمه‌کی داهاتی بژێوی له‌ شاره‌وانیه‌که‌ی خۆت‌و خانه‌نشینی بێ توانایی کارکردن له‌ ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (دائیره‌ی) خانه‌نشینی کاره‌وه‌ داوای ده‌که‌یت، باقی کۆمه‌که‌کانی تر له‌ KELAه‌وه‌ داواده‌کرێن. خۆت ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ بیت که‌ ئه‌و ماف‌و کۆمه‌کانه‌ی شایسته‌ته‌ وه‌ریان بگریت. شتێکی زۆر ئاساییه‌، که‌ خه‌ڵکی زانیاریان له‌سه‌ر‌ ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ نه‌بێت، که‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌ل‌ومه‌رجی ژیانت هه‌ر بۆ خۆی سه‌ختبوو، ڕه‌نگه‌ ته‌نها داواکردنی کۆمه‌که‌کان به‌ هه‌موو پاشکۆکانیه‌وه‌ قورس بێت. ئه‌کرێت له‌ کاتی داواکردنی کۆمه‌که‌کانی KELAدا، داوا له‌ کارمه‌ندانی KELA بکه‌یت بۆ یارمه‌تیدان ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆمه‌کانه‌ی ده‌درێن. هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌ پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌کانیشدا یارمه‌تیت ده‌ده‌ن.

به‌گشتی ئه‌و جۆره‌ کۆمه‌کانه‌ی که‌ که‌سانی باشبوونه‌وه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌گرێته‌وه‌ بریتین له‌: پاره‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشی، پاره‌ی به‌شێک له‌ ڕۆژانه‌ی نه‌خۆشی، کۆمه‌کی باشبوونه‌وه‌، کۆمه‌کی که‌مئه‌ندامی‌و خانه‌نشینی بێتوانای کارکردن. له‌ KELAزانیاری زیاتر وه‌رده‌گریت ده‌رباره‌ی کۆمه‌که‌ جۆراوجۆره‌کان. له‌ په‌نا کۆمه‌که‌کانی تردا، ده‌کرێت تۆ مافی کۆمه‌کی ماڵنشین بوونیشت هه‌بیت.

ده‌کرێت بڵێین که‌ کۆمه‌کی داهاتی بژێوی‌، دوا جۆری کۆمه‌که‌. ئه‌و کۆمه‌که‌ له‌ کاتێکدا وه‌رده‌گیرێت، که‌ جۆره‌ کۆمه‌که‌کان‌ یان داهاته‌کان‌و سه‌روه‌ته‌کانی تر به‌ش نه‌که‌ن. له‌ سۆسیالی شاره‌وانییه‌که‌ی خۆت به‌ نووسراو داوای کۆمه‌کی داهاتی بژێوی ده‌که‌یت‌و مافه‌کانت به‌ پێی‌ سه‌روه‌ت‌و داهات‌و به‌ڵگه‌ی خه‌رجیه‌کانت دیاری ده‌کرێت.

به‌ پێی یاسای کۆمه‌کی داهاتی بژێوی‌، ڕێژه‌ی کۆمه‌که‌که‌ پێکدێت له‌و بڕه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ نێوان سه‌روه‌ت‌و داهاته‌کان‌و ئه‌و بڕه‌ی پێویسته‌ بۆ خه‌رجی. واته‌ کۆمه‌کی داهاتی بژێوی به‌ پێی تاک دیاری ده‌کرێت. باش وایه‌ له‌و کاته‌دا هه‌وڵ بۆ کۆمه‌کی داهاتی بژێو بده‌یت، که‌ له‌وه‌ ده‌چێت که‌ داهاته‌کانی تر بۆ دابینکردنی پێداویستیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ به‌س نه‌بێت‌.