گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی که‌سی نزیک، ده‌کرێت بۆ ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌یو هاوڕێیانی ئه‌زموونێکی زۆر سه‌خت بیت. ئه‌کرێت قبوڵ کردنی ئه‌وه قورس بێت، که ڕه‌نگه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو کاتێکی زۆر بهرێتو پێویستی به چالاکیه‌کی به‌رچاوی که‌سانی نزیک‌و که‌سه‌که خۆی بخوازێت. ته‌نانه‌ت له باری خراپی که‌سی نزیکدا، تۆش پێویستیت به هێزه. گرنگه له یادت بێت که هه‌روه‌ها ئاگداری خۆشت بێت. ئه‌گه‌ر خۆت له ماندوێتیدا نوقم بیت، نا‌توانیت کۆمه‌کی که‌سێکی تر بکه‌یت.
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی، که که‌سێکی نزیکیان چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی وه‌رده‌گرێت، گروپی هاوکاریو کاری هاوتا ڕێکده‌خرێت. ئه‌م کاره له هه‌ست کردن به زهروریهتیهوه پێکهاتوه، که ئه‌زمونه‌که له‌گه‌ڵ که‌سانی هاوشیوه‌دا که له هه‌مان ههلومهرجدان، دابه‌ش بکرێت. ڕه‌نگه توانا‌و هیزی خۆت یارمه‌تیت بدات بۆ به ده‌ست هێنانی زانیاری پێویست‌و توانا په‌یداکردن بۆ قسه کردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌که بۆ نمونه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌که، که‌سانی تری نزیک یان که‌سانی نزیکی نه‌خۆشی ته‌ندروستی ده‌روونی.
له فنلهندادا سه‌دان هه‌زار که‌س هه‌یه، که که‌سی نزیکیان مه‌ینه‌تی خه‌مۆکی ده‌چێژێت
سه‌ره‌کیترین گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی له فنلهندادا خه‌مۆکییه. پیویسته که که‌سانی نزیکی که‌سی خه‌مۆک له‌گه‌ڵیدا ته‌رازوی خۆیان ڕاگرن، که چه‌نێک ده‌توانن پاڵپشتی که‌سی نزیکیان بن بۆ کاری جۆراوجۆر و ئاگاداری دنیای ده‌ره‌وه‌ش بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کۆمه‌کی بکات بۆ جێگیرکردنی باری خۆی‌و حه‌وانه‌وه.
زۆر جار که‌سی خه‌مۆک دوور ده‌که‌وێته‌وه‌و ده‌چێته باری خۆیه‌وه‌و هاندانی که تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی بێت، ڕه‌نگه بۆ ئه‌و قورس بێت. کاتێک که‌سێک خه‌مۆکه، مه‌رج نییه که ئه‌و توانای هه‌بیت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا بێت، که که‌متر ده‌یانناسێت. بۆیه بوونی که‌سانی زۆر نزیک له ده‌وری، له جاران گرنگتره. کۆمه‌کی که‌سانی نزیک له گوێگرتن‌و نیشاندانی تیگه‌شتن بۆ که‌سی خه‌مۆک زۆر گرنگه.
به پێی لێکۆڵینه‌وه، که‌سانی نزیکی که‌سی خه‌مۆک مه‌ترسی زۆریان هه‌یه که خۆشیان دواتر خه‌مۆک بن. بۆیه که‌سی نزیک ده‌بێت ئاگاداری سنووری توانا‌و هیزی خۆی بێت‌و بتوانێت هه‌ندێ جار بۆشاییه‌ک وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر توانایی دهروونیو فیزیکی که‌سی نزیک له ژێر فشاردابێت، باش وایه به پێی پێویست پشوو بدات‌و ئه‌گه‌ر پێویستیشی کرد، خۆشی په‌نا بۆ یارمه‌تی به‌رێت.
له کاری گروپه هاوتا جیاوازه‌کاندا که بۆ که‌سانی نزیک پێکهاتوون، ده‌کرێت کۆمه‌ک وهرگیرێتو گوێبیستی ئامۆژگاری که‌سانی تر بیت که له هه‌مان بارودۆخدان، که ڕۆژانه چۆن توانا په‌یدا بکرێت‌و چ جۆره شیوه‌ی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه. (ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی بۆ که‌سانی نزیک هه‌یه، ده‌کرێت له لینکی لای ڕاسته‌وه ئاشنایان بیت)
ڕێکخراوه‌کانی که‌سانی نزیک
هاوپشتی که‌سانی نزیک له کاری به‌رامبه‌ر ماده بێهۆشکه‌ره‌کان (Omaisen huumetyön tukena ry)