ه خزمه‌تگوزاریه‌کانی سۆسیال‌و ته‌ندروستیدا، یاساکانی بنه‌مای نهخۆشو مافه‌کانی، که‌سی نه‌خۆش له مافه‌کانی ده‌پارێزێت. خاڵه بنچینه‌کانی یاساکه بریتییه له:
- که‌سی نه‌خۆش مافی چاره‌سه‌رێکی باشی هه‌یه
- له کاتی چهرهسهردا پێویسته زمانی دایک‌و پێداویستییه تاکو که‌لتوریه‌کانی که‌سه‌که له به‌رچاو بگیرێت. بۆ نمونه که‌سێکی بیانی که به یه‌کجاری له وڵاته‌که‌دا (فنلهندادا) ده‌ژی، له کاتی پێویستدا ده‌بێت خزمه‌تگوزاری وه‌رگێڕی بۆ دابین بکرێت بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
- که‌سی نه‌خۆش ده‌بیت ئاگاداربکرێته‌وه که چ کاتێک ده‌ستی به چاره‌سه‌ر ده‌گات. ئه‌گه‌ر کاته‌که گۆڕا، ده‌بێت به په‌له کاتی دیاریکراوی نوێ‌و هۆکاری گۆڕانه‌که به نه‌خۆشه‌که ڕابگه‌ێنرێت.
- له کاتی ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری تهندروستیو نه‌خۆشیدا، ئه‌گه‌ر پێویستی کرد ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه، چاره‌سه‌ر، ده‌رمان بۆ چاک بوونه‌وه یان هه‌ر نه‌خشه‌یه‌کی تر، جێ به‌جێ بکرێت.
- که‌سی نه‌خۆش ده‌بێت له بارودۆخی ته‌ندروستیه‌که‌ی، واتای چاره‌سه‌ره‌که‌ی، چاره‌سه‌ره جیاوازه‌کان (ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کان)، کاریگهریهکانیانو ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی تر که په‌یوه‌ندی به چارهسهرهکهیهوه هه‌یه، ئاگاداربکرێته‌وه، که ما‌نایان هه‌یه له بڕیاردانی چاره‌سه‌ره‌که‌یدا.
- ده‌بێت چاره‌سه‌ره‌که به تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا بکرێت. ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌که جۆره چاره‌سه‌رێک یان کرداری چاره‌سه‌رێکی دیاریکراوی ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌وا ده‌بێت به پێی توانا به تێگه‌شتن له‌گه‌ڵ خۆیداو به چاره‌سه‌رێکی تر که له بواری پزیشکیدا (طب) ڕه‌زامه‌ندی هه‌یه، چاره‌سه‌ر بکرێت.
- ئه‌گه‌ر که‌سێکی گه‌وره (سه‌رو 18 ساڵ) که به هۆی گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونییه‌وه، یان گه‌شه‌کردنی نا ڕێک، یان هه‌ر هۆکارێکی تره‌وه، که خۆی نه‌توانێت بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری خۆی بدات، ئه‌وا نوێنه‌ری یاسایی ئه‌و، یان که‌سوکاری یان که‌سی نزیکی ده‌بێت پێش ئه‌نجامدانی چاره‌سه‌ری گرنگ گوێبیستی ڕوونکردنه‌وه بن، که چ جۆره چاره‌سه‌رێک به باشترین شێوه وه‌ڵامی خواستی نه‌خۆشه‌که ده‌داته‌وه. ئه‌گه‌ر لێره‌دا ڕۆشنکاری ده‌ست نه‌که‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت نه‌خۆشه‌که به جۆرێک چاره‌سه‌ر بکرێت، که به باشترین شێوه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دابێت.
- که‌سی نه‌خۆش مافی هه‌یه که پێداچوونه‌وه به زانیاریه‌کانی فایلی نهخۆشهیهکهیدا (ته‌به‌ڵه، فایلی دیاریکراوی هه‌ر یه‌کێک، که زانیاری نه‌خۆشیه‌کانی له‌سه‌ره) بکات‌و ڕاستیان بکاته‌وه.
- ئه‌و زانیاریانه‌ی که له فایلی نه‌خۆشه‌که‌دایه، ده‌بێت به نهێنی هه‌ڵبگیرێت. کارمه‌ندانی شاره‌زای خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی یان کارمه‌ندانی یه‌که‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی تر، یان که‌سێک که کاری له‌سه‌ر ده‌کات، بۆی نییه به بێ ڕه‌زامه‌ندی نووسراوی نه‌خۆشه‌که خۆی، زانیاریه‌کانی ناو فایله‌که بداته که‌سانی تر.
- که‌سی ناڕازی له چاره‌سه‌ره‌که‌ی، ده‌توانێت ئه‌و جێگه‌یه به ئاگادار بکاته‌وه (ناڕازی ده‌ربڕێت).
- ئه‌و شوێنانه‌ی که چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن، پێویسته که‌سێکیان هه‌بێت، که چاودێری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی که‌سی نه‌خۆش بکات.
یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی بۆ نمونه له ڕوانگه‌ی چاره‌سه‌ری به‌رامبه‌ر وهستانهوهوه مامه‌ڵه‌ی مافه‌کانی نه‌خۆش ده‌کات
چاره‌سه‌ری به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه به مانای M1دیت که پزیشک ده‌ینوسێت، واته ڕه‌وانه‌کردنی نه‌خۆشه‌که بۆ چاره‌سه‌ری ده‌روونی نه‌خۆشخانه، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نه‌خۆشه‌که خۆشی پێی وابێت که پێویستی به چاره‌سه‌ر نییه. زۆر به ده‌گمه‌ن په‌نا بۆ چاره‌سه‌ری به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه ده‌برێت. له‌و کاتانه‌شدا که په‌نای بۆ ده‌برێت، ده‌توانین گریمانی ئه‌وه بکه‌ین که نه‌خۆشه‌که بۆ خۆی یان بۆ که‌سانی تر جێگه‌ی مه‌ترسییه.
یاسای ته‌ندروستی ده‌روونی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری به‌رامبه‌ر وه‌ستانه‌وه ده‌ڵێت: "که‌سه‌که ده‌توانرێت فه‌رمانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی نه‌خۆشخانه‌ی پێ بدرێت به پێچه‌وانه‌ی خواستی خۆیه‌وه ته‌نها له کاتێکدا که:
- ئه‌گه‌ر دیاری‌کرا (به پێی زانستی) که ئه‌و نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌یه؛
- ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌خۆشی ده‌روونیه‌که‌ی پێویستی به چاره‌سه‌ره به شیوه‌یه‌ک، که بێ چاره‌سه‌رکردنه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌که‌ی خراپتر ده‌کات یان به شێوه‌یه‌کی جددی باری ته‌ندروستی یان سه‌لامه‌تی خۆی یان که‌سانی تر مه‌ترسیدار ده‌کات؛ و
- ئه‌گه‌ر هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی ته‌ندروستی ده‌روونی تر بۆی نه‌گونجێت یان به ڕاده‌ی پێویست نه‌بێت."