ئه‌و که‌سانه‌ی که له بواری ته‌ندروستی ده‌روونیدا کار ده‌که‌ن، خوێندنهکانیانو ئه‌رکه‌کانیان له‌گه‌ڵ یه‌کدا جیاوازیان هه‌یه. ناو و ڕۆڵی پیشه‌کان زۆرن، که هه‌ندێ جار تێنه‌گه‌شتن بۆ که‌سه‌که (داواکاره‌که) دێنێت. له‌م به‌شه‌دا به کورتی له ئاستێکی گشتیدا سه‌ره‌کیترین ناو‌و ئه‌رکی پیشه‌کان باس ده‌که‌ین.
پزیشکی ده‌روونی (Psykiatri, psychiatrist)
پزیشکی ده‌روونی به‌شێکی تایبه‌تی پزیشکییه، که له گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی ده‌کۆڵێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری ده‌کات. پزیشکی ده‌روونی به‌شی سه‌ره‌تای خوێندنی پزیشکیان ته‌واوکرده‌وه، واته پزیشکن، که تایبهتمهندیهکهیان (اخصاص) ده‌روونناسییه. به‌شه تایبه‌ته جۆراوجۆره‌کان بریتین له: پزیشکی ده‌روونی، پزیشکی ده‌روونی منداڵان، پزیشکی ده‌روونی لاوان، پزیشکی ده‌روونی ماف.
پزیشکی ده‌روونی نه‌خۆشییه‌که ده‌رده‌خات، واته دیاگنۆس (ده‌ست نیشان) دهکاتو شێوه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست دیاری ده‌کات، وه‌ک به‌کار هێنانی ده‌رمان یان تێڕاپی ده‌روونی (psychotherapy)، به گشتی به ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌که‌دا. له شاره‌زایانی بواری ته‌ندروستی ده‌روونیدا، ته‌نها پزیشکی ده‌روونی مافی هه‌یه ده‌رمان دیاریبکات.
ده‌روونناس -- سایکۆلۆج (Psykologi, psychologist)
ده‌روونناسه‌کان له زانکۆ‌دا له خوێندنی ده‌روونناسیدا (سایکۆلۆجیدا) ماسته‌ریان به ده‌ست هێناوه. بۆ به‌کار هێنانی ناوی پیشه‌که، پێویستی به یاسای ڕهسمیکردنهوه هه‌یه. دهروونانس وه‌ک زانست له بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ، ههڵسوکهوتو کارکردن ده‌کۆڵێته‌وه، هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندی مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی‌و که‌سانی تریشردا ده‌کۆڵێته‌وه.
ده‌روونناسه‌کان له چه‌ندین ئه‌رکی جۆراوجۆردا کار ده‌که‌ن، له خزمه‌تگوزاری تهندروستیو به‌شی تری کۆمه‌ڵگا. ده‌روونناسه‌کان بۆ نمونه له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی‌و نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونناسی، له پۆلیکلینکی ده‌روونی، له ڕاوێژگای خێزان‌و گه‌شه‌کردن، له قوتابخانه وه‌ک ده‌روونناسی قوتابخانه‌که‌و له دائیره‌ی کار، وه‌ک ده‌روونناسی هه‌ڵبژاردنی پیشه، کار ده‌که‌ن. ئه‌رکه‌کانی ده‌روونناسان به پێی کاره‌کانیان زۆریش ده‌گۆڕێن، ده‌روونناس له ته‌ندروستی ده‌روونیدا، بۆ نمونه نه‌خشه دهکێشێتو له بارودۆخی نه‌خۆشه‌که ده‌کۆڵێته‌وه‌و یارمه‌تی گفتوگۆ پیشکه‌ش ده‌کات.
تیڕاپێستی ده‌روونی (Psykoterapeutti, psychotherapist)
تێڕاپێستی ده‌روونی، ده‌کرێت خوێندنه بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی ده‌روونناسی، پزیشکی ده‌روونی یان کارمه‌ندی سۆسیال بێت. دواتر به جیا خوێندنی تێڕاپیستی ده‌روونی خوێندوه. تێڕاپێستی ده‌روونی تێراپی ده‌به‌خشێت بۆ خۆناساندنی زیاتر‌و گه‌ڕان به دوای چاره‌سه‌ری کیشه‌کانی خۆتدا. تێڕاپێستی ده‌روونی ده‌کرێت له‌گه‌ڵ تاک، خێزان یان گروپ کار بکات. زیاتر ده‌رباره‌ی تێڕاپێستی دهروونیو تێڕاپی ده‌روونی بخوێنه‌وه.
پزیشکی ده‌روونی، ده‌روونناس‌و تێڕاپێستی ده‌روونی، ناوی پیشه‌کانیان پارێزراوه. ئه‌وانه‌ی ئه‌م کارانه ده‌که‌ن، Valvira (پێشتر TEO) له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌که‌یان مافی پێداون که ناوی پیشه‌که‌یان به‌کار بهێنن. واته بۆ نمونه هیچ که‌سێک به پێی یاسا نا‌توانیت خۆی بکات به تێڕاپێستی ده‌روونی.
سیسته‌ری ده‌روونناسی (Psykiatrinen sairaanhoitaja)
سیستهره ده‌روونناسه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که له په‌یمانگا یان جێگه‌ی تری خوێندندا، خوێندنی سیستهریان ته‌واو کردوه‌و له خوێندنه‌که‌یاندا به‌شی کارکردنی چاره‌سه‌ری ده‌روونناسی به‌شی سه‌ره‌کی خوێندنیان بووه. سیستهره ده‌روونناسه‌کان به گشتی یارمه‌تی گفتوگۆ دهدهنو زانیاری‌و کۆمه‌ک ده‌که‌ن به‌و که‌سه‌ی گرفتی ته‌ندروستی ده‌روونی هه‌یه یان که ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی جۆراوجۆر بۆته‌وه.
سیسته‌ری دێپرێشن (غه‌مناکی) (depressiohoitaja)
سیسته‌ری (چاره‌سه‌رکه‌ری) دێپرێشن ده‌کرێت بنه‌مای خوێندنه‌که‌ی بۆ نمونه سیسته‌ری ده‌روونناس بێت، که له بنکه‌ی ته‌ندروستیدا یارمه‌تی گفتوگۆکردن ده‌دات. سیستهرانی دێپرێشن له به‌شێکی زۆری بنکه‌کانی ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ماندا کار ده‌که‌ن. له بنکه‌کانی ته‌ندروستیدا ئه‌و که‌سانه ڕه‌وانه‌ی چاره‌سه‌رکه‌رانی دێپریشن ده‌کرێن، که خه‌مۆکیه‌کی که‌م یان مامناوه‌ندیان هه‌یه. له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا که‌سانێک ره‌وانه ده‌کرێن که گرفتی ناڕه‌حه‌تیان هه‌یه. له دیداره‌کانیاندا، که‌سه‌که زانیاری‌و کۆمه‌ک ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری کێشه کاتیه‌کانی وه‌رده‌گرێت. به گشتی 4 بۆ 6 جار سه‌ردانی سیسته‌ری دێپرێشن ده‌کرێت.
کارمه‌ندی قه‌یران (ئه‌زمه)
کارمه‌ندانی قه‌یران یان له په‌یمانگا یان له زانکۆ به‌شی تهندروستیو سۆسیالیان خوێندوه. ده‌کرێت ئه‌وان بۆ نمونه دهروونناسبن، سیسته‌ری دهروونناسبن یان کارمه‌ندی سۆسیالبن. هه‌روه‌ها ئه‌وان بۆ کاری قه‌یرانیش خوێندویانه، بۆ نمونه وه‌ک تێڕاپێستی قه‌یران. کارمه‌ندانی قه‌یران بۆ نمونه له یانه‌ی ته‌ندروستی ده‌روونی فنله‌ند (Suomen Mielenterveysseura) یان له ناوه‌نده‌کانی قه‌یرانی شاره‌وانی کار ده‌که‌ن. کارمه‌ندانی قه‌یران بۆ نمونه له باره‌ی قه‌یرانی ژیانه‌وه یارمه‌تی گفتوگۆ دهدهنو کۆمه‌کی قوربانیانی کاره‌ساتی گه‌وره ده‌که‌ن.
سیسته‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی (Mielenterveyshoitaja)
سیسته‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی خوێندنی سه‌ره‌تایی به‌شی سۆسیال‌و ته‌ندروستی خوێندوه‌و به‌شه تایبه‌تیه‌که‌ی له کاری ته‌ندروستی دهروونیو ئهلکهۆڵه. سیسته‌ری ته‌ندروستی ده‌روونی به زۆری له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، بۆ نمونه به‌شی ده‌روونی نه‌خۆشخانه‌کان، نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژانه‌و ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌کاندا کار ده‌که‌ن.
چاره‌سه‌رکه‌ری نزیک (Lähihoitaja)
چاره‌سه‌رکه‌ری نزیک به‌شی سه‌ره‌تایی سۆسیال‌و ته‌ندروستی خوێندوه‌و ڕه‌نگه له خوێندهکانیدا بۆ نمونه به‌شی ته‌ندروستی دهروونیو کاری ئهلکهۆلیشی خوێندبێت. چاره‌سه‌رکه‌رانی نزیک به زۆری له خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، بۆ نمونه نه‌خۆشخانه‌کانو خانه‌ی پیران کار ده‌که‌ن.
کارمه‌ندی سۆسیال (Sosiaalityöntekijä)
کارمه‌ندانی سۆسیال له خوێندنی زانکۆ‌دا به‌شی سه‌ره‌کیان کاری سۆسیال بووه. ئه‌وان له زۆر جێگه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا کار ده‌که‌ن، وه‌ک خانه جیاوازه‌کانی خزمه‌تگوزاری سۆسیال، نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی یان له قوتابخانه‌دا وه‌ک چاودێری زهبتو ڕه‌بت (kuraattori, welfare officer) کار ده‌که‌ن. له کاره‌کانیاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌چێته لایان، ڕێنمایو ئامۆژگاریان ده‌که‌ن بۆ نمونه له په‌یوه‌ند به کاروباری داهاتی بژێویان. هه‌روه‌ها یارمه‌تیان ده‌ده‌ن بۆ ڕێکخستنی خزمه‌تگوزاریه‌کانیان.
راوێژکاری سۆسیال (Sosiaaliohjaaja)
ڕاوێژکاری سۆسیال له په‌یمانگادا به‌شی سۆسیال‌و ته‌ندروستی خوێندوه. ئه‌وان له بواری خزمه‌تگوزاری تهندروستیو سۆسیالدا کار له‌گه‌ڵ کاردارهکاندا (موراجع) ده‌که‌ن. کاره‌کانی ئه‌وان بۆ نمونه بریتییه له هاوکاریکردنو ڕینمایکردنو کاره‌کانی تر ده‌رباره‌ی چاکبوونه‌وه.
تێراپیستی کارکردن (Toimintaterapeutti)
تێڕاپیستهکانی کارکردن له په‌یمانگادا خوێندنی سۆسیال‌و ته‌ندروستیان ته‌واوکردوه. ئه‌وان بۆ نمونه له نه‌خۆشخانه‌کانو جێگاکانی تر بۆ چاکبوونه‌وه کار ده‌که‌ن. به‌شێک له‌کاره‌کانیان بریتییه له هاوکاریکردنی کارداره‌که له ژیانی ڕۆژانه‌داو یارمه‌تیان بدات بۆ ئاماده‌بوون که خۆیان کاری ڕۆژانه‌ی خۆیان به ڕێوه به‌رن.